په‌تای خه‌ڵاتكردن و رێزلێنان ... ره‌سول به‌ختیار
باس له سه‌رده‌می زوو ده‌كه‌ن، كه چ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كیان نواندووه، كه‌چی شتێكیان دیار نییه پێشكه‌شی ده‌وروبه‌ری خۆیان بكه‌ن، له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیوون ورووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان قسه‌ی باق وبریق ده‌كا، به‌ڵام چه‌ند هه‌نگاوێك دوور كه‌وته‌وه، هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌گۆڕی وهه‌زار قسه‌ی نه‌شیاو ده‌كا، كه‌س كه‌س ناخۆێنێته‌وه، كه‌چی خۆی پی داهێنه‌ره له‌هه‌موو بواره‌كانی شیعر وگۆرانی ورۆژنامه‌نووسی و وه‌رگێڕان و ئه‌ده‌بدا، ته‌نها ده‌یه‌وی خۆی قسه بكات وقسه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی فلسێك ناهێنی، چونكه ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌نووسی وچاپه‌مه‌نی وهونه‌ر ته‌نها به باڵای ئه‌ودا هه‌ڵبڕاوه وهه‌ر ته‌نها خۆی له‌هه‌موو سه‌رده‌مه تاریك و رووناكه‌كان سوارچاكی ئه‌و مه‌یدانانه بووه، هه‌رده‌م باس له گرنگی كتێب ده‌كا، به‌ڵام كتێبه‌كانی ته‌نها له‌سه‌ر ره‌فه‌دا داناوه وساڵی جارێك به‌لایدا ناچی وكه‌چی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه سه‌دان وهه‌زاران سه‌رچاوه‌ی هه‌یه له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی باسی لێوه ده‌كات، هه‌ر چۆنیك بی وه‌ك زۆربه‌ی شته باوه‌كانی وڵاتی ئێمه وایه، سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه هه‌ر سه‌نته‌ر وكۆمه‌ڵه وفه‌رمانگه‌یه‌كی رۆشنبیری هه‌یه، بانگه‌واز ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵات ده‌كا ورێزیان لی ده‌نێت، رێز لێنان وخه‌ڵاته‌كه‌ش له شووشه‌یه‌كی لۆگۆ و پاره‌چه كاغه‌زێكی پێچراو پێك دی، ئیتر ئه‌گه‌ر ده كه‌سیش له نێو هۆڵه‌كه‌دا دانیشتبن، جگه له‌وانه‌ی خه‌ڵات و رێزلێنیان پی ده‌به‌خشری، كه‌سی دیكه له‌ناو نییه، باشه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئه‌دیب گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته له‌لایه‌ن ده‌زگا وسه‌نته‌ر وكۆمه‌ڵه‌یه‌ك رێزی لی بگیری، كه‌واته كار وداهێنانی زۆر باشی كردووه، بۆیه خه‌ڵك به‌گشتی ده‌یناسی وبابه‌ته‌كانی له زۆر شوێن بۆته وێردی سه‌ر زمانان وبۆچه‌ند زمانێكیش وه‌رگێڕدراوه، كه‌چی ئاماده‌بووان له‌هۆڵێكی گه‌وره‌دا سه‌یری ئه‌و لاو ئه‌ولا ده‌كه‌ن ته‌نها خۆیان ده‌بینن، سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه شه‌رم له‌خۆی ناكات، چونكه كه‌سوكاره‌كه‌شی له‌وێدا نییه، ئێستا بۆته باو هه‌ر ده‌بینین رێز لێنان وخه‌ڵات كردن بۆته په‌تایه‌ك هه‌موو لایه‌كی گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه نیشتمانیان به‌جوانترین چیرۆك وشیعر و رۆمان رازاندۆته‌وه ونه‌وه‌كان توانیویانه سوود له‌و وشه به‌نرخانه‌ی ئه‌وان وه‌ربگرن، ئه‌م په‌تایه‌ش ته‌نها شاره گه‌وره‌كانی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكۆ شارۆچكه وشاره دێیه‌كانیشی گرتۆته‌وه، له‌هه‌مووشی سه‌یرتر كابرای رێزلێندراو وخه‌ڵات كرا‌و تاده‌گاته شوێنی خۆی ناتوانی له‌شه‌قامه‌كه بپه‌ڕێته‌وه وكه‌س بواری نادات، چونكه ئۆتۆمبیله‌كان گه‌لێك زۆرن وشاریان ته‌نیوه، ئێمه رێگه له پێشكه‌وتن ناگرین (به‌و وتایه‌ی زۆربوونی ئه‌و هه‌موو ماشێنه وای كردووه ئێمه پێشكه‌وتوو بین)، هه‌ر سه‌یری دیواره‌كان ده‌كه‌یت تابلۆكان به‌زمان و رێزمانێكی نابه‌جی نووسراون، كه‌چی هه‌موو ده‌ڵێن ئێمه ناتوانین ئه‌م هه‌موو باس وخواس وكێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه له بواره‌كه‌ی خۆی چاره‌سه‌رێكی وای نه‌دۆزیوه‌ته‌وه جگه له‌باسكردنی یه‌كتری به‌خراپه وكه خه‌تای ئه‌م وئه‌وه بۆیه كاره‌كان گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه، ئێستا ئێوه ده‌ڵێن ئه‌وه چی ده‌ڵێت له‌هه‌موو وڵاتانی دونیا هه‌ر وایه وهه‌ر وا بووه، ئێمه‌ش سه‌ره‌تاین، كه پێشی ده‌ڵێ كه سه‌ره‌تاین ئه‌م په‌تایه بۆ سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌و خۆی لێت لا لووت ده‌كا و به‌جێت دیڵی، كه دووباره ده‌گه‌یه‌وه لای به‌شان باڵتدا هه‌ڵده‌ڵی، تاوه‌كو هیچ له‌و قسانه‌ی پێشووتر نه‌كه‌ی، په‌تای رێزلێنان وخه‌ڵات به‌خشینه‌وه یه‌خه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌باته‌كان دابچینه‌وه، ئه‌وا شه‌رم دایان ده‌گری، چونكه كارێكی وا نه‌كردووه خه‌ڵات بكری، به‌قسه‌ی زۆربه‌ی زاناكان به‌خه‌ڵاتكردنی یه‌كێك واته ئه‌و كه‌سه داهێنانی كردووه وپیر بووه بۆیه له‌دوای ته‌مه‌نیكی زۆردا پێویسته خه‌ڵات بكری، قسه‌م زۆر ماوه به‌ڵام به‌ته‌نها با قسه نه‌كه‌م، له‌و چه‌ند دیڕه‌ی گوتوومه پێویسته ئێوه هه‌ڵه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ن وته‌واو كردنی ئه‌م بابه‌ته با بۆ ئێوه بی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
