پاش دانانی عبدولباست ترکی به پارێزگاری به‌نکی ناوه‌ندی عــێراق به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عـــێراقی به‌رزبوویه‌وه، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه درێژه‌ی کێشا تاکو مانگی حوزیرانی ئه‌مساڵ ورده ورده به‌هێوری دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌هاکه‌ی دابه‌زی و گه‌شته‌وه دۆخی جارانی دۆلارێک به 1200 دینار له بازاری ره‌شدا کرینی و فرۆشی پێوه‌ده‌کرێ...له‌م چه‌ند رۆژه و پاشه هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان به‌های دۆلار به‌رزبوویه‌وه.هه‌ندێک له که‌ناڵه‌کان و ئابووریناس و نووسینگه‌کانی ئاڵ‌و گۆڕی دراو هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلاریان ده‌خسته ئه‌ستۆی به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراق گوایه به‌نکی ناوه‌ندی عێراق دۆلار که‌م ده‌خاته بازار...به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراق رۆژانه به دوو شـــێواز پاڵپشتیی دیناری نیشتمانی ده‌کات، ئه‌ویش به فرۆشتنی دۆلار به شێوه‌یکی راســته‌وخۆ به شێوه‌ی (نقـــد و حه‌واڵه) که رۆژانه به ده‌یان به‌نکی حوکوومی و ئه‌هلی به‌شدار ده‌بن له مه‌زادی فرۆشتنی دۆلار که له‌لایه‌ن به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراق دیناری پێده‌کرێ بۆ پاڵپشتیکردنی دراوی نیشتمانی سه‌قامگیری بازاری دراو و پرکردنه‌وه‌ی که‌لێنی که‌می دراوی قورس له بازاریی عـــێراقدا رۆژانه سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێ به (به‌نکی تجاری عێراقی و به‌نکی ره‌شید و به‌نکی رافیده‌ین) له‌گه‌ڵ چه‌ندان به‌نکی بازرگانی ئه‌هلی ناوخۆییی عـــــێراق.
هاوکات چه‌ند به‌نکێکی بازرگانی ئه‌هلی له کوردستانیش به‌شدارن له مه‌زاده‌کانی به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراق ئه‌وانیش به‌نکه‌کانی (ئه‌میراڵد و کوردستان و اربیل و جیهان) که رۆژانه به هه‌ردوو شێوازی (نـــقد و حـــه‌واڵه) دۆلار ده‌کڕن.داتتاوو ژماره‌کان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌خه‌نه روو که ئه‌و بانگه‌شه‌یه درۆیه گوایه ئێستا به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراق دۆلار که‌متر ده‌خاته بازاڕه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو مانگی (ته‌مموز و ئه‌یلول) به‌راورد بکه‌ین ده‌بینین که دۆلار له مانگی (ئه‌یلوول) زۆرتر فرۆشراوه تاکو مانگی (ته‌مموز) به‌ڵام دۆلار له مانگی ته‌مموز له بازاڕه‌کانی کوردستان هه‌رزانتربوو تاکو کۆتاییه‌کانی (ئه‌یلول) و ئێستا که دۆلار به‌رزبووته‌وه، له کاتێکدا مانگی ره‌مه‌زانیش له مانگی ته‌مموزدا بوو.حـــواڵه‌ی به‌نکی ناوه‌ندی بریتیه له مه‌زادی به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراقی بۆ به‌نکه‌کانی ناوخۆی عێراق بۆ کارئاسانی بازرگانه‌کان تاکو به شێوه‌یکی فه‌رمی و راسته‌وخۆ به نرخێکی جێگیر دراوی قورسیان له جۆری (دۆلار) ده‌ستبکه‌وێت بۆ هێنانی پێداویستی له که‌ل و په‌ل شتومه‌کی به‌کارهێنراو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ناوخۆی وڵات ئه‌و به‌نکه بازرگانیه ئه‌هلیانه رۆژانه موستمسکی فه‌رمی بازرگانی ده‌ده‌ن به به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراق به‌رامبه‌ر به‌وه دۆلار به نرخێکی جێگیر که دۆلارێک به‌رامبه‌ر به (1188) دینار ده‌کڕن و به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراقی به‌پێی پسووڵه بازرگانیه‌کانیان دۆلاریان پێده‌فرۆشێ.هاوکات به فه‌رمانی به‌نکی ناوه‌ندی عــێراقی هه‌موو هاوڵاتیکی عـــــێراقی بۆی هه‌یه (5000) پێنچ هه‌زار دۆلار به نرخی فه‌رمی به‌نکی ناوه‌ندی له کاتی گه‌شتکردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ربگرێ به نرخی (1188) دینار بۆ دۆلارێک.له مانگی هه‌شت ته‌مموز به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراق بڕی (4520221000) چوار ملیار و پێنچ سه‌دو بیست ملیۆن دووسه‌دوو بیست هه‌زار دۆلاری له ماوه‌ی مانگی هه‌شت (ته‌ممووز) فرۆشتووه به ده‌یان به‌نکی لۆکا‌ڵی ئه‌هلی و سێ به‌نکی حکومی به هه‌ردوو شێوازی (نــــــقد و حه‌واڵه) بری حــــواڵه له مانگی هه‌شت (3484761000) ســــێ ملیار‌و چوارسه‌دوو هه‌شتاو چوار ملیۆن و حه‌وسه‌دوو شه‌ست و یه‌ک هه‌زار دۆلار بووه.فرۆشی (نـــقد) یش (1035460000) یه‌ک ملیار و سیی و پێچ ملیۆن و چوارسه‌دو شه‌ست هه‌زار دۆلار بووه...
هه‌روه‌ها له مانگی نۆ مانگی ئه‌یلوول به‌نکی ناوه‌ندی عـــێراق به شێوازی حــــه‌واڵه و نـــقد بڕی ( (5125843000) ) پــێـــنچ ملیار و سه‌دوو بیست و پــێــنچ ملیۆن و هه‌شت سه‌دو چل و ســـێ هه‌زار دۆلاری فرۆشتووه.به‌شی حـــــه‌واڵه‌که‌ی ( (3808856000) ) ســـێ ملیار و هه‌شت سه‌دو هه‌شت ملیۆن و هه‌شت سه‌دو په‌نــجا و شه‌ش هه‌زار دۆلار بووه.به‌شی فرۆشی نه‌قد راسته‌وخۆی کاش به هاوڵاتیان له رێگای به‌نکه‌کان بڕی ( (1316987000) ) یه‌ک ملیارد و سێ سه‌دو شانزه ملیۆن و نۆ سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت هه‌زار دۆلار بووه...ئه‌مه‌ش نمموونه‌ی ته‌نها شه‌ش به‌نکه، یه‌کێکیان فه‌رمیی بازرگانی عــێراقیی‌یه و ئه‌وانیکه‌ش له هه‌ولێر لقی سه‌ره‌کیان له هه‌ولێره:- به‌نکی کوردستان و به‌نکی اربیل و به‌نکی جیـــهـــان و به‌نکی اشوور و به‌نکی تجاری عێراقی) ) یه...
ئه‌م شه‌ش به‌نکه له مانگی نۆ هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوه‌ی (نقد و حه‌واڵه) به‌شداری مه‌زاده‌کانی رۆژانه‌ی به‌نکی ناوه‌ندی عێراقیان کردووه:
*به‌نکی التجاری العراقی له مانگی ئه‌یلول بڕی (11495000) یانزه ملیۆن و چوارسه‌دو نه‌وه‌دو پێــنچ هه‌زار دۆلار به شێوه‌ی نه‌قد دۆلاری له به‌نکی ناوه‌ندی عێراق کریوه...هه‌روه‌ها بڕی (168873000) سه‌دو شه‌ست وهه‌شت ملیۆن و هه‌شتسه‌دوو حه‌فتاو ســێ هه‌زار دۆلاری به شێوه‌ی حه‌واڵه له بانکی ناوه‌ندی عێراق کریوه.
* به‌نکی ئاشوور له مانگی ئه‌یلول بڕی ( (56620000) ) په‌نجاو شه‌ش‌ملیۆن شه‌سه‌دو دوو هه‌زار دۆلاریان به‌شێوه‌ی نه‌قد کریوه.هه‌روه‌ها بڕی ( (83812000) ) هه‌شتاو ســێ ملیۆن و هه‌شتسه‌دو دوانزه هه‌زار دۆلاریان به شێوه‌ی حه‌واڵه کریوه.
* به‌نکی ئه‌ربیل بڕی ( (8000000) ) هه‌شت ملیۆن دۆلاریان به‌شێوه‌ی کاش (نقد) کریوه.هه‌روه‌ها بڕی (73750000) حه‌فتاو سێ ملیۆن و حه‌وسه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلاریان کڕ‌یوه به‌شێوه‌ی حه‌واڵه.
* به‌نکی جیهان بڕی ( (32445000) ) ســـیی و دوو ملیۆن و چوارسه‌دو چل‌و پێنچ هه‌زار دۆلاریان به شێوه‌ی کاش (نقد) کریوه.
بڕی ( (219586000) ) دوو سه‌دو نۆزده ملیۆن و پێنچ سه‌دو هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار دۆلاریان به‌شێوه‌ی حه‌واڵه کریوه له مانگی ئه‌یلول.
* به‌نکی کوردستان بڕی ( (28012000) ) بیست و هه‌شت ملیۆن و دوانزه هه‌زار دۆلاریان به‌شێوه‌ی کاش (نقد) کڕ‌یوه.هه‌روه‌ها به شێوه‌ی حه‌واڵه بڕی ( (82285000) ) هه‌شتاو دوو ملیۆن دووسه‌دو هه‌شتاو پێنچ هه‌زار دۆلاریان کریوه له مانگی ئه‌یلول.
* به‌نکی ئه‌میراڵد بڕی ( (29160000) ) بیست و نۆ ملیۆن و سه‌دو شه‌ست هه‌زاردۆلاریان کریوه به شێوه‌ی کاش (نقد) .هه‌روه‌ها به شێوه‌ی حه‌واڵه بڕی ( (129450000) ) سه‌دو بیست نۆ ملیۆن چوارسه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلاریان کڕ‌یوه له به‌نکی ناوه‌ندی عێراق.
ئه‌مه‌و زیاتر له 22 به‌نکی بازرگانی ئه‌هلی و سێ به‌نکی حکومه‌ی عێراقی رۆژانه به‌شداری مه‌زاده‌کانی فرۆشتنی دۆلار ده‌که‌ن به شێوازی حه‌واڵه و نه‌قد.پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌نکانه ئه‌وراقی فه‌رمی له پاسپۆرت و فیزه‌ی گه‌شتی هاوڵاتیانی عێراق و کوردستان پێشکه‌ش ده‌که‌ن به به‌نکی ناوه‌ندی عێراقی و به‌شێوه‌ی کاش (نقد) بڕی (5000) پێنج هه‌زار دۆلار ده‌درێت به هاوڵاتی خاوه‌ن پاسپۆرت به مه‌به‌ستی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ولات به نرخی به‌نکی ناوه‌ندی که (1188 دینار) بۆ دۆلارێک.
ئاماده‌کردن و نووسینی
سه‌رکه‌وت فایه‌ق خواره‌حم
4/ 10/ 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
