جێگرێكی ئۆجه‌لان، چه‌ند نهێنییه‌كی رێككه‌وتنی توركیا‌و په‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات
ره‌مه‌زان كه‌ریم، چاودێری سیاسی‌و جێگری پێشوی عوسمان ئۆجه‌لان
25 ئازار, راپۆرت سلێمانی - م.ع -
ئه‌گه‌ر چی له‌روكه‌شدا ئامانجی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی‌و رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی توركیا‌و پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- كۆتاییهێنانه به‌كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته، به‌ڵام به‌وته‌ی چاودێرانی ره‌وشی سیاسی توركیا، ئه‌و رێككه‌وتنه به‌شێكی زۆر بچوكه له‌رێككه‌وتنێكی فراوانتر‌و ئاڵۆزی نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌شێكه له‌ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سورياى دواى به‌عس، قۆناغی جێبه‌جێكردنيشی په‌یوه‌سته به‌روخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه.له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جێگری پێشوی ئۆجه‌لان به‌شێك له‌ره‌هه‌نده شاراوه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ ئاوێنه‌نیوز ئاشكرا ده‌كات.
زريان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌نیوز: ره‌مه‌زان كه‌ریم، چاودێری سیاسی‌و جێگری پێشوی عوسمان ئۆجه‌لان، ئه‌ندامی پێشوی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان -كه‌جه‌كه- تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، "دوای گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست‌و دروستبونی به‌هاری گه‌لانی عه‌ره‌بی، گه‌لی كورد له‌باكوری كوردستان‌و پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌باشترین حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابون بۆ شه‌ڕ، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرا ساڵی 2013 ببێته ساڵی شه‌ڕ، شه‌ڕێكی به‌رفراوانی له‌نێوان په‌كه‌كه‌و ده‌وڵه‌تی توركیادا، به‌ڵام به‌رێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌راگه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی كۆتایی به‌ئه‌گه‌ری شه‌ڕ هێنا " .
ره‌مه‌زان كه‌ریم وتی، "وه‌ك به‌رێز ئۆجه‌لان له‌په‌یامه‌كه‌یدا دوپاتیكرده‌وه، كه گه‌لی كورد ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئاشتییه‌وه مافه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت نه‌ك له‌رێی شه‌ڕه‌وه، بۆیه پاش په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان هه‌لێكی مێژویی بۆ كوردان له‌باكوری كوردستان‌و توركیا هاتۆته پێشه‌وه كه به‌رێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان پێشه‌نگ‌و دروستكاریه‌تی " .
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو 21/3، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه خوێندرایه‌وه كه له‌به‌شێكیدا ئۆجه‌لان داوای له‌گه‌ریلا كرد چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكه‌ن‌و كێشه‌كان له‌رێی خه‌باتی سیاسیه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ره‌مه‌زان كه‌ریم، چه‌ند رێكه‌وتنێكی نهێنی له‌نێو رێكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و ئۆجه‌لان به‌مشێوه‌یه ده‌خاته‌رو، "یه‌كێك له‌رێككه‌وتنه‌كانی پشت په‌رده له‌نێوان به‌رێز ئۆجه‌لان‌و ده‌وڵه‌تی توركیا له‌باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان‌و سوریا‌یه، چونكه به‌شی زۆری رۆژئاوای كوردستان له‌ده‌ستی په‌كه‌كه‌دایه، ئه‌و ناوچانه‌ش سنوریان به‌سنوری باكوری كوردستانه‌وه‌یه، بێگومان توركیا ئه‌مه قبوڵ ناكات‌و نایه‌وێت ئه‌زمونی هه‌رێمی باشوری كوردستان له‌رۆژئاوای كوردستان دوباره ببێته‌وه‌و له‌ئاینده‌دا به‌ناچاری وه‌ك باشور مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات " .
ئه‌و چاودێره سیاسه كه شاره‌زای كاروباری په‌كه‌كه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "له‌ئێستادا پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئارادایه بۆ لێدانی سوریا له‌لایه‌ن ناتۆوه [په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی] بۆ كۆتاییهێنان به‌رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، تائاستێكیش ئه‌م پلانه له‌قۆناغی كۆتاییدایه.هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین‌و ئوردن له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندایه بۆ كۆتایهێنان به‌كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئاماده‌كاريى بۆ ئه‌وهێرشه .
ئه‌و، چاره‌سه‌ركردنی رێژه‌یی كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل ـ فه‌له‌ستین، ئیسرائیل ـ توركیا، په‌كه‌كه ـ توركیا، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی 20ی ئازاری ئۆباما بۆ ناوچه‌كه به‌وه لێكده‌داته‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌و سه‌ردانه‌ی ویستی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه سه‌رقاڵ نه‌بن به‌كێشه ناوخۆییه‌كانی نێوانیانه‌وه‌و ساز‌و ئاماده‌بن بۆ هێرشی سه‌ربازی ناتۆ بۆ سه‌ر سوریا‌و كۆتاییهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و چاودێره سیاسیه وتی، ئۆباما توانی تا ئاستێك ئه‌و كێشانه بێده‌نگ بكات، به‌تایبه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كۆتایی به‌كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل‌و توركیا هات‌و ئیسرائیل داوای لێبوردنی له‌توركیا كرد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره له‌مێژوی خۆیدا ئیسرائیل داوای لێبوردن له‌ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی ده‌كات، هه‌ربۆیه پشتگیریكردنی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا له‌په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان‌و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆگان بۆ ئاشتی، به‌ڵگه‌یه بۆ بونی ئه‌و پلانه نێوده‌وڵه‌تییه كه دوباره نه‌خشه‌ی سیاسی‌و جوگرافی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ره‌نگ رێژده‌كاته‌وه.
به‌وته‌ی ره‌مه‌زان، توركیا‌و په‌كه‌كه به‌پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتون كه پاش روخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامنه‌دات، چونكه ئه‌گه‌ر توركیا رێكنه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، ئه‌وا سوریا‌و ئێران ده‌توانن په‌كه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و له‌دژی توركیا به‌كاربهێنن.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامنه‌دایه، ئه‌وا توركیا ده‌یتوانی به‌هێز كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی –په‌یه‌ده- بێنێت له‌رۆژئاوای كوردستان، بۆیه ئه‌مه‌ریكاو توركیا مه‌به‌ستیان بو سه‌ره‌تا كێشه‌ی په‌كه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و دواتر كار له‌سه‌ر گۆڕینی رژێمی سوریا بكه‌ن.
جێگره‌كه‌ی پێشوی ئۆجه‌لان ده‌ڵێت، "له‌رابردودا په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی تێرۆریستی ده‌ناسێنرا، به‌ڵام دوای په‌یامه‌كه‌ی به‌رێز ئۆجه‌لان، بزافی كوردی له‌باكوری كوردستان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕاپه‌ریوی جه‌ماوه‌ریی ته‌ماشا ده‌كرێت، وه‌ك ئۆجه‌لانیش له‌په‌یامه‌كه‌یدا وتی من راپه‌رینم به‌رپاكردووه دژی سته‌م، هه‌رچه‌نده ئه‌م په‌یامه وه‌ك راستییه‌ك لای ده‌وڵه‌تی تورك قبوڵكراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ دانی پێدانانێت. "
ناوبراو رونیكرده‌وه كه پاش په‌یامه‌كه، ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش دوای 30 ساڵ له‌خه‌باتی چه‌كداریی، په‌كه‌كه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری ده‌ناسێنن‌و پاش ناوی تێرۆریان لێكردۆته‌وه.
http://awene.com/article/2013/03/25/20383
2
چه‌مكی میساقی میللیی، له‌په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان-دا
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
7 نیسان, راپۆرت سلێمانی - م.ع -
هه‌ریه‌ك له‌چه‌مكه‌كانی گه‌ڕانه‌وه بۆ میساقی میللی، بێده‌نگكردنی چه‌ك، به‌ستنه‌وه‌ی چارەسەری کێشەی کورد لەباكوری كوردستان به‌سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتی له‌په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لاندا، هاوكات خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی لاى كاربه‌ده‌ستانی ئێستای ده‌وڵه‌تی توركیا‌و نزیكی دیدگاكانی ئۆجه‌لان‌و ئه‌ردۆگان له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد لەتوركيا، له‌م ڕاپۆرته‌دا شیكارو شرۆڤه‌ی پێویستییان بۆ ده‌كرێت.
ئا: ئاوێنه‌نیوز :
ره‌مه‌زان كه‌ریم، چاودێری سیاسی‌و جێگری پێشوی عوسمان ئۆجه‌لان، ئه‌ندامی پێشوی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان -كه‌جه‌كه- له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاوێنه‌نیوز خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز بۆ ئاماژه‌كانی پشتی به‌شێك له‌په‌یامه‌كه‌ی 21ی ئاداری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- ده‌كات كه له‌شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان، له‌به‌رده‌م دو ملیۆن له‌ئاهه‌نگێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا خوێندرایه‌وه.
میساقی میللی له‌په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لاندا
له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی 21ی ئاداردا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان داوا لەکوردو تورکمان‌و عەرەب‌و ئاشورییەکان كرد کە بەپێچەوانەی میساقی میللی دابەشکراون‌و ئەمڕۆ لەکۆمارەکانی سوریا‌و عێراقدا مەحکومی کێشەو پێکدادانی گەورەبون، لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ھاوکاری نەتەوەیی‌و ئاشتیدا گفتوگۆ لەسەر راستییەکانی خۆیان بکەن، لەوانە ئاگاببنەوە بڕیاریان لەسەر بدەن.
له‌وباره‌یه‌وه ره‌مه‌زان كه‌ریم رایده‌گه‌یه‌نێت، سنوری میساقی میللی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان، به‌پێی میساقه‌كه دهۆك سلێمانی موسڵ هه‌ولێر كه‌ركوك‌و رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌نه‌وه سنوری ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه.
میساقی میللی چییه؟
میساقی میللی بەیاننامەیەکی شەش مادەییە کە تورکەکان بەمانیفێستی سیاسی جەنگی رزگاری ناوی دەبەن لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا کە لەساڵی ١٩٢٠لەلایەن مەجلیسی مەبعوسانی عوسمانییەوە بەکۆی دەنگ پەسندکراوە، لەمادەی یەکەمی ئەو بەیاننامەیەدا باس لەوەکراوە کە ئەو بەشانەی خاکی عوسمانی کە دوای رێککەوتنی ٣٠/١٠/١٩١٨ لەژێر داگیرکاری دوژمنان‌دا ماونەتەوە بێ ھیچ ئەملاولایەک خاکی دەوڵەتی عوسمانین، ھەر بەپێی ئەو بەیاننامەیەش ساڵانێکی زۆرە تورکەکان لەوچوارچێوەیەدا ھێشتا ویلایەتی موسڵ كه شاره‌كانی موسڵ، هه‌ولێر، کەرکوک‌و سلێمانی‌و رۆژئاوای كوردستان ده‌گرێته‌وه، به‌بەشێک لەخاکی خۆیان دەزانن.
روخانی ئه‌سه‌د، سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان
ره‌مه‌زان كه‌ریم رونیده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌سوریا بروخێت‌و هه‌ندێك له‌مافه‌كانی كورد له‌باكوری كوردستان دابین بكرێت، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی دابه‌شبونی عێراقیش زۆر چاوه‌ڕوانكراوه، بۆیه به‌پێی پابه‌ندبونی هه‌مولایه‌نه‌كان به‌میساقی میللیییه‌وه، ئۆتۆماتیكییه‌ن، له‌كۆی چوار پارچه‌ی كوردستان سێ پارچه‌ی ده‌چێته سه‌ر توركیا‌و به‌سیسته‌مێكی كۆفیدراڵی به‌رێوه‌ده‌برێن، به‌وه‌ش كوردستان هه‌م ده‌بێته ئه‌ندامی ناتۆ هه‌م ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك خیانه‌ت له‌گه‌لی كورد نه‌كات‌و رێكه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات ئه‌وا هه‌م میلله‌تی كورد، هه‌م توركیا سودمه‌ند ده‌بێت لێی " .
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشوی په‌كه‌كه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه به‌پێی رێكه‌وتنی ساڵی 1993ی نێوان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان‌و سه‌رۆك كۆماری پێشوتری توركیا، توكوت ئۆزال، كه جه‌لال تاڵه‌بانی‌و مه‌سعود بارزانیش ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه بون‌و ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان قبوڵ كردووه، له‌ئه‌گه‌ری دابه‌شبونی عێراق له‌داهاتودا، باشوری كوردستان بكه‌وێته ناو فیدراسیۆنی توركیاوه، چونكه توركیا ئه‌ندامه له‌ناتۆو پاڵێوراویشه بۆ به‌ئه‌ندامبون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌ر كات توركیا ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وا ئه‌و كات ستانداری ژیانی سیاسی‌و ئابوری‌و كوردان پێشده‌كه‌وێت، چونكه كورد له‌باشوری كوردستان هیچ خێرێكیان له‌عێراق نه‌بینیوه " .
ناوبراو پێیوایه كه حكومه‌تی ئێستای توركیا خه‌ون به‌گه‌راندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانییه‌وه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش به‌رونی له‌ستراتیژی كاركردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگاندا ده‌بینرێت، له‌به‌رئه‌وه توركیا ناچاره له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌وێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه، چونكه به‌بێ كورد مه‌حاڵه ئه‌و خه‌ونه‌ی كورد بێته‌دی.
جیاله‌وه‌ش ئه‌ردۆگان چه‌ندجارێك باسی ئه‌وه‌یكردووه كه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گه‌وره ده‌كات كه زیاتر له 10 ساڵه ئه‌مه‌ریكا كاری بۆ ده‌كات، پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گه‌وره‌ش بریتییه له‌دوباره دارشتنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی‌و جوگرافی رۆژهه‌ڵات‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك‌و دروستبونی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی دیكه.
http://awene.com/article/2013/04/07/20685
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
