ئه‌نفال ...عه‌لی که‌رکوکی
ئه‌نفال ..زامێکه ...
که هه‌رگیز سارێژ نابێته‌وه .
کاره‌ساتێکه ...
له چوار چێوه‌ی کوردستاندا ده‌خولێته‌وه .
تاوانێکه ...
هه‌ر که‌س به جۆرێک، بۆ مێژوو ده‌ینووسێته‌وه .
ڕووداوێکه ...
هه‌تا کوردێک مابێ ، بیرناچێته‌وه .
ئه‌وان هاتن، بۆ ئه‌وه‌ی ..
ڕۆشنایی ڕۆژ له كورد بڕه‌نجێنن .
ئه‌وان هاتن، بۆ ئه‌وه‌ی ..
شاده‌ماری ژیان، له جه‌سته‌ی کوردا ببچڕێنن .
ئه‌وان هاتن، بۆ ئه‌وه‌ی ..
له‌جێ ی ئاوه‌دانی، لانه‌و ده‌وارمان بڕوخێنن .
لای ئه‌وان ، ئێمه کافر بووین !!
خۆیان موسڵمان .
لای ئه‌وان، ئێمه تاوانبار بووین !!
خۆیان بێ تاوان .
کاتێک هاتن، زۆر بێ به‌زه‌یی یانه هاتن .
پێش ئه‌وه‌ی بێن ..
گه‌ردوونیان ژه‌هراوی کرد !!!
کاتێک ڕۆیشتن..
182000 مرۆڤی کوردیان، بۆ مردن برد !!!
کچیان برد، کوڕیان برد
ژنیان برد، پیاویان برد
پیریان برد، مناڵیان برد
هه‌ر چی ماڵ و حاڵی کورد بوو ..
له ژێر ناوی ئه‌نفالدا ..تاڵانیان کرد !!! .
182000 ده‌نگ هاواری کرد
مناڵ له ترسانا به‌گریانه‌وه ..
باوه‌شی به‌باوکا یا دایکا ده‌کرد!!
بۆ ڕزگار بوون، هه‌ر هه‌موو دوعایان ده‌کرد
نه به‌زه‌یی زه‌وی و نه به‌زه‌یی ئاسمان
نه‌هاته دادی هاواری کورد
له‌گه‌ڵ خوێن و فرمێسک و ترسا ..
182000 ڕوحی کوردیان، زینده‌چاڵ کرد !!!!! .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
