له پڕۆسه‌ی دیموكراسیدا هێزه سیاسیه‌كان دابه‌ش ده‌بن له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسۆندا، هه‌رچی ده‌سه‌ڵاته كار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌كات و وڵات به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام ئۆپۆزیسۆن سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتێكی سێبه‌ر رێك ده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی تێكچوونی ده‌سه‌ڵات جێگای بگرێته‌وه، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا په‌ره به گوتاری ره‌خنه‌ی ده‌دات بۆ دروستكردنی رای گشتی تا خواست و پێداویستی هاوڵاتیان به‌دی بێت و وڵات پێش بكه‌وێت، كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كان بۆ سیسته‌می سیاسی ته‌ندروست.
هه‌رێمی كوردستان له دوای راپه‌ڕینی به‌هاری1991ه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی بۆ گه‌شه‌پێدانی پڕۆسه‌ی دیموكراسی ده‌ستی پێكرد و له ئێستاشدا تاڕاده‌یه‌كی باش باڵای كردووه به‌ره‌و كرانه‌وه و ئازادی و بونیادی دامه‌زراوه‌ی له سیسته‌می سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی. . . . . هتد هه‌نگاوی ناوه و به‌رده‌وامیشه، له‌گه‌ڵیشدا چه‌ند هێزێكی سیاسی هه‌رێم خۆیان وه‌ك ئۆپۆزیسۆن رێك خستووه و به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنیان نه‌كردووه و ده‌یانه‌وێت ئۆپۆزیسۆنانه كار بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای له‌سه‌ر وه‌ستانه، گوتاره‌كه‌یان له رێڕه‌وی ئاسای خۆی لایداوه به‌ره‌و ئاقارێكی زۆر مه‌ترسیدار ده‌ڕوات له‌وه‌ی گوتاری ناشیرینكردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی كه ئه‌وان نایكه‌ن و هه‌وڵدان بۆ نادیده‌گرتنی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه كراوه بۆ پێشخستنی وڵات و ته‌نانه‌ت سنووری سه‌روه‌ریه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانیشان تێپه‌ڕاندووه و ئیش له‌سه‌ر شكاندنی تاكه كه‌سیه‌كان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی زیاتر ده‌وریان هه‌یه له پێشخستن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می حكوومڕانی وڵات. یه‌كێك له‌وانه كه زۆر مه‌ترسییه شێواندنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زیاتر خۆی ده‌بینێته‌وه له تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و نائارامی ده‌روونی تاك، واتا په‌ره‌دان به گوتاری شێواندن له جیاتی گوتاری ره‌خنه‌ی ته‌ندروست.
له‌ته‌ك ئه‌مانه‌شدا ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگایان رێك كردۆته كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی و سه‌رله‌به‌ر گوتاریان په‌یامی سیاسیه و بێ نرخكردنی هه‌موو لایه‌نیه‌كانی دیكه و ناشرینكردنی ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانه به‌بێ سڵكردنه‌وه له‌وه كامه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی و سه‌روه‌ریه.
ئه‌وه بۆ چوار ساڵ ده‌چێت كوردستان له بانگهێشتی به‌رنامه‌ی سیاسی ئه‌و لایانانه‌دایه، كه ئه‌مه گوتارێكی ته‌واو سه‌راپاگیر (شمولی)، له‌وه هه‌موو شته‌كان به ره‌ش و سپی ده‌بینن و ته‌واوی ره‌نگه‌كانی دیكه‌یان وه‌لا ناوه و هه‌موو شتێكی خۆیان پله‌یه‌كه‌وه و عه‌یاره بیست و چواره و ئه‌وانی دیكه له ژێر سفر و شایانی ژیان نییه، واتا گوتاری یه‌ك ره‌نگی نمایش ده‌كه‌ن؟؟!!. بۆ نموونه قسه‌یان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ره‌شنووسی ده‌ستوور جیا له‌وه‌ی دوو لایه‌نیان (یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) هه‌ر به‌ته‌واوی سیاسه‌ت و رای خۆیانه‌وه ده‌نگیان به‌ده‌ستوور داوه له‌په‌رله‌مانی كوردستان مانگی6/2009، به‌ڵام ئێستا زۆر هه‌رزه‌یانه ده‌ڵێن، پێویسته ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان!!، ئه‌ی باشه پێشتر به‌گوێی كێتان كردوو ئێستا به‌گوێی كێ ده‌كه‌ن و سبه‌ی به‌گوێی كێی تریش ده‌كه‌ن؟؟!!، له‌گه‌ڵیشدا ته‌واوی گوتاره‌كانیان ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته به‌یاسا به‌ڕێوه ناچاێت. ده‌ی باشه پڕۆژه یاسای ره‌شنووسی ده‌ستوور هه‌موو فلته‌ره‌كانی بڕیوه و چۆن بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان كه ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه گه‌ل بڕیار بدات به‌به‌ڵێ بێت یان به‌نه‌خێر، نه‌ك حزب كه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزیسۆن به‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێن بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره حزبیه‌كانیان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن كه له كاتێكدا ده‌ستوور په‌رله‌مان نای نووسێت به‌ڵكو لیژه‌یه‌كی پسپۆڕی قانونی و ده‌ستووری ده‌ی نووسێت و په‌رله‌مان ته‌نیا په‌سه‌ندی ده‌كات یان نا به‌گوێره‌ی روانینی لایه‌نه سیاسیه‌كان.
ئه‌م جۆره له گوتاری هێزه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ره‌شنووسی ده‌ستوور و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان پێش راپرسی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به‌تایبه‌تی ئۆپۆزیسۆن، یه‌كه‌م هیچ حساب نه‌كردنه بۆ بڕیاری گه‌ل و دووه‌هه‌میش ساویلكه‌ی سیاسه‌تیان نیشان ده‌دات له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ئه‌وانه راسته‌و ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه ناڕاسته، واتا گوتاری ره‌ش و سپی زاڵ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئه‌م وڵاته به حزبی بكه‌ن؟! كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی وه‌زیفه‌ی ئۆپۆزیسۆن و بنه‌ماكانی گوتاری ره‌خنه‌یانه‌ی ته‌ندروست و هه‌روه‌ها نه‌بوونی متمانه به بڕیار و گووتاریانه، له‌مه‌دا ده‌توانین ئه‌وه بڵێن ئه‌وه‌ی خودان بڕیار و متمانه پێكراوه و باوه‌ڕی ته‌واوی به رای خه‌ڵك هه‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی یه به‌پله‌ی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكی سیاسی گۆڕاپانه كه زۆر به راشكاوانه رای خۆیان داوه و هیچ شه‌رمێكیان نه‌كرد و وتیان ده‌بێ گه‌ل بڕیار بدات به‌به‌ڵێ یان نه‌خێر.
باشتر بوو بۆ ئۆپۆزیسۆن تۆپه‌كه‌ی خۆیان ساز و ئاماده بكردایه بۆ به‌نه‌خێری گه‌ل نه‌ك هه‌موو سه‌روه‌ریه‌كی ئه‌م وڵاته و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بشێوێنن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن و رقی خۆیان یان له هه‌ندێك كاتیش‌دا رقی كه‌سێك ره‌نگ بداته‌وه به‌سه‌ر هه‌موو شته گشتی یه‌كانی ئه‌م وڵاته!، به‌ڵگه نه‌ویسته گه‌ل دره‌نگ یان زوو به‌ئاگا دێته‌وه وبڕیاری خۆی ده‌دات و ره‌ش و سپی لێك جیا ده‌كاته‌وه و ده‌زانێ كێ زیاتر به‌كرده‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رای گه‌ل و كێ گه‌ل چه‌وه‌شا ده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
