به‌رێز سه‌رۆكی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان
بابه‌ت / سوكایه‌تی كردن به زیندانیانی سیاسی سه‌رده‌می رژێمی پێش‌و
سكاڵا له دژی به‌رێز مه‌سعود مسته‌فا ئه‌حمه‌د هاوكات وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز سه‌رۆكی داواكاری گشتی
زیندانیانی سیاسی به درێژایی مێژوو و له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا وه‌ك سونبولی ئازادی بینراون و له هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكرات و ئازادیخوازیشدا هه‌میشه بیرله قه‌ره‌بووی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ته‌ندروستی و. . . هتد كراوه‌ته‌وه و به‌یاساو رێنمایی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كارئاسانیان بۆ كراوه به‌مه‌به‌ستی خۆشگوزه‌رانیان تا ئه‌وه‌نده‌ی له ژیانیاندا ماوه هه‌ست بكه‌ن قوربانیان به‌خشیوه بۆ هێنانه ئارای ژیانی ئاسوده و ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكرات و ئازادخواز. هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه كه ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقی له له برگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 128 به‌رونی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی وه‌ك ماف چه‌سپاندوه كه(تكفل الدولة، رعاية ذوي الشهداء، والسجناء السياسيين، والمتضررين من الممارسات التعسفية للنظام الدكتاتوري البائد)
به‌داخه‌وه له پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمدا ئه‌و توێژه خه‌باتگێره هه‌ر ناوی نه‌هاتووه بۆیه به پاڵپشتی مادده‌ی 14 ی ده‌ستوری عیراقی ئاماژه به مادده‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقی ده‌ده‌ین (العراقيون متساوون أمام القانون دون تمييزٍ بسبب الجنس أو العرق أو القومية أو الأصل أو اللون أو الدين أو المذهب أو المعتقد أو الرأي أو الوضع الاقتصادي أو الاجتماعي). هه‌روه‌ك له مادده‌ی 13 شدا به‌هه‌ردوو برگه‌ی یه‌ك و دوو هاتوه (اولاً :ـ يُعدُ هذا الدستور القانون الاسمى والاعلى في العراق، ويكون ملزماً في انحائه كافة، وبدون استثناء.
ثانياً :ـ لا يجوز سن قانونٍ يتعارض مع هذا الدستور، ويُعد باطلاً كل نصٍ يرد في دساتير الاقاليم، او أي نصٍ قانونيٍ آخر يتعارض معه) .
به‌رێز سه‌رۆكی داواكاری گشتی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به پێی یاسای ژماره 11 ی ساڵی 2011 كه په‌رله‌مانی كوردستان به‌رزی كردۆته‌وه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌رێزیشیان دوا واژۆی خۆیان له‌سه‌ر كرد پراو پره له سوكایه‌تی كردن و به‌كه‌مزانین و هه‌ژماركردنی زیندانیانی سیاسی كوردستان وه‌ك پله دوو له ئاست زیندانیانی ته‌واوی عیراق ئه‌ویش به به‌راورد به یاسای هه‌مواركراوی ژماره 4 ی ساڵی 2006 ی ده‌زگای زیندانیه‌سیاسیه‌كانی عیراق كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی په‌سه‌ندی كردوه. ئه‌و به كه‌مزانینه‌ش چ وه‌ك لایه‌نی مه‌عنه‌وی و چ وه‌ك لایه‌نی ماددی و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌كرێت له‌به‌رده‌می دادگادا به‌وردی باس بكرێت.
بۆیه داواكارین له‌به‌رێزتان وه‌ك داوای توێژێكی قوربانی به‌خش و وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و توێژه له هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كانی تری عیراق كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری سلبی دروستكردوه له هه‌موو بواره‌كانی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ته‌ندروستی و زانستی یه‌ك به‌یه‌كی زیندانیانی سیاسی هه‌رێم له‌دادگای په‌یوه‌ندیداردا به‌مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی زیندانیانی سیاسی سكاڵا ئاراسته‌ی به‌رێز مه‌سعود مسته‌فا ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌و پێیه‌ی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنه له هه‌رێمی كوردستان.
زیندانی سیاسی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس
ئاسۆ كه‌مال نوری
07701414343 یان 07501414343
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
