
بابه ت/ ئاشتەوایی نەتەوەیی و كۆمەك بۆ رۆژئاوای كوردستان پڕۆژەیەكی نەتەوەیی بۆ هونەرمەندە بەڕێزەكانی كورد:
سڵاو بەڕێزان: لە ئێستاوە تا هاتنی جەژنی نەورۆز : تكایەك و پێشنیارێك بۆ هەموو هونەرمەندانی كورد لە هەر كوێیەك بن ((لەهەموو دونیا كە مەترسیەك دێتە سەر هەر نەتەوەیەك ئەوا هەموو هونەرمەندەكانیان بە كۆمەڵ لە یەك كۆنسێرتدا بە یەكەوە گۆرانی دەچڕن)) لەژێر رۆشنایی ئەم ناونیشانە ئێمە وەكو رێكخراوێكی كوردی و ئاشتەوایی ئەم پێشنیارە بۆ هونەرمەندە خۆشەویستەكانمان دەخەينە روو بۆ ئەوەی هونەر تەنها نەبێتە هۆكارێك بۆ خۆ دەوڵەمەندكردن و پشت كردن لە نەتەوە، لەپێناو ژیاندنەوەی هەست و نەستی نەتەوەیی تاكی كورد، لەپێناو پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، لەپێناو ئاشتی لە باكور و پتەوبوونی برایەتی نێوان پارچەكانی وڵاتمان...لەپێناو زیندوو راگرتنی كلتوری نەتەوەییمان، لەپێناو یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیمان بەرامبەر بە نەتەوەكەمان لە هەر كوێیەك بێت، لە پێناو ئاشتەوایی نەتەوەیی هەر چوار پارچەی نیشتمانمان...لەپێناو رەواندنەوەی ئەو گرژیەی كە كەوتە نێو ماڵی كورد داواكارم لە سەرجەم هونەرمەندە بەڕێزەكانی كورد بێ جیاوازی شێوەزار و ئینتیمای سیاسی و حزبی ئایدیۆلۆژی رۆژێ پێش نەورۆز یاخود شەوی نەورۆز یان هەر لە رۆژی نەورۆزدا لە باشووری كوردستان و لە شاری هەولێری پایتەخت و دواتر لە كەركوكی گڕ و گڵپە، كەركوكی ژێردەست، كۆنسێرتێكی بەكۆمەڵ ساز بدەن و بەكۆمەڵ بۆ ئەو یادە و بۆ یەكڕیزی نەتەوەیی و نیشتمانی ستران بچڕن كە دڵنیاين هەموو هونەرمەندەكان دەزانن كە چ سەنگ و بەهایەكی نەتەوەیی دەبێت، ئەگەر ئەو غیابەی ئەوان نەبێت چۆن(هونەرمەندانی غەیرە كورد پاوانی گۆرٍەپانی هونەری كوردی دەكەن لە یاد و بۆنە گشتی و نەتەوەییەكان) و دێنە كوردستان و خەڵك دەڕوتێننەوە و كلتوری عەرەبی و توركی و فارسیمان بەسەر ساغ دەكەنەوە، بۆیە ئەگەر هەر هونەرمەندێكی بەڕێز دەیەوێت میللەتەكەمان دڵنیابكاتەوە لەوەی كە ئەو هونەر ناكات لە پێناو پارە و خۆ دەوڵەمەندكردن با بفەرموێت لەپێناو ئەو مەبەستانەی كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێیدا لەكوردستان بەكۆمەڵ وەك هونەرمەندی گەل و نیشتمان كۆنسێرت سازبدەن، بەو بۆنەیەش رێكخراوەكەمان رێكخراوی سلاڤ بۆ دۆستایەتی گەلان(SOFP) تەواوی خەرجی و كارەكانی تری كۆنسێرتەكە دەگریتە ئەستۆ، بەو هیواین وەڵاممان بدەنەوە.
شێرزاد عومەر مەحمود سەرۆكی رێكخراوی سلاڤ بۆ دۆستایەتی گەلان
(SOFP) 009647504632628 https://www.facebook.com/pages/SOFP/151709385004550?ref=hl www.slavofp.com
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
