"بزوتنەوەی قۆڕان" لە "ئاغە حەمە خان"ەوە تا "نەوشیروان" ... وشەجاڕ

خەساندن و قۆڕکردن بە فەوتاندنی گون و لە پیاوەتی خستنی ڕەگەزی نێر دەگوترێ کە بەدرێژایی مێژوو لە کۆشک و حەرەمسەراکاندا بۆ مەبەستی جۆراوجۆر و قۆڕاوقۆڕی وەکوو پێشگرتن لە پێشکەوتنی سیاسیی کەمئەندامکردنی ئەندامانی بنەماڵە و کۆشکەکانی پاشایەتی و پێش لە دەسەڵات گرتنی کەسێک، بە ڕەنجبەرکردنی تاقمێک لە کۆیلەکان لە حەرەمسەراکاندا و هەروەها بە دەگمەنیش لەبەر ئەوەی کە دەنگیان خۆش بمێنێتەوە، باو بووە. بەگشتی "خەساندن" و بگرە "خەتەنەکردن"یش لە شێوازە باوەکانی کۆنترۆڵ کردن بوون لە مێژووی مرۆڤایەتیدا!

هەڕچەندە تێکڕای ئەوانەی بەو دەردانە و بەتایبەت خەساندن دەبران و قۆڕ دەکران، تووشی خەمۆکی و گرێیەکی دەروونی دەبوون و زۆربەیان تا هەتایە لە هەموو بارێکەوە دادەمرکان، بەڵام هی وایان تێدا بوو کە ئەو ئازارە لە دەروونیدا پەنگی دەخواردەوە و بە هەموو شێوەیەک پەلی دەکوتا بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو هەست بە کەمی کردنە و دواتر لە خۆیشی و کۆمەڵگایش دەبووە دەردێکی هاوشێوەی ئایدز و ڤایرۆسێکی برای "ئێچ ئای ڤی" و ژیانی شاران و وڵاتانی دەخستە مەترسییەوە!

نموونەی کۆیلە خەسێنراوەکانی حەرەمسەرا، زۆرن و لە ژمارە نایەن!

وەک نموونەی خەسێنراوە دەنگخۆشەکان دەتوانین ئاماژە بە " فارینلی" (Farinelli ) گۆرانیبێژی ئیتالی بکەین و نموونەی بەناوبانگی قۆڕکراوە دڕندەکانیش "ئاغە حەمە خانی قەجەر" ناسراو بە "آقا محمد خان" یان "خواجە تاجدار" بووە!

"خواجە حەمە" یان با بڵێین "حەمە قۆڕ" کە لە تەمەنی ١١ ساڵاندا لە لایەن عادڵ-شای جێگری نادر-شای ئەفشارەوە خەسێنرابوو، ئازارەکەی هێندە لە دەروونیدا پەنگی خواردبووەوە، کە دواتر، تەقینەوەی وڵاتێکی وێران کرد و بووە هۆی ئەنجامدانی ئەو هەموو تاوانەی لە شەڕی نەیارەکانی بەتایبەت "لوتفعەلی خانی زەند"دا، تووشی بوو و وەک دەگێڕنەوە جاوی زۆربەی دانیشتووانی کرمانی هەڵکۆڵی و فەرمانی دا تەپۆڵکەیەک لە چاوە هەڵکۆڵراوەکان دروست بکەن ! وادیارە پاش بەدەسەڵات گەیشتنیش ببرینەکەی ساڕێژ نەبووە هەر بۆیە لە بۆ تیمارکردنی، [سەرەڕای ئەوەی خەسێنرابوو] حەرەمسەرایەکی گەورەی کردەوە و لە دوورەوە هەر تفی بۆ قووت دەدا!

من لە نێوان سیاسەتە قۆڕەکەی نەوشیروان مستەفا و کەسایەتیی "ئاغە حەمە قۆڕی قەجەر"دا لێکچوونێکی زۆر دەبینم!

مێژوو پێمان دەڵێ کە نەوشیروانیش هەر لە سەرەتاوە کەسێکی توندوتیژ و بەرژەوەندیخواز و هەلپەرست بووە و داهاتوویشی؟‌! خوا بە خاسی بگێڕێ!

سەرەڕای ئاڵۆزیی دەروونی و توندوتیژیی نەستی نەوشیروان لە ڕابردوودا، [کە هەموو لایەک ئاگاداری] وەک دەزانین سکرتاریەتی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتاوە تا ژێرەتا، لە لایەن مام جەلالەوە قورخ کرابوو و تاڵەبانی تەنیا کەسێک بوو کە دەیتوانی کەسی یەکەمی ئەو دەسەڵاتە بێت و تا ئێستایش کەس بۆی نییە بیر لە شوێنپێکانی بکاتەوە! تاڵەبانی موقەددەسی ناو یەکیەتیە و نەوشیروانیش خۆی بە هاوشان و هاوبەشی مامە دەزانی! هیچ دەرفەتێکیشی نەبوو بۆ شوێنگۆڕکێ و سەربەرزەوەکردن لە ئاستی مامیدا، بۆیە خۆی بە خەسێنراوێکی سیاسی هاتە پێش چاو و ئەوە بوو لە نەوەدەکاندا ماوەیەک چووە خەڵوەت و بە ڕواڵەت بووە "زاهید"ێکی دوورپەرێز لە سیاسەت و لە دنیا؟! هەستی "خۆبەپیاوزانین" لە ناخ و نەستیدا پەنگی دەخواردەوە! ئەوە بوو پاش ماوەیەک دوورەپەرێزی، خۆی پێ نەگیرا و سەرەتا بە بیانووی دانانی کۆمپانیایەکەوە بە ناوی "وشە" داوای بەشە ماڵی لە یەکیەتی کرد و پاشان بە دامەرزاندنێکی بزووتنەوەیەک، بە ناوی "گۆڕان؟!" یان هەمان "قۆڕان"، یان وەکوو لایەنگرانی بە فۆنتی عەرەبی دەنووسن: "کوران"، دەستی کرد بە خۆبەتاڵکردنەوە و کەوتە ململانێ لەگەل هاوتا سیاسییەکانی ( بە نموونە مام جەلال و . . . و مەسعود بەرزانی و . . . )دا! ناوبراو بە هەمان هەست و بیرکردنەوەی پاشایەتی و دیکتاتۆرییەتەوە خۆی ناو نا ئۆپۆزسیۆنی دیکتاتۆرییەت‌! سەیر لەوەدایە کە ئەویش هەروەکوو هەموو دەسەڵاتخوازانی دنیا، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هەموو چەکێک بەکاردەهێنێ و ئەوەتا نەوشیروانە موسوڵمانکوژەکەی دوێنێ، ئەمڕۆ هاوپەیمانی ئیسلامی سیاسی و سەلەفییەکانە و وڵاتە ئیسلامییەکانە و مرۆڤکوژانی وەکوو "مەلا کیرەکەر" و "آیت الله علی الگاپیر" پشتگیریی دەکەن و ئیسلامی سیاسیی هەڵساندەوە بۆ دژایەتیی دژبەرەکانی و تەنیا لەبەر بەرژەوەندیی خۆی، خەریکە کۆمەڵگا دەکاتە قوربانی! ناوبراو لە تازەترین هەڵوێستەکانیدا لە هەوڵی ئەوەدایە کە بۆ کۆکردنەوەی خەڵک لە دەوری خۆی، پاڕڕڕلەمانی کوردستان بە ئیسلامی سیاسی و یاسای ئیسلام بسپێرێت و گەر بەو شێوەیە بڕوات، دەبێ ئەو چەن ماددە یاساییە لاوازەیش کە باسی ئازادی و مافی هەژار و منداڵ و ئافرەت و بەگشتی مافی مرۆڤ دەکەن، هەڵبوەشێنرێنەوە و ئازادی بکرێتە قوربانیی سیاسەتە چەوتەکانی چەوشیروان . . . !

نازانم خۆپەرستی تا چەندە بە لای مرۆڤی . . . ەوە پەسەندە بەڵام قوربانیکردنی کۆمەڵگایەکی ساویلکە و تینوو، تاوانێکی گەورە و نەبەخشراوە و من خەمی ئەو ڕۆژەمە کە "نەوشیروان" وەکوو "ئاغە حەمە خان" دەسەڵات بگرێتە دەست و هەر وەک چۆن پێشتر بە هەموو شێوەیەک و بە هەموو جۆرە سزایەک مرۆڤی قوربانی کردووە، ئەمجار ماڵ بکەوێتە سەر و کڵاوی خۆی و کوردستان بکات بە کرمان!

هیوادارم هەرگیز ئەو ڕۆژە نەبینین!

 

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر