چه‌په‌کانی کورد، هه‌موویان نا، به‌ڵام به‌شێکی زۆر‌یان، له رابردوودا پێش هه‌ر شتێکی دیکه، سه‌ری زمانیان و بنی زمانیان، دوژمنایه‌تی کردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی و کوردایه‌تی بووه.به هه‌ڵه و به ناڕه‌وا، به‌ربه‌ره‌کانی و دوژمنایه‌تی کردنی کوردایه‌تییان کردبوو به ئه‌رک و فه‌رمانێکی پێویستی سه‌رشانیان.گوایه کوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی، ره‌گه‌زپه‌رستیه و دژی مرڤایه‌تییه.به‌ڵام ئه‌م چه‌پانه‌ی کورد که وا بیر ده‌که‌نه‌وه، هه‌رگیز بیریان بۆ ئه‌وه نه‌چووه که کوردیش وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی جیهان، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌شێکه له مرۆڤایه‌تی و کوردستانیش له‌ڕووی جیۆگرافیاوه، پارچه‌یه‌که له گۆی زه‌وی و نیشتمانی مێژوویی هه‌موو کورد و کوردستانییه‌که.ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد و کوردستانییه‌کان، کوردستان‌مان خۆش نه‌وێت و به‌رگریی له خۆمان و کوردبوون و کوردستانی بوونمان نه‌که‌ین و خزمه‌تی خۆمان و نیشتمان و زمان و وێژه و هونه‌ر و دابونه‌ریت و هه‌موو شتێکی فه‌ره‌نگیی خۆمان نه‌که‌ین، ئه‌ی چۆن بژین و چۆن به‌رده‌وامی به بوون و مانه‌وه و ژیانمان بده‌ین!؟ ئێمه‌ی کورد بۆ هه‌میشه هه‌ر ته‌نها له‌ڕێگای کوردایه‌تییه‌وه ده‌توانین خزمه‌تی خۆمان و مرۆڤایه‌تی بکه‌ین.چونکه ئێمه‌ی کورد خۆیشمان به‌شێکی دانه‌بڕاوین له مرۆڤایه‌تی، که‌واته مرۆڤایه‌تی بۆ کورد هه‌ر کوردایه‌تییه و کوردایه‌تی بۆ ئێمه‌ی کورد، بوون و مانه‌وه و ژیان و چاره‌نووسمانه.
ئه‌وه راستییه‌کی به‌ڵگه نه‌ویسته که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان، خۆیان و نیشتمانی خۆیان خۆش ده‌وێت، له‌پێناویدا ده‌ژین و ده‌مرن، چونکه نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری به‌شێکی گرنگ و پێویستی بوون و مانه‌وه و ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه، جا ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ئه‌مه راست و ره‌وا بێت، ئه‌ی بۆچی ئه‌مه بۆ ئێمه‌ی کوردیش وا نه‌بێت!؟ ئه‌ی ئێمه‌ی کورد له چی رێگایه‌کی دیکه‌وه، جگه له کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری، بتوانین به‌رده‌وامی به بوون و مانه‌وه و ژیانی خۆمان بده‌ین!؟
له کۆتایی ئه‌م کورته نووسینه‌دا ئه‌م راستییه به‌ڵگه‌نه‌ویسته به‌بیر چه‌په به‌ڕێزه‌کانی کورد ده‌هێنینه‌وه: پێویسته له‌م راستییه مێژووییه تێبگه‌ن، ئیتر هێنده کات و وزه‌ی خۆیان به به‌ربه‌ره‌کانی و دوژمنایه‌تی کردنی کوردایه‌تییه‌وه به‌خه‌رج نه‌ده‌ن، چونکه ناکرێ و نابێ و ناتوانن نکوڵی ئه‌م راستییه مێژوویه بکه‌ن که کورد به‌شێکه له مرۆڤایه‌تی، کوردستانیش پارچه‌یه‌که له گۆی زه‌وی.که‌واته هیچ زیره‌کییه‌کی ناوێت که به ئاسانی تێبگه‌ین، کوردایه‌تی، به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ پێوه‌ندییه‌کی به ره‌گه‌زپه‌رستی و فاشیزم و نازیزم و هه‌موو ئه‌و بوختان و تۆمه‌ت و بێویژدانییانه‌وه نییه که له لایه‌ن نه‌یارانی کورد و کوردایه‌تییه‌وه ده‌درێنه پاڵ کورد و کوردایه‌تی.
له کۆتاییدا پێویسته ئه‌م درووشمه راست و دروست و ره‌وایه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی به‌بیری هه‌مووان بێنینه‌وه:
کوردایه‌تیی کورد مرۆڤایه‌تییه و مرۆڤایه‌تیی کورد، کوردایه‌تییه.
برای دڵسۆزتان
به‌ختیاری شه‌مه‌یی
11.10.2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
