زیندانێك به ناوی «ئازادی» .. (2-5) ... عه‌لی موكریانی
حكومه‌تی عێراق و گوشاره‌كانی بۆسه‌ر دانیشتووان جیا له كوشتن به هێزی سه‌ربازی و مووشه‌كی، گوشارێكی ده‌رونیی زۆر خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه: گواستنه‌وه‌ی ژمارێك له كه‌س و كاری ئه‌و په‌نابه‌رانه له ئێرانه‌وه بۆ ئه‌شڕه‌ف و ناچاركردنیان بۆ ئه‌وه‌ی به 300 بڵندگۆی حكومه‌تی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له دانیشتووان بكه‌ن، ده‌ركردنی بڕیاری ساخته له لایه‌ن هێزی دادی عێراقییه‌وه بۆ گرتن و ئیعدامكردنی دانیشتووان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆی بێ بنه‌ما له لایه‌ن میدیاكانی هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران و عێراقییه‌وه به‌مه‌به‌ستی خۆشكردنی رێگا بۆ قه‌تڵوعامكردنیان، ئابڵۆقه‌دانی كامپه‌كه و بڕینی هه‌ر شتێك له دانیشتووان كه بتوانێ گوشارێك بۆسه‌ر ژیان و ئاسایشی دانیشتووان درووست بكات به‌مه‌به‌ستی رووخانی دانیشتووان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان و جیاكردنه‌وه‌یان له رێكخراوه‌كه، شه‌ڕ فرۆشتن به دانیشتووان به‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن و هاندان و سوكایه‌تی پێكردن و ته‌نانه‌ت دزینی كه‌ل و په‌لی دانیشتووان، رێگریكردن له كڕینی شت و مه‌ك له بازاری عێراقی و به‌تایبه‌ت بڕینی خزمه‌تگوزارییه حكومییه‌كان و له هه‌مووان گرینگتریش، خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ده‌واوده‌رمان، جیا له‌وه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تاڵ كردووه و تا ئێستاش 14 كه‌سیان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پزیشكیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، دانیشتووانی ناچار كردووه هه‌موو پێداویستییه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه بكڕن كه ئه‌وه‌ش خه‌رجێكی یه‌كجار زۆری خستووته‌وه سه‌ر دانیشتووان ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه رێكخراوه‌كه له رووی داراییه‌وه تووشی كێشه بكات. به‌ر له‌وه‌ی دۆسێیه‌ی كامپه‌كه راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكرێت دانیشتووان رێگه‌یان پێ‌درابوو كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و به‌شێك له خه‌رجی ژیانیان ده‌ربهێنن. به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی ئه‌وه‌شی بڕی!!
سڕینه‌وه‌ی ناوی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له لیستی تیرۆر
سڕینه‌وه‌ی ناوی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له 28ی ئۆكتۆبه‌ری 2012 له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا ئه‌و راستییه‌ی زۆر به زه‌قی باشتر ده‌رخست كه نوری مالیكی جێبه‌جێكاری ئه‌جیندای ئێرانییه و سووره له‌سه‌ر داپڵۆسینی ئه‌و په‌نابه‌رانه. چون به پێچه‌وانه‌ی پاساوهێنانه‌وه‌كانی پێشووتری، رایگه‌یاند كه سڕینه‌وه‌ی ناوی موجاهیدین له لیسته‌كه، هیچ كاریگه‌ریی نابێت به‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراق ده‌رهه‌ق به دانیشتووان و ئه‌وانه تیرۆریستن! هه‌ڵبه‌ت دیاره قسه قسه‌ی خۆی نییه و قسه‌ی حكومه‌تی ئێرانه. چون جیا له‌و حكومه‌ته موجاهیدین ناویان له لیستی هیچ ده‌وڵه‌تێكدا نه‌ما!!
«ئه‌شڕه‌ف» ده‌شتیاییه‌ك بوو كه دانیشتووان خۆیان كردبوویان به شارێكی مودێڕنی خاوه‌ن مزگه‌وت و مووزه‌خانه و زانكۆ و نه‌خۆشخانه و ستادیۆمی وه‌رزشی و تالار و گۆڕستانی نه‌مران و سینه‌ما و پارك و سه‌یرانگا و زۆرێك باغ و باغات و و حه‌وز و ده‌رپاچه و شه‌قام و بینای رێك و پێك و. . . تاد كه تا كۆتایی 2008 رۆژانه به هه‌زاران عێراقی له زاخۆوه تا فاو سه‌ردانی ئه‌شڕه‌فیان ده‌كرد و پێوه‌ندییه‌كی زۆر باش درووست بوو له نێوان دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه. ئه‌وه‌ش زۆر له‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌واندبووه‌وه كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو خرابووه پاڵ دانیشتووان و رێكخراوی موجاهیدینه‌وه و خه‌ڵك له نزیكه‌وه راستییه‌كانی ئه‌و كامپه و دانیشتووانیان ئه‌بینی. ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت جارێك سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كردبێت، گۆڕین به‌سه‌ر راو بووچوونیدا هاتووه و. . . من زۆر نموونه‌م لا هه‌یه وه‌ك به‌ڵگه بۆ ئه‌م راستییه. . .
حكومه‌تی ئێران ئه‌م نێوان خۆشییه‌ی خه‌ڵكی عێراق و دانیشتووانی ئه‌شڕه‌فی به‌لاوه گران بوو. سه‌رباری هه‌موو تۆمه‌ت و پیلانه‌كان، حكومه‌تی ئێران نه‌یتوانیبوو موجاهیدینی خه‌لق له‌به‌رچاوی خه‌لكی عێراق بخات و ورده‌ورده بۆیان ده‌ردكه‌وت كه حكومه‌تی ئێران «گورگه‌كه‌یه». هه‌روه‌ك چۆن ئێستا بووه به راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر كه «رژێمی ئێران دۆستی گه‌لی عێراق نیه».
هه‌ربۆیه یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌و كاته‌وه كه دۆسییه‌ی كامپی ئه‌شڕه‌ف كه‌وته ده‌ست لاگرانی حكومه‌تی ئێران له عێراق، واتا نوری مالیكی، ئه‌وه بوو كه كامپه‌كه ئابڵوقه بدات و ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی نێوان عێراقییه‌كان و موجاهیدینی خه‌لق نه‌هێڵێت. دووه‌م هه‌نگاویش داخستنی كامپی ئه‌شڕه‌فه كه دواتر بكرێت به مۆڵگه‌یه‌ی سه‌ربازیی هه‌ر دوو حكومه‌ت كه ئێستا وه‌ك هێزی دیجله باس ده‌كرێت!
بڕیار وابوو لیبرتی وه‌ك «ئه‌شره‌ف» له ژێر ئابلۆقه و گوشاردا نه‌بێت. پارێزراو بێت و كاتی و. . . به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه فێلكردنێك بوو له‌و په‌نابه‌رانه. هه‌موو ئه‌و تاوانانه له لیبرتیش دووباره بوونه‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه و توندتریش كراوه. چون له لیبرتی تاوانه‌كان جل و به‌رگی (UN) ێشی به به‌ردا كراوه و سه‌رۆكی یونامی له ته‌نیشت حكومه‌تی عێراقی ده‌ستی هه‌یه له گوشار و سه‌ركوتكردنه‌كان!!
له لیبرتی ده‌ركه‌وت كه له راستیدا ئامانج گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌بووه بۆ وڵاتانی سێیه‌م به‌ڵكو ئامانج هه‌مان ئامانج و سیاسه‌ت هه‌مان سیاسه‌ته. له ماوه‌ی 16 مانگی رابردوو ته‌نها 7 كه‌س گواستراونه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی سێیه‌م! ئه‌وه‌ش زۆر به‌باشی ده‌ركه‌وت یونامی و سه‌رۆكی یونامی به‌شێكن له كێشه‌كه نه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دۆزه ئاڵوزه!
ماویه‌تی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
