به‌درێژایی مێژوو ئابوری ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌هه‌موو بڕگه‌كانی ژیان له‌تاكه‌وه بۆ قه‌واره‌ی سیاسی هه‌بووه‌و له‌دونیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆدا هێزی ئابوری سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌سه‌ر هێزه‌كانی دیكه‌ی دونیای سیاسه‌تدا به‌ده‌ست هێناوه‌و خۆی كردووه‌ته بنه‌مایه‌كی به‌هێزی له‌نگه‌رگر بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز، له‌م باره‌وه‌ش بیریاران وتویانه: ئابوری و سیاسه‌ت دوڕوی دراوێكن. له‌مێژوشدا گه‌لێك جه‌نگ هه‌بون به‌هۆی ئابوریه‌وه به‌رپابون و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش زۆر وڵات هه‌ن له دوای جه‌نگه جیهانیه‌كان به‌هۆی گه‌شه‌یه‌كی به‌رزی ئابوریانه‌وه بونه‌ته نمونه‌یه‌كی وڵاتانی پێشكه‌توو، ئه‌وه‌شمان له‌یادنه‌چی هه‌موكات گه‌شه‌ی ئابوری له‌فه‌زایه‌كی دیموكرات و ئارام‌دا هاتووه‌ته بون، به‌هه‌رحاڵ دوای ئه‌وه‌ی كوردستان له1639وه له‌نێوان ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌ویدا به‌خاك و گه‌له‌وه دابه‌شكراو دواتریش 1923 به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزان به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئێراق ئێران و توركیا سوریا دابه‌شكرایه‌وه‌و كۆی ئه‌و ڕاپه‌ڕین شۆڕشانه‌ی له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌مانه‌وه به‌رپاده‌كران به‌هاوبه‌شی وڵاتانی ئاماژه‌بۆكراو كپده‌كرانه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له1991دا گه‌لی كورد له‌هه‌رێمی كوردستانی ئه‌مڕۆدا ڕاپه‌ڕی و دواتریش له‌پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا توانی خۆی بكاته خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، كه‌ئه‌مه‌ش به‌نسبه‌ت ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌وه ده‌سكه‌وت و هیوایه‌كی گه‌وره بوو، ڕه‌وتی گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه له2003دا پرۆسه‌ی ئازادی گه‌لانی ئێراقی هێنایه بون و سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم ڕۆڵێكی كارای له‌بونیادنانی ئێراقێكی نوێی دیموكرات و فیدراڵ‌دا بینی و زۆرێك له‌مافه‌كانیشی له‌ناو ده‌ستوری ئه‌م وڵاته‌دا چه‌سپاند، به‌ڵام دوای دانبه‌خۆدا گرتنێكی ئه‌یوبیانه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر حكومه‌تی نوێی به‌غدا له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و بودجه و ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان هتد. . به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و هه‌روه‌ها حكومه‌تی ناوبراو ئیراده‌یه‌كی وه‌های نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی یه‌كێك له‌م پرسانه و سه‌رئه‌نجام حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی بڕیاری گه‌ڕانی به‌دوای نه‌وت و گازی دا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان واژۆكرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئاماژه‌یه هیوایه‌كی به‌رفراوانی لای تاكی كۆمه‌ڵگای كوردی دروست كرد، به‌ڵام بڕیارێكی بوێرانه و هه‌روه‌ها بۆ به‌جێگه‌یاندنی ماندوبون و شه‌ونخونی و كۆی ئه‌و ئه‌گه‌رو پێشهاتانه‌ی ده‌ویست كه‌به‌م هۆیه‌وه نه‌بنه گه‌ف بۆ سه‌ر ئارامی و پێشه‌وه‌چونه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مایه‌ی خۆشحاڵیه له‌ئه‌مڕۆدا وڵاتانی ناوچه‌كه و توركیا به‌تایبه‌تی نه‌ك هه‌ر بڕوای وایه چونه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم مافێكی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌رێمه‌یه بگره به‌زه‌روریه‌تێكی بۆ وڵاتانی كڕیارانه‌ی نه‌وت ئه‌زانی، ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی له زانستی سیاسه‌تدا پێی ده‌گوتری كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، به‌ڵام ئه‌م ئاماژه‌یه به‌رهه‌می دبلۆماسیه‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی و وه‌زیری سامانه سروشته‌یه‌كانه. له‌كاتێكدا كه ده‌بینین نێچیره‌ڤان بارزانی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد‌و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبویه‌وه‌و واژۆیان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و، له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت و گاز له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری وزه‌ی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره له2/12/2013دا گرێده‌دری و وه‌زیری وزه‌ی توركیا وه‌ك وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێك لێدوانی به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌غدا له‌میدیاكانه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر نه‌چم بۆ هه‌ولێر ئه‌وا ناشچم بۆ به‌غدا!؟، به‌م شێوه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژودا هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان، لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ئه‌م ڕۆژه مێژویه به‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكی به‌هاری ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی و به‌قۆناغێكی نوی له‌خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مانی بزانین و پێی بڵێین: خۆشحاڵین به‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی خاوه‌ن سه‌دان ساڵ ده‌وڵه‌ت تازه به‌تازه له‌خه‌وی قوڵیان ڕاده‌په‌ڕن و شۆڕشی به‌هاریان له پێناو ئازادی و دیموكراسیدا به‌رپاده‌كه‌ن و جه‌نابتان له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی كابینه‌كانی پێشودا ئه‌گه‌رچی قۆناغێكی سه‌خت و دژوارت تێپه‌ڕاند، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌شۆڕشی به‌هاری ئابوری ئاینده‌یه‌كی گه‌شت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوی ئه‌م هه‌رێمه دابین كرد‌و هه‌روه‌ها له‌داهاتودا ئه‌بێته ئه‌و ئاوێنه‌یه كه گه‌له‌كه‌مان ڕوخساری سه‌ربه‌خۆیی خۆی تیا ئه‌بینێته‌وه.
نازناو / بێستون هه‌ورامی
تێبینی / سه‌رپشكبن له‌چاككردنی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ئیملایی و ڕێزمانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
