لای بەرپرسانی شاری سلێمانی، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، لای ئەندامانی شارەوانی و بەرپرسە گشتییەکان، خوێنی خەڵکی شاری سلێمانی بێ نرخ و بێ بەهایە، بە بەڵگەی ئەوەی کە هەفتانە و مانگانە چەندین کەسی شاری سلێمانی خوێنی دەڕێژرێت و گیان لەدەست دەدات، بێ ئەوەی هەستن بەکاری بەپەلە و جدی بۆ ڕێگری لە گیان لەدەستدانی خەڵکی.
ئەی بەرپرسانی شاری سلێمانی، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی شارەوانی و سەرجەم بەرپرسە گشتییەکان لە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات، یاخوا دینار بە دیناری ئەو پارەیەی وەری دەگرن پێتان حەرام بێت، چونکە ئەو پارەیە لەبەرامبەر ئیدارەدان و پاراستنی ژیانی خەڵکی شار وەری دەگرن، بەڵام ئەوەتان نەکردووە، بەتایبەت لەپاراستنی گیانی خەڵکی لە رووداوی هاتوچۆ.
هەفتانە و مانگانە چەندین کەس بە رووداوی هاتوچۆ دەبنە قوربانی، بەڵام ئێوە زۆر بەخەمساردانە وەری دەگرن و وادەزانن خوێنی میش و مێشولە رژاوە.
له هه‌موو دنیادا به‌رپرس بۆیه هه‌یه تا کێشه‌ی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ربکات و کاربکات بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌کرێت که‌مته‌رخه‌مییه‌کی گه‌وره‌ی به‌رپرسانی سلێمانییه ده‌رهه‌ق به گیانی هاوڵاتیان، مه‌به‌ستیشمان له به‌رپرس، هه‌موو ئه‌وانه‌یه که له‌سلێمانی پۆستی گشتییان هه‌یه له پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگار و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌کانی شاره‌که.
ئاشکرایه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه دوو سیسته‌می کارکردن هه‌یه، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که به‌رپرسان ده‌گه‌ڕێن به‌شێون که‌موکورییه‌کان و ده‌ستنیشانی ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردن، ئه‌ویش پێش روودانی هه‌ر کێشه‌یه‌ک، که به سیستمی چاره‌سه‌ری پێشوه‌خت ناسراوه.
شێوه‌ی دووه‌میان ئه‌وه‌یه که کاتێک کێشه‌یه‌ک له شوێنیک رووده‌دات، راسته‌وخۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌که ده‌کرێت بۆئه‌وه‌ی کێشه‌ی دووه‌م روونه‌داوه‌ته‌وه، که به سیستمی پێشگری له رووداوی دووه‌م ناسراوه.
له به‌رپرسانی سلێمانی ده‌پرسم ئایا ئێوه به‌کام له‌و دوو سیستمه کارده‌که‌ن بۆ کەمکردنەوەی رووداوی هاتوچۆ.
له‌م بابه‌ته‌دا شوێنێکتان بۆ ده‌ستنیشان ده‌که‌م که سالانه چه‌ندین که‌سی تیاده‌بێته قوربانی و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئایا ئێوه چیتان کردووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته؟
ئێوه‌ی به‌رپرس له‌سه‌ر پاراستنی ماڵ و گیانی هاوڵاتیان موچه و ئیمتیازات وه‌رده‌گرن، بێگومان گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ر هاوڵاتییه‌ک به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می و ئێوه، خوێنه‌که‌ی له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه، لای هه‌موو هاوڵاتیان ئه‌وه روونه مه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێت خۆتانی لێ بێ ئاگا بکه‌ن.
هه‌ندێکتان زۆر خیران بۆ وه‌رگرتنی موچه‌و ئیمتیازات و دروستکردنی کۆشک و ڤێلا بۆخۆتان، به‌ڵام زۆر خاون بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هاوڵاتیان و پاراستنی گیانیان.
له هه‌ر هاوڵاتییه‌کی شاری سلێمانی بپرسیت ئه‌و شوێنانه کامانه‌ن که زۆرترین رووداوی هاتوچۆ و گیانله‌ده‌ستدانی تیا رووده‌دات، راسته‌وخۆ چه‌ند شوێنێکت پێ ده‌ڵێت، بەڵام چاوی ئێوەی بەرپرس پارە کوێری کردووە نایبینن.
یه‌کێک له‌و شوێنانه که تا ئێستا به‌ده‌یان که‌س تیادا بوونه‌ته قوربانی، هه‌موو مانگێک یه‌کێک تیادا ده‌بێته قوربانی، بریتیە لە شه‌قامی شه‌ست مه‌تری نزیک شوقه‌کانی قالاواوه، که رۆژانه هەزاران دانیشتوانی کوردسیتی و لوبنان سیتی و دییه سیتی پیادا هاتووچۆده‌که‌ن، جگه له‌و کارمه‌ند و کرێکارانه‌ی که بۆ ئیش و کار دێن و ده‌رۆن و به‌و شه‌قامه‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه.
هەر بۆ زانیاری جەنابت، ئەی ئەوەی پارە وەردەگریت لەپێناو پاراستنی گیانی ئەم خەڵکە (دەسەڵاتداری یان ئۆپۆزسیۆنی)، مانگی رابردوو کاک عومەر کە ماڵیان بەرامبەر مەلعەبەکەی چوارباخە لەسەر ئەو شەقامەى گیانی لەدەست دا، کاتێک ویستی بپەڕێتەوە بۆ ئەو بەر شەقامەکە بۆ کڕینی گوڵ سەیارە لێی دا‌و مرد .
هەروەها چه‌ندین خوێندکار لەو شەقامەدا بوونه قوربانی، ئەوان له‌بری ئه‌وه‌ی بچن بۆ قوتابخانه ته‌رمه‌که‌یان چوه‌وه بۆ ماڵه‌وه، چه‌ندین باوک و دایکی تیا بوونه قوربانی، له‌بری ئه‌وه‌ی دوای کاره‌کانیان بچنه‌وه بۆ لای ماڵ و مندالیان، به‌ڵام به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی سلێمانییه‌وه، ته‌رمه‌کانیان چووه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
ئەی بەرپرسان، خوا تۆڵەی سەرجەم ئەوانەتان لێ بکاتەوە کە بوونە قوربانی، کە لەبەرنەبوونی پردی نەفەر پەڕینەوە ئەوان بوونە قوربانی.
فه‌رموون به‌رپرسانی سلێمانی بچن له دانیشتوانی نزیک ئه‌و شه‌قامه بپرسن، بزانن چه‌ند کرێکار، چه‌ند قوتابی و خوێندکار، چه‌ند دایک و باوک و منداڵ له‌و شوێنه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئێوه تا ئێستا نه‌تان توانییوه پردێکی نه‌فه‌ر په‌ڕینه‌وه‌ی تیادا دروستبکه‌ن.
ئه‌بێت به‌هۆی که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی ئێوه‌وه چه‌ند که‌سی دیکه‌ش گیان له‌ده‌ستبدات، خوا تۆڵه‌تان لێ بکاته‌وه و دینار بەدیناری معاشەکەتان پێ حەرام بێت کە وەری دەگرن بەناوی پاراستن و ئیدارەدانی ژیان و خوێنی خەڵکی.
بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆنیش کە لە ئەنجومەنی پارێزگان بەدەرنین لەو کەمتەرخەمی و تاوانە، چونکە ئەوانیش بەدواچوونی جدییان نییە بۆ ئەم کێشەیە، و نەیانکردووە بە خەمی گشتی، فەرمون ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن یەک نوسراوی رەسمی خۆتان یان یەک بەدواداچوونی مەیدانیمان نیشان بدەن بۆ ئەم کێشەیە، کە قسەتان لەسەر کردبێت و داکۆکیکتان لەسەر کردبێت.
چەندین کەس بەهۆی کەمتەرخەمی ئێوەی بەرپرس لە ( دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ) بوونە قوربانی رووداوی هاتوچۆ ناچار بڵێین یاخوا دینار بەدیناری ئەو پارەی وەریدەگرن وەک چڵکی سەگ پێتان حەرام بێت و خوا تۆڵەتان لێ بکاتەوە.
عه‌لی محه‌مه‌د ـ هاوڵاتییه‌کی دانیشتووی نزیک شەقامی مه‌رگ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
