توركیا ئه‌و وڵاته‌یه هه‌ڵكه‌وته جوگرافیایی و زه‌روریه‌تی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ستراتیژیه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و هه‌روه‌ها به‌هێزی كارئه‌كته‌ره‌كانی ناو حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌و، په‌ره‌دانیان به‌پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئه‌و ڕۆڵبینینه‌ی له‌پرسه هه‌رێمی و ناوچه‌یه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه له‌ڕوی سیاسی و ئابوری هتد. . وایكردووه ئه‌و وڵاته ببێته هاوپه‌یمانێكی به‌هێز و ستراتیژی وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌داو، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری ئه‌م شێوازی پێشكه‌وتنانه له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه ته‌ریبه له‌گه‌ڵ خواستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌م ئاماژه‌یه له‌دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005ه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه‌و هاتووه‌ته بون، كه‌پارتی ناوبراو توانی وڵاته‌كه‌ی له‌ئه‌قڵیه‌تی عه‌سكه‌رتاریه‌وه بگۆڕی بۆ وڵاتێكی متمانه پێكراوی ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ركه‌وتنی وڵاتی توركیا به‌م دیمه‌نه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بونی ستراتیژیه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه له‌ڕوی ده‌وڵه‌تداریه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمانه له‌یادنه‌چی كاتێك سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی 1991ی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌ێنرا وڵاتی توركیا به‌هۆی باڵاده‌ستی حوكمی عه‌سكه‌رو باڵا ده‌ستی پارته ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌كانه‌وه، بونی ئیداره‌یه‌كی كوردی‌یان له‌م هه‌رێمه‌دا به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاتانی به‌ركه‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ناوچه‌كه ده‌زانی و داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئاماژه‌بۆكراویان ده‌كرد، به‌مه‌به‌ستی له‌باربردنی سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین، هه‌رچه‌نده له‌وكاته‌دا به‌ره‌ی كوردستانی كه‌ناڵێكی وه‌های دبلۆماسی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌دا كۆببێته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌ڕاگه‌یاندنی: درێژكردنی ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسیانه، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مسعود بارزانی له میدیاكانه‌وه هه‌رزوو ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكای به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یاند كه‌هه‌رێمی كوردستان نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك له‌ناوچه‌كه‌داو بگره به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یه‌وی له‌ڕێگای پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌وه قه‌واره‌یه‌كی ئیداری له‌چوارچێوه‌ی ئێراقدا بۆ خۆی دابمه‌زرێنی. نییه‌ت پاكی به‌م جۆره زمانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك (مسعود بارزانی) یه‌وه ئه‌گه‌رچی پاشخانه‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌له‌پوری بارزانی نه‌مر و ستراتیژیه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌یادبی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دوای ئه‌وه‌ی توانی وڵاته‌كه‌ی له‌ئه‌قڵیه‌تی عه‌سكه‌ر ڕزگار بكات، هه‌رزو ده‌رگای دانوستانی و گفتوگۆی به‌ڕوی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه‌و دوای هه‌وڵێكی زۆری نه‌یارانی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌پێشه‌وه‌نه‌چونی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردولا له‌ئاستی ناوخۆی ئێراق و توركیادا، به‌ڵام بی سود بوو له‌ئه‌مڕۆدا بۆ ئه‌نقه‌ره‌و هه‌ولێر مایه‌ی خۆشحاڵیه پێشه‌وه‌چونه سیاسی و دبلۆماسی و ئابوریه‌كان له‌و ئاسته‌به‌رزه‌دان كه نێچیره‌ڤان بارزانی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا پێنچ جاردا بانگێشتی فه‌رمی توركیا ده‌كری و سێجاریان كه‌متر له‌دوو مانگدا بووه، ئه‌م جۆره پێشكه‌وتنانه ئه‌گه‌ر له‌نێوان دوو وڵاتی ناو كیشوه‌ری ئه‌وروپادا بوایا ئه‌وا جێگای سه‌رسامی نه‌بوو، به‌ڵام بۆ نێوان هه‌رێمێك و وڵاتێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌روه‌ها وڵاتێكی به‌ركه‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و سه‌یركردنی یه‌كدی به‌چاوی دوژمنكاری، بێگومان مایه‌ی ستایش و نواندنی مرونه‌ت و لۆژیكی نه‌رمی توركیا و سه‌رۆك (مسعود بارزانی) یه پاش ڕاده‌ست كردنی مه‌له‌فی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه به نێچیره‌ڤان بارزانی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردولا به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونی زیاتریان به‌خۆوه بینی، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن هه‌ندی نه‌یاری حكومه‌تی هه‌رێم و خودی نێچیره‌ڤان بارزانیه‌وه لێكدانه‌وه‌ی نه‌رێنی بۆ ده‌كری، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه لای جه‌نابیان سیاسه‌تی دروست ئه‌وه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ئه‌نجام بدرێت، بۆیه لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی بپرسین: ئایا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگای وڵاتی توركیاوه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نیه له‌ڕوی سیاسی و ئابوریه‌وه له‌ئاست ناوچه‌كه‌و جیهاندا نیه؟؟ یاخود ئیره‌یی بردنه به‌و ده‌سكه‌وته گه‌وره‌یه كه له‌سه‌ر ده‌ستی نێچیره‌ڤان بارزانیه‌وه به‌ده‌ست هاتووه‌و هیچی تر. بۆیه من له‌وه دڵنیام سه‌دان هێنده‌ی تر نه‌یاران تانه‌و توانجی هه‌مه‌جۆر له‌م پێشكه‌وتنانه‌ی نێوان توركیا و هه‌رێم بگرن، كاریگه‌ریێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابی، چونكه ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌گوزه‌ری ئه‌نقه‌ره‌و هه‌ولێر مه‌به‌ستیان كاركردنه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و گشتی ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی خودی تیابه‌دی ناكری و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش خۆشحاڵه به‌هاتنه‌دی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌ردولا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
