خۆشبەختی و ئازار ... دلێر پەروێز/ هێلسینکی

ساتە وەختی لە دایک بوون ژیان بە گریانمان دەهێنێ، دواتر کێشەی برسیتی و تینوێتی و ئازار دەست پێ دەکەن.

هەمانە (نازانین رێکەوتە یان نوسراوە) هەر لە سەرەتای ژیانمانەوە دەکەوینە سەفا و خۆشی هەشمانە بەدبەختی.

هەندێ لە ئازارەکان رێژەیین بەندە بە خودی خۆمانەوە! ئەوانەش کە جێگرن بۆ هەموان وەکو یەکن و دەکەوێتە سەر مامەلەی مرۆڤەکان بۆ سوککردنیان یان کەلکە کردنی.

سانایی ژیان لە بریار دانە بریاری ئازایانە لە رێ وشوێنی خۆی! بۆیە بۆ هەندێکمان ژیان سانایە، بۆ هەندێکشمان ژیان دۆزەخە چونکە نە لە رابردوو نەش لە ئێستادا توانای بریاردانمان نیە.

تا تەمەنی هەرزەکاری باری معریفی دایک و باوک ئاستی ئازار و خۆشبەتی دیار دەکەن، لەوە و دوا خۆمانین رێگا بۆ گەر ئازار بێت یان خۆشبەختی دەکەینەوە.

لە راستیدا خۆشبەختی ئامانجی هەمومانە، ولێ نازانین چۆنی وە چن بەخەین!

ئەوانەی ئازار دەکێشن هێشتا کۆیلەی دەستی فەرهەنگی دەستی دایک و باوکیانن، بە روویەکی تر خاوەن ویژدانی خۆیان نین.

خۆشبەختی لە هیچ شوێنێک نییە تا هەنگاوی بۆ هەڵبەهێنین، لە لای هیچ کەسێکیش نییە تا بە نزا و پارانەوە بە دەستی بهێنین، خۆشبەختی تەنیا بە ئازادی رەهای خودوە دێتە بەرهەم، خاوەنداریتی ویژدان و دروستکردنی فەرهەنگی تایبەت بە ویژدانتەوە خۆشبەختت دەکات. تۆ بەم ویژدانە نوێیەتەوە دەزانی ئازار بونی نییە یان ئازارەکان جۆرێکن لە خۆشبەختی، ئەمە تەنیا رامان نییە بەڵکو یاسای ژیانە.

٢٩/١٠/٢٠١٣


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر