کاوه گه رمیانی : کێی منی کوشت ؟؟؟ ... ستارکوڵه جۆیی

هاوڕێیانی هاو پیشه م  دۆست ولاینگیرانی دۆسیه که م ڕۆژنامه نوسانی ئازا وئازادو بوێره کان ، ئازادیخوازان ، داکۆکی خوازان له  مافی مرۆڤ و میدیای ئازاد ه کان، ئه ی ئه وانه ی دژی گه نده ڵی و ناعه داله تن له گۆمه ڵگای ئه مڕۆی کوردستانا ، من چاوه ڕوانی هیمه ته کانتانم له دۆزینه وه ی تاوانباری سه ره کی که ده ستی له پشت تیرۆرکردنمه وه  بووه  ، من  چاوه ڕوانتانم  بکوژه کانم  بدۆزنه وه و  بیان ده نه  دادگاو لێپیچینه وه یان له گه ڵدا بکرێ  ،هه تا تاوانباره ڕاسته قینه کان بناسرێن ، ئه زانن مه به ستم له تاوانباره ڕاسته قینه کان کێیه  ؟  ئه وانه ی منیان کوشت من به تاوانباری سه ره کی نایان بینم.  ئه وانیش  قوربانین ، قوربانی ته ماحی پاره و پله و پایه وسه یاره ی جوان و شوقه ی ئه ڵمانی و ئه رزه ی ڕوکنه ن ، که  لۆرد ۆڕه کانی ئه مڕۆی کوردستان بۆ کوشتنی نه یاره کانیان به ئه و ته ماحانه وه ، فریویان داون و ئه یان که نه  به هێزی خۆیان بۆ کوشتنی  ده نگ و ڕه نگه ئازادیخوازه کانی  کوردستان.   ڕاستیتان ده وێ ئه وانیش گوناحن ، ده یاره بکوژه کانم له کوشتنی مندا خه ونه کانی ئاینده خۆیان به دی کردوه ،  بۆیه زۆر بێ به زه یانه منیان کوشت !! بکوژه کانم بێ ئاگا بوون له وه ی که من له پێناوی خه ونه کانی ئه وان و ئه وانی دیدا ، خوێنی خۆمم کردبووه ، کاسه ی داگیرکه رو دزو گه نده ڵ و مافیاکانی که لاره وه ،  من ویستم  مافیاکان نه یان که نه  پیاو کوژ بۆ ئه رزه  ڕوکنه کان  و پاره و سه روه ت و سامانه  زه وتکراوه کانی شاره که مان.  من دڵنیام بکوژو هاوپیشه کانموخه ڵکی که لار به گشتی باش ئه زانن  ، ئه و ئه رزه و مڵکه کانی  که لار به زه بری  لوله ی تفنگه کانی  ده زگای ئاسایش و زانیاری و پاراستن و هێزی ده مامك داره کانی حزبه ده ست ڕۆکانی گه رمیان  داگیرکراون.  زۆرن ئه وانه ی ده ست به کڵاوی خۆته وه بگره یان  هه ڵبژاردوه له کوردستاندا ، به ڵام من هه ر زوو ئه و کڵاوه م توڕداوه به رده م لوله ی تفنگی مافیاکانی که لاره وه و گوتم  بێ منه تم لێتان ئه ی دزو گه نده ڵه ترسنۆکه کان من بێ ده نگ نابم لێت. .   

من ویستم به ئاگادارکرنه وه ی به ش خورا و مزڵومه کان ، هێزێك له به شخوراو بێ به شه کان  دروست بکه م هه تا مافه زه وت لێی کراوه کانیان بۆ بگه ڕێنرێته وه و له ڕیگای یاساو فیشاری گه له وه.  مه خابن من زۆر هه وڵمدا که س پاڵپشتی نه ده کرد م  من بێ پاڵپشتبووم ، بۆیه  به ئاسانی زه فه ریان پێ هێنام.  ئه گه ر ئێوه ی ئۆپۆزسیون و ناراڕزیی و بێ به شه کان له گه ڵمدا بوونایه  هه ر زوو ئه و مافیاو دزو پیاو کوژانه م تڕۆ ده کرد له که لاردا.   جێی داخمه هه تا هه نۆکه ، ئۆپۆزسێونه کانی کوردستان به رده وامن له  به رزکردنه وه ی  دروشم و قسه و هاوارو شعاراتی  زل وقه به و دانیشتن و کۆبوونه وه ی بێ سه رو سه مه رو بێ به ر، له گه ڵ پارتی و یه کێتیدا ڕۆژانی پڕ له هیواکانمان بۆ ژیانێکی خۆش و ئه من و ئایش و خۆشگوزه رانی  به ڕێ ده که ن.  ئه وه تا به به ر چاوه ی هه موانه وه  له چاوه ڕوانی  گۆدۆکاندا ده سته و ئه ژنۆ دامان ئه نشێنن ،  شه قامیش  نووستوه ، به نج کراوی دڕۆکانی به رزانین له چاوه ڕوانی دروستکردنی ده وڵه ته که ی به رزانیدان ، که دڵنیام  له سایه ی ئه و ده وڵه ته ی که به رزانیه کان دروستی ده که ن  به ده یان سۆران و سه رده شتی  منی و هیدی  تێدا تیرۆر ده کرێت. .  

( بۆدایکی ئه زیزم )

  دایه گیان تۆ داوا له مسعود به رزانی ده که ی بکوژه کانم ڕاده ستی دادگا بکات له به ر ئه وه ی باوکم شه یدی پارتیه !!!  دایه گیان. . .  مسعود به رزانی  ڕێگای خۆش کرد بۆ ڕۆژنامه بکوژه کان که  بێ باک بن له کوژتنی ڕۆژنامه نووسان ، مسعود  به رزانی دادگاکانی  کوردستانی بێ ئیراده کرد له  لێپرسینه وه کردن  له تاوانباران ، به رزانی و پارتیه که ی که باوه کمی  تێدا شه ید بوو ،  سۆران و سه رده شتی هاوڕێمیان تیرۆرکرد. .  دایه  تۆ داوا له تاوانبار ده که ی داکۆکی له  مافی من بکات  !!!  !! 

 دۆست و لاینگیرانی دۆسیه که م من له ژیانمدا بۆ ڕۆژێکیش بیرم له پارو پایه  و پله و پۆست وناو بانگ ده رکردن نه کردۆته وه ، پاره  له به خه ڵی مندا بێ گانه بووه  هه رگیز منی  نه ناسیوه  ، نه له منداڵ و نه له مێرد منداڵه ی و نه له گه نجیشم دا، مه عاش خۆری هیچ لایه نێک نه بوومه  بۆیه بێ باکانه  شه ڕی  گشت دزه کانم کردوه. .  

(بۆ کۆرپه که ی  ئاینده م  ئامه د)

  کوڕم  ئامه د بمبووره نه یان هێڵه له خانووه گڵه که ماندا له ئامێزت بگرم و هێندێ وێنه بۆ یادگاری له گه ڵتدا بگرم ، ئه و کتێبه  گه لێ ناوی خۆشی تێدا بوو من زۆر به په رۆشه وه به دوای ناوێکی پڕمان و خۆشدا ده گه ڕام بۆ تۆی ئه زیز ده ست نیشان بکه م.  هه ر زوو  ناو ( ئامه د ) م بۆت په سه ند کرد ، ده مزانی نام هێڵن بتبینم هه تا یادگاریه کامان هه بێ له گه ڵ یه کدا ، بۆیه په له بوم له  ده ست نیشان کردنی  ( ئامه د) هات ببێت  به یادگاری نێوانمان که گه وه ره بووی له ئاینده دا ، بمبوره  نه م توانی له گه ڵتاندا بم ، بکوژه کانم زۆر په له بوون له کوشتنم شه نسی ئه وه یان  نه دا ، له پاڵ دایکتا بم له چرکه کاته خۆشه کانی له دایك بوونت هه تا وه کو یه که م  گریانتم گۆێ لێبێت.   دڵنیام که  گه وره  بوی ڵێم  تێده گه ی و ده م بوری.   بیستم مامه کانت  ناوی ( پێنوس. . .  قه ڵه م )بۆتیان  ده ست نیشان کرد بوو ، ،  ئای که ناوێکی خۆشه و پیرۆزه لای من و سۆڕان و سه رده شت و هاوڕێکانی دیشم. . . .  یادگاری خۆشمان له گه ڵ قه ڵه مدا هه یه ، ئه و قه ڵه مانه ی جه نگمان له دژی نا عه داله تی کۆمه ڵایه تی پێ به رپا  ده کرد ،  له دژی پیاوه  تفه نگدارو گه نده ڵه کانی پارتی و یه کێتیا.   کوڕم ( ئامه د )  ده سه ڵاتدارانی  زه ردو سه وز، زۆر زندۆقیان له قه ڵه مه کانمان چوو بوون ، گه لێ ده ترسان له ڕێژه ی  وشه و ڕسته کانی ڕیپۆرت و نووسین و بابه ته کانمان.  هه ر بۆیشه ، به تفه نگه  لوله ڕه شه کانیان مێژوی خۆ به ڕێوه بردنی  کورد و خه باته که ی  له پێناوی  ئازادی و ڕزگاری نه ته وه که مانیان له مێژودا ڕه ش کرد ،  هه ر وه کو ڕووی ڕه شی خۆیان. .   

کوڕم ( ئامه د) تۆیش به شێوه ی  باوکت و مامه سۆران ومامه سه رده شتت. . . هتد بوێرو نه ترس و ئازا به ، له هه ر لایه ك گه نده ڵی و نا داد په روه ری کۆمه ڵایه تیت به دی کرد له دژی ئه و گه نده ڵی و نا داد په روه ریه کۆمه ڵایه تیه دا ،  بجنگه و له سه نگه ری مه زڵوماندا به و له  دژی زڵم و زۆرداری به  له هه ر کوێی بێت. .  

با له کۆتای قسه کانمدا ، هاو پێشه و خمخۆرانم. . .  ڕووی پرسیارم  بکه م لێتان.  ئه رێ کێی منی کوشت ؟ ئه زانم  وڵامه کانت وه کو یه ك نابێ ، من دڵنیام بۆچونی جیاوازتان هه یه له ده ست نیشان کردنی ئه و لایه ن و تاقم و به ندانه که تاوانبارن له تیرۆر کردنم ،  ئه زانمیش  جیاوازیه کانی نێوانتان له سه ر ده ستنیشان کردنی بکوژانم مافی سروشتی هه رکه سێکتانه له توهمه تبارکردن و به رائه ت کردن هه رلایه ن و تاقم و به ندێك که له پشت کوژتنی منه وه بووبن. .  

به ڵام من دڵنیام له ناسنامه ی بکوژه کانم ، چاکیان ده ناسم هه رگیز شێوه  ڕوخساریان له زهنمدا گوم نا بێ و ناسڕێته وه ، ئه وانه ی منیان کوشت هه مان ڕوخساربوون که  سۆران و سه رده شتیان کوشت هه مان عه قل ومه نتقی حزبی و به ندی مافیایش له پشتی تیرۆر بوون مانه وه ن. . . . . . . . . .