له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دیارده‌یه‌ك له‌ناو جیهانی سیاسه‌تدا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی خه‌ڵكانێكی بازرگان و بانگخوازن كه ده‌ستگه‌كانی ڕاگه‌یاندنیان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و وه‌ها خۆیان نیشانده‌ده‌ن كه فریشته‌ن و له‌ئاسمانه‌وه خودا تایبه‌ت بۆ چاككردنی گوزه‌رانی هه‌ژاران و هێوركردنه‌وه‌ی مه‌ردووم ناردوونی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ته‌نها ڕووپۆشێكه بۆ ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌ی كه كۆششی بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌كاری بانگخوازو ئه‌و جۆره بازرگانانه‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان به‌ناوی خوداوه فریومان ده‌ده‌ن، به‌ڵام جاری وا هه‌یه خۆیان په‌یوه‌ستی ئه‌ركه ئاینیه‌كه‌یان نابن و كاری وه‌ها ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئاییندا ناته‌بایه، بۆ نموونه ئه‌و بازرگانه‌ی كه خێرمان پێده‌كان هه‌ر ئه‌و بازرگانه‌یه ده‌چێت هۆڵی سه‌ماو گۆرانی به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌گرێت و هونه‌رمه‌ندێك بانگ ده‌كات كه بۆ كه‌سانێكی مه‌یخۆر تا له‌توانایدا هه‌بێت گۆرانی ده‌ڵێت و ئه‌وانیش سه‌مای بۆ ده‌كه‌ن و ڕه‌شبه‌ڵه‌كی بۆ دروست ده‌كه‌ن.
یان بانگخوازی واهه‌یه له‌گه‌ڵ كچی عاله‌م داده‌نیشێت و ده‌یانباته ده‌ره‌وه‌ی شار یان له هۆڵێكدا باسی ئاینیان بۆ ده‌كات و ئه‌وانیش چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌یش له‌ته‌رازووی شه‌رعی ئیسلامدا قه‌بوڵ نییه چونكه یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌ڕێزه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكی نامه‌حره‌مدا به‌بێ په‌رده قسان ده‌كات، دووه‌م ئه‌و ئافره‌تانه چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و قسه‌ی خۆشی له‌ته‌كدا ده‌كه‌ن. به‌ڵام كاكی بازرگان و بانگخواز گوێ به‌و كارانه‌ی خۆیان ناده‌ن كه به‌ته‌رازووی شه‌رع نادروستن، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وان ڕاكێشانی سه‌رنجی به‌رانبه‌ره‌و كاركردنه له‌سه‌ر سایكۆلۆجیه‌تی بیركردنه‌وه‌یان تاوه‌كو له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به‌خۆیان و حزب و لایه‌نه‌كانیان بده‌ن و ئیدی دوای ئه‌وه بكه‌ون به‌سه‌ر مووچه‌و كاری بازرگانی چه‌ووردا.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌كۆمه‌ڵگه بڵێن كه ئامانجی سه‌ره‌كییان ڕه‌زامه‌ندی خودایه له‌وكارانه‌ی كه ده‌یكه‌ن، به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر به‌م جۆره مرۆڤانه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن و تاڕادده‌یه‌ك كه نازناوی سه‌یر سه‌یری وه‌كو (باوكی هه‌ژاران) و (دۆستی هه‌ژاران) و شتی وه‌هایان پێوه ده‌نێن، به‌ڵام هه‌ركه ده‌رفه‌تێك دێته پێشه‌وه و ئیعاز له حزبه‌كه‌یان یان له عه‌قڵی بازرگانییان وه‌رده‌گرن وه‌كو كاندید ده‌ركه‌ون یان حزب و لیست و به‌ره‌ی سیاسی دروست ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌خه‌نه ناو كایه‌ی سیاسییه‌وه، ئیدی به‌مه‌یش ئامانجه‌كه‌یان ده‌پێكن و شتێك به‌ناوی هه‌ژار له فه‌رهه‌نگی یاده‌وه‌ری ئه‌واندا نامێنێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی جیهانی سیاسه‌ت له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بده‌ین به‌ڕوونی ئه‌م دیارده‌یه‌مان له‌لای چه‌ند كه‌سایه‌تی و حزبێك بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌لای خۆشمان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی دواییدا ئه‌و دیارده‌یه به‌زه‌قی ده‌ركه‌وت و ئێستا له‌ناو كاندیده‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا دا ناوی ئه‌و جۆره كه‌سانه به‌دی ده‌كه‌ین كه تادوێنێ شین وواوه‌یلایان ده‌كرد له‌كه‌ناڵه‌كان و بۆحاڵی ئوممه‌ت و هه‌ژاران ده‌گریان، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا كوردواته‌نی ده‌ركه‌وت: "هه‌وره‌كه‌یان بارانی به‌دواوه بوو" بارانه‌كه‌یشیان به‌ڕای من بارانی ڕه‌حمه‌ت نییه و بارانی زه‌حمه‌ته.
بۆیه پێویسته له‌مه‌ولا گه‌لی ئێمه له‌وه هۆشیار ببێته‌وه كه ده‌نگ بۆ ئه‌و ڕێوی و گورگانه نه‌دات كه له‌پێستی مه‌ڕدا خۆیان حه‌شارداوه، چونكه ئه‌وان ته‌نها وه‌لائیان بۆ پرۆژه و كۆمپانیا‌و حزبه‌كانیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت به‌ناوی خێر‌و خوداوه هه‌ژاران و خه‌ڵكانی سادده فریو بده‌ن و ناوی كۆمپانیا‌و پرۆژه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی كاری خێرخوازییه‌وه بناسێنن به كۆمه‌ڵگه، هه‌رچی بانگخوازه كاندید كراوه‌كانیشه ئامانجیان خۆ خستنه ناوپه‌ڕله‌مان و وه‌رگرتنی مووچه چه‌وره‌كه‌یه، یانیش مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌ك ئاراسته بكه‌ن كه مه‌ودای نێوان بیركردنه‌وه‌ی سیاسی ئه‌وان و حزبه ئیسلامییه سیاسییه‌كانیان نزیك بكه‌نه‌وه له‌ڕێكه‌ی ئاینه‌وه. ئومێده‌وارم كه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ولا نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كه‌سانه دابنێن و به‌قسه‌ی لووس و كاری خێرخوازی ئامانجداری ئه‌وان فریو نه‌خۆن چونكه ئه‌وانه كاتێك دێنه ناو كایه‌ی سیاسییه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌می سیاسی و بازرگانی خۆیان به خه‌می خه‌ڵك ناگۆڕنه‌وه‌و سه‌ره‌نجام وڵات تووشی ده‌یان قه‌یرانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و ئابووری ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
