دێمۆکراسی وەک ئەوەی لە روانگە جیا جیاکاندا تێرامانی بۆ دەکریت ،ئەستەمە وەک ئەوەی بەناوەرۆک پێناسەیەکی زانستی هەیە لە ناو کۆمەڵگادا پیادە کرابێت. بەتایبەتی لە ناو ئەو کۆمەڵگایانەی کە تا هەنوکەش لە قۆناغی گەشەی ئابوری و زانیاری و زانستی نوێدان. وشەی دێمۆکراسی زۆر جار بە وردی شیکراوەتەوە. هەنوکە بۆتە وشەیەکی رەوان لەسەر سەرزارا و کەم کەس هەیە واتاکەشی کەم تا زۆر نەزانێ. ،بەڵام لە پراکتیزە کردندا،هەر وەک هەستێکی شاعیرانە تێرامان ولە کردەوەشدا تا هەنوکە نەهاتوتە پیادە کردن. بۆیە بە پێویستی نازانم دووبارە وەردی ئەم بابەتە بدەمەوەو وبچمەوە سەر هەمان رێرەو کە نیشاندانی وەک دوور بونەوە لە راستی دەچێت. کەم تا زۆر خوێنەرە بەرێزەکان ئاگاداری سەر هەڵدانی دێمۆکراسین لە قۆناغە جیاجیاکانی کۆمەلگەی مرۆڤایەتیدا. بەڵام ئەوەی من مەبەستمە قامکی لە سەردانێم بیروو بۆچوونی زۆرێک لە رووناک‌بیر و زانایانە کە لەسەر دێمۆکراسی دەریان بریوە. خودی دێمۆکراسی لە ناوەرۆکدا مانا و لێکدانەوەیەکی یەکجار زۆری بۆ دەکرێت. ناکری بە یەکچاو ویەک مانا وەرد بدرێتەوە و شیبکرێتەوە. ئەوانەی لە ناو ئەم چەمکە دا بە باشی سەریان دەر دەچیت و دەزانن زانستی دێمۆکراسی چەندە بەهادارە لە پیادەکردنیدا شک و گومانیان بۆ دروست بووە و باوەریان وایە کە لە ناو کۆمەڵگایی مروییدا چەسپاندنی ئەو چەمکە زۆر ئاستەمە. هەر لە سەر ئەم پێوەرەشە کە لێدانەوە تێرامانی تاکەکان دەبەسترێتەوە بە شێوەی بیرکردنەوەی ئەو لە سەر دێمۆکراسی. دێمۆکراسی کە بە واتا زانستییەکەی حکومەتی خەڵک بە سەر خەڵکدا دێت و واتە خەڵک نوێنەرانی خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ بەریوەبەردنی حوکم بە سەر خۆیاندا،بە واتەیەکی زانستیان دیاریکردنی ویستەکانی خەڵک بە سەر خودی خەلک خۆیدا. ئەو وێستانەش دەکەونە ناو چوارچێوەیی دەسەڵات و بەرێوبەری ،کە دەسەڵات هاتە مەیدان کەوابوو ئەو حکومەتەش ناتوانێ خۆی دوور بگرێت لە دام و دەزگا ئیداریەکانی خۆی بۆ بەرێوەبردنی کۆمەڵ. هەربۆیە لەم هەنگاوەدا دێمۆکراسی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. لەبەر ئەوەی خودی مرۆڤێکی تەواو و بێ کەمووکوری ئەوە مرۆڤەیە کە هەمیشە لە حاڵی گۆراندایە بەردەوام پشکەوتن بە خۆوە دەبینی. شتی نوی فێر دەبێ و داهێنانی نوێ دەکات. ئەم کردارانەش کاریگەریان لە سەر خودی پرۆسەی دێمۆکراسی دادەنیت. کەوابوو دەتوانین بڵین تا ئێستا ئەو واتایی بۆ دێمۆکراسی دانراواە {حکومەتی خەڵک بە سەر خەڵکدا } لە ناو کۆمەڵگاکاندا نەهاتۆتە دی و پیادەنەکراوە.
لیپست زانایی بەناوبانگ پێی وایە لەبەر ئاڵۆزی چەمکی دێمۆکراسی دەکری بڵین ئەو چەمکە بنیادێکی کلتوری هەیە. بۆ ئەم بابەتەش پیی وایە تێرامانی فەعلەیەکی ئورپایی لە گەڵ تێروانینی کرێکارێکی ئەفریقایی کە ناتوانن ت تێر سکی خۆیان نان پەیدا بکەن زۆر جیاوازە. هەر ئەم تێروانینە لە سەر خودی وڵاتەکانیش بە هەمان شیوە دەتوانین لێکبدینەوە،تەنانەت لە تاکدا تێرامانەکان دەتوانن لە سەر ئەسڵی هەلسوکەوتی تاکەکە جێگۆرکێ بکات و لێکدانەوەی زۆر جیا لە خۆدەربێنێت.
مەبەستی ئەم وتارە زیاتر تیشکخستنە سەر دیکتاۆرییە ؛ بە هەموو جیاوازیەکانییەوە. بەڵا هەرکات باس لە دیکتاتۆری دەکرێ ،ئەوە چەمکی دێمۆکراسیش لە گەڵیدا قوت دەبێتەوە. لەراستیدا دەکرێ بڵێن وەک دوو چەمکی دژ بەیەک سەیر دەکرێت ولە هەر کوێ باسی دیکتاتۆری هاتە ئاراوە ئەوە مرۆڤ رێک بیری رادەکێشرێت بۆ لایی دێمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ. به داخه‌وه له ناو میدیاکانی کوردی دا تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی باس له دێمۆکراسی و ره‌هه‌نده‌کانی دێمۆکراسی کراوه ، که‌متر باس له دیکتاتۆری و ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌م سیستمه کراوه. ،مخابن دێمۆکراسی زۆرتر هه‌ر له وشه‌ش‌دا ماوه‌ته‌وه، بە پێی پێویست کاری لە سەرنەکراوە و یان باشترە بڵێن جومگاکانی کۆمەڵگا خۆی بۆ ئامادە نەکردووە و بەربەستەکان لە چارەسەری زیاتر بوون رەنگە لە داهاتوشدا ئاسان نەێەتە بەر چاو. لەهەر حاڵەتێکدابێت بە باوەری بەندە کارکردن لە سەر هەردووک چەمکەکە زۆر پێویستە و نابێ شۆرشگێرانی راستەقینە لە هەوڵدان هیلاک بن.
دیکتاتۆری وەک رەشەبایەکی بەڵا و نەخوازراو لە ناوچه‌که‌ی ئێمه‌دا ؛ به درێژایی مێژوو هەڵیکردووە و به ده‌ستی ئه‌م سیستمه‌وه ده‌ناڵێنێ و لە هەموو ئەو دەڤەرانەی کە قۆناخی دیکتاتۆریان بە هەموو جۆرەکانەوەی تێپەراندووە رۆژهەڵاتی ناوەراست زیاتر زیانی پێگەیشتووە. سیستمێک کە کاری کردۆتە سەر مژاریی کۆمەلایەتییش؛ بە شێوەیەکی گشتی و و نەوعە نەخۆشێکی دەروونی بنیاد ناوە کە دەرباز بوونی بە سانایی نایتە ئاراوە. دیاره له سه‌ر دیکتاتۆری بیرورایی جیاواز بە شیوەیەکی فرەوان گه‌لێکن. که هه‌ر که‌سه به پێی تێگه‌یشتنی خۆی هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ئه‌م چەمکه یان چەمکه‌کانی کردووه. هەروەک چۆن لە سەر دێمۆکراسی تێرامانی جیا هەیە ؛ بۆ خودیی دیکتاتۆریش، بەهەمان بیرکردنەوە لە ناو تاکەکانی کۆمەڵگا دلە سەر شرۆڤە کردنی ئەو چەمکە دەبینرێ. .
ئەو دیکتا تۆریانە کامانەن :
دیکتاتۆری کۆنه‌په‌رست و دیکتاتۆریی شۆرشگێر و دیکتاتۆری پرۆلتاریا و دیکتاتۆری پڕشنگدار. هیچ گومان له‌وه دانییه که تا ئێستاشی له گه‌ڵ دابێ ئه‌م چه‌مکه واتە دیکاتۆری کۆنەپەرست ،له ناو رۆژهه‌ڵاتی دوور ونیزیک دا زیاتر په‌یره‌و کراوه و بوونی هه‌یه و خه‌ڵکی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی له ژێر چەکمه‌ی خۆیدا ده‌چه‌وسێنێته‌وه. له ده‌ورانی ماد و ساسانییه‌کان ، ئاشورو که‌لدانیه‌کان ، سامیه‌کان ،سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌کان ، که‌ماڵیه‌کان و په‌هله‌ویه‌کان ،به‌عسیه‌کان و ئاخونده‌کان،. . . . دیکتاتۆری به شێوه‌یه‌کی ره‌ها و نیوه ره‌ها درێژه‌ی هه‌بووه. دیارە با ئەوەشی پێوە زیاد کەین کە زۆرجار دیکتاتۆری شۆرشگیری خۆی لە ناو کۆمەڵگایی ئێران‌دا نیشانداوە بەڵام نەبۆتە بنیادێکی گشتگیر بۆ داپەراندنی قۆناگە نیوە گیرەکانی کۆمەل کە لا ئیشتادا کەڵکی بۆمان هەبوو با. . دەکڕێ وەک نەتەوەیەک سودی لێبینیبێ ، بەلام وەک باقیی نەتەوەکانی دیکە زیاتر توشیی هەمان دیکتاتۆری بونەتەوە کە بە دیکتاتۆری پڕشەنگدار ناوبانگیدەرکردووە. ،{حکومەتی رەزا شاە پەهلەوی }. . . . ئه‌وان ئه‌و ناوچه‌یان له دڵره‌قیی و بێزاری و خوێن و باروت دا وەها نوقم کردووە کە هەر ئاڵوگورێک دێتە ئاراوە ، ناتوانێ بەزمار لە خاڵ خۆی داکوتێ و گورانێکی بنەرەتی بەوجود بێنێ. ئەو سیستمە کارێکی وایی کردووە کە کۆمەڵگای ، هەمیشە لەناو بەستەری دواکەوتووییدا هێشتۆته‌وه بۆ ئەوەی بۆ خۆیان بتوانن بە ئاسانی بەسەریاندا حکومەت بکەن. . ئەوە یەکێک لە خاڵەکانە بەڵام رەنگە هۆکاری جۆراوجۆر زۆربن کە جیگایی ئەو باسەی ئێمە نیە. ئه‌مه‌ش جێی داخه که له مه‌ڵبه‌ندێکی وه‌ک رۆژهه‌ڵاتی ناڤین که له دیرۆکدا مه‌ڵبه‌ندی گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی ومه‌عره‌فه‌ت بووه، که‌چی نه‌یتوانیوه خۆی له چه‌نگ ئه‌م دێوه‌زمه (دیکتاتۆری) رزگار بکات. بۆرزگاری لە دەست ئەم چەمکە نەخوازراوە بیری نوی نوخبەکان و گۆشکردنی لاوانمان لە ناو هەستێکی ئینسانی ومرۆڤ دۆستانە و چاندنی توویی خۆشەویستی لەناو سیستمی پەروەردەدا دەتوانێ ئایەندەیەکی روون بۆ کۆمەڵگای کوردیی دەستەبەر بکات. . دیارە لە ژێر سێبەری دیکتاتۆریی شۆرشگیردا دەبا کورد توانیبایی نیازە نەتەویەکانی بخاتە بەردەم نەوەی نویی و نەوەی نوێش درێژەدەری رێگایی بوایە. ،
دیکتاتۆری دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه که له سه‌ره‌تایی ژیانی مرۆڤه‌وه هاتۆتە ناو چەقی بریارە یەک لە دوایی یەکەکانی مرۆڤەوە و ئه‌وه‌یش لەگەڵ گەشەی کۆمەڵایەتی سه‌ری هه‌ڵداوه‌و شان به شانی ئاده‌میزاد گه‌شه‌یی کردووه و هاتۆته پێشێ. له‌و رۆژگارانه‌ی که مرۆڤ ژیانێکی سه‌ره‌تایی هه‌بووه و که‌ره‌سه‌یی به‌رهه‌مهێنان له‌وپه‌ری سه‌ره‌تایی و خودیی به‌رهه‌میش له راده‌به‌ده‌ر که‌م بووه، ویستەکانیش لە ناو کۆری بچوکدا کۆکراوەتەوە و تاک بۆتە سەرۆک و بەریوبەری کۆ و تا دەگاتە بریاری تاک بۆ کۆ. لە نیو ئەو مل ملانیەدا کە مرۆڤ بۆ پاراستنی خۆیی و نیشاندانی هێزی تاک لە ناو کۆدا ، سەرنجام روحزڵی لێ سەوز دەبیت و ئەو خۆگەورە بینێش بۆتە پێشەی تاک و خۆشەویستی بۆ دەسەڵات رۆژ لە دوایی رۆژ پەرەیساندووە.
لە سەرەتاکاندا ده‌بوایه مرۆڤ به سه‌ختی له گه‌ڵ سروشت دا بکه‌وێته به‌ربه‌ره‌کانی بۆ په‌یدا کردنی ژه‌مه نانێک ، بۆ ئه‌وه‌ی سکیانی پێ تێر که‌ن و نه‌مر نه‌ژی درێژه به ژیان بده‌ن. هه‌ر له هه‌مان کاتیش دا ده‌بوو له به‌رانبه‌ر گیانله‌به‌ره دڕنده‌کانیش دا به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ن و خۆیان له‌م ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه که هه‌ره‌شه‌ی له مان و و ژیان ده‌کرد رابگرن.
له دوایی گه‌شه‌ی تاکو توکوی مرۆڤ له‌م کون و له‌م کلێن‌دا و درووستبونی به کۆمه‌ڵ و هاتنه‌مه‌یدانی تایفه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ورانێکی نوێ له ژیانیاندا و شه‌رو تێکهه‌ڵچونه‌کانیان بۆ داگیر کردنی سه‌روه‌تو سامانی یه‌کتر و هه‌ستی پاوان خوازی وداگیر کاری رۆژ به رۆژ ئیلهامی مرۆڤی فێری په‌یدا کردنی فه‌نێکی دیکه ده‌کرد بۆ به‌رێوه‌بردنی ژیانیان وزیاتر په‌یدا کردنی به‌رهه‌م. هه‌لومه‌رجی دژواری ژیان و ده‌رد و کوێره‌وه‌رێکی که مرۆڤ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی بژێوی ژیان ده‌یکێشا ، ورده ورده بیری ئه‌وی بۆ لای ئه‌وه راکێشا که چێ دیکه دیله‌کانی شه‌ر نه‌کوژێ ووەک ئامرازیک بەکاریان بێنی، بۆ په‌یدا کردنی به‌رهه‌مێکی زیاتر که‌ڵکیان لێوه‌ر گرێ.
له سیستمه‌کانی دواتر دا که ئامرازی به‌رهه‌مهێنان گه‌شه‌یه‌کی باشی به خۆوه دیتبوو و ئامرازیه‌کی پێشکه‌وتوتر وکارامه‌تر هاتبۆ کایه‌وه و راده‌یی به‌رهه‌م رووی له زیاد بوونێکی باش کردبوو ،ئه‌مجار جێاوازیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ سه‌ریان هه‌ڵداو کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی به دوو چینی گه‌وره‌ی چه‌وسێنه‌رو چه‌وساوه دا دابه‌ش کرد. ئه‌و جار چینی چه‌وسێنه‌ر به ورد ودرشتیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به سه‌ر ژێر ده‌سته‌کان دا بچه‌سپێنن ،په‌نیان ده‌برده به‌ر زه‌ختو زۆری و دیل کردنی هاو ره‌گه‌زه‌کانی خۆیان. به‌م جۆره دیکتاتۆری چینێک له کۆمه‌ڵ دا به سه‌ر چین و توێژه‌کانی دیکه دا هاته ئاراوه.
دیکتاتۆری سیستمێکه که له لایه‌ن چێن یان توێژێک یان له لایه‌ن تاقمێک وته‌نانه‌ت تاکه که‌سێ به سه‌ر کۆمه‌ڵ دا ده‌سه‌پێندرێ. ئه‌و سیستمه له سه‌ر ئه‌ساسی زه‌بر وزه‌نگ ، کوشت‌و کوشتار، ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار وته‌نانه‌ت تیروری و بێ شوێن کردن دامه‌زراوه ، که ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات به سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌یانی دا ده‌سه‌پێنن.
دیکتاتۆری وشه‌یه‌کی ڵاتینییه له سه‌ر ئه‌ساسی وشه‌ی دیکته دامه‌زراوه. واته دیکته کردن له لایه‌ن که‌سێک یان که‌سانێکه‌وه وپه‌یره‌وی کردن له لایه‌ن که‌سێک یان که‌سانێکی دیکه‌وه. هه‌روه‌ک له رۆمی کۆندا به کار به‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رز ده‌گوترا دیکتاتۆر چونکه به هێزێکی زۆر وله راده‌به‌ده‌ر ،کۆنترۆڵی هه‌موو کار‌و باره‌کانی وڵاتی ده‌کرد. به‌و جیاوازییه‌وه که له‌م مه‌کته‌به دا به پێچه‌وانه‌ی مه‌دره‌سه‌کانی دیکه هه‌یه ،هه‌ڵه‌کان به تاوانی زۆر گه‌وره به حیساب دێن‌و هه‌ر که‌س له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری فه‌رمانره‌وا لا بدا ئه‌وه سزایه‌کی قورسی رووبه‌روو ده‌کرێته‌وه. له رۆمی کۆندا سیستمی دیکتاتۆری به بیانووی پێشگیری له مه‌ترسی هێرشی ده‌ره‌کی یان سه‌ر هه‌ڵدانی ناو خۆی دامه‌زراوه. له‌و نیزامه دا جیا له دار‌و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار که جار جار خۆیانیشی ده‌گرته‌وه ،زۆربه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ره‌شه‌و و به‌شێکیش ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی سزا دان و نه‌مان. بۆیه دیکتاتۆری ده‌توانین بڵێن مه‌ترسێکی مه‌زنه له سه‌ر نه‌ک به ته‌نها زیانی گیانی مرۆڤ بڵکو مه‌ترسیه له سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ،ئابوری ،سیاسی و که‌لتوری ، که به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد تائێستاش گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ستی ئه‌م سیستمه‌ین له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان دا.
ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژوو دابخشێنین ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێ که دێکتاتۆران له دیرۆکا پڕ له که‌ندو له‌ندی کۆمه‌ڵ دا که‌م نه‌بوون ، له پێش سه‌ده‌ی نوزده‌وه تا ئیستا ملهورانی دیکتاتۆر ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتووه کردویانه و ده‌شی که‌ن. به‌ڵام جیاوازی له نێوان دیکتاتۆری کۆنه‌په‌رست ودیکتاتۆری به دیکتاتۆری شۆرشگێر چییه ؟
دیکتاتۆری کۆنه‌په‌رست هه‌وڵده‌دا پێش به گۆرانی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه ،بە شیوەیەکی گشتی بگرێت و بیر و هزرە کۆنه‌کان رابگرێت و کۆمەڵگا هەروا چه‌قبه‌ستوو بهێڵێته‌وه و له سه‌رکوتوو خه‌فه کردنی ده‌نگی ئازادی‌دا به ته‌واوی هێز دێته‌مه‌یدان و ده‌مکوتیان ده‌کات. دیکتاتۆری کۆنه‌په‌رست ته‌نها شه‌رعیه‌ت له سوننه‌تی دواکه‌وتوو وه‌رده‌گرێ. بەداخەوە سیسمە تا هەنوکەش لە زۆر ناوجەدا برەویی هەیە کاری پی دەکرێت. تەنانەت بۆتە گەورەترین کۆسپ لە سەر رێگایی گلۆبلازاسۆن بە جورێک لە جۆرەکان. بۆ ئه‌م سیستمه‌ش ده‌توانین وڵاتانی سودان و سۆماڵی ، سعودیە و تارادیەک ئێران ،لیبی و سوریە عێراق و. گروپە توندرەوکانی ئەلقاعیدە و سلەفیەکان و. . . . ۆ نمونه بێنینه‌وه.
به‌ڵام به پێچه‌وانه له دیکتاتۆری شۆرشگیری دا ،خێرایی ده‌درێ به گۆرانی دامه‌زراوه‌کان و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گەشەکردنی جومگەکان کۆمەڵگا بۆ ئەوەی لە داهتودا بتوانن گۆرانیکی بەنرەتی دروست بکەن. هه‌ر چه‌ند ئه‌م لێک جیا کردنه‌وه‌یه به ئاسانی نایه‌ته ناسین له به‌ر خۆگۆرینی زۆربه‌ی رێژیمه دیکتاتۆره‌کان که خۆیان به شۆرشگیر ده‌ده‌نه قەڵەم و وا پێشان ده‌ده‌ن که ئه‌وانیش له گه‌ڵ گۆرینی کۆنه پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا دا هه‌ن. هه‌ر چه‌نده ده‌کرێ بڵێن له رابردوو دا بۆ به‌رێوه‌بردنی حکومه‌ت ،زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له سه‌ر ئه‌سڵی دیکتاتۆری و ملهوری دامه‌زران ،به‌ڵام ناکری بێ ئینسافی به خه‌رج بده‌ین و بڵێن که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه‌ی ( شۆرشگێریش ) به غه‌یری دیکتاتۆری کاری پێ نه‌کراوه. بۆ وێنه له رۆم و یونانی کۆندا شێوه‌یه‌ک له پارڵمان له گۆرێ دا بووه که بۆ هه‌ندێک مه‌به‌ست له خه‌ڵک ده‌نگ وه‌ر ده‌گیرا و کۆمه‌ڵیک کار و ئیش به شێوه‌ی شورایی به‌رێوه ده‌چوون ،کە ئەو سەردەم نەوعە دیکتاتۆرێکی شۆرشگێری لە ئارادا بووە، ئه‌مه خۆی له خۆی دا هه‌نگاوێک بووه بۆ کرانه‌وه وئازادی لە ناو سیستمی بەرێوبەریدا. دیاره بۆیه وا به کرچ وکاڵی باسی لێوه ده‌کرێ چونکه ئه‌م ده‌نگ وه‌رگرتنه به ته‌نیا بۆ ئه‌و که‌سانه بوون که ئازاد بوون و به‌رده نه‌بوون. بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ده‌توانین کوده‌تایی ئه‌فسه‌رانی مسری به سه‌رۆکایه‌تی جماڵ عبدوڵناسر ئیشاره پێبکه‌ین. هه‌ر ئه‌م دۆخه له تورکیه و ئێران و عێراقیشدا له مێژوو دا خۆی ده‌رخست.
دیکتاتۆری پرۆلتاریا : ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه که تێیدا پرۆلتاریا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وئابوری وڵاتی له به‌ر ده‌ست دابێ و له پێناو سوسیالیزم‌و کۆمۆنیزم دا هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. به بروایی مارکس له نێوان کۆمه‌ڵگایی سه‌رمایه‌داری و کۆمۆنیستیدا قۆناغێک هه‌یه که به قۆناغی گۆرینی شۆرشی یه‌که‌م بۆ شۆرشی دووهه‌مه. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه دا قۆناغێکی تێپه‌ری سیاسیش هه‌یه که ده‌و‌ڵه‌ت له‌و قۆناغه دا شتێک نیه جگه له دیکتاتۆری پرۆلتاریا. به باوه‌ری مارکسیسته‌کان دیکتاتۆری پرولتاریا به ده‌ستی پرولتاریا و به هۆی شه‌رێکی شۆرشگێرانه جێ گیر ده‌بێ. هه‌روها به باوه‌ری ئه‌وان له باری مێژویه‌وه کۆمۆنی پاریس به یه‌که‌مین شێوه‌ی دیکتاتۆری پرۆلتاریا ده‌ژمێردرێ.
دیکتاتۆری پڕشنگدار: به شێوازێک ده‌گوترێ که له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا پێکهات. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه به‌ر چاوه‌کانی ئه‌م حکومه‌ته له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ،ده‌سه‌ڵاتداری ده‌کرد. هه‌وڵی ده‌دا خۆشگوزه‌رانی گشتی بۆ هاووڵاتیه‌کانی وڵاته‌که‌ی بێ ، نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سیه‌کانی خۆی. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی دیکه‌ی دیکتاتۆری پڕشه‌نگدار بریتی بوون له چاکسازیی ئیداری ،که‌مکردنه‌وه‌ی ئیمتیازه‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پێکهینانی تۆلۆرانسی ئاینی و په‌ره‌پێدانی ئابوری له وڵات‌دا. ئه‌م دیکتاتۆریه تاراده‌یه‌کی زۆر پشتیری ده‌کات له سیسمی لیبراڵی ، که هه‌ندێک ئازادی چاپه‌مه‌نی وئابوری و که‌لتوری و ئاینییه‌کان و هتد. . . . . . ، هه‌ندێک له‌م دیکتاتۆرانه بریتی بون له ،کاترینی گه‌وره ،فرێدرکی گه‌وره ،لیئۆیۆڵدی دووهه‌م ،توسکانیو ژۆزیفی دووهه‌م. جوانترین نمونه‌ش بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌توانین باسی به‌رێوه‌بردنی حکومه‌ته‌که‌ی په‌رویز مه‌سه‌ره‌ف بکه‌ین له پاکستان ، که له دوایی دا هه‌ر ئه‌م ئازادیه به‌رۆکی خۆیانی گرته‌وه و که‌ناره گیریان کرد.
روبیسپێر له ساڵه‌کانی1792 و1794 به ئیلهام وه‌رگرتن له روانگه و بۆچونه‌کانی رۆسۆ حکومه‌تی دیکتاتۆری شۆرشگێری له فه‌رانسه دا دامه‌زراند و رایگه‌یاند که وڵاتێک که 80% له سه‌دی خه‌ڵکه‌که‌یی جوتیارانن ، به‌ڵام ارستۆکراته‌کان خاوه‌نی هێزێکی تایبه‌تین. ئه‌وان پێیان وابو که ته‌نیا له رێگایی دیکتاتۆرێکی شۆرشگێریه‌وه ده‌تواندرێ خه‌ڵکانی زه‌حمه‌تکێش به مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به وردی سه‌رنج بداته تیۆری و ئایدۆلۆژێکانیان ئه‌وه ده‌توانین به باشی ئه‌م دوو دیکتاتۆره لێک جیا بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌نده‌ش به‌سانایی ناتوانده‌رێ ئه‌و ئامرازانه‌ی که هه‌ر دووک لا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن و ئه‌وه‌نده لێک نیزیکن ،بتوانێ ده‌ست نیشانیان بکات که کامه‌یان دیکتاتۆری شۆرشگێرنو کامه‌شیان دیکتاتۆری نا شۆرشگێرن.
به‌راستی ئه‌و که‌سانه کێن ؟ به باوه‌ری مێژوونوسان (وه‌ک خه‌یاڵ )، باڵدارێکی له نه‌کاو بوون که له کاتێکی زۆر تایبه‌تدا له ئاسمانی دیرۆکی دونیا دا ده‌رکه‌وتن و له سایه‌یی توانای له راده‌به‌ده‌ری خۆیان بۆ فریودانی خه‌ڵک توانیان کۆمه‌ڵێکی یه‌کجار زۆر مرۆڤ له ده‌وری خۆیان کۆکه‌نه‌وه‌و بۆ ئاوات وئامانجه خۆبه‌زلزانییه‌کانی خۆیان به‌کاریان بێنن. ناپلون بناپارت یه‌که‌م سه‌رشناس بوو که له قه‌رنی نۆزده دا توانی مێژووی ئوروپا گۆرانێکی مه‌زنی به سه‌ر دابێنێ و له دوایی ئه‌ویش ئادولف هیتلێر و ژوزف ئیستالین به که‌ڵک وه‌رگرتن له دەرفەت وکات لەو سەردەمدا ؛ زۆر زیره‌کانه و هۆشیارانه به سه‌ر جه‌ماوه‌ی هەڵپشکتووی میلله‌ته‌که‌یاندا زاڵ بوون و توانیان جڵه‌وی هه‌راوی کۆمه‌ڵگا به ده‌سته‌وه بگرن و زۆر وحشیانه هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دا بکه‌ن کە تائێستاش ئاسەوارەکانی لە ناو جمگەی ئەو کۆمەڵگایانەدا ماوەتەوە.
له رابیته له گه‌ڵ دیکتاتۆری دا پێویسته بگوترێ نه‌زانی و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌توانێ ده‌وری کارا بگێری بۆ درێژه‌دان به‌م سیسته‌مه. ئه‌م دو دیارده‌یه به شێوه‌یه‌ک هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ن که ده‌توانین بڵێن دوو دیارده‌یی لێک دانه‌براون و هه‌ر بۆیه‌ش رێژیمه دیکتاتۆره‌کان یان که‌سه دیکتاتۆره‌کان له ده‌سه‌ڵاتی خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ پاراستنی کۆنەگەرایی و چەقبەستووئ کۆمەلگا بۆ راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و به هه‌موو تواناوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌رچی زیاتر کۆمه‌ڵگا له دواکه‌وتوویی و خورافاتدا بێڵنه‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ش ته‌واوی ئه‌سله‌کانی بنه‌ره‌تی ژێر ده‌ستی له بۆچونی کۆنه په‌ره‌ستانه‌و نه‌خوێنده‌واری ونه‌زانییه سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌ڵام دێمۆکراسی و بیری نوێ له گه‌شه‌کردنی ره‌هه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگادا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و په‌ره ده‌ستێنی و شه‌ق دەخاتە ناو بیری دیکتاتۆری و له ئاکام دا ده‌یتۆێنێته‌وه. گه‌ڵی به‌ش مه‌ینه‌تی ئێمه‌ش به هۆی زاڵبونی دیکتاتۆران و خوێن مژانی سه‌ده‌کانی رابردوو به‌داخه‌وه له نه‌زانی و نه خوێنده‌واری دا راینگرتبوون و رێگایان پێ نه‌ده‌دا له عیلم و زانست به‌هره‌مه‌ند بێ و رۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له چاو گوێان بکرێته‌وه و خۆیان له ده‌ست کۆت و زه‌نجیر له پێ رزگار بکه‌ن و بۆ خۆیان چارەنوسی خۆیان دیاری بکه‌ن.
به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه دا پێشکه‌وتنی علم‌و زانست و تکنۆلۆژیا وا خه‌ریکه دیکتاتۆری به‌ره‌و نه‌مانی یه‌کجاری ده‌بات و ئازادی له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا بره‌وی پێده‌درێت. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م راستیه ئه‌وه‌یه که ئه‌و وڵاتانه‌ی که له عیڵم و زانست‌دا گه‌شه‌یان ساندووه ،ئاستی به‌رهه‌م هێنانیان تا راده‌یه‌کی زۆر چۆته سه‌ر و له مافه‌کانی مرۆڤ په‌یره‌وی ده‌که‌ن ، ئازادی و به‌هاکانی ئازادیان پاراستووه ، سه‌رکه‌وتنی زیاتر زۆر به روونی خۆی ده‌ر ده‌خات. هه‌ر چه‌ند سه‌ره رای ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ی عیلم و زانست که‌چی به داخه‌وه تائیشتاش دێمۆکراسی به‌و شێوه‌ی که پێویست بێ له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا دا جێگیر نه‌بووه. به جێگیربونی دێمۆکراسی و کزبونی دیکتاتۆری له‌م وڵاتانه‌ی که کوردیان به سه‌ر دا دابه‌ش کراوه ،ده‌راوی رزگار بوونی گه‌له‌که‌مان روونتر و سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاریمان نزیکتر دێته به‌رچاوان. به داخه‌وه ئێمه‌ی کورد ئه‌وه به هه‌زاران ساڵه هه‌ر تاڵاوی ژه‌هری ده‌ستی دیکتاتۆری به هه‌موو شێوه و به‌هایه‌کانییه‌وه ده‌خۆین و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش چێژی ئازادیمان چێژتبێ ئه‌وه هه‌ر زۆر زوو ئه‌م تامه‌یان لێ کردوون به زه‌هری مارو به قورگیان داکردووین. باوه‌ر ناکه‌م له‌م هه‌لو مه‌رجه دا که‌س به ئه‌ندازه‌ی گه‌لی کورد رکی له دیکتاتۆری و چه‌وسانه‌وه بێت و تامه‌زرۆی ئازادی و سه‌ربه‌ستی بێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایی کردووه که سه‌ر هه‌ڵدانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ ئازادی ، ئه‌وه بێ چون‌و چرا له لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه به‌دڵ و به گیان پشتیوانی خۆی له‌م سه‌رهه‌ڵدانه ده‌ر بریوه‌وه و ته‌نانه‌ت هاوکاری ماڵی وگیانیشی پێشکێش کردوون. به هیوایی نه‌مانی دیکتاتۆری و رزگاری یه‌کجاری کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی.
