سروودی هاوپشتی* ... بێرتۆڵد برێشت ... و. ھەژێن

ده‌ هه‌سته، ‌لەبیرتبێ !
كه‌ هێزت له‌ چیدایه‌
گه‌ر تێری یا برسی
ده‌ هه‌سته، ‌له‌بیرتبێ !
هێز له‌ هاوپشتیدایه‌

 

ئه‌ی ڕه‌ش! سپی! سوور و زه‌رد !
ئه‌و شه‌ڕه‌ فڕێده‌ لاوه‌
شه‌ڕی گه‌لان له‌ پێناو چییه‌؟
سوودی دوژمن به‌ولاوه‌

 

ده‌ هه‌سته، لەبیرتبێ !
كه‌ هێزت له‌ چیدایه‌
گه‌ر تێری یا برسی
ده‌ هه‌سته، لەبیرتبێ !
هێز له‌ هاوپشتیدایه‌

 

گه‌ر له‌نێوچێت شیوی خه‌م
له‌ هه‌وڵی من و تۆیه‌
كه‌ تۆ ببیته‌ نه‌یارم
بۆ ڕیزی خۆت بێهێزییه‌

 

ده‌ هه‌سته، لەبیرتبێ !
كه‌ هێزت له‌ چیدایه‌
گه‌ر تێری یا برسی
ده‌ هه‌سته، لەبیرتبێ !
هێز له‌ هاوپشتیدایه‌

 

شادن به‌ ناكۆكیمان
خاوه‌نكار و سه‌روه‌ران
تا دووبه‌ره‌كی هه‌بێت
فه‌رمانڕه‌وا ده‌بن ئه‌وان

 

ده‌ هه‌سته، لەبیرتبێ !
كه‌ هێزت له‌ چیدایه‌
گه‌ر تێری یا برسی
ده‌ هه‌سته، لەبیرتبێ !
هێز له‌ هاوپشتیدایه‌

 

یه‌كگرن ئه‌ی كارگه‌ران
تا ئازاد بن له‌ زیندان
سوپای زۆرینه‌، بجه‌نگه‌
دژی سه‌ركوتی سه‌روه‌ران

 

ده‌ هه‌سته، لەبیرتبێ !
كه‌ هێزت له‌ چیدایه‌
گه‌ر تێری یا برسی
ده‌ هه‌سته، لەبیرتبێ !
هێز له‌ هاوپشتیدایه‌

 

  • ·         له‌سه‌ر ئاوازی بنه‌ڕه‌تی سرووده‌كه‌ وتراوه‌، كه‌ دانراوی «ئایسله‌ر»ە‌ و له‌ (سروده‌‌ای در ستایش و اشعار دیگر) وه‌رگیراوه‌ و له‌ فارسییه‌وه وه‌رگێڕدراوه.  پێشتر له‌ ژماره‌ (٦)ی «گۆڤاری هونه‌ری ژیله‌مۆ»دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

Srûdî Hawpiştî  *

Bêrtolld Brêşt

w. Hejên

 

de heste, lebîrtibê !

ke Hêzt le çîdaye

ger Têrî ya Birsî

de heste, lebîrtibê !

Hêz le Hawpiştîdaye

 

ey Reş! Spî! Sûr û Zerd !

ew Şerre frrêde lawe

Şerrî Gelan le pênaw çîye?

Sûdî Dujmin bewlawe

 

de heste, lebîrtibê !

ke Hêzt le çîdaye

ger Têrî ya Birsî

de heste, lebîrtibê !

Hêz le Hawpiştîdaye

 

ger lenêwçêt Şîwî Xem

le hewllî min û toye

ke to bibîte Neyarm

bo Rîzî xot bêhêzîye

 

de heste, lebîrtibê !

ke Hêzt le çîdaye

ger Têrî ya Birsî

de heste, lebîrtibê !

Hêz le Hawpiştîdaye

 

Şadin be Nakokîman

Xawenkar û Serweran

ta Dûberekî hebêt

Fermanrrewa debin ewan

 

de heste, lebîrtibê !

ke Hêzt le çîdaye

ger Têrî ya Birsî

de heste, lebîrtibê !

Hêz le Hawpiştîdaye

 

yekgrin ey Kargeran

ta azadbin le Zîndan

Supay zorîne, bcenge

djî Serkutî Serweran

 

de heste, lebîrtibê !

ke Hêzt le çîdaye

ger Têrî ya Birsî

de heste, lebîrtibê !

Hêz le Hawpiştîdaye

 

****************************************************************************

* leser awazî bnerretî srûdeke witrawe, ke danrawî "ayisler"e û le (srudeay dir stayş û aş'ar dîgir) wergîrawe û le farsîyewe wergêrrdrawe.  Pêştir le jmare (6)î "govarî hunerî jîlemo"da