به رووخسه‌تی ئه‌ندام و جه‌ماوه‌روکه‌س وکاری شه‌هیدان وسه‌رکردایه‌تی بێ ئاگای یه‌کێتی ئێمه‌ی کورده‌کانی تاراوگه جنێو فرۆش نیین، خودانی ئه‌م نووسینه‌شی له‌گه‌لدا بێت، ئێمه که ڕه‌خنه ده‌گرین به نوسینێک یا قسه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌دای کادیران و سیستیمی حکومه‌ت وحوکمڕانی، له دلسۆزی وئینتما بوونمانه بۆ نیشتمان ونه‌ته‌وه، په‌رله‌مان وحکومه‌ت به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ماندووبونی من وده‌یان وسه‌دانی که‌سی وه‌ک من له ڕۆژه سه‌خته‌کان خه‌باتمان کردوو ئاماده بووین بچینه به‌رده‌م په‌تی سێداره. ئێوه بۆ ئه‌وه چونه‌ته حکومه‌ت تا خزمه‌تی خه‌ڵک بکه‌ن نه‌ک وه‌ک دابه‌ستی خۆتان قه‌له‌و بکه‌ن، ئه‌وێ ڕۆژێ ئێوه له کوێ بوون؟ چ کاره بوون؟. ئازادی کوردستان و حوکمرانی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وه نه‌بوو ئیوه ئه‌م باردو دۆخه بخولقێنن، که‌چی له رۆژگاری ئیمرۆ راستی گووتن بڤه‌یه‌و بۆ ئێوه وه‌ک ژه‌هر وایه‌و پێتان هه‌زم ناکرێت، ئه‌وه ئیوه‌ن له‌ئاستی نووسینه‌کاندا خۆتان که‌رو نه‌بان ده‌که‌ن، ئیوه به‌رپرسیارن له خولقاندنی ئه‌م بارودۆخه خراپه‌ی ئیستا، ئێوه‌یه‌ک که وه‌لائتان بۆ نیشتمان ونه‌ته‌وه‌که‌تان نییه، ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانتان وڕازیکردنی دڵی ئاغاکانتان ده‌که‌نه‌وه، چۆن وه‌فاتان بۆ حزبه‌که‌تان ده‌بێت؟، ته‌نها بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه چه‌ند ده‌ستکه‌وتتان هه‌بێت وپله‌ی وه‌زیفیتان به‌رزتر بکه‌نه‌وه‌و مانگانه‌تان زیاتر بێت و کورسیه‌کانتان قایمتر بکه‌ن، وه‌فاتان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وئه‌ندامانی حزبه‌که‌تان وکه‌سه کانی ده‌وروبه‌ری خۆتان نییه، ئیوه‌یه‌ک به‌م وه‌زعه‌وه ماندوو نه‌بوون و ئاره‌قه‌تان پێوه نه‌کردووه و هاتوونه‌ته سه‌رسفره‌ی عازری.
هه‌ر ئێوه بوون کراسی شکست ودۆرانتان له 21. 9 دا به‌به‌ری یه‌کێتیدا کرد، ده‌ک پیرۆزتان بێت ئه‌و دۆڕانه، ئه‌ی پێمان نا‌لێن کواده‌نگه‌کانتان؟، بۆ پێتان وایه هه‌لبژاردن وده‌نگدان هه‌ر خۆبادان وفشه‌کردنه بۆ ئاغاکانتان.
شیوازی دانانی کادیرانی یه‌کێتی بۆ حکومه‌ت به سێ جۆر بووه تا ئیستا: یه‌که‌م ئه‌روانه‌ی له ده‌زگای زانیاری کاریان کردووه. دووه‌م خزمی نزیکی به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی بووبیت. سێهه‌م له کوتله‌یه‌ک له کوتله‌کان بووبیت وله به‌رپرسێکی بالاوه نزیک بووبیت پیشه‌که‌شت ماستاوکردن ومه‌سینه هه‌لگرتن وراپۆرت نووسین بووبێت له‌سه‌ر ئه‌ندا مانی حزبه‌که‌ت و که‌سانی ده‌وروبه‌رت واته مل شکاندنی ئه‌م وئه‌و. له‌په‌راوێزی ئه‌م سێ جۆره‌دا که‌سانێکی تریان داناوه له حکومه‌ت ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌یان لێ بووبێت بچێته ناو گۆران.
سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی ده‌یانزانی شکست دێنن بۆیه:
شتێکی زۆرگرنگ که پێویسته هه‌موان بیزانن ئه‌وه‌یه که سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی ده‌یانزانی شکست دێنن بۆیه هه‌رزوو ئه‌وکه‌سانه‌ی مه‌به‌ستیان بوو له حکومه‌ت پله‌ی وه‌زیفی باشیان پێدان یا به‌پله‌ی باش خانه‌نشینیان کردن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌م که‌س هه‌یه له‌خه‌ڵکی یه‌کێتی له کادیره‌کانی یه‌کێتی که له حکومه‌تن رازی بێت!
بۆیه من چه‌ن وێنه‌یه‌ک ده‌خه‌مه روو تا هه‌مووان ئاگاداربن که کادرانی یه‌کێتی چۆن بوون له حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک وجه‌ماوه‌ری حزبه‌که‌یان وه‌ک:
عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت وئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی ئه‌وا ئامۆژگاری راویژکاره‌کانی کردووه له حکومه‌ت، . . . . . . . به‌نموونه: پێی گووتوه" که ته‌له‌فۆن له‌سه‌ر که‌س هه‌ڵمه‌گره، ناونیشانی مالی خۆت مه‌ده به‌که‌س چوونکه خه‌ڵکی ئیزعاچتان ده‌که‌ن".
کادیره‌کانی یه‌کێتی له‌حکومه‌ت ئه‌گه‌ر جارێک ته‌له‌فۆنیان له‌سه‌ر که‌سێک هه‌لگرتبێت، جاری دووه‌م که زانیویانه ئه‌و که‌سه کێیه ئیتر وه‌لامی ته‌له‌فۆنیان نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌لمه‌ت تاهیری براو هاورێم له‌جارێکدا پێم گووت: ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی . . . . . . . هه‌یه( ئه‌وکات به‌بێ ته‌عین کردن له نووسینگه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م دایان نابوو ته‌نها بۆ رازیکردن بوو) ته‌له فۆنێکی بۆبکه‌م بۆ مه‌سه‌له‌ی کتابی گه‌رانه‌وه‌که‌م( به‌سه‌رهاتی مه‌سه‌له‌ی کتابی گه‌رانه‌وه‌که‌م که له ئه‌نجامی شه‌ڕی کورد کوژی وه‌زیفه‌که‌م له‌ده‌ست چوو رام کرد بۆ تاراوگه، کاتی خۆی دێت بۆتانی به‌یان بکه‌م) گووتی ئا به‌سه‌ر چاو به‌لام من قسه‌ی له‌گه‌لدا ناکه‌م، تێگه‌یشتم مه‌سه‌له چییه، منیش ته‌له‌فۆنیکم بۆ کرد زۆر به‌گه‌رمی وتامه‌زرۆییه‌وه وا قسه‌ی له‌گه‌ل کردم دڵم خۆش بوو، دواتر چه‌ندین جاری‌تر ته‌له‌فۆنم بۆ کرده‌وه ئێستاشی له‌گه‌لدابێت وه‌لامی نه‌دامه‌وه، دواتر له‌گه‌ل چه‌ند براده‌ریکم که براده‌ری جه‌نابیشیانن له‌حکومه‌ت وحزب ئه‌و پرسه‌م باسکرد، که‌چی که‌س قسه‌ی خێری بۆ نه‌کرد ئه‌وه‌ی زاری ده‌کرده‌وه نه‌عله‌تی لێده‌کردو جنێوبارانی ده‌کرد. ئه‌وه‌ش یه‌کێک له ڕاهینراوه‌کان بوو.
سیڤی :
هه‌ر کادیرێکی یه‌کێتی داوای وه‌زیفه‌ی کردبێت له حکومه‌ت که مه‌خسه‌دیان نه‌بووبێت، پێیان گووتوه برۆ سیڤییه‌که‌ت بێنه، ئیتر ئه‌وه خه‌واندوویانه، به‌لام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان که‌سێک بووبێت
ئه‌وه به‌بێ سێ ودوو بێ سیڤی دایان ناوه له‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌نموونه: ڕاوێژکارێکی ده‌م ڕووتی هه‌له‌نه‌بم خزمی نزیک له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌رێز ئه‌رسه‌لان بایز گووتی" من به‌حه‌یاتم سیڤیم نه‌داوه، سیڤی چیی ئه‌وه هه‌مووی درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه".
کوتله‌کان دژایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن
هه‌ر پێاوێکی به‌ریز ئه‌رسه‌لان بایز به‌ناوی. . . . . . . ، به لاوی چالاک مسعودی مه‌لا هه‌مزه‌ی گوتبوو چۆن لێده‌گه‌رێم جه‌ماعه‌تی کۆسره‌ت بینه ناو په‌رله‌مان له وی ده‌وام بکه‌ن، هه‌ر ده‌بی خه‌ون به‌وه‌ببینن. براوهاوریی وهاوشاریم کاک مسعودی مه‌لا هه‌مزه‌ی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ببێته فه‌رمانبه‌ر له په‌رله‌مانی کوردستانی دۆراوی کادیره‌کانی یه‌کێتی. جا ئه‌وه که‌م شتێک بوو من باسم کرد به‌سه‌دان حاله‌تی تر له‌وه‌ش خراپتر هه‌یه، مرۆڤ ئه‌گه‌ر بخوازێت دلنیام ده‌توانی چه‌ندین کتێب بنووسیت له‌سه‌ر ئه‌دای خراپی غروری کادیرانی یه‌کێتی له حکومه‌ت
پێشنیاری من بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وه‌یه، هه‌رچی کادیری یه‌کێتی هه‌یه له حکومه‌ت به‌بێ هیج ئیمتیازێک بیان گه‌رێننه‌وه بۆ ناو حزب وکاری حزبی بکه‌ن، وه پاره‌ی دزراویشیان لی وه‌رگرنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که چونه‌ته ناو حکومه‌ت به‌کراس وشه‌ر والێک چوون، که‌چی ئێستا هه‌موویان قات وریبات ده‌به‌ستن!.
قاره‌مانی ئه‌م نووسین وپه‌یڤانه جنێو فرۆش نییه، من ئه‌و وه‌زعه‌م دروست کردووه که ئیستا ئیوه‌ی دۆراو هاتوونه‌ته سه‌رعازری.
ئه‌وه وه‌لامێکه بۆ ئه‌و راپۆرت نووسانه‌ی که ده‌لێن یوسف منک وکوردانی تاراوگه جنێو ده‌ده‌ن.
تێبینی/ ئه‌م بۆشاییانه ناوی کادیره دۆراوه‌کانی یه‌کێتییه، بۆیه ناوم نه نووسیون تا ئه‌و پاله‌وانه ترسنۆکه دۆراوانه خۆیان لێ نه‌بێته پاله‌وانی دۆن کیشۆت .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
