سه ندیکای ڕۆژنامه نوسان کوشتنی یاقوب به کێشه ی کۆمه ڵایه تی ئه زانێت . . . . خدرزوحاك

له کۆمه ڵگایه کی خێڵه کیانه ی وه ك کۆمه ڵگای کوردی ئاسایه که مرۆڤ له پێناوی هیچ دا بمرێت وئاسایشه که ناونیشانی مردنه که ی به شێوه یه ك له شێوه کان بێ به هابکرێت، ئه گه ر تاکی ساده ی ئه و کۆمه ڵگایه بڵێت مردنی یاقوب کێشه یه کی کۆمه ڵایه تیه ئه وا به لامه وه ساده یه چونکه ئه مه کۆمه ڵگای کوردیه و پێك هاته یه کی خێڵه کیانه و شوانکاره یانه ی هه یه به ڵام هه رگیز نه ده بوو!!!!!!!

ئه بوو ئه و سه ندیکایه هه مو شتێ بڵێت به ڵام هه رگیز نه ده بوو ئه و هۆکاری کو شتنه بگه ڕێنێته وه بۆ کێشه ی کۆمه ڵایه تی و به بێ به هایه وه سه یری بکات، به داخه وه ئه و به رێزه ی ئه و جۆره لێدوانه ی داوه دیاره تائێستا له کێشه کۆمه ڵایه تیه کان نه گه یشتووه و نازانێت که هه موو کێشه کۆمه ڵایه تیه کان له ناوه ڕۆکدا کێشه ی سیاسین و خۆیان له خۆیاندا ئه و کێشانه په یوه ندیان به باری سیاسی و ئابووری ده ڤه رو ناوچه و ووڵاته که وه هه یه .

دیاره به لای ئه و سه ندیکایه وه کێشه کۆمه ڵایه تیه کان هیچ به هایه کیان نیه و ناکرێت ڕۆژنامه نوس و ڕۆشنبیرو هونه رمه ندو هتد باسی لێوه بکه ن ئه وه ی بۆ ئه وان گرنگه ته ناباسکردنه له و حیزب و ئه و سه رکرده و ئه و ره وت و سیاسه ت و ئه و جۆری دراوانه ی که له لای ئێمه به هایان زیاتره له گیانی مرۆڤێك، ئه گه ر نا به شێوازه که ی تری لای پشده ر ئه و زاته ی ئه و لێدوانه ی داوه ئاگای له محمودی بێزه واد نیه و پێشم وانیه هه روا به هه قی خۆی کرابێته به رپرسی سه ندیکای ڕۆژنامه وانی له کوردستاندا، ئه گه ر نا چۆن ده کرێت به و شێوه یه باس له و ڕووداوه بکرێت له کاتێکدا له نه بوونی یاسادا له ووڵاتێکدا چه ك ده بێته یاساو هه رکه سه و بڕیاری فه رمان ڕه وای خۆی و که سانی ده وروبه ری ده گرێته ئه ستۆ به شێوه ی ژیانی جه نگه ڵ و یاساکانی به هێزو خاوه ن تواناکان بهێزه کان له ژێرپێیاندا ئه پڵیخێنه وه و به بێ به های سه یری ژیان و مان و نه مانیان ده که ن .

له راستی دا ئه بوو به رێز سه رۆکی سه ندیکای ڕۆژنامه نووسان له هه موو که س زیاتر گرنگی بدات به و که یسه و رازی نه بێت نه ك ڕۆژنامه نووس به ڵکو هیچ که سێك و ته نانه ت تووندوتیژی و کوشتن و ڕاوه دوونان به رامبه ر به ئاژه ڵیش نه کرێت، وهه موو ئه و که سانه ی که ئه م جۆره تووندوتیژیه به کاردێنن له هه رشوێن و پله و پایه یه ك دابن لێپرسینه وه یان له گه ڵدا بکرێت و به پێ ی یاسا سزابدرێن، نه ك له ڕوودانی هه ر ڕووداوێك دا بیانووی کێشه ی کۆمه ڵایه تی به کاربێت وڕێگه خۆش بکرێت بۆ زیاتردرێژه دان به و جۆره که لتوره خراپه ی که له نه بوونی یاسادا بووه ته یاساو فه رهه نگێکی کۆمه ڵایه تی، که دیاره ئه مه ش ده گه ڕێته وه بۆ خراپی باری به ڕێوه بردنی سیاسی و ده سه ڵاتی سیاسی ئه گه رنا چۆن ئه کرێت تاکی کۆمه ڵگای کورده واری نه توانێت به ئارامی و ئاسایش پارێزراوی یه وه بژیت و ئازاد بێت له مرۆڤ بوون و هاووڵاتی بوونی له و هه رێمه ی که هه زارویه ك درۆی شاخداری تێدا ئه کرێت به ناوی دیموکراتی و ئازادی یه وه .

کاتێك ده سه ڵاتی سیاسی گه نده ڵ ده بێت و گوێنادات به ژیان و گوزه رانی تاکه کانی کۆمه ڵگاکه ی و تاك ده کرێته سواڵکه ری به رده می ده سه ڵات و ناچارئه کرێن له به رامبه ر بژێوی ژیانیاندا ماڤه ئازادی و مرۆڤ بوونه کانیان له ده ست بده ن و له هه مان کاتدا خۆیان به رپرسیاریه تی ئه و گه نده ڵیه سیاسی و ئیداری یه بگرنه ئه ستۆ له کاتی نه بوونی یاساو سه روه ربوونی ویه کسانی و دادوه ری کۆمه ڵایه تی، هه رئه مه شه وای کردووه کوردستان به ناوه جوراوجۆره کان مرۆڤ بکوژرێت و بکرێته ئۆباڵی کێشه کۆمه ڵایه تیه کان به و مانایه ی ئه و کێشه کۆمه ڵایه تی یانه له ئه زه له وه بوونیان هه بووه و له ناوبردنیان کارێکی ئه سته مه وئه مه کلتوری وفه رهه نگی کۆمه ڵگایه و ناکرێت ده ستکاری ئه و پیرۆزیانه بکرێن، به تایبه ت که که سانێك هه ن ده هۆڵ لێده ری پیرۆزی که لتوری کوردین، وله و کاته ی که مرۆڤێك گیانی ده کرێته قوربانی وبه رپرسی سه ندیکاو به ناو نوێنه ری ماڤه کانی وجاڕده ری به دیهێنه ری کۆمه ڵگای مه ده نی و به ناو ده سه ڵاتی چواره م وگرنگ تر له هه رسێ ده سه ڵاته که بانگه وازی کێشه ی کۆمه ڵایه تی بکات و گیانی مرۆڤێك ئه وه نده بێ به هابێت ؟

ئه گه ر تاکی کورد به ته مایه ئه وسه ندیکایه چاودێربێت به سه رده سه ڵاته وه وببێته ده سه ڵاتی چواره م ئه واپێم وایه یه کجار دووره ئه و ئامانجه، چونکه که سێك و سه ندیکایه ك گیانی مرۆڤ بێ به هابکات به وه ی له سه رکێشه یه کی کۆمه ڵایه تی گیانی له ده ست داوه، ئه وا ناتوانێت کۆمه ڵگایه کی خێڵه کیانه ی وه ك کۆمه ڵگای کوردی بکاته کۆمه ڵگایه کی مه ده نی وپێشکه وتوو و خۆیشی ببێته ده سه ڵاتی چواره م .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر