
د. پیرباڵ له‌دایکبوی ساڵی ( 1961 ) ه له هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان له دایک بووه . ده‌رچووی کۆلیژی ئادابه به‌شی کوردی له‌زانکۆی سه‌لاحه‌دین، ناسراوه به نووسه‌ره‌کی به‌توانا له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو، ساڵی 1986 کۆچی کرد بۆ ئه‌وروپا و له فه‌ره‌نسا سه‌قامگیر بو، دوکتورای به‌ده‌ست هێنا له زانکۆی سۆربۆنی فه‌رنسی له به‌شی ئه‌ده‌بیاتی کوردی و ئیرانی که له‌ویا بووه خاوه‌نی چه‌ندان کتیبی چاپ کراو وه‌ڕگێراو بۆ فه‌ره‌نسی و ئه‌لمانی وه تا ئیستاش له هه‌ندێک کۆلیژای ئه‌و ووڵاتانه خوێندنی له سه‌ر ئه‌که‌ن. ساڵی 1994 گه‌راوه بۆ کوردستان وه سه‌نته‌ری که‌لتوری شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی دامه‌زران کاتێک کوردستان سه‌رقاڵی شه‌ری براکوژی بو وه زۆربه‌ی ڕۆشه‌نبیر و عه‌قڵی کوردی کۆچی ئه‌کرد بۆ ده‌روه‌ی کوردستان د. فه‌رهاد بریاری دا به‌رده‌وام بێت بۆ خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌ی وه ماوه له هه‌ولیری پایته‌ختی بۆردومان کراو وه ده‌ستی کرد به چاپ کردنی ده‌یان کتێبی گرنگ .
له‌وه ئه‌چێت پرسیار بکه‌ن چۆن فه‌یله‌سوفه و وه بۆ دێوانه‌یه؟
ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مو مڕۆڤێک ئه‌توانێت به‌دستی بهێنیت وه زۆرئاساییه به‌ڵام جیاوازییه‌که‌ی جه‌نابی دکتۆر له‌وه‌یایه که هه‌وڵ ئه‌دات گۆڕان کاری به‌سه‌ر ملله‌ته‌که‌ی بکات به‌ره‌و پێش ئه‌ویش به‌بازدانی به‌سه‌ر ڕۆتین و بیر‌و رای ته‌سک، بۆ نمونه له به‌رنامه‌یه‌کدا مێوان بو و پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که باسی فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ئه‌کرد به‌ڵام د. فه‌رهاد باسی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌کی دووباره دروسکردنه‌وی کاغه‌زی ئه‌کرد .
مه‌به‌ستی لێره "من چی بکه‌م له شیعر‌و و کاغه‌ز" ئه‌گه‌ر دوایی ببێت به زبل و ژینگه‌ی پێ پیس که‌یت با ئه‌و کاغه‌زانه ی که من به‌کارم هێناوه دواتر کاغه‌زی تری لی دروست بکرێته وه‌و نوسه‌ری تر سوودی لێ وه‌ربگرێت، که‌واته ئێمه هه‌مومان به‌یه‌که‌وه به‌ستراوینه‌ته‌وه بۆبه‌رێوه بردنی ووڵاته‌که مان، وه هه‌میشه هه‌وڵی داوه په‌یامه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ساده له‌رێگای رفتارێکی سه‌رنج راکێش بیگه‌یه‌نێته به‌رامبه‌ر .
ئه‌م ره‌فتارانه‌ی که دکتۆر پیرباڵ ئه‌یکات به شێوازێکی داهێنه‌رانه له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت له ووڵاته پێشکه‌وتوکان بۆ گه‌یاندنی په‌یام به‌شێوه‌یه‌کی ساده بۆ به‌رامبه‌ر وه زۆر به نرخه به‌ڵام له کوردستانی خۆمان چونکه به خۆرایی هاتۆته به‌رده‌ستی بێ نرخه لامان، به‌لکو دژایه‌تیشی زۆره به‌ڵام کاک فه‌رهاد کۆڵ نادات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو بوختان پێ کردنه پێی و وه ناوبردنی به (شێت) له‌زۆر شوێندا بۆیه ناوم لێ نا (فه‌یله‌سوفێکی دێوانه).
فه‌رهاد پیرباڵ له 17ی شوباتی 2009 ده‌عوات کرا بۆ پارکی ئازادی له سلێمانی کاتێک لایه‌نگره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ئیسلامی به‌رد بارانیان کرد، دوایی له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ستی کردبه به‌کارهێنانی ووشه‌ی ناشرین به‌رامبه‌ر به خه‌لکی سلێمانی لێردا هه‌ستم کرد ئه‌م مڕۆڤه ره‌گه‌زپه‌رسته به‌داخه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
