
له‌رۆژی 4/12/2013 به‌بەشداری 76 كه‌س یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا له وڵاتی مالیزیا هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی خولێك بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئاره‌زومه‌ندن ببن به سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی ئاسیاوی و جیهانی، له‌م باره‌یه‌وه كوره كوردێك بەشداربوو له‌م خوله ئه‌ویش (گۆڤه‌ند عبدالخالق مسعود) ه كه بچوكترین كه‌سه كه‌بەشداره له‌م خوله‌یه بۆئه‌وه ببێت به‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و كوری جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراقه، شایه‌نی باسه له‌م خوله‌دا یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا پێویستی ته‌نیا به 6 كه‌سه بۆئه‌وه‌ی ببن به سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێ، هه‌روه‌ها خوله‌كه‌ش 3 رۆژی خه‌یاند و ته‌نیا ئه‌نجام ماوه رابگه‌یه‌نرێ، ئێمه‌ش به‌وهیوایه‌ن ئه‌م كوره كورده ببێته یه‌كێك له‌و شه‌ش كه‌سه كه یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا پێویستی پێیه‌تی، وه‌ئه‌گه‌ر به‌یه‌كێك له‌و شه‌ش كه‌سه ده‌ستنیشانكرا ئه‌وا ده‌بێته بجوكترین كه‌س كه سه‌رپه‌رشتیاری یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكات، به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كاكه گۆڤه‌ند.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
