خیانه‌ت له‌نیشتیمان. . نــه وزادهــه‌ورامــانــی
بۆ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان . .
نیشتیمانم بینی كزكز له چراكه‌ی نه‌نكم كزتر كز . .
به‌ڕوخساریه‌وه وادیار بوو له‌یه‌كه‌م چركه‌وه به‌كۆچی ناواده‌ی تۆی زانی بوو. .
ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له ڕه‌شی . .
ئه‌و چركانه‌ی پڕپڕ بوون له خیانه‌ت له تۆ. .
ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له خیانه‌ت له نیشتیمان . .
ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له خیانه‌ت له یاساكانی خوا . .
ئه‌و چركانه‌ی پڕ پڕ بوون له خیانه‌ت له یاساكانی مرۆڤایه‌تی . .
ئه‌وان ده‌بێت پڕ پڕ بن له دڕنده‌یی. .
ئه‌وان ده‌بێت دور دور بن له مرۆڤایه‌تی دورتر . .
تۆش پڕ پڕ له به‌رائه‌ت له دڵسۆزی بۆ نیشتیمان . .
تۆش پڕپڕ له‌نوسین و ووشه‌ی جوان. .
تۆش پڕ پڕ له كڵپه و بڵێسه به‌ره‌و ڕووی ناحه‌زانی نیشتیمان. .
نا…نا…نا…ناسه‌رده‌شتگیانهاوڕێمتۆنامری . .
به جه‌سته لێره نیت بۆشه‌رمه‌زار كردنی بكوژانت وێنه‌كه‌تم له گه‌ڵ هه‌ڵگری . .
ئێمه‌یش پڕپڕین له ووشه‌كانی تۆ. .
ئێمه‌یش پڕپڕین له‌و شیره‌ی تۆی پێ گۆش كرا . .
واز ناهێنین تا نه‌زانین خوێنی تۆ چی لێ هات بۆ كوێ برا ؟!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
