ئه‌وه زۆر جار گوێبیستی ئه‌وه ده‌بوم که فڵانه که‌س چ عه‌یبی نه‌بوله‌ناکاو مرد، ئه‌منیش ده‌مگۆت خودایه ئه‌و به‌رایه چیه توشمان بوه، هه‌رواده‌که‌ی یه‌که‌ک له‌ناکاوده‌مری!وه‌لحاسل نه‌مده‌زانی لۆ ئه‌وهایه ؟
هه‌تا ماوه‌ک پێش ئێستا سه‌فه‌ره‌کی هه‌ولێرێم کرد، ژنه‌کی ناسیارمان ببوه مێوانمان که مێرده‌که‌ی له مێژنه‌بو ئه‌مری خوای کردبوو، ئه‌منیش لێم پرسی پله . . . . مام حاجی ؛کوو مرد؟ئه‌ویش ئه‌وهای گێڕاوه؛
حاجی هاته‌وه مارێ گه‌له‌ک هیلاک بو گۆتی مندار جغاره‌خۆره‌کی راده‌کشێم، ئه‌منیش گۆتم حاجی ده‌راوه‌سته ئه‌وه نانه‌که‌ش حازره نانی بخۆ ئه‌وجا بن‌و دۆرمه‌شمان هه‌بو جاوم کۆره‌بی حاجی گه‌له‌ک حه‌زی له‌دۆرمه‌ی بو به‌تایبه‌تی بنی مه‌نجه‌ره‌که‌ی لۆیه ئه‌منیش یه‌ک قاپی گه‌وره‌م لۆ تێکردو هه‌موی خوارد، ئه‌وجا ویستی راکشێ نه‌سرینی کچیشم هه‌ر جیرانی خۆمانه دیاربو له‌بازاڕی پاقلاوه‌ی کڕی بو هه‌نده‌ک پاقلاوه‌ی هینا گۆتی بابه ده‌ڕاوه‌سته مه‌نوو ئه‌و پاقلاوانه‌ش بخۆ بابیشی چاوم کۆره‌بی نه‌سرینی گه‌له‌ک خۆشده‌وه‌ست گۆتی کوو درم دێ قسه‌ی نه‌سه‌که‌ی بشکێنم وه‌ڵا له‌به‌ر دری نه‌سرینیش سێ چار پاقلاوه‌ی خوارد ئه‌وجا گۆتی مندار توخوا هه‌تا نه‌نوستیمه حه‌به‌کانی زه‌خت و سوکه‌ریشم لۆبینن سه‌رو درم قیچه‌ک ته‌واو نیه وه‌ڵا مندار حه‌به‌کانیان لۆ هینا دیاربو ئاوی له پێش نه‌بوهه‌ربه شه‌ربه‌تی مێوژی که‌نه‌سرین هینابوی له‌گه‌ر پاقلاوه‌که‌ی حه‌بی سوکه‌ری و زه‌ختی پێخوارد. ئه‌وجا حاجی ڕاکشا هه‌ر ئه‌و ڕاکشانه‌بو هه‌رنه‌ستاوه گاسم کرد حاجی حاجی، حاجی ئه‌وڕۆ نه‌مردیه هه‌زار ساره مردیه!
ئه‌وجا وه‌کی گێـم له‌و به‌سه‌رهاته‌ی حاجی ڕه‌حمه‌تی بوتێگه‌یشتم ئه‌و خه‌رکه‌ی کنه‌خۆمان لۆ چ عه‌یبیان نیه‌و له‌ناکاویش ده‌مرن!!!!!
hedi bedl
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
