
دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دا، (فرانس ڤان ئه‌نرات)ی هۆڵه‌ندی تاوانباری فرۆشیاری چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ ده‌بێت قه‌ره‌بووی 17 قوربانی کیمیایی عێراق و ئێران بکاته‌وه.
گه‌وره بازرگانی هۆڵه‌ندی (فرانس ڤان ئه‌نرات)، داوایه‌کی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تی، به‌هۆی پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه پێشکه‌ش کردووه، که ده‌بێت به بڕی 25000 بیستوپێنج هه‌زار ئیرۆ قه‌ره‌بووبکرێنه‌وه بۆ هه‌ریه‌کێک له‌و قوربانیانه‌ی، که ژماره‌یان 17 که‌سن ئه‌مجاره ئه‌م بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه، چواریان خه‌ڵکی عێراق و 13 یان خه‌ڵکی ئێرانن، که به‌ر چه‌کی کیمیاوی که‌وتوون، ئه‌و جه‌نگه نه‌گریسه‌ی ساڵی 1980 تا 1988 به‌رده‌وام بوو له نێوان دوو وڵاتی دراوسێدا.
پارێزه‌ری ئه‌م تاوانباره هانز فيرمير، دوێنێ ڕۆژی سێ شه‌ممه، له بری تاوانبار داوای پێداچوونه‌وه(ئیستیئناف)ی له بڕیاری ئه‌و قه‌ره‌بووه کردووه، که مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له دادگای لاهای به‌سه‌ر فرانس ڤان ئه‌نراتدا سه‌پێنراوه و داوای ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی لێ ده‌کات.
شایانی باسه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا فرانس ڤان ئه‌نرات، حوکمی 16,5 شانزه ساڵ و نیوی به‌سه‌ردا درابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماده‌ی ژه‌هراوی سه‌ره‌تایی کۆمه‌ڵکۆژی به ڕژێمی دیکتاتۆری (صه‌دام حسێن)ی فرۆشتووه و گه‌یاندویه‌تیه کارگه‌کانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌و ڕژێمه و ئه‌وه بوو، له ساڵی 1988 دا به تایبه‌تی گازی خه‌رده‌لی دژی شاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و چه‌ندین شاروشارۆچکه‌ی مه‌ده‌نی کوردستانی عێراق و ئێران به‌کاری هێناوه.
دادگا بۆی ده‌رکه‌وتووه، ئه‌و ماده کیمیاویانه‌ی ساڵی 1984 به ڕژێمی صه‌دام حسێنی فرۆشتووه، هه‌مووی بۆ چه‌کی کیمیاوی و کۆمه‌ڵکوژی به‌کارهێناوه، به‌ڵام ئه‌م گه‌وره بازرگانه، له دادگا له‌کاتی به‌رگریکردن له خۆیدا، چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه، که ئه‌و ئاگاداری ئه‌م کاره بووبێت و که‌لوپه‌له‌کانی ته‌نها به مه‌به‌ستی دروستکردنی داوده‌رمانی کیمیاوی به‌و ڕژێمه فرۆشتووه و نه‌یزانیووه که ئه‌و رژێمه بۆ هۆکاری تر به‌کاری هێناوه.پارێزه‌ره‌که‌شی ده‌ڵێت..بێگومان ئه‌نرات ئه‌م کاره‌ی نه‌زانیوه و ئێسته ئه‌و له ڕووی سه‌رمایه‌که‌یه‌وه لێکه‌وتووه و هیچ سه‌روه‌ت و سامانێکی نه‌ماوه، که بتوانێ ئه‌م قه‌ره‌بووه ببژێرێته‌وه.
تاوانبار (فرانس ڤان ئه‌نرات)، پێشتر دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای له ساڵى 2005 دا سزا‌ی 15ساڵى به‌سه‌ردا سه‌پاند، پاشان له 02-04- 2007 تا 09-05-2007 دا له پرۆسه‌یه‌کی دادگاییکردندا که پێکهاتبوو له شه‌ش دانیشتنی یه‌ک له‌دوای یه‌کی دادگا، سزا که‌ی بۆ شانزه ساڵ و نیو به‌رزکرایه‌وه، هه‌رچه‌نده دادگا له‌وکاته‌دا ئانراتی له به‌شداری کردن له جینۆسایدا ته‌بریئه کرد.به‌ڵام جارێکی تر دۆسیه‌ی فرانس فان ئانرات ی گه‌وره بازرگانی هۆڵه‌ندی به تۆمه‌تی بازرگانی و فرۆشتنی مادده‌ی کیمیاوی قه‌ده‌غه‌کراو و فرۆستنى پێکهێنه‌ره‌کانى (گازی مۆسته‌رد و گازی ئه‌عساب) له ساڵانی هه‌شتاکاندا به رژێمی سه‌دام حسینى له ناوچوو وبه‌شداری کردن له تاوانی جه‌نگ و له کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا زیندووکرایه‌وه.
ئه‌م کاره‌ى فرانس فان ئانرات به به‌شداریکردن له تاوانى جه‌نگ دانراوه و ئێسته خۆیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه، که ئه‌و قوربانیانه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه، به‌ڵام نه‌ک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، که ئه‌و کاته ئه‌و بازرگانێک بووه، وه‌ک هانز فيرمير پارێزه‌ره‌که‌ی (فرانس ڤان ئه‌نرات)یش ده‌ڵێت: حکومه‌تی ئێسته‌ی عێراق میراتگری رژێمی دیکتاتۆری صه‌دامه و ده‌بێت ئه‌و قه‌ره‌بووی قوربانیان بکاته‌وه.
ڕژێمی له‌ناوچووی صه‌دام له ساڵی 1980 ه‌وه به شێوازێکی فراوان گازی کۆمه‌ڵکوژی خه‌رده‌ل و سیانیدی له جه‌نگه‌که‌یدا تا ساڵی 1988 دژی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران و شوڕشگێڕانی کوردستان به‌کارهێناوه و به هه‌زارانی لێ کوشتوون و ئێسته‌ش قوربانیانی ئه‌و چه‌که کۆکوژه ساڵانه زۆریان لێ ده‌مرێت و و به ئازار و کاریگه‌ریه‌کانیه‌وه ده‌تلێنه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://www.nu.nl/binnenland/3527604/van-anraat-in-beroep-betalen-schadeclaims.html
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
