له دوای یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 ی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و وزاره‌ته‌كان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاری كرا و وزاره‌ته‌كانیش به‌پێی رێكه‌وتن دابه‌شی سه‌ر هه‌ردوو حزبه براوه‌كه كران و هه‌ندإ له حزبه بچوكه‌كانیش به رێككه‌وتن سه‌رو وزاره‌تیان پێ‌بڕا وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شوعی و حسدك و ئاشوری و توركمانه‌كان.ئه‌مه ناونرا كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ چه‌ند ساڵإ حكومڕانیان كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ندإ ئاڵوگوڕ له پۆسته‌كان كرا‌و پاشان شه‌ڕی نه‌خوازراوی ناوخۆ هاته ئاراوه، له پاش درێژه‌دان به شه‌ڕی ناوخۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان بوون به دوو زۆنی سه‌وز و زه‌رد، ئه‌م كه‌رتبوونه درێژه‌ی كێشا تاكو ساڵی 1998 كه رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزان مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی مۆركرا.له‌پاشاندا به بیانووی جیا جیای باری ئه‌وده‌مه‌ی هه‌رێم و به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه هه‌ڵبژاردن نه‌كراو پۆسته‌كان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كراو هه‌ر دوو سالڕ جارێك گۆڕانكارییه‌كان ئه‌نجامده‌درا تاكو ساڵی 2005 كه دووه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجادرا و دوباره ئه‌و كاره‌ی پێشوو پیاده‌كرا بۆ دابه‌شكردنی پۆستی په‌رله‌مان و حكومه‌ت.ئه‌م شێوه حكومڕانییه درێژه‌ی كێشا تاكو ساڵی 2009 كه هه‌ڵبژاردنی سێهه‌م ئه‌نجام درا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جیاوازتر له هه‌ردوو هه‌ڵبژادنه‌كانی پێشوو، گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر حزبایه‌تیدا هاتوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆمه‌ڵإ ئه‌ندامی له سه‌ره‌وه تاكو خواره‌وه لێجیابووه‌وه‌و ناویان له خۆیان نا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و توانیان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 25 / 7 / 2009 دا (25) كورسی په‌رله‌مانی به ده‌نگی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان به‌ده‌ست بهێنن، لێره‌وه شێوه‌ی په‌رله‌مان له بیركردنه‌وه و ده‌نگ و ره‌نگ و بۆچوون گۆڕا، چونكه له‌په‌رله‌ماندا ئۆپۆزسیۆن په‌یدا بوو، كه‌واته ئه‌و ده‌ستكرانه‌وه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش گۆرانكاری جه‌زری به‌سه‌ردا هاتوو زۆر به گرژی كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چوون.له‌و چه‌ند ساڵه‌ی حكومڕانی، واتا له ساڵی 2009 تاكو هه‌ڵبژاردنی 21/ 9 / 2013 چه‌ندین كاری ئاژاوه‌و تێكدانی رێڕه‌وی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و رێپێوان و دروستكردنی كه‌مپینی ناره‌زایی جیاجیای دژ به حكومه‌ت و په‌رله‌مان هاتنه سه‌رشه‌قام و كۆمه‌ڵإ گله‌ییو گازه‌نده له ئه‌دای حكومه‌ت و كاره‌كانی په‌رله‌مان له رووپه‌ڕی رۆژنامه‌و گۆڤاروپه‌یج و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و كه‌ناڵه ئاسمانییه ئاشكرا‌و سێبه‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆن بڵاوده‌كرانه‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر له سنوری زۆنی سه‌وزدا سه‌ریهه‌ڵدا.پاشان نه‌خۆشی هه‌ڤالڕ مام جه‌لال و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عیراق كاریگه‌رییه‌كی قورسی نه‌رێنی خسته سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌ی حكومڕانی و حیزبایه‌تی له سنوری سه‌وزدا و ئه‌م په‌تای سه‌رلێشێوان و وه‌كو پێویست نه‌هاتنه ده‌ستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باری سه‌رشانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی زیاتر ئاڵۆز‌و قورس‌تر كرد، ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆن له دارشتنی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری یه‌كێتیی دا بوون، هه‌میشه ره‌خنه‌و گازه‌نده‌كانیان له سنوری زۆنی سه‌وز بوو، هه‌رچی ده‌كراو ئه‌نجام ده‌درا ئه‌وان خه‌تی راست و چه‌پیان به‌سه‌ریدا ده‌هێناو ره‌تیان ده‌كرده‌وه.
ئه‌مانه‌ی كه باسكران وه‌كو سه‌ردێكی مێژوویی رۆژانی رابردووی ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی حوكمی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی خوێنه‌ر كه مێژووه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده دوور نییه تابیر چوو بإ، به‌ڵام گرنگی ئه‌م سه‌رده مێژووییه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نێو هه‌ناوی خۆیدا پارچه‌یه‌كی هێنده كاریگه‌ری لێجابۆته‌وه كه هه‌میشه ئاراسته‌ی به‌رنامه‌و كاره‌كانیان بۆ لێكترازانی سه‌رجه‌م جومگه‌و هه‌یكه‌له حزبی و حكومه‌تیه‌كه‌ی بووه له بوون و غیابی سكرتێره پشوو درێژ‌و ماندوو نه‌ناسه‌كه‌ی دا كه ئه‌ویش جه‌نابی مام جه‌لاله.
ره‌نگبإ ئه‌وه كاری به‌نده نه‌بإ كه بتوانم شیكارێكی ووردی كار‌و چالاكیی و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ركردنی یاسا‌و بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌م به‌تایبه‌ت له‌و چه‌ند دووساڵییه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی (په‌رله‌مان و حكومه‌ت) به‌ده‌ستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بووه، ئه‌وه به‌جێده‌هێڵین بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و كاروبارانه كه كاریان له‌سه‌ر داتا‌و داتا به‌یسه و به‌زمانی ژماره ده‌دوێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایانی باسه له ساڵی 2009 ـه‌وه هه‌رچی كراوه و هه‌رچی له پرۆژه‌دا بووه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه (گۆڕان + یه‌كگرتوو + كۆمه‌لڕ) به‌ته‌واوی بۆته جێگه‌ی تانه‌و ته‌شه‌رو سوكایه‌تی كردن به‌سه‌ركرده‌و كه‌سه دیاره‌كانی نێو په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌ڵام بۆ لایه‌نی دوه‌م كه پارتی دیموكراتی كوردستان بووه بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بوونه، ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی دوو فاقی بوون له كاری سیاسه‌تدا وه‌كو ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
كورتكردنه‌وه‌ی قسه‌و باس ئه‌مه‌یه: سه‌رۆكی هه‌رێم (مسعود بارزانی) ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا (نێچیرڤان بارزانی) وه‌كو لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 21 / 9 / 2013 ی راسپارد به ده‌ستكردن به گفتوگۆ له‌گه‌لڕ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ چۆنیه‌تی پێكهێنانی ته‌شكیله‌ی حكومه‌تی كابینه‌ی هه‌شته‌م.له رۆژی 18 / 11 / 2013 نێچیرڤان بارزانی ده‌ستی كرد به خشته‌ی كاری سه‌ردانی كردن و گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ته‌شكیلكردنی كابینه‌ی هه‌شته‌م و یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی به‌رایی بۆ سلێمانی و له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌لڕ ستافی دانوساندنی یه‌كێتیی دا ئه‌نجامدا و پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد، له هه‌ردوو كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی راسپێردراو بۆ ته‌شكیله‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م و دكتۆر به‌رهه‌م جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، هه‌ردوولایان گه‌شبینی خۆیان نیشاندا بۆ كۆبوونه‌وه‌كان و ئه‌و گۆڕینه‌وه‌ی بیرورایه‌ی له‌سه‌ر ته‌شكیله‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئاڵ‌وگۆڕیان كردووه.جا وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه خۆمان به‌كادیرێكی ئه‌و حزبه ده‌زانین و بڕیاری ئه‌وه‌ش دراوه كه سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی گوإ بۆ راو بۆچوون و پێشنیاری كادیران رابگرن، لێره‌وه چه‌ند خالێك وه‌كو پێشنیار ده‌خه‌ینه پێشچاوی به‌ڕێزان (سه‌ركردایه‌تی و م.س) ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هیوادارین وه‌كو خه‌مخۆرێكی ئه‌م حزبه خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌ی دوێنإ و ئه‌مرۆ وسبه‌ینإ، گوێمان بۆ بگرن و بۆچوون و پێشنیاره‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرن.
خاڵێكی جه‌وهه‌ری هه‌یه ناكرإ نادیده بگیرإ كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حكومداری هه‌رێم له‌ساڵی 1992 تا ئێستای پێش ته‌شكیله‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م، به‌شداری به له % 50 بۆ یه‌كێتیی و له % 50 بۆ پارتی یه، به‌ڵام له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 21 / 9 / 2013 ئه‌و رێژه‌یه ئاڵوگۆری ته‌واوی به‌سه‌ردا دێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و رێژه ده‌نگییه‌ی كه هه‌ریه‌ك له حیزبه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستیان هێناوه و ره‌نگبإ یه‌كێتیی نیشتمانی له‌به‌شداری حكومه‌تدا به % 18 بۆ 20 بتوانإ به‌شدار بێت، هه‌روه‌كو له هه‌واڵه‌كانیشه‌وه ئه‌وه زانراوه له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دا شاندی یه‌كێتیی جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه دابه‌شبوونی ته‌شكیله‌ی حكومه‌تی كابینه‌ی هه‌شته‌م وه‌كو پێشوو نابإ په‌نجا به په‌نجا بێت.كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه دزه‌كراوه‌ی نێو كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كه راست بێت ئه‌وا یه‌كێتیی ده‌بإ جیاوازتر له پێشوو داواكاری بۆ به‌شداری كابینه‌ی نوإ داواكارییه‌ك بێت به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه هێناویه‌تی، به‌مه‌ش ده‌كرإ یه‌كێتیی لێره‌وه به چاو نوقاندنێك ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی حكومداری به‌شه‌كه‌ی خۆی له ساڵی 2009 بۆ ساڵی 2013 بێنێته به‌ردیدو زیهنی خۆی كه چه‌ند زه‌ره‌رمه‌ند بووه له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و چۆن و به‌چ شێوازێك له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌وڵی قورس و خوێناوی دراوه بۆ ناشیرین كردنی هه‌موو هه‌وڵه خزمه‌تگوزاریه سه‌ركه‌وتووه‌كانی حكومه‌تی به‌شه یه‌كێتییه‌كه..!! بۆیه چاكتر وایه دوای شیكارێكی ووردو پرس و رایه‌كی قولڕ دوابڕیار بدات له چۆنیه‌تی به‌شداری كردن له حكومه‌تدا، له سه‌ر ئه‌و پرس و رایه‌چاكتر وایه یه‌كێتیی نیشتمانی بتوانإ دیدی بخاته سه‌ر هه‌ندإ وزاره‌ت كه دووانیان (سیادی) بن و كه‌سانی پسپۆر‌و ته‌كنۆكراتیان بۆ ئاماده بكات كه خاوه‌نی جورئه‌ت و بڕیارده‌ر بن، پاشان دوو تا سإ وزاره‌تی دیكه له بواری خزمه‌تگوزاری بۆخزمه‌تی خه‌ڵك و كوردستان ده‌ستنیشان بكات و بۆ ئه‌م وزاره‌تانه‌ش خه‌ڵكانی كارامه ئاماده بكات ئه‌وسا له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن له گه‌لڕ لایه‌نی راسپێردراو بۆ ته‌شكیل كردنی كابینه‌ی نوإ پرۆتۆكۆلێك ئیمزا بكه‌ن كه تیایدا به‌یانی ئه‌وه بكرإ ده‌بإ ئه‌م وه‌زیرانه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیان پێبدرإ له بواری بڕیار‌و سه‌رف و ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانی وه‌زیرو وزاره‌ته‌كه‌دایه.كه‌واتا داوای یه‌كێتیی له چوار بۆ پێنج وزاره‌ت بۆ به‌شداری كابینه‌ی هه‌شته‌م زیاتر نه‌بإ، به‌ڵام به‌و مه‌رج و داواكارییانه‌ی كه باسمان كرد ئه‌وسا به‌شدار بێت.به‌مكاره ده‌توانرإ زیاتر‌و زیاتر یه‌كێتیی پێشوه‌چوون به‌باڵای حكومه‌تدا ببڕإ و له‌باره‌ی حزبه‌وه هه‌یبه‌ت و شكۆمه‌ندی زیاتری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه وموتمانه‌و دڵنه‌وایی ئه‌ندامان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش باشتر و چاكترو به‌به‌ره‌كه‌ت تر ده‌بإ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
