دۆلار و دینار له‌نێوان به‌نک و هاوڵاتیانی عێراقدا ...سه‌رکه‌وت فایه‌ق خواڕه‌حم
پاش رووخانی صدام حسێن و درووستکردنه‌وه‌ی بانکی ناوه‌ندی عێراق له ساڵی 2003 ده‌ستنیشانکردنی به‌رێز ( سینان شبیبی ) وه‌ک پارێزگاری به‌نکی ناوه‌ندی عێراق و لێدانی سکه‌ی دراوی نوێی عێراق، دراوی عێراق جۆره سه‌قامگیریکی به‌خۆیه‌وه بینی پاڵپشت به‌و یه‌ده‌گه زۆره‌ی له دراوی قورس و یه‌ده‌گی زێری خه‌زنکراو له خه‌زێنه‌ی به‌نکی ناوه‌ندی عێراقدا پاش فرۆشتنی نه‌وت کۆکراوه‌ته‌وه.به‌ڵام سیاسه‌تی مالکی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی جومگه‌کانی سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری عێراق .له 18 کانونی دووهه‌می ساڵی 2011 له رێگای دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بریاریدا به به‌ستنه‌وه‌ی به‌نکی ناوه‌ندی عێراق به خودی مالکی‌یه‌وه.به‌ڵام به‌هۆی پێگه‌ی به‌هێزی پارێزگاری به‌نکی ناوه‌ندی عێراق مالکی نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر به‌نکی ناوه‌ندی عێراقدا، تاکو مانگی ده‌ی ساڵی رابردوو به دروستکردنی تۆمه‌ت بۆ سینان شبیبی و دوورخستنه‌وه‌ی له پۆستی پارێزگاری به‌نکی ناوه‌ندی عێراق و دانانی عبدالباسط ترکی له جێگاکه‌ی .به بیانوی ئه‌وه‌ی که گه‌نده‌ڵی هه‌یه له به‌نکی ناوه‌ندی عێراق و ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی دولاری ئه‌مریکی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له 1189 دینار بۆ 1223 دینار بۆ دۆلارێک به بیانوی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه مالکی توانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر بانکی ناوه‌ندی عێراقدا و عبدالباسط ترکی به‌جێنشینی سینان دابنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای باس بێت ئه‌م گۆرانکاریه هیچ سوودێکی نه‌بوو له به‌رامبه‌ر دابه‌زینه‌ی به‌های دینار بــــه‌رامبه‌ر به دۆلار، تاکو کار گه‌شته ئه‌وه‌ی که دۆلارێک گه‌شته 1295دینار بگره زیاتریش.وێرای ئه‌وه‌ی که به هه‌مانشێوه‌ی سه‌رده‌می سینان شبیبی رۆژانه به‌نکی ناوه‌ندی عێراقی له رێگای زیادکردنی ئاشکرا به سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت، دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه باس بکرێت ئه‌وه‌یه که بانکی ناوه‌ندی عێراق له فرۆشتنی دۆلار به‌رده‌وامه به‌ڵام هاوشانی خستنه بازاری دۆلار رۆژانه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌رز ده‌بێته‌وه.چونکه بانکی ناوه‌ندی عێراق له رێگای چوار بانکی حکوومی هه‌ریه‌ک له ( به‌نکی ره‌شید و به‌نکی رافیده‌ین و به‌نکی بازرگانی عێراق و به‌نکی میللی ئێران ) و زیاتر له ( 30 ) به‌نکی ئه‌هلی بازرگانی له‌ناوخۆی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ندین کۆمپانیای گۆرینه‌وه‌ی دراو که راسته‌وخۆ به‌نکی ناوه‌ندی عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات بۆ گۆرینه‌وه‌ی دۆلار به دینار ، ئه‌مساڵ چه‌ند کۆمپانیایکی نوێیان دامه‌زراندووه بۆ گۆرینه‌وه و حه‌واڵه‌کردنی دراو وه‌ک کۆمپانیاکانی ( تهامـة، النیزک، ارض الفرات، المفید ) ئه‌م چوار کۆمپانیایه له 9 / 4 / 2013 مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه بۆ ئاڵوگۆرکردن و حه‌واڵه‌ی دراو.هه‌ر پاش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌نکی ناوه‌ندی له مانگی نیسان به‌های دۆلار به‌رزتر بویه‌وه.بۆیه ده‌توانین بڵێین پاش ئه‌وه‌ی مالکی به‌نکی ناوه‌ندی عێراقی خسته ژێرڕکێفی خۆیی و دوای دامه‌زراندنی ئه‌م چه‌ند کۆمپانیایه به‌های دیناری عێراقی روو له دابه‌زینه و رۆژانه دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه، هاوشانی ئه‌م کۆمپانیا تازانه به‌سه‌دان کۆمپانیایی دی هه‌ن .وێرای ئه‌وه‌ی که رۆژانه به سه‌دان ملیۆن دۆلاریش به ئاشکراو به نهێنی له رێگای حه‌واڵه و کاش ده‌خرێته ناو بازاڕ و ده‌فرۆشرێت و به‌های دینار هه‌ر داده‌به‌زێت، چونکه حه‌فتانه ( 5 ) پێنچ رۆژ جگه له ( هه‌ینی و شه‌ممه ) و هه‌ندێ جاریش رۆژانه‌ی ( شه‌ممه )ش دۆلار مه‌زادکراوه .ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌نکی ناوه‌ندی عێراقی نه‌خستایه‌ته ژێر رکێفی خۆیی و ده‌ستی وه‌رنه‌دایه‌ته کاروباری به‌نک، به‌نکی ناوه‌ندی عێراق له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی ئابووریی و نه‌ختێنه‌ی سینان شبیبی برۆشتایه هاوکات ئه‌مساڵ گۆرانکاریان بکردایه له جۆری دراوی عێراقی به لابردنی ( 3 سفر )ه که‌ی دیناری عێراقی و هاوشانکردنی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار واته ( یه‌ک دیناری چاپی نوێ به‌رامبه‌ر به یه‌ک دۆلار ) ئه‌وا دیناری عێراقی به پاڵپشتی ئه‌و یه‌ده‌گه زۆری که ئێستا به زیاتر له ( 74 ملیار ) دۆلار و به سه‌دان طن زێر ده‌خه‌مڵێنرێت و له بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا ئاڵوگۆری بازرگانی پێوه‌ده‌کرێ و ساڵانه له زیاده‌ی فرۆشی نه‌وت و سووده‌کانی دراو به ده‌ستی ده‌گات، بارودۆخی دیناری عێراقی رووی له هه‌ڵکشان ده‌کرد به‌رامبه‌ر به دۆلار دراوه‌کانی دیکه‌ی جیهان هه‌ر نه‌بێ نرخی دینار جێگیر ده‌بوو...
وه‌ک پێشتر باسمان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی دینار رۆژانه به‌نکی ناوه‌ندی عێراق له رێگای فرۆشتنی دۆلار به شێوازی کاش ( نقد ) و ناردن ( حواڵه ) تاکوئێستا زیاتر له ( 2375 ) جار فرۆشی دیناری راگه‌یاندوه .بۆ نممونه ته‌نها له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تاکو 13 / 5 / 2013 جگه له 5 رۆژی مانگی 3 که که فرۆشه‌که‌یان رانه‌گه‌یاندوه و نادیاره.ئه‌وا له ماوه‌ی ئه‌م 133 رۆژه‌ی ئه‌مساڵ له 1 /1 / 2013 تاکو 13 /5 /2013 له رێگای زیاتر له 30 به‌ناکی حکومی و ئه‌هلی ( 3080964000 ) سێ ملیار و هه‌شتاملیۆن و نۆسه‌دو شه‌ست وچوار هه‌زار دۆلار به شێوه‌ی کاش ( نقد ) فرۆشراوه و خراوه‌ته ناو بازاره‌کانی عێراق .هاوکات بڕی ( 11060911000 ) یانزه ملیار و شه‌ست ملیۆن و نۆسه‌د و یانزه هه‌زار دۆلار حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کراوه ...به‌نکی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی دۆلار بخاته بازاربه هه‌ردوو شێوازه‌ی ( کاش و حه‌واڵه ) کاره‌کانی له رێگای به‌نکه حکوومی و ئه‌هلیه‌بازرگانیه‌کان ئه‌نجام ده‌دات ...بۆنممونه شێوازی کاش ( نقد ) به پێی سیسته‌مێکی حه‌فتانه له رێگای به‌نکه‌ئه‌هلیه‌کان راسته‌وخۆ و ده‌ست به‌ده‌ست بۆ هاوڵاتیانی عێراق به کوردستانیشه‌وه دۆلار ده‌فرۆشێت که هه‌ر تاکێک له هاوڵاتی عێراقی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بکات و خاوه‌نی ( پاسپۆرتی عێراقی و تکتی فرۆکه یان ڤیزه‌ی ) وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌توانێ ( 5000 ) هه‌زار دۆلار له یه‌کێک له بانکه ئه‌هلیه‌کانی پارێزگاکانی عێراق وه‌رگرێ به نرخی به‌نکی ناوه‌ندی که ( 1189 ) دینار بۆ دۆلارێک .هاوکات به هه‌مان سیسته‌می حه‌فتانه‌ی فرۆشی دۆلار هه‌موو بازرگانێکی عێراقی بۆ ( استیراد السلع و البضائع و الخدمات ) هێنانی که‌ل و په‌لی بازرگانی و شمکی جۆراوجۆری پێداویستیه‌کانی خه‌ڵکی عێراق له ( خۆراک و پێداویستی پیشه‌سازی و بیناسازی و ئه‌لکترۆنی ...هتد ) بۆ ناوخۆی عێراق ئه‌وا پاش پێشاندانی مۆڵتی بازرگانی و فاتووره‌ی کرینی که‌ل و په‌ل و شممه‌که‌کان و پێدانی ختابزه‌مان ( L.C) بازرگانه‌کان له رێگای به‌نکه ئه‌هلیه‌کان دۆلاریان بۆ حه‌واڵه ده‌کرێت به هه‌مان نرخی به‌نکی ناوه‌ندی عێراقی که (1189 ) دینار بۆ دۆلارێک له‌گه‌ڵ عموله‌ی ئه‌و به‌نکه‌ی که مامه‌ڵکه ئه‌نجامده‌دات، به پێی نووسراوی فه‌رمی به‌نکی ناوه‌ندی عێراق ژماره ( 9/3/96 له 17/ 4 / 2013 ) بڕو حه‌واڵه‌ی هێنانی که‌ل و په‌ل بێ سنووره، به‌ڵام بۆ هه‌ر حه‌واڵه‌یکی بازرگانی ده‌بێت له نیو ملیۆن دۆلار ( 500 ) هه‌زار دۆلار زیاتر نه‌بێت .به‌ڵام ئه‌و به‌نکه ئه‌هلی و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو به هاوکاری و پاڵپشتی چه‌ند به‌رپرسێکی ناو به‌نکی ناوه‌ندی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێکی باڵای حکومه‌تی عێراقی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئاڵ‌و گۆری دراوه‌یان به رێره‌وێکیدیدا بردووه و له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ستکه‌وت و قازانجی زیاتری شخصی به‌های دیناری عێراقیان شکاندووه و دۆلاریان به‌رزکردوه‌ته‌وه .چونکه بانکی ناوه‌ندی عێراقی له خستنه رووی دۆلار به‌رده‌وامه و نرخه‌که‌شی دیاریکردووه که له (1189 )دیناره بۆ دۆلارێک .وه‌ک پێشتر باسمانکرد رۆژانه فرۆشتنی دۆلار به‌رده‌وامه :
له مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ به‌م شێوه‌یه دۆلار فرۆشراوه به نرخی به‌نکی ناوه‌ندی:
آ/ 435333000 چوارسه‌دو سیی وپێنچ ملیۆن سێ سه‌دو سیی وسێ هه‌زار دۆلار به کاش فرۆشراوه که راسته‌وخۆ هه‌ر هاوڵاتیک ( 5000 ) پێنچ هه‌زار دۆلار بکرێ...
ب / 3782785000 سێ ملیار و حه‌وت سه‌دو هه‌شتاو دووملیۆن و حه‌وت سه‌د و هه‌شتاو پێنچ هه‌زار دۆلار حه‌واڵه کراوه بۆ بازرگانه‌کان .
مانگی دوو ( شوبات ) ئه‌مساڵ 2013
آ / 488838000 چوارسه‌دو هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و هه‌شت سه‌دو سیی و هه‌شت هه‌زار دۆلار به شێوه‌ی کاش دراوه به به‌نکه ئه‌هلیه‌کان تاکو راسته‌وخۆ بفرۆشرێت به هاوڵاتی به نرخی به‌نکی ناوه‌ندی به ( 1189 ) دینار به‌رامبه‌ر به دۆلارێک ..
ب / 2326183000 دوو ملیار و سێ سه‌دو بیست و شه‌ش ملیۆن و سه‌دو هه‌شتاو سێ هه‌زار دۆلار حه‌واڵه‌کراوه بۆ کاروباری بازرگانی بازرگانه‌کان ...
مانگی سێ ( ئازار ) ئه‌مساڵ 2013، هاوکات 5 رۆژ بری فرۆشتنه‌که دیار نی‌یه که چه‌ند فرۆشراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشوو بووه له کوردستان ..
آ / 530288000 پێنچسه‌دوسیی ملیۆن و دووسه‌دو هه‌شتاو هه‌شت هه‌زار دۆلار به شێوه‌ی کاش دراوه به به‌نکه ئه‌هلیه‌کان تاکو راسته‌وخۆ بفرۆشرێت به هاوڵاتی به نرخی به‌نکی ناوه‌ندی به ( 1189 ) دینار به‌رامبه‌ر به دۆلارێک ..
ب / 1609825000 یه‌ک ملیار و شه‌سه‌دوو نۆ ملیۆن و هه‌شت سه‌دوو بیست و پێنچ هه‌زار دۆلار حه‌واڵه کراوه بۆ بازرگانه‌کان بۆ کرینی پێداویستی هاوڵاتیانی عێراق...
مانگی چوار ( نیسان ) ی 2013
آ/ 1127646000 یه‌ک ملیار و سه‌دوو بیست وحه‌وت ملیۆن و شه‌سه‌دو چل و شه‌ش هه‌زار دۆلار به شێوه‌ی کاش دراوه به به‌نکه ئه‌هلیه‌کان تاکو راسته‌وخۆ بفرۆشرێت به هاوڵاتی به نرخی به‌نکی ناوه‌ندی به ( 1189 ) دینار به‌رامبه‌ر به دۆلارێک ..
ب/ 2375101000 دووملیار و سێ سه‌دو حه‌فتاو پێنچ ملیۆن و سه‌دو یه‌ک هه‌زار دۆلار حه‌واڵه کراوه بۆ بازرگانه‌کان بۆ کار‌و باری بازرگانی و هێنانی پێداویستی خۆراک و پیشه‌سازی بۆ خه‌ڵکی عێراق ..
مانگی پێنچ ( ئایار )ی ئه‌مساڵ ته‌نها له ماوه‌ی 13 رۆژی مانگی ئایار به‌مشێوه‌یه‌یه
آ/ 498859000 چوارسه‌دو نه‌وه‌دو هه‌شت ملیۆن و هه‌شت سه‌دو په‌نجاو نۆ هه‌زار دۆلار به شێوه‌ی کاش دراوه به به‌نکه ئه‌هلیه‌کان تاکو راسته‌وخۆ بفرۆشرێت به هاوڵاتی به نرخی به‌نکی ناوه‌ندی به ( 1189 ) دینار به‌رامبه‌ر به دۆلارێک که هه‌ر هاوڵاتیک پاش وه‌رگرتنی ( ڤیزا و تکتی گه‌شت ) بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌توانێ بری ( 5000)دۆلار بکڕێت له‌و به‌نکانی که رۆژانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی عێراق .
ب/ 967017000 نۆسه‌دو شه‌ست و حه‌وت ملیۆن و حه‌ڤده‌هه‌زار دۆلار حه‌واڵه‌کراوه بۆ بازرگانه‌کانی عێراق بۆ هێنانی پێداویستی هاوڵاتیان .
ئه‌گه‌ر بێت و به‌راوردێک بکه‌ین له ماوه‌ی ئه‌م چوار مانگ و نیوه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌وا وێڕای ئه‌و هه‌موو دۆلاره‌ی که به شێوازی کاش ( نقد ) یان حه‌واڵه خراوه‌ته روو ئه‌وا رۆژانه دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار رووی له دابه‌زین بووه بۆ نممونه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ واته له مانگی یه‌ک نرخی دۆلارێک به (1211 ) دینار بووه له بازاره‌کانی عێراق .به‌ڵام له مانگی چوار ( نیسان ) و سه‌ره‌تای مانگی ( ئایار ) تاکو ئێستا نرخی دۆلارێک بووه به (1295 )دینار ...ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له مانگی یه‌ک له‌گه‌ڵ مانگی چوار یه‌ک ملیار دۆلار زیاتره ...که‌واته به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار هیچ په‌یوه‌ندیکی نی‌یه به‌سه‌ر که‌م یان زۆری خستنه ناو بازاڕ .ته‌نها ئه‌ویه که به‌نکه ئه‌هلیه‌کان به پاڵپشتی هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارن و هه‌ماهه‌نگی به‌نکی ناوه‌ندی عێراق بۆ سوود قازانجی زیاتر و مه‌رامی سیاسی و پاڵپشتی دارایی و ئابووریی حکومه‌تی مالکی بۆ هه‌ردوو وڵاتی ( ئێران و سوریا ) هیچی که نی‌یه ...ده‌ستنخسته‌ناوکارووباری به‌نکی ناوه‌ندی عێراق له‌لایه‌ن مالکی و گه‌ڕانه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی قۆناغه‌کانی سیاسه‌تی نه‌ختێنی به‌نکی ناوه‌ندی عێراق له سه‌رده‌می سینان شبیبی که بریتیه : له به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌های دینار و گۆڕین و لابردنی سفره‌کانی سه‌ر دراوی عێراق و ده‌ستنیشانکردن و گۆرینه‌وه‌ی یه‌ک دینار به‌رامبه‌ر به یه‌ک دۆلار و چاپکردنی جۆری په‌نجا دیناری و سه‌د دیناری نوێی.که سینان شبیبی پالانی بۆ دانابوو له ساڵی 2013 جێ‌به‌جیبکات .به‌ڵام بواری بۆ نه‌ڕه‌خساو مالکی ده‌ستی گرد به‌سه‌ر به‌نکی ناوه‌ندی عێراقدا.دروستکردنی بازاڕی دینار له رێگای فرۆشتنی نه‌وت به هاوسێکانی عێراق وه‌ک وڵاتی ئوردن چونکه دیناری عێراقی وێرای ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ر به دۆلار دابه‌زیوه هاوکات به‌رامبه‌ر به دیناری ئوردنیش زۆر دابه‌زیوه له پێناو دراوی نیشتمانی پێویسته حکومه‌تی عێراق نه‌وت و سه‌رچاوه سووته‌مه‌نیه‌کان که وڵاتی ئوردن یان تورکیا پێویستیان پێیه‌تی عێراق به دیناری عێراقی پێیان بفرۆشێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی.نیوه‌ی به‌شه بودجه‌ی پارێزگاکان یان هه‌رێمی کوردستان به دۆلار خه‌رجبکات ....
ئاماده‌کردن و نووسینی
سه‌رکه‌وت فایه‌ق خواڕه‌حم
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نی‌یه.
