
له‌سه‌ر سركه‌ییی سه‌ری تۆ چه‌ند شیعراوی بوون ڕه‌نگه‌كان،
چه‌ند به‌رز ده‌فڕین خه‌یاڵه‌كان؛
خه‌یاڵی خه‌م و گریان و چیرۆكی ئه‌شق و یاخیبوون،
سیحری ژیان و مردن و سیحری گوڵ و نیشتمان و
سیحری "كچێك"،
(ئه‌و ساتانه‌ی تۆ له ماڵ و له گه‌ڕه‌ك و له شه‌قامه‌كانی شار و له باخه‌وانی نه‌زان و له پاسه‌وانی نیشتمان) تووڕه بوویت و پشتت هه‌ڵكرد، هه‌ر ته‌نیا خۆی بۆ تۆ بوویه نیشتمان و
تۆ ڕۆیشتیت و هه‌موو جوانییه‌كانی شیعرت،
له بوونی ئه‌ودا، به جێ هێشت!
بۆ مه‌رگی تۆ و بۆ نه‌مرییت،
بۆ كۆچی تۆ و بۆ كه‌ژاوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ت له‌و تاراوگه‌ی
له "ده‌ربه‌ندی په‌پووله"وه،
درێژترین داستانت بۆ ناسینی نووسییه‌وه و
هه‌موو مێژووت له ته‌نگاییی ئه‌و "ده‌ربه‌نده" سیحراوییه‌دا كۆ كرده‌وه،
من ده‌مه‌وێت په‌یڤێك بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی تۆ بخولقێنم.
ته‌نیا په‌یڤێك..
كه‌چی له‌به‌ر چۆڕاوگه‌ی كانیی وشه‌دا،
په‌نجه‌كانم هێشتا هیشك و
داوی گه‌رووم وه‌كوو "ته‌ون"ی جاڵجاڵۆكه ئاڵۆزكاون.
"زنه"ی زمانم وا خه‌ریكه له تینواندا ده‌خنكێت و
چاوه‌ڕوانه "ئه‌سپێك له په‌ڕه‌ی گوڵاڵه"،
به چوارناڵه،
هه‌ڵیبگرێ و له به‌ستێنی "ڕه‌نگدان"ی زه‌ریاچه‌یه‌كدا دایبه‌زێنێ.
ته‌نیا په‌یڤێ و په‌یڤێك نییه...گه‌وره‌ییی تۆ له خۆی بگرێ.
پشكۆ نه‌جمه‌دین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
