ساڵی 1987 كاتێك بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و مامۆستا پایه به‌رزوخواناسانه ئیعلان كرا شۆڕشی كورد وتێكڕای جه‌ماوه‌ری كوردی له هه‌موكات زیاترپێویستیان به وه‌ها لایه‌نێكی هاوكاروهاوبه‌ش هه‌بو كه‌ته‌نها به‌ولایه‌نه‌ئه‌وكه‌لێنه پڕ ده‌بویه وه له‌به‌رچه‌ندین هۆكار كه‌گرنگترینیان ئه‌وه‌بو دوژمن خۆی به پارێزه‌ری موسڵمانان ده‌ناساندكه‌به‌م پێیه هاوسۆزی شه‌قامی عه‌ره‌بی وئیسلامی بۆ خۆی قۆرخ كردبو كه‌شه‌ڕی گه‌لی كوردوبه‌رهه‌ڵستكاره‌كانی تری عێراق وئێرانیشی ده‌كرد وپاساوه‌كه‌ش شیعه‌گه‌ری ئێران وهاوسه‌نگه‌ری شۆڕشی كورد وئێران بو كه‌هاوسنوری وهاوچاره‌نوسی له‌یه‌ك به‌ره‌ی شه‌ڕوبه‌رگری پێكه‌وه‌ی گرێ دابون.
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌حوكمی ڕابه‌رایه‌تیه‌كه‌ی كه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بو له نێو زانایان وكه‌سایه‌تی و تێكڕای جه‌ماوه‌ردا ولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانیش ڕێزی تایبه‌تیان لێ ده‌گرتن له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌سایه‌تیه‌ك بون له جیهانی ئیسلامی دا ناسراوبون به‌ڕاستی وپاكی ودروستی، هه‌ربۆیه له‌گشت بواره‌كاندا ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بو به‌تایبه‌تی له ناساندنی مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردوهاوسۆزی ئیسلامی بۆی پاش ئه‌وه‌ی كه‌توانی ئیدعاكانی ڕژێمی به‌عس به‌درۆ بخاته‌وه.
له‌ڕاپه‌ڕینیشدا هاوشانی به‌ره‌ی كوردستانی به‌شداربو له‌پاككردنه‌وه‌ی كوردستان وسه‌رخستنی ڕاپه‌ڕین، له‌یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی كوردستانیشدا به‌شداربو به‌شێوازێكی په‌سه‌نده‌وڕه‌واوهه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌كه‌یشی له‌لا په‌سه‌ند نه‌بو به‌ڵام نه‌بو به‌ڕێگر له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن هێزو توانایه‌كی سه‌ربازی به‌قه‌باره‌بو كه‌له‌دورونزیك حسابی بۆده‌كرا.
دیاره بزوتنه‌وه هاوكات له‌گه‌لڕ ئه‌وهه‌مو به‌هێزبون وفراوان بونه‌دا خاڵی نه‌بوه له خاڵی لاواز كه ناحه‌زانی ئه‌م ڕه‌وته جیهادیه هه‌میشه له‌بیری لاواز كردنیدابون كه ده‌یان پیلان و نه‌خشه‌ی كوشنده‌یان بۆداڕشت به‌تایبه‌تی پاش وه‌ستانی شه‌ڕی عێراق وئێران كه ئیتر پیلانه‌كان چڕتر بوه‌نه‌وه‌به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی ئه‌وكاته توانی به‌رگری له‌خۆی بكات وڕیزه‌كانی به‌یه‌كپارچه‌یی بهێڵێته‌وه تاكو گه‌شته ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆی بزوتنه‌وه‌وبه دیاری كراوی بڵێم له نێو بازنه‌ی نزیكانی ڕابه‌ردا كه‌سانێكی وه‌هایان په‌یدا كرد كه پیلانه‌كه جێ به‌جێ بكات به‌و شێوه‌ی كه‌هه‌موان ده‌یزانن.
ئیتر له‌وكاته‌وه ئه‌وقه‌ڵا قایمه داڕماو هه‌رچه‌ند هه‌ندێك هه‌ولڕ دراوه‌ك هێنانه كایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبونی ئیسلامی كوردستان كه‌له‌ڕاستیدا پێشه‌كیه‌ك بۆ تیاچون وئه‌وه بو ئه‌و بزوتنه‌وه گه‌وره‌وگرانه كرابه‌چه‌ند پارچه‌وه وزۆرینه‌یان ناوی كۆمه‌ڵیان بۆخۆیان هه‌ڵبژاردو به‌شێكی به‌هێزوجه‌نگاوه‌ریشی لایه‌نێكیان پێكهێنا به‌ناوی جوندولئیسلام كه‌پاشان له‌گه‌لڕ لایه‌نی مامۆستا كرێكاردا ئه‌نساروئیسلامیان پێك هێنا وبه‌شێكی تریش كه بێ لایه‌ن بون وله‌ده‌وری مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د كۆبوبونه‌وه پاش بێ هیوابون له‌گه‌لڕ كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كیان گرت، به‌شێكی كه‌متر له‌كۆمه‌لڕ كه له‌ده‌وری ڕه‌حمه‌تی مامۆستا مه‌لا عه‌لی هه‌ڵه‌بجه بون گه‌ڕانه‌وه‌بۆناوه پێشوه‌كه كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بو. له‌م نێوه‌نده‌شدا به‌شێكی به‌رچاو وازیان له كاری حیزبی هێنا وتاكو ئێستاش بێ لایه‌نن.
ئه‌وه به كورتی وخێرای ڕاستی ودروستی پارچه‌پارچه‌بونی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دایك بو، به‌ڵام ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌و ناوه‌یان بۆخۆیان هه‌ڵبژاردوه ئیدعایه‌كی سه‌یرده‌بیسین كه‌ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌ڵێن ئێمه حیزبێكی ڕه‌سه‌نین وخاوه‌ن ئه‌و هه‌مو سه‌روه‌ریه‌ین وزۆرجار بۆدیعایه‌ی هه‌ڵبژاردن یان هه‌ربۆنه‌یه‌كی تر په‌نا ده‌به‌ن بۆ مێژوی بزوتنه‌وه كه‌له‌ڕاستیدا ئه‌وه وه‌ها نیه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی دایك كه خاوه‌نی ئه‌و مێژوه گرنگه بو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه پارچه پارچه بو وه ئه‌وه‌ی كه ئێسته ئه‌وبه‌ڕێزانه ناوی خۆیان گۆڕیوه بۆ بزوتنه‌وه كه‌مترین كه‌سانی ناو بزوتنه‌وه‌ن له‌ڕوی چه‌ندوچۆنایه‌تیه‌وه. تاكو مامۆستا مه‌لاعه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د مابون به‌هه‌رحلڕ، پاش وه‌فاتی ئه‌و دومامۆستا خودا لێیان خۆش بیت وبه‌هه‌شت جێگایان بێت مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌دی وه‌زیریش هه‌رچۆن ببێت هه‌ر كه‌سایه‌تی وزاناومێزه‌ره‌به‌سه‌ربو خۆكاتی مامۆستاسدیقیش هه‌رچۆن ببێت ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه خاوه‌ن مێژویه‌كی دورودرێژه‌له‌كاری ئیسلامی‌دا به‌ڵام ئێسته چی؟
ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه من نامه‌وێت بچمه ناو درێژه‌ی ورده‌كاریه‌كان وپابه‌ندی هه‌ندێك له‌و به‌ڕێزانه به كاری ئیسلامیه‌وه به‌ڵام پێویسته ئه‌و ڕاستیه هه‌موان بیزانن كه ئه‌و به‌ڕێزانه به هیچ شێوه‌یه‌ك درێژه‌پێده‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نین وه‌خاوه‌ن ئه‌و مێژوه نین وزۆرێك له‌و به‌ڕێزانه كه ئه‌و هه‌مو ناونیشانه گه‌وره‌یه‌یان بۆخۆیان هه‌ڵبژاردوه‌ولێیان ده‌ڕژێت نه‌ك هیچ قوربانیه‌كیان نه‌داوه‌وچالاكیان بۆ بزوتنه‌وه نه‌بوه به‌ڵكو به‌داخه‌وه هه‌میشه به‌سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه هه‌ژاروه خواردویانه وهه‌ر بۆ خۆشیان هۆكاربون بۆ له‌ت له‌ت بونی بزوتنه‌وه ئه‌وه‌ته بۆخۆشیان هه‌رده‌م ڕو له لاواز بونن كه ئه‌مڕۆبێت یان سبه‌ی ده‌بێت ئیعلانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان بكه‌ن وبچنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئیتر بۆ ده‌بێت ناوی پیرۆزی بزوتنه‌وه به خۆیانه‌وه له‌كه‌داربكه‌ن؟.
له‌گه‌لڕ ڕێزم بۆ هه‌ندێك پێشمه‌رگه‌وكادیروبه‌رپرسی پاك ودڵسۆزكه به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌یان له ژێرناوی بزوتنه‌وه له ڕیزی ئه‌و لایه‌نه‌دا ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
