مارتین كۆبله‌ر نوێنه‌ری سكرتێری گشتی یا. . . ؟
مارتین كۆبله‌ر دوو ساڵ پێش ئێستا وه‌ك نوێنه‌ری سكرتێری گشتی هاته عێراق و له‌و پۆسته‌دا ده‌ست به كار بوو. خۆی ئاڵمانییه و (بریتا واگنه‌ر) ی هاوسه‌ریشی، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌یه له به‌غدا. كۆبله‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه مه‌یدانییه‌وه خۆی به پاڵه‌وانی پاڵه‌وانانی گۆڕه‌پانی كێشه مرۆییه‌كان نواند كه ده‌توانێ هه‌موو كێشه‌كانی ناو گۆره‌پانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات. . . زۆری پێنه‌چوو ده‌ركه‌وت كه ناوبراو به پێی سیناریۆیه‌كی دیاریكراوی پێشه‌كی بۆ ئه‌م پۆسته هه‌ستیاره ده‌ستنیشان كراوه له پێناو پێشخستنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كار ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی نوری مالیكی له پۆسته‌كه‌یدا. ئه‌وه‌ش خاڵێكی هاوبه‌شی نێوان رژێمی ئێران و ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا و به تایبه‌ت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. هه‌ربۆیه سه‌یر و سه‌مه‌ره نییه كه ئه‌بینین مارتین كۆبله‌ر هه‌ر رۆژه و به شكڵێك و به شێوازی جیاجیا له ناو پێڕه‌وانی ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی عێراقدا خۆی نومایش ده‌كات.
به‌ڵام له رووی مرۆییه‌وه، مارتین كۆبله‌ر زۆر به روونی خۆی و (ی‌و. ئێن) له ته‌نیشت حكومه‌تی نوری مالیكی داده‌نێت وه‌ك له رۆژی 10ی دیسامبه‌ری 2012 واتا ساڵوه‌گه‌ڕی (رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ) له شاری به‌غدا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی وتی: ”داوا له گه‌نجان ده‌كه‌م له عێراق ده‌رنه‌چن و هاوكاریی حكومه‌ت بكه‌ن”. وتیشی ”هه‌بوونی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له عێراق و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران له‌م رێوڕه‌سمه‌دا مه‌سجێكی گرینگ ده‌دات به هه‌موو لایه‌ك كه تا چ راده‌یه‌ك مافه‌كانی مرۆڤ بۆ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرینگه”. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی” ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ناكۆك نیه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراق”.
بێگومان ریكلام كردنی مارتین كۆبله‌ر بۆ دیكتاتۆرێكی ساوای تازه پێگه‌یشتووی دژ به مافه‌كانی مروڤ له عێراق خیانه‌تێكی روون و ئاشكرایه به مافی مرۆڤ و ته‌واو دژ به بنه‌ماو پره‌نسیبه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه. چون كام مافی مرۆڤ و یاسا‌و رێسای عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌ته‌وه نوری مالیكی گاڵته‌ی پێ نه‌كردبێت و پێشێلی نه‌كردبێت؟ كام به‌ڵێنی بردووه‌ته سه‌ر و كام رێككه‌وتننامه‌ی جێبه‌جێ كردووه؟ رێزی له كام تاك و لایه‌نێك گرتووه؟! (به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی لاوانی كوردستان 14/12/2012)
تایبه‌ت به كه‌یسی په‌نابه‌رانی ئێرانیش، وه‌ك مارتین كۆبله‌ر خۆی وتبووی، له سه‌دا نه‌وه‌دی كاته‌كانی ته‌رخانكراوه به چاره‌سه‌ر (!) ی كێشه‌ی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف. هه‌ر به‌و پێیه زێده‌ڕۆیی نییه كه بڵێین تاوانه‌كانی كوبلر ده‌رهه‌ق به دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف (9) هێنده‌ی تاوانه‌كانیه‌تی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی عێراق. چون ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران به رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه نه‌یتوانیبوو بیكات دژ به ئه‌شڕه‌ف و دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف، مارتین كۆبله‌ر له ژێر ئاڵای (ی‌و. ئێن) ه‌وه بۆی ئه‌نجامدا.
دواوته!
له‌وانه‌یه كه‌یسی په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق، به‌هۆی زۆریی كێشه‌كان سه‌ره‌تا وه‌ك كه‌یسێكی بچووك بێته به‌رچاو و وه‌ك كه‌یسێكی په‌نابه‌رێتی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌یسه بچووك بوایه و دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف و لیبرتی بێ پشت و په‌نا و بێ كه‌س و كار و بێ ره‌گ و ریشه بوایه‌ن له‌م جیهانه‌دا گومان هه‌ڵناگرێت تا ئێستا یه‌ك كه‌سیان نه‌ده‌مانه‌وه و به شێوازێك له شێوازه‌كان ئه‌توانه‌وه و ئه‌سڕانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی بزانێت!!
ئه‌گه‌ر ئێستا دوای سێ جار قه‌تڵوعامكردن و پێنج ساڵ ئابڵۆقه‌دانی چڕ‌وپڕ و زۆرێك گوشار و ئه‌زیه‌ت و ئازاری رۆژانه نه‌ك هه‌ر ماونه‌ته‌وه به‌ڵكو بوون به كه‌یسێكی نێوده‌وڵه‌تی و كێشه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه لووتكه‌یه له‌م جیهانه‌دا، خۆی گوزارشت له زۆر شتی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌دات و یه‌ك له‌وان به‌هێزبوون و ره‌گ و ریشه‌داربوون و ئاینده‌داربوونی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق.
واچاوه‌ڕوانی ده‌كرا له ساڵی 2003 كه هێرش كرایه سه‌ر عێراق، یه‌ك كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه له نێوان به‌رداشی رژێمی ئێران و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا به زیندوویی نه‌مێنن. چون رژێمی ئێران توانیبووی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا له‌خشته به‌رێت بۆ له‌ناوبردنی هێزه‌كانی موجاهیدین و ئه‌وه بوو به سه‌دان فڕۆكه‌ی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی زه‌مینیی هێزه‌كانی رژێمی ئێران، مقه‌ڕ و باره‌گاكانی موجاهیدینیان بۆمبا‌باران كرد!. .
ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی (10) سال موجاهیدین ماونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. ئه‌وان توانیویانه گه‌لانی جیهان و بۆ نموونه هه‌زاران په‌رله‌مانتار و رێكخراوه و كه‌سایه‌تی بخه‌نه ته‌نیشت خۆیان و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو گه‌لان و به تایبه‌ت ئازادیخوازانی جیهان مسۆگه‌ر بكه‌ن و ئه‌و وانه‌یه بڵێنه‌وه كه، ده‌كرێت و ده‌بێ له بارودۆخێكی هه‌ره سه‌ختیشدا دژ به به‌ره‌ی ناحه‌زانی شۆڕش بووه‌ستین و سه‌ركه‌وین. ئه‌وه بوو له‌ژێر ئه‌م درووشمه‌دا، وڵاتانی زلهێزی جیهان له سه‌رووی هه‌مووانیش ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناچار كران كه ناوی موجاهیدین له لیستی تیرۆر بسڕنه‌وه. وانه‌ی دووه‌میش ئه‌وه بوو كه ده‌كرێت له یه‌ك كاتدا له چه‌ندین به‌ره‌دا بووه‌ستیت و كۆڵنه‌ده‌یت و بمێنێته‌وه. وانه‌ی سێیه‌میش ئه‌وه بوو كه هاوكات رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار، بێ یار و یاوه‌ر و بێ پشت و په‌نا و بێ ئاینده بكه‌یت و بیخه‌یته به‌ر شیری شێرانی گه‌ل و له هه‌ناسه‌ی بخه‌یت. زۆرێك وانه‌یتریش كه بێگومان نه‌وه‌كانی داهاتوو زیاتر لێی ده‌دوێن. . .
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر خۆڕاگری و به‌رخۆدانی موجاهیدینی خه‌لق نه‌بوایا، له به‌رانبه‌ر دیكتاتۆرییه‌تی ئایینی له ئێران چی به‌سه‌ر ناوچه‌كه و بگره به‌سه‌ر جیهاندا ده‌هات!؟ به تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه پره‌نسیب و مافی مروڤ بوونه‌ته قوربانیی ده‌ستی سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تان له كێشمه‌كێشه‌كاندا، له ترسان بێت یا له برسان، زیاتر لاگری دیكتاتۆرانن تا گه‌لانی ژێر ده‌ست.
كۆتایی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
