ئەوا دە مانگ زیاترە، بە گشتی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بە په‌روش و نیگەرانن بۆ ته‌ندروستی سکرتێری گشتی و دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتیه‌که‌یان بەڕێز مام جەلال.ھەرواش هه‌موو کورد، هه‌موو دوستانی گه‌لی کورد و بگره دوژمنانی کوردیش زۆر‌بە په‌روشن بۆ ته‌ندروستی ئه‌و رێبه‌ر و سەركردە و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كە بۆ ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵە له ئاسمانی کوردستان و له‌ناو ماسمیدیای جیهان دا ئه‌دره‌وشایه‌وه.ئه‌و دیپلوماته چالاکه‌ی دۆزی گه‌لی کوردی له شاخه سه‌ربه‌رزه‌کانی کوردستانه‌وه گه‌یانده ھەموو دونیا بە چین و له‌نده‌ن و پاریس واشینتونەوە كێشەی گەلی كوردی زوڵملێكراوی خسته سه‌ر مێزی سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان.مامه، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەی كە له ئه‌شکه‌وته‌که‌ی چه‌میڕێزانه‌وه گه‌یشته سه‌ر کورسیه‌که‌ی خه‌لیفه هاروون ره‌شید له به‌غدای خوێن و ئاگر.ئه‌ومافپارێزه‌ی له‌داواکردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کوردی ده‌ست پێ‌کرد و له دوا قوناغ دا هه‌وڵی ئەوەی دا چه‌پکه گوڵێک له پێکهاته جیاجیاكانی عیراقی دروست بکات و شه‌ووڕۆژی له پێناودادەگووزەراند.بویه مام جەلال بە ته‌نھا مامی یه‌کێتیه‌کان نه‌بوو بەڵكو مامی هه‌موو کورد و مامی به ملیونەھا عیراقی و سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی بێگانەش بوو.
ئه‌وه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی مافی مام جه‌لالیان هه‌یه، یان ئه‌وه‌ندیه ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش مافیانە، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌موو ئه‌ندامان و هه‌وادارانی یه‌کێتیش مافیان هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بەڵكو زیاتریش هه‌موو بە گشتی گه‌لی کوردیش مافیان هه‌یه بزانن مامیان چۆنه و ده‌نگی ببیسن و ڕه‌نگی ببینن!
به‌لای منه‌وه مام جەلال له‌وه گه‌وره‌تره که بتوانرێ له خه‌لک بشاردرێته‌وه.ئه‌و له‌وه گرانتره که بکرێته که‌ره‌سته‌یەك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن.ھەروەھا مامه له‌وه به بهاترو بە نرخترە که بکرێته ئامرازێک بو باڵبالێن و ململانێ له‌ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا.مام جه‌لال بۆ خه‌ڵک و له‌ناو خه‌ڵکدا ژیاوه بۆیه نابێ له خه‌ڵکی دوور بخه‌نه‌وه..ئه‌وه‌ی که کراوه و ده‌کرێت بێڕێزیه به هه‌موو کورد، بێرێزیه به خه‌بات وتێكۆشان و پیرۆزی مام جه‌لال.لە ھەمان كاتدا بێ ویژدانیه به‌رامبه‌ر مروڤێک که دڵه گه‌وره‌که‌ی ومێشکه ژیرەكەی و بیر‌و ھزرە تێژه‌که‌ی له‌پێناو گه‌له‌که‌یدا زامدار و ماندووه.زام و نه‌خوشیه‌کانی مام جه‌لال تاجی شانازیە، بۆیه نابێت بشاردرێنه‌وه و لەكەدار بكرێن.لێگه‌رێن ئه‌و ئه‌ستێره گەشەیه‌ی که له‌ناوخه‌ڵکه‌وه دره‌وشایه‌وه هه‌روا له ئاسمانی کوردستان و له‌به‌رچاوی گه‌لی کورد بدره‌وشێته‌وه و مامه‌یان پێشان بده‌ن و دلنیابن كە ئەو به هه‌رشێوه‌یەک ببینرێ هه‌ر مامه و پیرۆزی جارانه..ده‌نگی مام جه‌لال به خه‌ڵک بگه‌یێنن و دڵنیابن هه‌رچی مام جەلال بڵێت گه‌لی کورد له قسه‌کانی تێده‌گات..راستیه‌که‌ی مام جه‌لال رابگه‌یێنن بو ئه‌وه‌ی ده‌روێشه‌کانی دوعای خێری بو بکه‌ن، بو ئه‌وه‌ی په‌یره‌وانی قوربانیی بۆ بده‌ن، بو ئه‌وه‌ی دوسته‌کانی دلنیابن..
با بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌به‌ر سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نه‌ترسن، با سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له کادران و ئه‌ندامان و هه‌وادارانیان نه‌ترسێن، با یه‌کێتی له جه‌ماوه‌ره‌که‌ی نه‌ترسێت و گه‌لی کوردیش با به‌شانازیه‌وه هاوده‌ردی مام و سەركردەیان بن له نه‌خوشیه‌که‌یدا..هه‌موو که‌سێک نه‌خوش ده‌که‌وێ و هه‌ر هه‌موشمان روژێک دێت ده‌مرین! با نه‌خوش بوون و مردنیش نه‌بێته به‌شێک لە سیاسه‌تی کورد.ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که به‌داخه‌وه زۆریش سه‌رکه‌وتوونه‌بووه..
سوید 20131009 بێستون به‌رواری
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
