یه کێتیه کان زیاد له که سایه تی ولایه نه کانی تر له دژی درێژکردنه وه ی ولایه تی بارزانیدا بوون .یه کێتیه کان ئه وعه رزی عه زه ڵاتیان له پێناوی به ده ستی هێنانی هێندی ئیمتیازو پۆسته وه بوو، به واتایه کی دی خویان قورس کرد بوو له به رامبه رپارتیدا ئه و نیمایشانه ی یه کێتی له به رامبه ر درێژکردنه وه ی ماوه ی سه رۆکایه تی کردنی بارزانی ته نها ته کتیک بوو نه ك پرنسیپ بێ له به رامبه رنا دیموکراتی بوون له هه ڵبژاردنه وه ی بارزانیدا، ئه مه یش ئه وه ئه گه یه نێت که یه کێتیه کان گه یشتوونه ته ئه و قه ناعه ته له به رامبه ر پارتیدا هێجیان پێ ناکرێ ئه بێت باوه ڕ به ئه م ئه مری واقعه بهێنن .
ئیدی که ش وفشی سۆسیال دیموکراتی بوون حزبی مۆدرن و خاوه ن پێگه ی جه ماوه ری کورتی هێناو پێی ناوه ناومانگ وکاتی ئێکسپایه ر بوونه وه، ئێکسپایربوون له درۆی زل و زه به لاحه کانیان که ئه وان خاوه نی بڕیاری و به ڵێنی خۆیانن وسه ربه ستن له بڕیاردان له سه رکێشه چاره نووس سازه کانداو ڕێکه وتنی سکرتێره که یان له گه ڵ نه وشێروان مسته فادا له ده باشاندا وه کو خۆی جێ به جێ ده که ن و لێ په شیمان نا بنه وه .
سه رانی یه کێتی به ئه م خۆبه ده ستدانه وه یان هه موو متمانه ی ئه ندام و لاینگرو دۆست و کادره کانیان به ته واوه تی له ده ست دا، ئه م پشتگیری کردنه یان له مانه وه ی بارزانی له پۆسته که ی، ، ده رئه نجام ئه بێته سه ره تایه که بۆکردنه وه ی ده رگایه که بۆچوونه ده ره وه ی به شێکی زۆری ئه ندام و کادرانیان یه کێتی بۆیکجاره کی له ڕیزه کانی یه کێتیدا.ئه و یه کێتیانه ی له چاوه ڕوانی ڕێفۆرم و چاکسازی و پاکسازی و پێدا چوونه وه ی ڕێکه وتنه ستراتیژی دۆڕاوه که یاندا بوون، ئیتر هیچ بیانوویه ك نه ماوه بۆ خۆ دڵخۆشی کردن له مانه وه یان له ناو ڕیزه کانی یه کێتیدا، ئه وه ی سه رکردایه تیه که یان بڕیاری له سه رئه دات به پێچه وانه ی خواست وئاوات و داواکاریه کانی زۆرینه ی یه کێتیه کانه .له ئێستادا یه کێتیه کان گه یشتنه ئه و بڕوایه ی که وا به ندێك له سه رکرده کانیان مافیای ئاسا له پێناوی به رژه وه ندی مانه وه یان و مانه وه ی پله و پای و سه روه ت و سامانه کانیان ئاماده ن هه موو سه روه ری و پرنسیپ و پیڕو پرۆگرامی حزبه که یان به لاوه نێن و هه موو هیزو وه زی حزبه که یان بکه ن پردێ بۆ په ڕینه وه بۆ دیوی به رژه وه ندیه شه خسیه کانیان، بۆیه سه رانی یه کێتی خاوه نی قسه و گفتی خۆیان نین کاتێ به رژه وه ندیه شه خسیه کانیان ئه که وێت ژێر فشاری پارتیه وه ئه م هه ڵوێست و سیاسه ته ی سه رانی یه کێتی ئه م دوو دێڕه ی حه زره ت قانع پڕ به پێستیتی بۆ هه ڵسنگاندنی سیاسه تی یه کێتی ( شه ریکه قافڵه و ڕه فیقه دزن گه ر شکات ئه که ی تۆزێ پێ که زن ) ..له یه کێتی شه ریکی ئۆپۆزسێون بوون که چی ڕه فیقی پارتیشن له دزی و تاوان و ناعه دالیه تیه کاندا له کوردستاندا .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
