هه‌موو كات په‌ره‌ستن به خوێن، به قوربانی بووه..ئیسماعیل "ئه‌م زه‌بیح الله"یه پیرۆزه، ته‌ماشایه ئیبراهیم بكه..تاكه رۆڵه‌ی دڵگیری له رێگه‌ی عه‌شقدا ده‌كاته قوربانی..چه‌قۆ له‌سه‌ر گه‌رووی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی تووند ده‌كات.منداڵێك كه به ته‌مه‌نی و ره‌نج و هیواوه په‌روه‌رده‌ی كردووه..ئای به ده‌ستی خۆی سه‌ری ده‌بڕی.
عه‌شقیش دووباره تینووی پاكی و بێگه‌ردیه.نیوه‌ی رۆشنبیرانی بێ دڵ و ئازار، ده‌ڵێن ئه‌وه قوربانی بۆچی..په‌ره‌ستگا چ پێویستی به قوربانیه؟ خوا بۆ خوێنی خۆش ئه‌وێ؟
سه‌ر سوڕهێنه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ر!! ئه‌وه بۆ تێناگه‌ن؟ ئه‌مه ئه‌و نیه كه خوێنی ده‌وێ، قوربانی ده‌وێ، ئه‌مه عاشقه كه زۆر پێویستی پێ یه‌تی.ده‌یه‌وێ به‌و بڵێ نه و به خۆیشی به دڵی به ئیمانی نیشان بدات كه ( (من ئیسماعیله‌كه‌م ده‌كه‌مه قوربانی تۆ) ) نیشانی بدات كه من له خۆشویستن له ئیمان ره‌های ره‌هام!!
ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو دروستكراوه‌كان نییه، ئه‌وه‌ی كه سروشت له بوونی رێپێنه‌دراوه، له دروستكردنی عاجزه، من هه‌مه، من دروستی ده‌كه‌م!
ئه‌ی عه‌شق! من تینوو به‌م ئاو و هه‌وا پیسه نیم..ئه‌ی ئیمان من ئیمانم به ژیانێك پیس ناكه‌م.."ئیخلاس..ئیخلاس.."
واته به‌س تۆ..یه‌كی و یه‌ك تۆی!!
چۆن ئه‌مه نیشان بدات؟ نه‌ك به‌و كه"ئه‌و" ده‌زانێت.نه به خۆیشی كه خۆی وه‌ده‌ستی دێنێ.نه، به‌م شانۆ و به‌رقو باقه پێویست نیه..زه‌حمه‌ت! چ هه‌وڵێكی چێژبه‌خشه! چ مستیه‌كی هه‌یه هه‌رچی به‌ئازارتر شیرین‌تر!
به‌ڵێ قوربانی! عه‌شق تینوو ده‌بێ، ده‌بێ خوێن بدرێ، سارد ده‌بێته‌وه و ده‌بێ ئاگری بده‌ی، برسی ده‌بێ و ده‌بێ قوربانیش بكه‌ی، عه‌شق به قوربانی، به خوێن هێز په‌یدا ده‌كات..سازگار ده‌بێ و گه‌شه ده‌كات و پاك و بێگه‌رد ده‌بێ..
وه ئێستاش جه‌ژنی قوربانه..!!
(هبوگ در كویر ێ470)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
