
لە دوو بۆنەی جیاوازداو لە ڕۆژانی سێشەممە ٢٥ حوزەيران ٢٠١٣ و ڕۆژی شەممە ٢٩ حوزەيران ٢٠١٣ دا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی باس لە گۆڕینی پرۆسێسی پەروەردەو فێرکردن دەکات، لە ووتەی ڕۆژی سێشەممەدا بارزانی ووتی "ده‌بێ سیسته‌می خوێندن‌و فێركردن به‌ته‌واوی بگۆڕێت" بەپێی هەواڵەکە ئه‌م وته‌یەی بارزانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا هات له‌ڕێوڕه‌سمی واژۆكردنی گرێبه‌ستی دیزاینی كه‌مپی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین کە له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چو.لە ووتەی ڕۆژی شەممەشدا لە‌میانه‌ی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، ده‌بێت له‌روی پلان‌و به‌رنامه‌و پڕۆگرامی خوێندنه‌وه، پێداچونه‌وه‌و چاككردن‌و چاكسازیی ته‌واوو هه‌مه‌لایه‌نه بكرێت.وتیشی، "پێشكه‌وتنی راسته‌قینه له‌كوالیتیی به‌رزی په‌روه‌رده‌و خوێندنی زانكۆدایه".
پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی خوێندنەوە بگرە تا زانکۆوخوێندنی باڵا، یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پێشکەوتن، داهێنان، ڕاهێنان، بنیاتنانی کەسایەتی منداڵ وهەر تاکێکی کۆمەڵگایە، هەرکەسایەتیەکی سیاسی و لایەنێکی سیاسی کە دەست بۆ کورسی دەسەڵات دەبات، یەکەم هەنگاوێک کە دەینێت لەسەر پەروەردەوفێرکردنی منداڵان و لاوان کار دەکات ولەوێوە دەستپێدەکات.ئایا سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەماوەی نزیک بە ٢٠ ساڵی دەسەڵاتیاندا لە کوردستان، چەندە گرنگیان بە خوێندن و خوێندگاکان چ لە شارەگەورەکان و چ لە شارۆچکەو لادێکاندا داوە؟ تا ئێستاش لە بەشێک لە گوندەکانی کوردستاندا کەرەڤانەیەک قوتابخانەی منداڵانە.ئەمە چ گۆڕانکارییەکە لە پرۆسێسی خوێندن کە بارزانی باسی دەکات؟ ئایا دەسەڵاتەکەی بارزانی گرنگیان بە خودی بینای خوێندن، بە دروستکردنی بینایەکی گونجاو، بەدابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و فێرکردن، بە ژینگەی خوێندن و فێرکردن ...هتد، داوە؟ ئەگەر پرسیار بێتەسەر مامۆستایان و پێداویستییەکانیان، چەندە مامۆستایان لە کوردستاندا پێداویستییەکانی ژیانیان دابینکراوە تا بتوانن کاری یەکەم و سەرەکییان فێرکردن و پەروەردەی منداڵان و لاوەکانمان بێت و ناچار نەبن بە هیچ کارێکی تروە سەرقاڵ بن بۆ بەڕێوەچوونی ژیان خۆیان و ماڵ و منداڵیان!
من پێمباشە کە لێرەدا چەندنموونەیەک لەسەر خوێندنگاکانی لادێکان و هەڵوێستی حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی بهێنینەوە لە زاری کاربەدەستانی پەروەردەو چەند ئەندام پەرلەمانەکانی کوردستانەوە، لەمبارەوە دانا سه‌عید سۆفی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌پارله‌مانی كوردستان بۆ ئاوێنه دەڵێ:" به‌داخه‌وه ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت زۆر شتی نه‌كرد بۆ بواری په‌روه‌رده له‌گونده‌كاندا، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه كه‌موكورتیه‌كی ئێجگار گه‌وره به‌دی ده‌كرێت، له‌وانه مامۆستای پسپۆڕ‌و بیناو مه‌رجی سه‌لامه‌تی‌و ته‌ندروستی نیه، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌حسابی خۆیان هه‌وڵیانداوه له‌هه‌ر گوندێك قوتابخانه‌یه‌ك هه‌بێت كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، بۆ نمونه گوندمان هه‌یه چه‌ند ماڵێكه قوتابخانه‌ی هه‌یه‌و هه‌شمانه سه‌دان ماڵه بێ بینایه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات نه‌توانی ژینگه‌یه‌ك بۆ بواری په‌روه‌رده له‌گونده‌كان دروست بكه‌یت".بۆ وێناکردنی ڕاستیەکان و ڕۆڵی حکومەت لەجێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندنگاکان ئەکرێت لەمبارەوە چاوێک لە ووتەیەکی عەزیمە نەجمەدین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە دەڵێ: هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و قوڕاو باراناوه نه‌دراوه كه دێته خوار به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا، هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" چه‌ندین گوندمان هه‌یه بینای تێدا نیه‌و هه‌یانه له‌كه‌ره‌ڤانه‌دایه یاخود له‌ناو خانویه‌ك كه قوڕاوو باراناو به‌سه‌ریان دێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی تائێستا ئێمه به‌دواداچونمان كردبێت له‌هیچ گوندێك له‌شه‌ش پۆلی زیاترمان نه‌بینیوه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ بواری په‌روه‌رده پێ نه‌بوه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌كردوه‌و رۆڵی په‌روه‌رده له‌و ناوچانه‌دا له‌ئاستێكی زۆر خراپ‌دا ده‌گوزه‌رێ.له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر ٢٠ كارگوزار هه‌بوه كه له‌ژماره‌ی مامۆستاكان زیاتر بوه، دانا سه‌عید باسی له‌وه‌شكرد" له‌ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر گوندمان هه‌یه مامۆستای ته‌واویان نیه، به‌ڵام ٢٠ خزمه‌تگوزاریان هه‌یه‌و له‌شوێنی تر ژماره‌ی مامۆستاكان له‌قوتابیه‌كانی زیاتره‌وه، كه ئه‌مه خراپ به‌كارهێنانی بودجه‌ی وه‌زارت نیه؟ بۆیه زۆر كه‌موكورتی زیاتر هه‌یه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلان‌و به‌رنامه‌ی خۆی نه‌بوه بۆ چاره‌سه‌ركی كێشه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گونده‌كانی كوردستاندا.من دەپرسم ئایا ئەمەیە ئەو گۆڕانکاری و پێشکەوتنەی کە سەرۆکی حکومەت باسی لێوە دەکات، ئەگەر وایە ٢٠ ساڵە کێ دەستیگرتوون و بۆ نایکەن؟ بڕیاردەرو جێبەجێکەر هەرخۆتانن و هەرچی پارەو پوڵیشە لەبەردەستی خۆتاندایە! ئیتر من نازانم جەنابتان چاوەڕێی چی ئەکەن!!
ئاشکرایە کە ئەگەر دەسەڵاتێک هەڵقوڵاوی نێوجەماوەر بێت، ئەوا دەبێت دەسەڵاتەکەشی لە خزمەتی خەڵکەکەیدا بێت، بەڵام ڕاستی من نابینم کە ئێوە لە ڕاستیدا کێشەی جەماوەری کوردستان کێشەی سەرەکیتان بێت، سەرباری ئەوەی کە هیچ کێشەیەکی ماڵی بەردەستی نەگرتوون و بە ئەندازەی ووڵاتێکی دەوڵەمەند پارەوپوڵتان لەبەردەستدایە، کە مەگەر تەنها و تەنها خۆتان بزانن بڕەکەی چەندەو چیلێدەکەن، چونکە هیچکات ئەم ڕاستییانە بۆ ئێمەی هاووڵاتی ئاشکرا ناکرێت و بۆمان نییە بیزانین!
ئەوەی لای من سەیرە ئەوەیە کە پاش زیاتر لە 20 ساڵ لە دەسەڵات وحوکمڕانیان، ئێستا دەبیستم کە بارزانی باسی گۆڕێنی سیستەمی خوێندن و فێرکردن دەکات، لە کاتێکدا کە من پێم وایە هەر لەسەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵات و حکومەتی حیزب و بنەماڵەوە، ئەوان ڕێگری سەرەکی بوون لە گۆڕینی پرۆسێسی پەروەردەو فێرکردن لە کوردستاندا.بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" ئه‌گه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌بچوكترین ئیشێكی وه‌ك چاككردنه‌وه‌ی ئیركۆندیشنێك هه‌بێت، ئه‌و ته‌كنیكه‌و ئه‌و خه‌ڵكه نیه بتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن".ئەمە ئەشێ وابێت، بەڵام ئەو باس لەوە ناکات کە چەندین لاوی لێهاتوو بەهرەمندمان هەن تەنها بە دەلیلی ئەوەی کە سەربە لایەنێکی حیزبی و سیاسی نین هیچ هاوکارییەک ناکرێن بۆ برەوپێدانی بەهرەکانیان و بەکارهێنانیان لە خزمەتی کۆمەڵگای کوردستاندا، تا ئێستا لە کوردستاندا بنەمای هاوڵاتی بوون بەندە بە بنەمای سیاسی بوون و سەربە سەوزوزەرد بوون، بۆ هەرکەسێک کە یەکێک لەم ڕەنگانەی پێوە نەبێت هیچ ئاوڕێکیان لێنادرێتەوە نەلەخۆیان و ژیانیان، نەلەبەهرەکانیان.ئەمڕۆ لە کوردستاندا کە جگە لە کەمینەیەکی عەرەب و تورکمان نەبێت ئەودوای خەڵکی کوردستان هەموو کوردن، بەڵام تەنانەت بۆ ئەم حیزبانەی دەسەڵات "کورد" بوون مانایەکی نییە لای دەسەڵاتی زەرد ئەگەر زەرد نەبیت و لای دەسەڵاتی سەوز ئەگەر سەوز نەبیت.
کوردستان ئەو هەرێمەیە کە زۆرترین ووزەو کادری لێهاوتوو شارەزای بوارە جیا جیاکانی لەدەستداوە و خەڵکەکانی ڕوویان ئوروپا‌و ووڵاتانی غەرب و دنیا کردووە، لە دەستی دەسەڵاتی دووزلهێزی کوردستان و قۆرخ کردنی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی شەخسی و حیزب و خێل و بنەماڵە، لەبەرنەبوونی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ وئازادی ڕادەربڕین، کە لەسەر ڕەخنەیەک قەڵەمە ئازاکان دەشکێنن و خاوەنەکانی تیرۆر دەکەن، سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان زیندوترین نموونەن.سەدان هەزارکەس ناچار بوون لەبەر چەندین ساڵ شەڕی ناوخۆیان بەکوشتدانی لاوەکانمان و وێرانکردنی کوردستان، کوردستان بەجێبهێڵن، ووڵات و مێژوو، خۆشەویسترین کەس و دۆستان و ئازیزانیان بەجێهێشت و ملی ڕێگایەکی دورو هات و نەهاتیان گرتەبەر، هەزارانیان بوون بە ژەمەخۆراکێکی ماسییەکانی دەریای ئیجەو ڕوبارەکانی نێوان یۆنان و تورکیا و ئیتالیا.
ئەگەر چاوێک لە نەخۆشخانە، زانکۆ و دامودەزگای ووڵاتانی ئوروپا‌و ڕۆژئاوا بکەیت، تەنانەت پەرلەمانیش کە بەرزترین ناوەند و ئۆرگانی بڕیاردەرە لە ووڵاتدا.من لێرەدا تەنها نمونەی چەند شارێکی ووڵاتی سوید دێنمەوە، لە هیچ نەخۆشخانەیەکی شارەکانی سوید نییە چەند دکتۆرێکی کوردی لێنەبێت، بە تایبەتیش شارەگەورەکان، لەکەم زانکۆی سوید هەیە چەندین مامۆستای لێهاتوو یان پرۆفیسۆری کوردی لێنەبێت، کاتێک سەری قسەوباس لەگەڵیان دەکەیتەوە، بەزۆری هۆی چوونەدەرەوەیان لەدەستی فشارهێنان بۆیان و ناچارکردنیان بە هەڵهاتن و هەڵمژینی هەوایەکی ئازادی ڕوویان لە ووڵاتانی تر کردووە.ئەگەر بارزانی و دەسەڵاتەکەی بەڕاستی لە خەمی منداڵان و لاوەکانمانن و لەخەمی پەروەردەوفێرکردندان، بۆچی بەلێشاو پسپۆرانی بوارەجیاجیاکان، کۆمەڵگای کوردستان بەجێدەهێڵن؟! بۆچی بەشێک لاوەکانمان نایانەوێت لە ووڵاتی خۆیاندا درێژە با ژیان و بەهرەکانیان بدەن؟
لە لایەکی ترەوە پێم وایە کێشەی ئەوەی کە بۆشایی و کەموکوڕی لەبوارەکان و تواناکاندا، وە پێداویستییەکانی مەیدانە جیاوازەکاندا هەیە، نەبوونی خەڵکی لێهاتوو یان خەڵکی پێویست بۆ کاری پێویست نییە، بۆ لێنەهاتووی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، وە بۆ لاوازی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی دەگەڕیتەوە، لە هەمانکاتدا بۆ دەستنیشان نەکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا لە لایەن حکومەتەوە دەگەڕێتەوە، ئەگەر دەسەڵاتێک دەسەڵاتی خەڵک بێت و خەمی هاووڵاتیانی خۆی هەبێت، دەبێت بزانێت کۆێی کۆمەڵگاکەت دێشێت و کام بوار پێویستی بە پڕکردنەوە هەیە و چ جۆرە ڕشتەیەک بۆ ئەوبوارە پێویستە.
من پشتگیری لە هەرهەنگاوێکی باش دەکەم بەرەرودروست ئاراستە کردنی کۆمەڵگا بێت، بەتایبەتیش بواری پەروەدەوفێرکردنی منداڵان، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە من بێشکم لەوەی کە ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتی خەڵک نییەو لە خزمەتی خەڵکدا نییە هەتا خەڵکی سەربەخۆیان و بنەماڵەکانیان وەستا بێت، بەڵکو ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتی حیزب و خێڵەو بۆ مانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەیە.
ئێوە تەماشای پرۆگرامەکانی خوێندن بکەن لەزۆرێک لە ووڵاتانی پێشکەوتوودا چۆن کورسی خوێندن دابەش دەکرێت، من دەتوانم لێرەدا یەک نموونە بهێنمەوە، دووبارە لەسەر ووڵاتی سوید کە من کەمتازۆر وەک ماممۆستایەک لە زۆر بواردا هەم و تێیدا دەژیم:
لەساڵی ٢٠٠١ دا لە ووڵاتی سوید وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند کە بۆساڵی ٢٠١٤ پێویستی زۆرمان بە مامۆستا دەبێت، بە تایبەتیش مامۆستای ماتیماتیک و بواری زانستە سروشتییەکان، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری مامۆستاکانی ئەو بوارەو چەندین بواری تر لەو ساڵەدا خانەنشین دەکرێن، ئەو کات هەر لە قۆناغەکانی ناوەندی و دواناوەندی و لە زانکۆکانیش هەوڵی ئەوە درا کە ژمارەی پێویستی خوێندکارەکانی ئەوبوارە دابین بکرێت و ڕێنمایی پێویست بکرێن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێداویستییانەی کۆمەڵگا.ئەمڕۆ لە سویددا ئەوەی کە بەڕەسمی ڕاگەیەندراوە لە بەڕێوەبەرایەتی کارەوە ٢١٥٠٩ هەلی کار هەیە، لەم ژمارەیە نزیکەی ڕێژەی ٢٥% ی هەلی بواری پەروەردەو فێرکردنە، واتا کاری مامۆستاییە کە دەکاتە ٤٢٤٢ ی سەرجەمی هەلی کار.
من دەمەوێت لە سەرۆکی حکومەت و وەزارەتەکانی بپرسم، ئایا لەوەتەی ئێوە دەسەڵاتتان بەدەستە، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئامارێک و داتایەکی لەمشێوەیەتان ڕاگەیاندووە؟ منداڵان، لاوان و دایکان و باوکان، کادرانی پەروەردەو بەڕێوەبەری قوتابخانەکان لەوە ئاگادارن کە بۆ ئەوەندە ساڵی داهاتوو کۆمەڵگا چ بوارێک و چەند کادری لەوەبوارەدا پێویستە؟ ئەگەر ئەمە نییە، ئەگەر حکومەت ئەم بوارانە نەزانێت و دەست نیشان نەکات، ئەی ئەمە ئەرکی کێیە بیکات؟
لە هەمان کاتدا سەبارەت بەبەرنامەی تواناسازی بارزانی ووتی: ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازیش ڕونیكرده‌وه كه پرسی تواناسازی بۆ هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی زۆر گرنگه‌و دوپاتیكرده‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له‌كابینه‌ی شه‌شه‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه، به‌دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و بوارانه‌ی كه ده‌بێ خوێندنی تیادا بكرێت، ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكرێن.
سەرەتا پێمخۆشە ئەوە بڵێم کە ئاشکرایە کە ناردنی لاوان ومامۆستایان و خەڵکانی تر بۆپەرەپێدان و پێشکەوتن و بۆدرێژەدان بەخۆێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرز، هەمیشە کارێکی ئەرێنییەو پێویستی بە داڕامان نییە، ئەوەندەی من زانیاریم هەبێت کێشەکە لێرە نییە.بەڵام ئێوە تەماشا بکەن کێن ئەوانەی لەم پرۆژەیەدا سودمەندن و دەنێردرێن بۆ ئەو دیراساتانە؟ من دەپرسم بەرنامەی تواناسازی چەندە سودی بۆ منداڵان و لاوانی هەژاری کوردستان هەبووە؟ ئایا ئەم بوارەش وەک بوارەکانی تر بۆ منداڵان و کەس و کاری بەرپرسان و حیزبییەکانی سەر بە یەکێتی و پارتی قۆرخ نەکراوە؟
مەسەلەی گۆڕێنی پرۆسێسی پەروەردەو فێرکردن بابەتێکی هەستیارو گرنگە و زۆریش بەرفراوانە، ئەگەر هەموو بوارەکانی ئەم پرۆسەیە باس بکەین و شیتەڵ بکەینەوە، پێم وایە باسەکەم دەبێتە باسێکی زۆر دوور‌و درێژ‌و لە ئامانجی ئەم نووسینە دەرئەچم، کە لێرەدا مەبەستی من ئەمە نییە.بەڵام پێم خۆشە لە کۆتاییدا یەک شت بڵێم، ئەویش ئەوەیە کە من پێم وایە ئەم ووتەو قسەوباسانەی نێچیرڤان بارزانی لەم کاتەدا، جگە لە ڕیکلام و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن هیچی تر نییە، هیچکات لەو بڕوایەدا نیم دەسەڵاتێک کە دەسەڵاتی خێڵ و حیزب و بنەماڵە بێت، بتوانێت دەسەڵاتێکی ئازادیخواز‌و پێشکەوتنخواز بێت، بتوانێت بێجیاوزای خەمی منداڵان و لاوانی کوردستانی بێت.وە پرۆسێسی پەروەردەو فێرکردن لەژێر دەسەڵاتیاندا ناتوانێت پرۆسێسێکی سیکۆلارو بێت ودوور بێت لە کاریگەری ئاین و نەتەوەو تایفەگەری.
