شێخ سه‌لام له‌م پارچه هۆنراوه‌یه‌یدا ئه‌لێ:
خه‌ریته‌ی هه‌موو خاكی كوردستان
دایك به ده‌رزی و ده‌زوو و دروومان
بنووسێ له‌سه‌ر سه‌ربیشكه‌ی مناڵ
هه‌ر به كوردستان بێته گڕوگاڵ
له بێشكه‌ی وادا چاو هه‌ڵنه‌هێنێ
درۆیه هه‌ڵسێ تۆڵه بسێنێ
به سه‌رنجدانێك له‌م پارچه هۆنراوه‌یه، ئه‌بینین سه‌لام، ئامۆژگاریی دایكانی كورد ئه‌كا كه هه‌ر له سه‌ر بێشكه‌وه، واتا هه‌ر له منداڵیه و ه، منداله‌َكانیان به‌گیانی كوردایه‌تی و شۆڕشگێڕی په‌روه‌رده بكه‌ن بۆتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌داگیركه‌رانی كوردستان.دیاره باشترین تۆله‌یه‌كیش ئه‌وه‌یه كه كور دستان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و داگیركه‌رانه ده‌ربێنن و ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆیكه‌ن.مه‌به‌ستیشی له كوردستان، سه‌رتاسه‌ری كوردستانبوه، واتا هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌دێریِ یه‌كه‌مدا ئه‌لێ هه‌موو خاكی كوردستان.
سه‌لام ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی له بیریكی زانستیانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌و په‌روه‌رده‌ییانه‌وه داڕشتوه، چونكه یه‌كه‌م مامۆستا بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ، دایكه.یه‌كه‌م قوتابخانه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، قوتابخانه‌ی ماڵه، دوای ئه‌وه خویندنگه‌و كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ر كاریگه‌رێتییان ئه‌بێ له په‌روه‌رده‌ی منداڵدا.
دیاره ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌لام ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی تیاوتوه، كورد له ره‌شترین رۆژانیدابوه، بواری ئه‌وه نه‌بوه ئه‌و داواكارییه له خوێندنگه فه‌رمیه‌كان بكا، بۆیه ته‌نیا هانای بۆ دایكان بردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.ئیستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئاخۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه ره‌وتی كوردی له‌زۆر ناوچه‌ی كوردستاندا به‌ره‌وپێش چوه، به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستاندا، ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی سه‌لام و هاوبیرانی سه‌لام، له خوێندنگه فه‌رمیه‌كاندا په‌یره‌ِو ئه‌كرێ؟ یا ئێسته‌ش منداڵان و لاوانی كورد به بیرۆكه‌ی نانه‌ته‌وه‌یی و بێگانه‌په‌رستی و جلخواری، وه‌ك جاران، درێژه‌ی هه‌یه!؟ ئاخۆ پارت و ریكخراوه سیاسییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه بارودۆخ واڵایه بۆیان، گه‌نجانی كورد به هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی مه‌شق پێئه‌كه‌ن، یا پارت و ریكخراوه‌كانیان كردۆته ته‌مه‌ڵخانه‌و جێگه‌ی چاوچنۆكی و مشه‌خۆری بۆ ئه‌ندامه‌كانیان؟
سه‌لام وه‌نه‌بێ هه‌ر له‌پاڵه‌وه دانیشتبێ و قسه‌ی زلی كردبێ.نه‌خێر، ئه‌و به‌كرده‌وه به‌شداریی راپه‌ریِنه‌كانی شێخ مه‌حمو دی نه‌مری كردوه.ساڵی 1928یش كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیی نهینیی، به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌رده‌شته‌وه، پێكهێناوه كه سنووری چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه گه‌یشتبوه رۆژهه‌لاتی كوردستانیش.له‌دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی 6ی ئه‌یلولی 1930یش
كه به‌شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را ناوئه‌برێ، وتووێژی له‌گه‌ڵ 3 ئه‌فسه‌ری كوردا كردوه بۆ رێكخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری بۆ تۆڵه‌ی ئه‌و خوێنه زۆره‌ی له‌و راپه‌ڕینه‌دا رژا.ئه‌وه‌بوو خۆی و ئه‌و 3ئه‌فسه‌ره به‌ناوه‌كانی: (كامیل حه‌سه‌ن، حامید جه‌وده‌ت و مه‌حمود جه‌وده‌ت) ه‌وه له به‌غداده‌وه روویان كرده كوردستان و ده‌ستیان دایه چه‌ك و له ماوه‌یكی كه‌مدا بوونه 400 سواری چه‌ك له‌شان، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش، وه‌ك هه‌مو شۆڕش و راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كانیكه‌ی كورد، ئه‌نجامدارنه‌بوو.
ئێمه ئیستا كه یادی بیرمه‌ندێكی وه‌ك سه‌لام ئه‌كه‌ینه‌وه، مه‌به‌ستمان ته‌نیا كات به‌سه‌ربردن نیه به پیاهه‌ڵدان و به‌باسی رابوردوه‌وه.به‌ڵكو ئه‌مانه‌وێ رابوردوو بخه‌ینه خزمه‌تی ئێسته‌و داهاتوه‌وه، ئه‌مانه‌وێ بیری بیرمه‌نده گه‌وره‌كانی وه‌ك سه‌لام بكه‌ین به رێنمایی و رێپیشانده‌ر بۆ نه‌وه‌كانی ئێسته‌و داهاتوومان، ئه‌مانه‌وێ سوود له تاقیكردنه‌وه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانی رابوردوومان وه‌رگرین بۆئه‌وه‌ی بیانكه‌ین به په‌ند تا له تاقیكردنه‌وه‌كانی ئاینده‌مانا، وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو، دووباره نه‌بنه‌وه.له‌به‌رئه‌وه جێی خۆیه‌تی بگه‌ڕێین به‌شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه بۆچی شۆڕشه‌كانی كورد سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون؟ هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا، له‌به‌ر كه‌میی ماوه، هه‌ر ئه‌وه‌نده بوارمان هه‌یه كه به‌كورتی ئه‌و وه‌ڵامه بده‌ینه‌وه، واتا هۆكانی سه‌رنه‌كه‌وتنی شۆڕشه‌كانی رابوردوومان:
1-سه‌لام له‌پیشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا لاپه ره 41 راستییه‌كی میژوویی تاڵ ئه‌دركێنێ و ئه‌ڵێ: (ئێمه شه‌ڕمان نه‌ئه‌كرد، به‌ڵكو هه‌ر شكاتمان به به‌رقیه‌له‌لای هه‌یئه‌تی عیسبه‌تول ئومه‌م و مه‌لیكی عیراق و سه‌ره‌ك وه‌زیران و مه‌جلیسی نوابی عیراق و وه‌زیری موسته‌عمه‌راتی به‌ریتانیا ئه‌كرد.ئه‌و شه‌رانه‌ی كه ئه‌كران، هه‌مووی دیفاع عه‌نیننه‌فسبوو) !
ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌لام به‌سه‌ر زوربه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه كوردیه چه‌كداریانه‌دا ئه‌چه‌سپێ كه به‌شۆ رش ناوئه‌بر ێن.ئه‌وانه بۆ به‌رگری له‌خۆیان، داویانه‌ته شاخ.چاویان له‌وه‌وه بوه به دانوستان له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستاندا، به‌رامبه‌ر هه‌ندێ مافی كه‌م، كۆتایی به بزووتنه‌وه‌كانیان بێنن! ئاشكرایشه كورد هه‌میشه له دانوستاندا دۆڕاوبوه.
2-ئه‌و بزووتنه‌وانه له سنووری كوردستان تیپه‌ریان نه‌كردوه.به‌لكو زوربه‌یان، هه‌ر له ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستاندابوون و شاره‌كانی كوردستان، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوژمندابوون!
3- ئه‌و بزووتنه‌وانه زیانیان به پرۆژه ئابووریه ستراتیجیه‌كانی دوژمن نه‌ئه‌گه‌یان، به‌تایبه‌تی كه‌رتی نه‌وت و ئاو‌و فڕگه‌كان و بانكه‌كان و پرد‌و رێگه‌وبانه‌كانیان و..هتد!
4-به‌رامبه‌ر به‌و بزووتنه‌وانه، دوژمن ته‌ڕو وشكی كوردیان پێكه‌وه‌و به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌سووتان، كه‌چی ماڵ و منداڵی ئه‌وان، واتا هی دوژمن، شاره‌كانیان، خۆیان، له‌ته‌واوی ئارامی و ئاسایشدابوون!شۆڕش ئه‌و شۆڕشه‌یه تۆ نه‌یه‌ڵی سه‌رانی دوژمن و خێزان و منداڵه‌كانیشیان به ئارامی بیگوزه‌رێنن.ئه‌بێ شه‌قامه‌كانیشیان لێبكه‌ی به جه‌هه‌نم، ئه‌وسا دوژمن ناچارئه‌بێ مل بدا بۆ ئامانجه‌كانی شۆڕش، ئه‌گینا ته‌نیا ته‌قوتووقی شاخ، وه‌ك ئه‌وه‌وایه شه‌ق له به‌رد هه‌ڵده‌ی، یا وه‌ك سه‌لام ئه‌ڵێ: دیفاع عه‌نیننه‌فس بكه‌ی!
5- بزووتنه‌وه‌كان، وه‌ك نه‌خشه‌بۆداڕێژراو نه‌بوون، ناوچه‌ییشبوون.كه له‌ناوچه‌یه‌كدا بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی شۆرشگێڕانه سه‌ریهه‌ڵئه‌دا، یا كه یه‌كێك له داگیركه‌رانی كوردستان، شه‌ڕی له‌ناوبردنی كوردیان له‌ناوچه‌یه‌كدا ئه‌كرد، ناوچه‌كانیتری كوردستان به هانای ئه‌و ناوچه‌یه‌وه نه‌ئه‌چوون! ئه‌فسه‌ری رووسی: پی ئاوان جانوو، له كتێبی (شه‌ڕه‌كانی نێوان توركیا‌و ئێران و روسیا-له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مداو حاڵ و باری كورده‌كان) دا ئه‌ڵێ: (هه‌ست و هۆشی نه‌ته‌وایه‌تی كورد هێجگار كزه‌و ئه‌توانین بڵێین هه‌ر نیه.له شه‌ڕی نێوان ئێمه‌و هه‌ر تیره‌یه‌كی كوردا، تیره‌كانیتر ته‌ماشاچیبوون! تا نۆره ئه‌گه‌یشته سه‌ر ئه‌وانیش.هیچ بیریان له‌وه نه‌ئه‌كرده‌وه به‌هانای هاوڕه‌گه‌زه‌كانیانه‌وه بچن! هه‌تا گه‌لێ جار، له‌قینی یه‌كدی، یارمه‌تیی ئێمه‌شیان ئه‌دا!)
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا هه‌ر وابوه‌و هه‌ر وایه.له شۆرشی ئه‌یلولدا بینیمان چه‌ند رێكخراوی سیاسی و چه‌ند موسته‌شارو چه‌ند جاش كه‌وتنه یارمه‌تیدانی رژێمی به‌غداد! ئێسته‌ش ئه‌وه‌تا له رۆژئاوای كوردستان، جاڕی كۆمه‌ڵكوژیی كورد ئه‌درێ، كه‌چی هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵات و باكوور و باشووری كوردستان، مێشێك میوانیان نیه‌و به‌هانای خوشك و براكانی رۆژئاواوه ناچن! له‌وه‌ش خراپتر، له‌جیاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆیان، ده‌رگا بۆ چۆڵكردنی رۆژئاوای كوردستان ئه‌كرێته‌وه كه ئاشكرایه ئه‌وه پیلانێكه ده‌ستی دوژمنی له‌پشته‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی حه‌فتاو چوار له‌باشوور روویداو بوو به یه‌كیك له هۆكانی هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلول!
من تێناگه‌م، ئه‌بێ چه‌ند گرووپێكی ریشن و په‌ناگوێ كوڵكنی رووته‌ی تیرۆرست چیبێ، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستانه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و هه‌موو چه‌ك به‌شانانه بچن به‌هانای كوردانی رۆژئاواوه؟؟ به‌مه‌رجێ بۆ پاراستنیان بچن، نه‌ك بۆ داهات و تاڵانی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه! خۆ ئه‌و گرووپانه، واتا تیرۆرسته‌كان، ئێستا نه له‌سه‌ر حوكمن، نه خاوه‌نی فڕۆكه‌و چه‌كی قورسن!ئێوه بڕوانن، كۆلكه مه‌لایه‌كی ریشن، له‌شوێنێكی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌توانێ به‌كۆمه‌ڵ لاوانی كورد بنێرێ بۆ كوشتنی كوردانی رۆژئاوا!! كه‌چی ئه‌و هه‌موو پارته كوردیه تێكۆشه‌ره‌ی شه‌قامی شاره‌كان نایانكێشێ، ده‌سته‌وستانن له‌ئاستی ئه‌و سته‌مه‌ی له رۆژئاوا ئه‌گوزه‌رێ!!ئاخۆ ئه‌و هه‌موو چه‌كبه‌شانانه‌ی له مه‌ڕخۆمان، ئه‌و چه‌كانه‌یان بۆ چ رۆژێكی ته‌نگانه هه‌ڵگرتبێ!؟ئه‌ی ته‌نگانه له‌وه ته‌نگانه‌تر!؟
* * *
یه‌كێك له شاكاره‌كانی سه‌لام، هۆنراوه‌ی (بۆ كۆمه‌ڵی ئه‌قوام) ه كه ساڵی 1931 وتوێتی:
عیسبه‌تول ئومه‌م: كۆمه‌ڵی گه‌وره
به پێچ و په‌نا، به‌فێڵ و ده‌وره
له‌دووربه‌دوور، بۆ هه‌قی كوردان
ته‌كانت ئه‌دا، خۆت دائه‌شرنگان
به‌جۆش و كوڵبووی بۆكوردی هه‌ژار
ئه‌تگوت ئه‌م قه‌ومه ئه‌كه‌م رستگار
لوجنه‌ی ئینتیداب مه‌ره‌خه‌سی هات
گه‌ڕا، كه‌شفی كرد، سه‌راسه‌ر ولات
ئه‌گه‌ر راسته‌كه‌ی هه‌ڵیسووڕێنه
به‌س بۆ سیاسه‌ت هه‌لمانپه‌ڕێنه
ته‌ریقنابیتۆ؟ تۆ چیت پێئه‌كه‌ن
كوته‌كی ده‌ستی میسته‌ر هه‌ندرسه‌ن (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای به‌ر یتانیا)
*
بۆ ئه‌قه‌لیات كه‌وتیته سه‌ما
خزمی نه‌ستووریت له‌كوێ بنیاتنا؟
هه‌ر به هیچوپووچ به‌م ده‌نگوباسه
تۆ خوێنی كوردت بۆ كرده كاسه؟
هه‌ر چوار ده‌ورمان لێ‌بوو به‌دوژمن
ئێران و تورك و عه‌ره‌بی كوڵكن
نفوسی ئیمه كه‌مئه‌كه‌یته‌وه!
وه‌ها نه‌ستووری رێكئه‌خه‌یته‌وه؟
له عه‌داله‌تا، كه‌ی ئه‌مه ده‌ئبه
یاخو هه‌ر شێوه‌و ئوسووڵی غه‌ربه!
كۆمه‌ڵی درۆ، جێگه‌ی مه‌كرو فه‌ن
كوته‌كی ده‌ستی میسته‌ر هه‌ندرسه‌ن
*
خۆتۆ وه‌سیبووی، ئه‌قوام بوون هه‌تیو
ده‌می كوردت كرد به ته‌ڵه‌ی ته‌قیو
غایه ئاسووری، ناوی كورد بردن
لایه‌ق به‌خۆته پیچ و ناواخن
بۆچ كوردت فه‌وتان به‌م به‌نوباوه؟
ئێسته‌ش له جێنوه خۆت مه‌ڵاسداوه
مه‌نشه‌ئی فیتنه، كۆمه‌ڵی ته‌زویر
وائه‌ده‌ی هه‌قی ئه‌قوامی سه‌غیر؟
كارخانه‌ی فه‌ساد، كۆمه‌ڵی میحه‌ن
كوته‌كی ده‌ستی میسته‌ر هه‌ندرسه‌ن
*
له عه‌داله‌تتان واقم وڕماوه
له‌سیاسه‌تتان سه‌رم سوڕماوه
خوێنی ملیونێ كورد ئه‌رژینی
بۆئه‌وه‌ی تۆزێ تورك بترسێنی!؟
خوینی مه‌زلوومی كوردی رووتوقووت
حه‌ڵاڵه له‌لای عه‌ره‌بی پێ رووت
له سلیمانی جاده‌ی به‌رسه‌را
به خوێناوی كورد، ئاوڕشێنكرا
تۆ نه‌بی، نایكا دوژمن به دوژمن
هه‌ق بۆ نه‌ستووری، ئیمه بۆ كوشتن!؟
چۆن عاجزنابی له‌م خوێنڕشتنه
له‌لای تۆ هه‌ڵبه‌ت حقوق كوشتنه
ناترسن ته‌ئریخ له‌عنه‌تتان بكه‌ن؟
كوته‌كی ده‌ستی میسته‌ر هه‌ندرسه‌ن
سه‌لام له‌م هۆنراوه‌یه‌دا ئاماژه بۆ هه‌ندێ راستی و هه‌وڵی دژ به‌كورد ئه‌كا، كه ئه‌و، له‌و ساڵی 1931ه‌دا هه‌ستی پێكردوه‌و بوێرانه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاداون.له‌وانه:
ڕ-ئه‌و عیسبه‌یه ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه دامه‌زراوه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، به‌ریتانیا.
ب-ئه‌و عیسبه‌یه‌و ئنگلیز له‌پشتییه‌وه، به‌ناوی پاراستنی كورد‌و كه‌مینه‌كانه‌وه، ویستیان به‌شی زۆری كوردستان بده‌ن به نه‌ستووریه‌كان و بیكه‌ن به ئاسووریستان!یا به‌واتایه‌كیتر، ویستیان ئاسووریه‌كان بكه‌ن به‌مه‌قاشی ده‌ستی خۆیان بۆ لێدانی كورد‌و بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه‌یه‌ك له نیوان كورد‌و ئاسووریدا!به‌ر له‌وه‌ش هه‌وڵێكی له‌و جۆره درابوو بۆئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌ن به ئه‌رمه‌نستان!له سه‌رده‌می رژێمی پاشایه‌تیشدا كه ئه‌و رژێمه به ده‌ستی ئنگلیز ئه‌سووڕا، پرۆژه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنی كوردستان، به‌ئاشكرا سه‌ری هه‌ڵدا!
ئێسته‌ش له‌م رۆژانه‌دا، سه‌یر ئه‌وه‌یه، رێكخراوێكی ئاشووری له ئه‌مریكا به‌ناوی (مێزۆپۆتامیا) وه، داوا ئه‌كا كورد به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له ئاشووریه‌كان بكا، له‌پای ئه‌و ئاشووریانه‌ی له 7/8/1933دا له‌ناوچه‌ی سێمێل كوژراون، گوایه ئه‌و كوشتاره، به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نه‌راڵیكی عیراقی بوه، به‌ناوی به‌كر سدقیه‌وه! كه له راستیدا ئه‌و كوشتاره له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌بوه ئه‌گه‌رچی به‌كر سدقی ئه‌فسه‌رێكی كوردیش بووبێ له‌و سوپایه‌دا.ئێسته‌ش ئاسووریه‌كان، داوائه‌كه‌ن له ده‌شتاییه‌كه‌ی نێوان موسل و دهۆكدا، ئۆتۆنۆمییه‌كیان هه‌بێ، به‌مه‌رجێ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێ، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم! چونكه باوه‌ڕیان به یه‌كپارچه‌یی عیراقه!
ئه‌مه‌ش له‌وه‌ئه‌چێ كه ئه‌وترێ: تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت!
پ-ئه‌و جرتوفرته‌ی لیژنه‌ی ئینتیدابی عیسبه ساڵی 1925 ئه‌یكرد له‌ناو كوردستانا، ته‌نیا بۆ ترساندنی توركبوو.هه‌روه‌ها ماده‌كانی 62و63و64ی په‌یمانی سیڤه‌ر.كه ئه‌و كاته توركیای كه‌مالی رازی نه‌ئه‌بوو ولایه‌تی موسڵ له توركیا جیابكرێته‌وه‌و بخرێته سه‌ر عیراقی عه‌ره‌بی، ئنگلیز به‌و مادانه‌ی په‌یمانی سیڤه‌رو به ساخته‌كارییه‌كانی كۆمه‌ڵی گه‌لان، توركیای ترسان كه ئه‌گه‌ر ده‌سبه‌رداری باشووری كوردستان (ولایه‌تی موسڵ) نه‌بێ، ئه‌وا ده‌وله‌تی كوردستانی گه‌وره دروست ئه‌بێ به‌پێی ئه‌و مادانه‌ی سیڤه‌ر، كه به‌وه هه‌موو باكووری كوردستان له‌ژێر ده‌سی تورك ده‌ردێ! به‌وجۆره توركیای تۆقان و ناچاریكرد مل بۆ خواسته‌كه‌ی به‌ریتانیا بدا‌و ولایه‌تی موسڵ خرایه سه‌ر عیراقی عه‌ره‌بی، ئه‌ویش له‌پێناوی نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوكدا.به‌وجۆره، باشوور‌و باكووری كوردستان، كه ئه‌وسا یه‌ك پارچه‌بوو، له ئه‌نجامی په‌یمانی سیڤه‌رو لۆزاندا، كرا به دوو پارچه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئنگلیزو عه‌ره‌ب! ئیتر دوای ئه‌وه، نه‌ك هه‌ر مافی كورد له‌هه‌گبه‌ی عیسبه‌و به‌ریتانیاو عێراقدا نه‌ما، به‌ڵكو سوپای ئنگلیزو سوپای عێراق، هه‌ر یه‌كه‌یان و به جۆرێك و هه‌ر یه‌كه‌یان و له‌سه‌رده‌مێكدا، كه‌وتنه جه‌نگێكی دڕندانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر داخوازی و مافێكی كورد! په‌یمانی سیڤه‌ریش، گه‌رچی ته‌نیا مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زبوو، به زیان گه‌ڕا بۆ كورد، چونكه بوه هۆی دووله‌تكردنی به‌شێك له كوردستان له نێوان توركیا‌و عیراقدا!
كاتێكیش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، جیگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی گرته‌وه، سه‌لامی هوشیارو بیرمه‌ند، زوو تێیگه‌یشت كه، كه‌شكیش برای دۆیه، .واتا ئه‌میش هه‌ر وه‌كو ئه‌و هیچی بۆ كورد پێنییه، بۆیه وتی:
مه‌جلیسی ئه‌من كۆمه‌ڵئه‌به ستێ
بۆ ناوی كورد ده‌می ئه‌به‌ستێ
وه‌جاخی كوێربوو عیسبه‌تول ئومه‌م
باقل وه‌ك مریه‌م، عیسایبوو به‌ده‌م
مه‌جلیسی ئه‌من، پێمبڵێ چییكرد؟
ته‌نها حقوقی كوردی له‌ناوبرد!
دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقیش، سه‌لامی هوشیارو بیرمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، هیوای له‌و پیره ئاخرشه‌ڕانه بڕی كه له‌پێشبڕكێدابوون بۆ چوونه به‌غداد به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆست و پله‌و پایه‌َ! ئه‌وانه‌ی پیره‌مێردی نه‌مر ناوینان:
وه‌فدی كوردستان
میلله‌ت فرۆشان
بۆیه سه‌لامیش، رووی له‌و پیرانه وه‌رگێڕاو لاوانی كوردی كرده جێگه هیوای خۆی و له زۆرێكی هۆنراوه‌كانیدا هانای بۆ ئه‌و لاوانه ئه‌بردو ئه‌یوت:
لاوه كه تۆ ئازاد ئه‌كا
لاوه دوژمن به‌رباد ئه‌كا
*
بۆ چه‌رخی كورد وابگه‌ڕێ؟
لاوی ئه‌بێ زوو راپه‌ڕێ
*
هه‌ڵسن به‌جارێ لاوی كورد
زوو راپه‌ڕن به‌ده‌ستوبرد
لاوانی كورد قه‌ت ناخه‌ون
هه‌وڵ ئه‌ده‌ن پێشبكه‌ون
سه‌ر دائه‌نێن تا سه‌ركه‌وتن
نابێ سه‌عاتێ بسره‌ون
ئیستا پرسیاره‌كان ئه‌مانه‌ن:
- ئاخۆ هه‌ر ئه‌و كوردانه نا، كه‌چوون به‌شدارییانكرد له دروستكردنی عیراق و سوپای عێراقی بیسته‌كانی چه‌رخی رابوردوودا، به‌ڵكو پارته كوردییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش، له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابوردوودا، له جیاتی رزگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان، له‌پێشبڕكێدانه‌بوون بۆ دروستكردنه‌وه‌ی عێراقی رووخا‌و!؟
-ئاخۆ ده‌سه‌لاتی كوردی، هیچ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی لاوه‌كانمان به گیانی كوردایه‌تی و شۆرشگێڕی!؟
-ئه‌ی ئاخۆ لاوه‌كانی ئه‌مرۆمان خه‌ریكی مه‌شقی سه‌ربازی و خوێندنه‌وه‌و خۆپڕزانیاریكردنن، یا له‌جیاتی ئه‌وانه، به‌یانیان خه‌ریكی نه‌خشه‌كاریی ریش و ئێوارانیش به‌ده‌م نێرگه‌له كێشانی عه‌ره‌بیه‌وه، كات به‌سه‌رئه‌به‌ن!؟
هه‌زار دروود له گیانی پاكی سه‌لامی بیرمه‌ندو شۆڕشگێڕی بواری كوردایه‌تی.
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی و سوپاسم بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز.
له 54 هه‌مین ساڵیادیدا له هۆڵی كۆمه‌لایه‌تی خوێنرایه‌وه
سلێمانی: 26/10/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
