بانگه‌شه وڕیكلام بۆلایه‌نوكانده‌یده‌كانیان به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌هه‌یه ئه‌گه‌ر بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به په‌سه‌ند دانرابێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئێسته‌ئه‌وپاساوه‌نیه‌وتێپه‌ڕبونی ئه‌و ماوه‌یه‌به‌سه‌بۆئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ته‌واوی لایه‌نوكاراكته‌ره جۆراوجۆره‌كانیان هه‌ڵسه‌نگێنێت، هه‌ربۆیه‌ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی كه حه‌ڵاڵ كراوه بۆبانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ببێته ته‌وه‌ره‌یه‌كی گه‌رنگ كه‌به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه له‌بیری چاكسازی وپاكسازی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا بن كه دوباره‌بونه‌وه‌ی بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو ئاسه‌واری خراپتری ده‌بێت، وئاماده‌كردنی میكانیزمێكی گونجاوبخرێته ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی داهاتو ئه‌گه‌رهه‌رله‌ئێستاوه به‌م پێیه هه‌نگاوی بۆبنرێت.
سه‌ره‌تاپێویسته‌ئاماژه‌بكه‌م به‌چه‌ند نمونه‌یه‌ك له خراپ به‌كارهێنانی بانگه‌شه كه‌دیارترینیان هه‌وڵ دانه‌بۆله‌خشته‌بردنی دیدوبۆچونی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن ڕا كه‌ماوه‌ی بیست ساڵه ئه‌م لایه‌نانه بونیان هه‌یه وهه‌مویشیان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتدابوون وپاڵێوراوه‌كانیش هاورده‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ترنین وهه‌موان ڕاده‌ی دڵسۆزی ولێهاتویی ولێزانینیان ده‌زانین ئیتركه‌ی پێویست ده‌كات به‌جۆرێكی تر جیا له‌وه‌ی ده‌یانناسین به‌م جه‌ماوه‌ره‌بناسێنرێن؟! دارودیواروزه‌ویوئاسمان بوه‌ته‌ئه‌لبومی وێنه‌كانیان وله‌جێگای واهه‌یه به‌سه‌ڵیه وێنه‌یان هه‌ڵباسراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوی ئه‌م خه‌ڵكه یه‌ك وێنه نه‌بینێت!باشه تۆبَڵێت ئه‌وه‌ی به‌و چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌لێیان حاڵی نه‌بوبین به‌م ماوه‌كه‌مه‌بیانناسین؟باشه پاڵێوراوبه‌قسه‌ولێدوان كارامه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت زیاتریان به‌كرداروپێشینه؟. پاش ئه‌وه‌ش ئه‌وهه‌موكه‌ڕنه‌ڤاڵی خۆده‌رخستنه به ئۆتۆمۆبێل كه‌هه‌موان ده‌زانین چۆن كۆده‌كرێنه‌وه‌وده‌بنه‌هۆی تێكچونی ژیانوگوزه‌رانی خه‌ڵكی وخه‌ووحه‌سانه‌وه‌له‌هاووڵاتیان ده‌شێوێنن هه‌روه‌ك چۆن گرفتی هاتوچۆدروست ده‌كه‌ن بۆهه‌موان.
ناله‌بارترین ئاسه‌واری خراپ به‌كارهێنانی ئه‌م بانگه‌شه‌یه زیاتر ئاڵۆزی خستنه نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستان وتێك دانی نێوماڵی كورده ئه‌وه‌ته‌ده‌بینین به‌هۆی ئه‌م شێوازه‌نادروسته‌ی بانگه‌شه‌وه ناحه‌زی وڕقوكینه كه‌وتوه‌ته نێوان لایه‌نه‌كان هه‌روه‌هاجه‌ماوه‌ره‌كانیان وتاكو ئیستاش چه‌ند حاڵه‌تێكی برینداركردن وكوشتن ڕوی داوه ومه‌ترسی زیاتریش هه‌یه.
ڕاسته‌كه‌س ئاماده‌نیه باسی خاڵه‌لاوازه‌كانی خۆی بكات و ناوه‌رۆكی خۆی وه‌كوخۆی نیشان بدات، به‌ڵام ئه‌وهه‌موپیاهه‌ڵدانه‌ی خۆكه‌ی شه‌رعی وڕه‌وایه؟! پاڵیوراوی وه‌هایان هه‌یه به‌ڵێنی وه‌ها ده‌دات كه‌له‌توانی حكومه‌تیش دانیه جێ به‌جێكردنی ئیترنازانم چۆن ڕوی دێت پاشان ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌ببینێت؟ لیستی واهه‌یه له‌پێناوی ڕاكۆكردنه‌وه به‌ڵێنی وه‌ها ده‌دات كه‌پاشان توشی ئیحراجی ده‌كات وموچه بۆگشت چینوتوێژه‌كان ده‌بڕێته‌وه‌وئه‌وه‌نده‌ش تانه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت بیرله‌وه‌ناكاته‌وه چۆن چۆنی بۆی ده‌چێته سه‌ركاتێك وه‌زاره‌تێك یان زیاتر له‌پۆستێك وه‌رده‌گرێت؟
. له‌پێناوی كۆكردنه‌وه‌چه‌ندده‌نگێكدا پیرۆزیه‌كان ووێنه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان به‌ناڕه‌وا دوچاری بێ ڕێزی ده‌كات وزۆرجارچالاكی خه‌ڵكانی تر به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌وه‌دیكاته ده‌ستكه‌وتی خۆیان له‌كاتێكدا نه‌یانتوانیوه‌به‌ردێك له‌سه‌ربه‌ردێكی ئاوه‌دانی دابنێن ئه‌گه‌رڕێگریش نه‌بوبن.
خه‌رجی وتێچوی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ش بابوه‌ستێت كه‌چه‌نده دارایی خه‌رج كراوه‌بۆ ئاماده‌كردنی وبۆبه‌رده‌وامی وپاشان بۆته‌واوبون وپاككردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری بانگه‌شه‌كه، ئه‌وه پاره‌ودیاری دابه‌ش كردن وده‌نگ كڕین بۆخۆی بوجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌وێت له‌كاتێكدا هه‌ژران وپرۆژه‌كانی وڵات شیاوترن بۆ سودمه‌ندبون له‌و هه‌مو خه‌رجیانه.
دیاره‌بانگه‌شه‌ی ڕه‌واوشارستانیانه‌جێی خۆیه‌تی كه‌یاساوڕێنماییه‌كی بۆ دابنرێت به‌په‌ندوه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌ی ئه‌مجاره‌وساڵانی ڕابوردوبه‌جۆرێك خزمه‌ت به‌یه‌كڕیزی وبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بكات وئامانجه‌كانی خۆیشی وه‌ده‌ست بێنێت له‌نیشان دانی شیاوی پاڵێوراوان وچۆنیه‌تی پرۆژه‌ی لیسته‌كان ئه‌وه‌ش به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیون وڕادیۆوگۆڤاروڕۆژنامه‌وتۆڕه‌كانی به‌یه‌كگه‌شتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نته‌رنێت وڕیكلام كردن له‌چه‌ندجێگایه‌كی دیاری كراوی شاروگونده‌كاندا، هه‌روه‌ها له‌ڕیگای كۆڕوسێمیناروبه‌یه‌كگه‌شتنی ڕكابه‌ره‌كاندا كه‌ئه‌وشێوازه‌شیاوه به‌دڵنییایه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتوتر ده‌كات وده‌گونجێت ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك پێشنیارێك بێت كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی كوردستان ئه‌وشێوه‌بانگه‌شه‌یه‌ی ئێستای تێدا دوباره نه‌بێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
