
(برسه‌و شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی مردوه‌كان ئه‌و په‌تایه‌ی كومه‌لكای كوردی تاساندووه حكومه‌تی هه‌رێم فریایی هاووڵاتیان كه‌وه) ...ادریس عبدل
ماوه‌یه‌كه كومه‌لێك له‌كه‌سایه‌تی ووشیارو روشنبیر و ماموستای ئاینی و كه‌سانی نیو كومه‌لكاكه‌مان له‌ده‌ر ئه‌نجامی لێكولینه‌وه‌و بیر كردنه‌وه‌یان له دیارده‌ی پرسه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده‌كه له ل سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی ئابووری و كومه‌ڵایه‌تی و ئاینی و پێویستیه‌وه كه‌یشتونه‌ته ئه‌و بروایه‌ی كه له‌شیوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا رێگری له‌م دیارده‌یه بكه‌ن كه هیج بنه‌مایه‌كی زانستی و ئاینی و فه‌لسه‌فی تیدا نیه جگه له‌وه‌ی كه هوكارێكیشه بۆ زه‌ق كردنه‌وه‌ی دیارده‌ی ناداپه‌روه‌ری و جیاوازی جینایه‌تی و قورغ كاری و به‌كارهێنانی پایه‌و پاره‌و پۆست بو خزمه‌تی تاك.نامه‌ویت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زیاتر گفتوگۆ بكه‌م چونكه هه‌ندێك قسه و باسی له‌سه‌ر كراوه.به‌لام وه‌ك ته‌واو كاریه‌ك بو ئه‌م پرۆژه‌یه داوا له حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌كه‌م بیر له پرۆژه یاسایه‌ك بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی ریكخستنی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی مردوان و ریكخستنی گورستانه‌كان كه من به پیویستیه‌كی زۆر گه‌وره‌و به‌په‌له‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مانی ده‌زانم كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هه‌نگاوی به‌ره‌و پروسه‌ی دیموكراسی وكرانه‌وه‌و ناوه بوێه بێویسته هه‌ست به هه‌موو كه‌م و كوریه‌كان بكرێت و ئه‌و دیارده ناشارستانیانه بنه‌بر بكریت كه تاكو ئیستا به‌سه‌ر خه‌لكدا چه‌سپیوه‌و بۆته مۆته‌كه.
ئاشكرایه مروڤ پیرۆزترین بونه‌وه‌ره‌و خوای گه‌وره‌ش له قورئانی بیرۆزدا ئه‌م بیرۆزیه‌ی باس كردوه كه ده‌فه‌رمویت (لقد كرمنا بنی ادام) بۆیه پێویسته هه‌موومانم هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه بكه‌ین كه بیرۆزی مروڤ بپارێزین چونكه هه‌موومان مروڤین پێش هه‌موو ناونیشان و خه‌سڵه‌تیك.
شایانی باسه كاتێك مرۆڤیك ژیان له‌ده‌ست ده‌دات و گیان ده‌سپێریت كۆتایی به بونی ئه‌و مروڤه دێت بو هه‌تا هه‌تایه ئه‌وه‌ی كه ده‌توانیت بوێ بكرێت له‌و ده‌مه‌دا ته‌نها رێوشوێنه عورفی و ئاینیه‌كانه كه ده‌بێت بگیرێته‌به‌ر وه‌ك (شۆردن و كفن كردن و ناشتن) بۆیه پێویسته ئه‌م رێوشوێنانه به‌یاسایی بگیرێت و حكومه‌ت وه‌ك ئه‌ركێكی خوی له ئه‌ستویان بگرێت.چونكه ئه‌م بابه‌ته بۆته موته‌كه‌یه‌ك بۆ مرۆڤه هه‌ژاره‌كان سه‌ره‌رایی له‌ده‌ست دانی خوشه‌ویستێكیان بیر له چونیتی ناشتن و به‌رێ كردنی پرسه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه له هه‌موو شت زیاتر هه‌رچه‌نده زۆر جار له‌و كاتانه‌دا مروڤه‌كان توشی ئازاری ویژدانی و عاتفی ده‌بنه‌وه به‌هوی ئه‌وه‌ی كه‌سانی كه‌م ده‌ست و هه‌ژار مه‌راسیمی شاردنه‌وه‌و پرسه‌كانیان دووجار لێده‌بێت به لێقه‌ومان و جگه له گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سه‌كه‌یان زور شتی تر هه‌یه ئازاریان ده‌دات و ئازاره‌كه‌شی جه‌رگ بره‌و له‌یادیان ناچێته‌وه كاتێك ده‌بینن كوری فڵان خواپێ‌داو له گۆرستانێكی تایبه‌ته كه زه‌ویه‌كه‌ی به‌پاره‌یه‌كی زۆر كردراوه‌و مردوه‌كه‌ی ئه‌مانیش ناتوانن جێگای ناشتنی بۆ دابین بكرێت جگه له‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی به‌دوایی مردوه‌كه‌وه‌یه جارێكی تر جیاوازیه‌كان زه‌ق ده‌كاته‌وه‌و پاشانیش رۆژانی پرسه هه‌ر له خه‌جی خواردن و دابین كردنی خێمه‌و كورسی و پاره‌ی قورئان خوێن و ئاو و...هتد ئه‌مانه‌ش جارێكی تر خاوه‌ن پرسه‌كان ئازار ده‌گوشته‌وه ئه‌وه سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی به‌ناچاری به‌شیك له به‌شدار بوانی پرسه ده‌بێت سه‌دان كیلو مه‌تر رێگا ببرن.
بۆیه به پێویستی ده‌زانم حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پرۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده‌بكه‌ن كه ره‌جاوی ئه‌م خالانه‌ی لای خواره‌وه‌ی تێدا كرابێت.
1- قه‌ده‌غه كردنی دانانی پرسه له مزكه‌وته‌كان جونكه مزگه‌وت جێگای نوێژ‌و خواپه‌رستیه نه‌ك پرسه‌و خۆنواندن.
2- قه‌ده‌غه‌كردنی دانانی پرسه‌ی (ژنان – ئافره‌تان) له خێمه‌داو داخستنی كۆڵان ورێگا گشتیه‌كان.
3- قه‌ده‌غه‌كردنی قورئان خوێندن له پرسه‌كان به پاره.
4- كرنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (رێكخستنی مه‌راسیمی ناشتنی مردوان) له پارێزگاكان و كردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت له شار‌و شارۆچكه‌كان كه ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه به‌رپرس بن له رێكخستنی گۆرستانه‌كان هه‌ر له خاوێن كردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری به‌سه‌وزایی كردن و رێكخستنی گۆره‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ مردوه‌كان هه‌رچۆن له ووڵاتانی دنیا ئه‌و گرنگیه‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
5- پێویسته له كاتی كۆچ باربوونی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه ئاكادار بكرێته‌وه و ئه‌ویش تیمی تایبه‌ت ره‌وانه بكات كه هه‌ڵبستێت به شوردن و كفن كردن و گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بۆ گۆرستان به‌ئوتومبیلی تایبه‌ت و ئاماده‌كردنی گۆرو ناشتنی ته‌رمه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی خانه‌واده‌كه‌ی) ئه‌مه‌ش كارێكی مرۆڤ دوستانه‌و شارستانیه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بره‌پاره‌یه‌كی ره‌مزیش بیت هه‌ر گه‌وره‌یی خۆی له‌ده‌ست نادات.
6- ئه‌م پرۆژه یاسایه قورسایی گه‌وره له‌سه‌ر شانی مروڤه‌كان لاده‌بات و هیجی كه‌م تر نیه له كردنه‌وه‌ی نه‌خوشخانه‌یه‌ك یان بنكه‌یه‌كی پۆلیس چونكه پێداویستیه‌كی فره لایه‌ن و پێویستی كۆمه‌ڵگایه.
7- ئه‌م برۆژه‌یه دیارده‌ی پرسه كه‌م ده‌كاته‌وه چونكه به‌شداری كردن له‌پرسه‌و پابه‌ند بوون به بنه‌مای خێڵه‌كی و عه‌شره‌ت و پرسه‌كانی تر زۆربه‌یان له ژێر كاریگه‌ری پرسه‌دایه ئه‌كه‌ر حكومه‌ت پرسه‌ی رێكخست و ئه‌ركه‌كانی له سه‌رهاوولاتی كه‌م كرده‌وه ده‌بێته مایه‌ی ده‌رباز بوون له ده‌سه‌ڵاتی خێڵ چونكه ئه‌و كات مروڤه‌كان مل كه‌چ نابن خێل له ژێر كاریگه‌ری ئاماده‌بوون له مه‌راسیمی ناشتن و پرسه‌ی خوشه‌ویسته‌كانیان.
* ماجستێر له یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
