`پرۆژه‌ی ئه‌م نوسینه‌م پێك هاتووه له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1-ئاماده‌كردنی خۆم.
2-ده‌رهێنانی په‌نجه‌كانم و كیبۆردی لاپتۆپه (ئێچ پیی) ه‌كه‌م.
3- پێشكه‌شكردنی (ڕێبه‌ر) و (تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك)، ببورن ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكارێكی باش نه‌بن، ته‌نها ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌م شك برد، پێشكه‌شكاره به‌تواناكانی وه‌ك (ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ره‌كان) وه‌به‌ر من ناكه‌ون تا ئه‌م و ئه‌و هه‌بن.
لێره‌وه ده‌ست به پرسیار ئه‌كه‌م بۆ (وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لااواااااااان)، چ لالوێك؟؟ كوا بۆ هیچ كارێك نابینین بۆ لاوان؟؟ به‌هه‌رحاڵ، پرۆژه‌ی نوسینه‌كه‌م باسكرد، بزانین پرۆژه‌كه‌ی ئێوه چی به چی كردووه و چ خزمه‌تێكی پێ گه‌یاندوین، یان بڵێم ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئێوه چۆن بووه و چۆن كارتان له‌سه‌ر كردووه، به‌ر له قسه كردن له‌سه‌ر هه‌رشتێك پێم خۆشه (د. كاوه) ی وه‌زیر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، نه‌ك بۆ من به‌ڵكوو بۆ گشت خه‌ڵكی، ئه‌م ناوه كێیه ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و هیچی تر، (ڕێنوار هونه‌ر مه‌رجان) ؟؟؟؟؟ كاك كاوه پێمان خۆشه بزانین ئایا ئه‌مه باوكی له لێژنه بووه بۆیه ده‌رچووه؟؟ یان ئه‌م كوڕه كه هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتۆته 18 ساڵ گه‌وره‌ترین داهێنانی كردووه؟؟ باشه ئه‌و كوڕه چ پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه كه ناوی گه‌ڕاته‌وه؟؟ وه‌ڵامی ئێوه‌م گه‌ره‌كه، نه‌ك ته‌نها ئه‌و بگره به ده‌یان و ده‌یانی دیكه، ئه‌مه‌وێ بپرسم كام ڕۆژنامه‌نووسه ناوی گه‌ڕاته‌وه؟؟؟ ئه‌گه‌ر نێوی ڕۆژنامه‌وانێكیش هه‌بوبێ ئایا ده‌بێ ئێمه كتیبێكی نوێی ڕۆژنامه‌گه‌ری ببینین له ساڵی ئاینده؟؟ سه‌ره‌تا باسم له پرۆژه‌كه‌ی خۆم كرد ئێوه ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كی لۆژێك بخه‌نه پێش چاومان. . ئه‌مه به نوسینێكی باش نازانم ته‌نها ویستم بڵاوی بكه‌مه‌وه و وه‌ك چه‌ند پرسیارێك بووه و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و دكتۆر كاوه‌م كردووه، چون پتر له 10 جار ته‌له‌فۆنم بۆت كردووه بۆ خۆت و ئه‌و كاك پۆڵایه‌ی عه‌لاساس له‌گه‌ڵته تا ئێستا به نامه‌یه‌كیش وه‌ڵامتان نه‌داومه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ویستم بیڵێم بۆ خوێنه‌ر بووه كه نه‌متوانیوه به ته‌واوی كار له نوسینی یه‌كه‌مم بكه‌م به‌ڵام له به‌شه‌كانی تردا باس له به‌ختیار عه‌لی و وه‌نه‌وشه‌ی هونه‌رمه‌ند و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری نێو هونه‌ر و ئه‌ده‌به به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
