له هه‌ڵومه‌رجی خرۆشاوی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان، ناوچه‌كه و عێراق و كوردستانیش به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ هه‌یه، كوردستان له ساتێكی دژوار‌و پڕ مه‌ترسی دایه، له‌م سات و كاته سامناكه‌دا كه ده‌ڤه‌ره‌كه‌و عێراق و كوردستانی پێدا ده‌ڕوات، له چه‌ندین لاوه چاوچنۆكی ناحه‌زان و دوژمنانی له ئه‌زمونی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان زه‌ق بۆته‌وه و گه‌ره‌كیانه ئه‌و ئه‌زمونه ساوا دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیه به جۆره‌ها پیلانی ئابوری و سیاسی و تیرۆریستی و تێكدانی ژێرخانی هه‌رێم بیخه‌نه‌ناو ته‌نگژه‌و ملمڵانێ و كوردستان به‌ره‌و رۆژگاری ره‌شی ململانێ و ناسه‌قامگیری بگه‌ڕێننه‌وه دواوه، ئه‌و راستیانه‌مان ده‌بێت له‌به‌رچاو بێت كه دوژمنان ده‌مێكه خۆیانی بۆ ساز ده‌ده‌ن.له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ردوو گروپی تیرۆریستی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام" كه سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یه و حزبوڵڵای عێراقی كه گروپێكی چه‌كداری تیرۆریستییه و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی نه‌یار بۆ ئامانجه‌كانیان له عێراق و هه‌رێم دامه‌زراون، له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان له هه‌رێم كردووه.ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژوودا بخشێنینه‌وه ده‌بینین كه زۆربه‌ی ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی له قۆناغه جیاجیاكان به‌سه‌ر كورددا هاتووه و پیلانه‌كانیان چۆته‌سه‌ر هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ بوونی دووبه‌ره‌كێ و درزی نێو ماڵی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر له مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان وردبینه‌وه ده‌بین له دوای هه‌ر شكستێكی كورد ململانێ و درز‌و كه‌لێنی نێوخۆیی هه‌بووه.له ئێستادا زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ هاتنه‌ئارای هاوپه‌یمانی كوردستانی سازبووه، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 5/10/2013 لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیون كۆتاییان به بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هێنا و هاوهه‌ڵوێستی خۆیان بۆ پرسه نیشتمانیه‌كان نیشان دا، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌و ده‌كرێت كاری جدیتر له‌سه‌ر یه‌كریزی نێو ماڵی كورد له هرێم و به‌غدا بكرێ، ده‌بێ ئه‌وه باش بزانین كه بۆ ئه‌زمونێك كه هێشتا له قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه سه‌قامگیری له دیموكراسیش بایه‌خدارترو له‌پێشتره، هه‌ندێك جار ناكرێت دیموكراسی و پلۆرالیزم هاوكات له‌گه‌ڵ بونیادنانی نه‌ته‌وه و نیشتمان پێكه‌وه ره‌چاو بكرێت، هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به توكمه كردنی دامه‌زراوه نیشتمانه‌یه‌كان هه‌یه پێویسته ناكۆكی لاوه‌كی وه‌لاوه بنرێت و سیسته‌مێكی به‌هێز بونیادبنێن، پێویسته له قۆناغی داهاتوودا كاربۆ هاوپه‌یمانی كوردستانی و دۆستایه‌تی و هاوخه‌باتی هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌كانی كوردستان بكرێت، نابێ هیچ لایه‌نێك بخرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هاوپه‌یمانی هه‌رچه‌نده بچو‌وكیش بێ له‌ناو ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ته‌دا، بۆ به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانی كوردستانی پێویسته به‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌كێتی به گرنگ وه‌ربگیرێت هه‌روه‌ها پێویسته هاوپه‌یمانێتیه‌كه به رووی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش كراوه بێت و به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌یان پێ بكرێت به‌پێی ئه‌و قورساییه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستیان هێناوه و پشكی هه‌ر لایه‌ك له ده‌سه‌ڵات و داهاتی ئه‌م وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابین بكرێت بۆئه‌وه‌ی سازانی نیشتمانی بێته‌ئاراوه.ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی زێڕینی مێژوویی دایه، ئه‌گه‌ر لێپرسراوانه مامه‌ڵه بكه‌ین و به باشی گۆڕانكارییه قوڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخوێنینه‌وه، ئێمه له سه‌رده‌می هه‌ستانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد دا ده‌ژین و ده‌رفه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیمان له‌به‌رده‌ست دایه، بۆیه ده‌بێ چاومان له ئاسۆكانی رونی ئاینده بێت و پێشمه‌رجه‌كانی نه‌ته‌وه‌سازی له‌دوای سه‌ده‌یه‌ك سه‌ركوتكردن و چه‌وسانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ده‌بێ دان به‌وه‌دابنێن كه تا ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانیوه هه‌ڵومه‌رجێكی گونجاو بسازێنن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی نوێداین بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تی كوردی له باشووری كوردستان، پێویسته دیدێكی ره‌خنه‌یی وردمان بۆ دۆخی هه‌نووكه‌یی په‌یوه‌ندی لایه‌نه سیاسیه‌كان له هه‌رێم هه‌بێت.بۆ پارێزگاری كردن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زمونی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی بونیادێكی ده‌سه‌ڵاتداری كه پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی تیادابێت كه خۆی له ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا و دروستكردنی یه‌ك ده‌سه‌ڵات و یه‌ك نیشتمان ده‌بینێته‌وه‌و هۆگری و توكمه‌یی ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر بێته‌دی، هه‌روا بۆئه‌وه‌ی ببێته ئه‌زمونێكی سه‌قامگیرو گه‌شه‌كردوو و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئه‌زمونی هه‌ریچم دووربخه‌ینه‌وه، ده‌بێ بنه‌مای چه‌سپاوی نیشتمانی چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان له هاوپه‌یمانی كوردستانی دا بێت ئه‌مه‌ش له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگبداته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
