چاوگێڕانه‌وه‌یه‌ك به مێژووی كورد له سه‌رتای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م تاكوو ساڵانی پاش پرۆسه‌ی ئازادی.
كورده‌كان پێناسه كراون به گه‌وره‌ترین ڕه‌گه‌ز له ڕووی زه‌وی به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به خۆیان، ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌نێوان 25 بۆ 35 ملیۆن كه‌س هه‌ژمێر ده‌كرێت، ئه‌وان به‌زۆری له هه‌رێمێك ده‌ژین به ناوی (كوردستان) كه به درێژای هه‌رچوار سنوری وڵاتانی (سوریا، ئێران، توركیا، عێراق) كشاوه، گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی دانیشتوانی كورد له په‌راوێزی وڵاتی توركیا و له ڕۆشنایی رۆژێكی نوێ‌دا ده‌ژین كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 15 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كوردانی (ئێران، عێراق، سوریا) چواره‌م گه‌وره‌ترین ڕه‌گه‌زن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاش هه‌رسێ ڕه‌گه‌زی (عه‌ره‌ب، فارس، تورك) .
كورد به درێژایی زۆرینه‌ی مێژووی خۆی هه‌میشه بونه‌ته قوربانی ملكه‌چ كردن له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێیه‌وه، له چواره ڕۆژی هه‌نووكه‌دا كورد هه‌ستیان به ملكه‌چی خۆیان كردووه و به شێوازی جیا جیا سته‌مێكی زۆریان لێ كراوه، ئه‌وان هه‌میشه بوونه‌ته سه‌ره‌تایی دڕنده‌یی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا وه‌ك پاكتاوكردنی ڕه‌گه‌ز و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵا و چه‌كی كیمیاوی و چه‌كه‌به‌هێزه‌كانی دی، قه‌ده‌غه كردنی زمان و كولتوریان، جێگۆركێ پێكردنیان و تێكدانی زه‌ویان و ماڵ و تایبه‌تمه‌ندیان، سنورداركدنی باری كۆمه‌ڵایه‌تیان، هۆیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان، مافی ئابوری و به هه‌ژاركردنیان و چه‌ندانی تر...كورده‌كان هه‌میشه هه‌وڵیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناشیۆناڵست و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان داوه به درێژایی سه‌ده‌ی 20ـه‌م، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه هه‌میشه كورتی هێناوه.
به‌ژداربووانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دوڵه‌تی ڕوخاوی عوسمانی، هاوپه‌یمانان هه‌ستان به ئاماده كردنی ڕه‌شنووسێك له ژێر ناوی (سێڤرێس) بۆ یه‌كپارچه‌یی ئه‌و ناوچه به‌شبه‌شكراوانه كه به‌جێمابوون له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، به‌مه‌به‌ستی درووستكردنی ده‌وڵه‌تێك به به‌شداریكردنی گشت ڕه‌گه‌زه‌كان.له نێو ڕه‌شنووسه‌كه‌دا په‌یوه‌ستبوونی توركیا به سه‌روه‌ریه‌كانی گرانت بۆ ئاسیا و ئه‌فریقای باكور و ئه‌رمه‌نستانی ئازاد و كوردستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆنترۆڵی دورگه‌كانی ئێجی و دانێلێس له لایه‌ن یۆنانیه‌كانه‌وه كه ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی كورد ملكه‌چ كرابوون.له ئه‌نجامدا هاوپه‌یمانان له نێوان خۆیاندا ڕێكنه‌كه‌وتن و له ئه‌نجامدا گه‌لی توركیایان كرده خاوه‌ن ناشیۆناڵستیه‌كی به‌هێز و بزووتنه‌وه‌یه‌كیان له توركیا دامه‌زراند، ڕه‌شنوسی (سێڤرێس) زۆری نه‌خایاند و ته‌مه‌نێكی كوردی كرد، له پاش چه‌ند ساڵێك ڕێكه‌وتننامه یاخود ڕه‌شنوسێكی نوێ له ژێر ناوی (لۆزان) له‌نێو ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌دا به‌ته‌واوی و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مافی بڕیاردان و حوكم كردنی له كورده‌كان سه‌نده‌وه و بێ به‌شی كردن له گشت مافه‌كانی دیكه.
سه‌ده‌ی 20ـه‌م بووه سه‌ده‌یه‌كی زۆر ته‌نگ و چه‌رمه‌سه‌ری بۆ كورد ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌رمه‌سه‌ریه ئه‌و كوردانه‌شی گرته‌وه كه له ناوچه سروشتیه‌كانی خۆیان ده‌ژیان كه ساڵانێك بوو له باو باپیرانیانه‌وه بۆیان مابووه و ببوه زێدیان، له وڵاتی توركیا كورده‌كان كه‌وتنه نێو گێژاوی كولتوریه‌تی ئه‌و وڵاته كه ده‌توانین بڵێین هه‌ر كه‌سێك به عادات و ته‌قالیدی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی توركیا نه‌جوڵایه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌ك خه‌ڵكانی دیكه به‌ئاستی خۆی دان به مافه‌كانی نه‌ده‌نرا، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی توركیا به‌هه‌موو شێوازێك كوردیان ده‌چاوسانده‌وه و ڕه‌تیان ده‌كردنه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20ـه‌مه‌وه تا خۆرئاوابوونی ئه‌و سه‌ده‌یه ساتێك نابینین كه دژایه‌تی سیتیزنی كوردی تێدا نه‌كرابێت به‌جۆرێك كه له پله‌و پایه‌ی خۆیان دایان بڕیبوون و ناویان نابوون (توركی شاخی) یاخوود ڕوونتر بیڵێین وه‌ك (قه‌ره‌ج) له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا كورد ده‌كرا، تاكو ساڵانی 1990 به‌دواوه كورده‌كان به هه‌موو جۆرێك له زمانی دایك دابڕێنرابوون و ئه‌و مافه‌یان لێ سه‌ندرابووه‌وه كه به كوردی بدوێن، له هه‌ر كونجێكیه‌وه ته‌ماشای بكه‌ین كورده‌كان به‌سترابوونه‌وه و سنوردار كرابوون له‌گه‌ڵا نه‌ریته فاشیه‌كانی تورك، ئه‌مڕۆ له كاتێكدا كه ورده ورده كولتوری كورد تێكه‌ڵا به ده‌ماره‌كانی توركیا ده‌بێت، به‌ڕواڵه‌ت وا نیشان ده‌درێت كه كوردانی باكوور بێ كێشه‌ن، به‌ڵام گه‌ر لێیان بنواڕین گه‌وره‌ترین كێشه‌یان كێشه‌ی ئابووری (اقتێادی) ـه له كاتێكدا كه ڕاگه‌یه‌نراوه ڕێژه‌ی بێكاری له به‌رزبوونه‌وه‌دایه بۆ نزیكه‌ی 70%، له ئێستادا سه‌رۆك هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ ئه‌و باره دابین ده‌كات و به دڵنیایه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره‌ش به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه به‌به‌رده‌وامی كێشمه كێش و گێره و كێشه له نێوان هێزه چه‌كداره‌كان و كورده سه‌ركێشه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕووده‌دان كه به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی كورد له وڵاتی بێگانه‌دا كه هه‌میشه له‌به‌رده‌م هێرشی له‌ناوبردندان، له خۆرئاوابوونی سه‌ده‌ی 20ـه‌م و هه‌ڵاتنی سه‌ده‌یكی نوێی سه‌ده‌ی 21ـه‌كه‌مدا ده‌توانین بڵێین ئه‌رته‌شی تورك زیاد له 4000 گوند و دێهاتی ناوچه كوردیه‌كانی هێنایه خواره‌وه و خاپوری كردن، به گوێره‌ی (ده‌زگای چاودێری ناوخۆی) ـش زیاد له 3 میلیۆن خه‌ڵك شاربه‌ده‌ر كراون بێ هیچ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی ماددی له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه.
له ئێرانیش، كورد به‌هه‌مان شێوه‌ی توركیا خاوه‌ن بار و دۆخێكی زۆر سه‌ختی ئابووری بوون، وه شوێنێكیان بۆ دابین كرابوو له لایه‌ن حكومه‌تی فارسه‌وه كه له‌نێو ئێرانیه‌كان به هه‌ژارترین و بێ خزمه‌تگوزاریترین شوێنی ئێران وه‌سف ده‌كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ش كورد هه‌ر خۆڕاگرانه دژی ژیان ده‌جه‌نگین و توانیان به‌شێوازێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو نیوه ئازادیه‌ك كه له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كان پێی ده‌وترا (Semi-Independent) له‌و شوێنه وێرانه‌ی وڵاتی فارس‌دا به‌ده‌ست بهێنن له‌پاش وه‌ده‌ستهێنانی پشتگیری له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ئه‌وكاته‌وه، هه‌روه‌ها پاش چه‌ند ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پشتگیریه‌ی سۆڤیه‌ت، كۆماری سۆڤیه‌ت له‌پاش شكستهێنانی له جه‌نگه‌كاندا گشت ڕێككه‌وتننامه‌كانی له‌گه‌ڵا ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هه‌ستا به كشاندنه‌وه هێزه‌كانی له سنوره‌كانی وڵاتانی فارس‌دا، ئه‌مه‌ش نه‌هامه‌تیه‌كی نوێی به‌ره‌وڕووی كورده‌كان كرده‌وه، شاهی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێرانیش ئه‌مه‌ی كرده خاڵێكی ڕه‌ش و ئاراسته‌ی نێوچاوانی گشت كوردانی كرد به دانانی هه‌ندێك یاسا بۆ سنورداركردنی سۆشیاڵا و كلتور و چالاكیه‌كانی كورد به پاساوی هه‌ڵگیراسانی شۆڕشی ئیسلامی، ئه‌مه‌ش وای كرد كه گشت سه‌ركرده كورده‌كان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21دا به مه‌به‌ستی دانانی بیردۆزی درووست كردنی ده‌وڵه‌تێك یاخود هیچ نه‌بێت حكومه‌تێكی تایبه‌ت به كوردان هه‌ستان به نوسینی نامه‌یه‌ك بۆ ڕێكخراوی (ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ) و ئه‌و ڕێكخراوه‌ش هه‌ستا به‌لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته و چه‌ند په‌یامنێرێكی دزه پێكرده نێو ئۆردوگا زۆره‌ملێكانی كورده‌وه و ئه‌وانیش خۆنه‌ویستانه ڕاپۆرتێكیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی كورد ئاماده‌كرد و ئه‌م ڕاپۆرته‌ش بووه سه‌ره‌تایی جێگیركردنی بیردۆزی (درووست كردنی حكومه‌تی كوردی) له‌گه‌ڵا خۆرهه‌ڵاتنی سه‌ده‌یه‌كی نوێ له مێژووی مرۆڤایه‌تی.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ئیًران ورده ورده وه‌زع به‌ره‌و تێكچوون ده‌ڕۆش، له‌لایه‌كه‌وه كورده‌كان به‌دیل ده‌گیران و له‌لایه‌كی تریشه‌وه سزای توند ده‌دران كه سوك ترین سزایان به‌ندی كردنی تاهه‌تایی بوو، تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ی كه ساڵانه به سه‌دان كه‌سی خوێن گه‌رمی كورد له سێداره ده‌دران، كه ڕێژه‌ی زۆریشیان به زیندانی سیاسی وه‌سف ده‌كران و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مافه‌كانی زۆر به قێزه‌ونانه پێشێل ده‌كران.
گه‌ر بنواڕینه‌وه مێژووی كورد له وڵاتانی شامدا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چاره‌نووسی كوردان لێره‌ش هیچ باشتر نه‌بووه له‌و شوێنانی كه پێشتر باسمان لێوه كردن وه شێوازی ژیانیان هیچ جیاوازیه‌كی نه‌بووه له‌گه‌ڵا هاونیشتیمانیان له وڵاتانی فارس و ئه‌نادۆڵا.وه هاوشێوه‌ی عێراق له سوریاش ڕژێمێكی فاشیسم هه‌بوون به‌هه‌مان ناوی (به‌عس) كه له‌عێراق هه‌بوون، وه ئه‌م ڕژێمه فاشیه‌ش له وڵاتی شام هه‌ستان به شاربه‌ده‌ر كردن و یاخی بوون له‌كورد به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنیان و پاككردنه‌وه‌ی شام له كورد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌وتنه په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تێكی زۆر نامرۆییانه كه ئه‌ویش لێ سه‌ندنه‌وه‌ی گشت ڕه‌گه‌زنامی سوریه‌كان بوو له‌و كوردانه‌ی كه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه بوون، بگره گه‌شتبووه ڕادده‌یه‌ك كه ڕه‌گه‌زنامه‌یان له‌و كوردانه‌ش وه‌رده‌گرته‌وه كه شام ببوه زێدیان.له ئه‌نجامدا زۆربه‌ی گه‌لی كورد له‌شام نه‌یانتوانی مرۆڤانه درێژه به ژیان بده‌ن و به‌شێوازێكی هیچ نه‌بێت ئاواره‌ییش له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تی وڵاتانی شامدا خۆر ببیننه‌وه له ڕۆژه ڕه‌شه‌كانی ته‌مه‌نیاندا، وه سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هیچ چانسێكیان نه‌ما بۆ گه‌ڕانه‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌بوونی ڕه‌گه‌زنامه عێراقیه‌كان له‌وكاته‌دا، وه لێره‌ش به‌هه‌مان شێوه سوكایه‌تی به مافه ڕه‌واكانی كورد ده‌كرا له‌لایه‌ن حكومه‌تی دواكه‌وتوی سوریاوه.
له عێراقیش، كورد هه‌میشه توشی سیناریۆی تراژیدی ده‌بووه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی (ێدام حسێن) ـی سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو، له‌سه‌رتایی ساڵی 1980دا ئه‌وه خرایه ڕوو كه ێدام حسێن به‌جیاوازی ده‌نواڕێته كورد و هه‌رده‌م جیایان ده‌كاته‌وه و به‌چاوێكی سه‌ربازیه‌وه ده‌نواڕێته كورد كه هه‌میشه كورد و كوردستانی كردۆته ئامانجێك بۆ وێرانكاریه‌كی سه‌رتاسه‌ری، له‌یه‌ك حاڵ‌دا نزیكه‌ی 8.000 كه‌سی له خێلی بارزانیه‌كان ته‌فروتوناكرد و خاكه‌كه‌یانی له‌گه‌ڵا زه‌وی ڕێك كرده‌وه، له‌هه‌موو لایه‌كانی ساڵانی 1980كانه‌وه كورد ژێرده‌سته‌ی كاولكاریه‌كانی ڕژێمی به‌عس بوونه، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌ڵكوژی تری به‌رپا كرد له‌نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1990 كه ناوی لێنرابوو (ئه‌نفال) وه ئه‌نفالیش بۆته خاڵێكی ڕه‌ش كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز به‌رۆكی كوردان به‌رنادات له سه‌رانسه‌ری دونیا، دیاره كه بونیادنه‌ری ئه‌م شۆڕشه‌ش بۆ ده‌رخستنی هێزی خۆی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه تاكوو بتوانێت له نێو سه‌ركرده هاوه‌ڵه‌كانیدا به شانازیه‌وه باسی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه دڕندانه‌یه بكات كه تیایدا 180، 000 كه‌سی له پیر و گه‌نج و منداڵ و ژن و پیاو كرده قوربانی.وه به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاو هه‌ستا به دانانی ڕه‌مزێك بۆ میلله‌تی كورد كه هاوشێوه‌ی شاری (هێرۆشیما) ناوی شارێكی ڕه‌نگینی كوردستان كه شاری هه‌ڵه‌بجه بوو بكاته ڕه‌مزێكی زۆر گه‌وره بۆ گه‌لێكی مه‌زنی وه‌ك كورد، ئه‌ویش كیمیا باران كردنی سه‌وزایی و گوڵ و گوڵزاری ئه‌و شاره بوو له ڕۆژێكدا كه به‌هار ورده ورده سه‌ر له‌نوێ خه‌ریك بوو سه‌ری بڵند ده‌كرد، ئه‌م كاره‌ساته‌ش 5، 000 شه‌هیدی له شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی جێ هێڵا كه زۆرینه‌یان به (ژن و منداڵ) مه‌زه‌نده ده‌كران، ڕژێمه‌كه‌ی ێدام حسێن له ئاسه‌واره‌كانی ئه‌نفال و كیامیایی باران و كاولكاریه‌كه‌یدا، زیاد له 4، 000 گوندی به وێران كراوی پێشكه‌شی كورد كرده‌وه، ئه‌مه‌و به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كورد تاكو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21یش درێژه‌ی هه‌بووه و له‌پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ئه‌و گۆڕانه هه‌ڵدرانه‌وه و له‌و كاته‌دا ته‌نها ئێسك و پروسك نه‌بێت هیچی ترت نه‌ده‌بینی به‌جۆرێك كه ئه‌و ئێسك و پروسكانه‌ش هێنده تێكه‌ڵ ببون كه به ئامێره‌كانی وه‌ك (شۆفڵ و حه‌فاره) هه‌ڵده‌درانه‌وه.
ئه‌مڕۆ، كورد ده‌ستیان گرتۆته سه‌ر هه‌رێمێك له به‌شی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق كه زۆربه‌ی كورده‌كان به‌ره‌و ئه‌م وڵاته داده‌كشێن و ڕۆژ به‌ڕۆژ فراوانتر ده‌بێت، له ساڵی 1990دا زۆربه‌ی ناوچه‌كان پارێزراوبون و حكومه‌تیًكی كاتی له‌لایه‌ن هه‌رسێ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كه‌ی جیهانه‌وه (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا) ـه‌وه دامه‌زرا بوو به پابه‌ند بوون به ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگی كه‌نداو، وه كورده‌كانیش له‌پاش ئه‌م خوله‌وه هه‌وڵیان ده‌دا كه كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسا و نه‌ریتانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه داده‌نران، ئه‌مه‌ش وای كرد كه گه‌لی كورد له‌ساڵی 2003ـدا و به‌یه‌كگرتووی و به پاڵپشتی پشتگیری كردنی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان توانیان ڕژێمی ێه‌دام حسێن ببه‌زێنن و ناویان بسڕنه‌وه له سه‌ر ئاڵا شه‌كاوه‌كه‌ی كوردستان، له‌دوای ئه‌وه‌ش سه‌ركرده و كه‌سه سیاسیه‌كانی ویستیان بینایی بگه‌ڕێننه‌وه كوردستان به بونیادنانی هه‌رێمێك بۆ خه‌ڵكه چه‌وساوه‌كه‌ی كورد، وه كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شه‌ی سه‌ندبوو كه ڕۆژانه حیزبی سیاسی و ده‌زگا ئابووری و پێگه‌یاندنی كه‌سانی پسپۆڕی به‌خۆوه ده‌بینی، حكومه‌تی نوێی دامه‌زراوی عێراقی هه‌ستا به ناساندنی هه‌رێمێك له ژێرناوی هه‌رێمی كوردان، ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی حكومه‌تی عێراقیش هه‌ستێكی زۆر به‌هێزتری له‌نێو دڵی كورداندا درووست كرد كه هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان كه ناسێنران به‌ڵكو حكومه‌تێكی كوردیشیان دامه‌زراند و ناویان لێ نا (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) و له نێو حكومه‌ته جیهانیه‌كانیشدا به (K.R.G) ده‌ناسرێته‌وه.كوردان و حكومه‌تێكی كوردی توانیان زۆرترین ئاسایش و ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دابین بكات و ببێته جێی شانازی و جێگه‌ی ئومێدی گشت كوردان.كورد به گوێنه‌دانه مێژووه فاشیزمه‌كانیان هه‌ستا به به‌ستنی په‌یوه‌ندی بته‌و له‌گه‌ڵا هه‌ردوو وڵاتی (فارس و توركیا) ـدا و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی خسته پاڵ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له ساڵی 2012-2013ـدا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه به‌رۆكی وڵاتانی شامی گرته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره بوون، هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای دڵی كورده‌كانی بۆ هاوزمانان و بگره بێگانه‌كانی ئه‌و وڵاته بكاته‌وه و كوردستانیش بكاته لانكه‌ی حه‌سانه‌وه بۆ ئه‌و برایانه‌ی كه له شامه‌وه هه‌ستابوون به په‌نابردن بۆ وڵاتی گه‌وره‌ی كوردستان......
سه‌رچاوه:
http://kurdishrights.org/info-on-kurds/
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
