به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی پێویست له‌قوَناغێكی مێژوویی هه‌ستیاردا ...خه‌سروَ پیرباڵ
مانا و بنچینه‌كانی تیوَری به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌بنه‌ڕه‌تدا، به‌ستراوه‌ته‌وه به‌فیكری ده‌وڵه‌ت- و هه‌بوونی كیان بوَ میلله‌ت یان گه‌لێك، وه هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌شه ده‌بێت پارێزگاری له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه بكات و زامنیان بكات بوَ هاوڵاتیانی وڵات وه به‌رامبه‌ر ئه‌و لایان و ته‌وژمه نا نیشتیمانیانه‌ی كه به‌ئاراسته‌یه‌كی دژ به وڵات و گه‌ل كاری سیاسی ده‌كه‌ن، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ڕێگریان لێبكات و نه‌هێڵێت كاریگه‌ری خراپیان هه‌بێت و پڕوَسه‌ی به مووئه‌سه‌ساتكردنی وڵات و ده‌وڵه‌ت بوه‌ستێنن و خه‌ڵك و حكومه‌ت، به پلان و به‌گوێره‌ی تیوَری مووئامه‌رات- له‌یه‌كتر بكه‌نه دووژمن و ئه‌و دوو پێكهاته نیشتیمانیه له‌یه‌كتر بكه‌ن.
- به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی چییه؟
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی:The National Interest - به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، ئه‌و داخوازی و ئامانجانه‌یه كه ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌تی – واته له‌سه‌ره‌تاوه مه‌فهومی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی، به‌ستراوه‌ته‌وه به بیروَكه‌ی هه‌بوونی كیان یان ده‌وڵه‌ت، كه بریتیی یه له هه‌موو ئه‌و ئامانج و خواست و داخوازییه گشتیانه ده‌گرێته‌وه كه میلله‌ت پێویستی پێیه‌تی، ئامانجه سیاسی و ئابووری و ڕوَشنبیری و سه‌ربازیانه ده‌گرێته‌وه كه میلله‌ت و ده‌وڵه‌ت، به‌به‌رده‌وام پێویستی پێیه‌تی و وه‌كوو سیسته‌م كاری له‌سه‌ر ده‌كات و وه مه‌فهومی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌كان، به‌شێكی گرینگه له كوَسیسه‌ته‌می- په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌مه‌م شێوه‌یه‌ش، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، ده‌یه‌وێت به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه و ئامانجه سه‌ره‌كیانه‌ی خوَیان، به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی خوَیان بپارێزن و ئه‌مه‌ش له دوونیای سیاسه‌تدا، ڕێك ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی قوتابخانه‌ی واقیعی.
ئامانج و به‌رنامه‌كان جیاوازن، به‌ڵام گرینگ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ده‌وڵه‌ته، مانه‌وه و پاراستنی له‌بوواری ئاسایش و ئه‌منیه‌ته‌وه زوَر گرینگه بوَ ده‌وڵه‌ت- وه به‌گوێره‌ی پێناسه و ڕه‌واڵه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، سیسه‌ته‌می ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه له دابینكردی سه‌روه‌ت و سامانێكی باش، وه پارێزگاری له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌گشتیه‌كانی ئابووری وه وه‌به‌رهێنانی هێزێكی باش، بوَ داكوَكیكردن له‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یانه‌ی ده‌وڵه‌ت.وه له مێژووی سیاسی نویدا، ئه‌ركێكی نویی ده‌وڵه، جگه له‌وانه‌ی باسكران، داكوَكیكردنه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی) Nation identity and culture و گه‌شه‌پێدانی.
به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك، بیروَكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، پابه‌نده ئه‌ساسه‌ن، به فیكری ده‌وڵه‌ت – واته ئه‌وه ئاستی پێشكه‌وتنی ویستی به‌ده‌وڵه‌ت بوونه، كه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی مه‌تڕه‌ح ده‌كات.
له ده‌ره‌نجامی كاریگه‌ری خراپی هه‌ندێك له لایانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندی هاووڵاتی شێواوییه‌ك له بیروباوه‌ڕیاندا ده‌بینرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و نه‌ته‌وه له یه‌ك جیاواز ده‌زانن، ئه‌مه‌ش ڕێك له ئه‌نجامی كاركردنی سیسته‌ماتیكی ئه‌وانه‌ن كه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، بوَ له‌باربردنی ئه‌زموونی حكومڕانی كوردی.
دیاره ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه، هه‌روه‌كوو له پێشه‌وه له پێناسه‌ی زانستی-سیاسی، مانا و بیروَكه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌م شیكرده‌وه، ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تر وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه و به‌ڵام ده‌مه‌وێت به‌زمانێكی ساكار وه‌ڵامم هه‌بێت، له‌ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌ڵام بده‌مه‌وه، به‌داخه‌وه، بارودوَخی سه‌رتاسری عیرٍاق، كاریگه‌ری زوَر خراپی به‌سه‌ر ئێمه‌ی كورددا هه‌بوو، پاش ئازادكردنی عیڕاق، سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رقاڵی به‌شه‌كانی تری عیڕاق بوو، ئێمه‌ی كورد، كاریگه‌ری خراپی باروودوَخی ناچه‌كه و عیڕاقمان به‌سه‌ره‌وه زوَر بوو، ئێمه له هه‌رێم خه‌ڵكێكی زوَر ڕویان تێكردین، پلان و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌به‌رده‌وام، زیاد و كه‌می تێكه‌وتووه و نه‌مانتوانی بوَخوچمان وه‌كوو كورد، پلان دابڕ‌ێژین و زیاتر خزمه‌تی ناوچه و خه‌ڵكی خوَمان بكه‌ین، ئه‌و خوَمانه‌ی من مه‌به‌ستمه، ته‌نها كورده، ئه‌و داهات و ده‌رماڵه و بوودجه‌یه‌ی كه هه‌مانه هه‌موو بوَ مووچه و یارمه‌تی بووه، پاره و ئێنه‌رژییه‌كی زوَریشمان بوَ به‌شه‌كانی تری عیڕاق بووه، چوونكه لێره‌شدا، له سیاسه‌تیشدا، ئێمه‌ی سنوورمان پێدانه‌نراوه بوَ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی خوَمان، حكومه‌ت و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم زوَر جار به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی عیڕاقی و كوردستانی ئاوێته‌ی یه‌كتر كردووه، دیاره جه‌نابی سه‌روَكی هه‌رێم و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت به‌رپرسیاریه‌تیكی ئه‌خلاقیان هه‌بووه به‌رامبه‌ر میلله‌تانی تری عیڕاق، لێره‌دا گرفته‌كان درووست بوونه، هاوڵاتی ساده له‌م هاوكێشه‌یه نه‌گه‌یشتتونه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، تێڕوانیان جیاده‌ركه‌وتووه، پێموابێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌ندێك (لایانی سیاسیی كوردستانی) به‌ئانقه‌ست ئه‌و مه‌سه‌له‌یان زیاد له خوودی قه‌واره‌ی خوَی گه‌وره كردووه و ته‌وزیفیان كردووه بوَ پڕوَپاگه‌نده بوَ دوكانه بچكوَلانه‌كه‌ی خوَیان.
ئێمه‌ش ده‌بوایه، ماشێنێكی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌مان هه‌بوایه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌به‌زمانێكی ساده بوَ هاوڵاتیان كوردستان، ئاوا باسكردبا.
- پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له كۆمه‌ڵگه ئه‌ركی تاكه یان حكومه‌ت؟
پێش هه‌موو لایه‌ك، ئه‌وه ئه‌رك و به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ته- داكوَكی له‌و به‌رنامه ستراتیژییه‌ی خوَی بكات و وه ده‌بێت به‌هه‌موو ڕێگایه‌ك و شێوازێك ئاماده‌گی هه‌بێت بوَ داكوَكیكردنی له به‌رچه‌وندی نه‌ته‌وه‌یی، پاشانیش له سیسته‌مێكی سیاسی ته‌ندرووستدا، ده‌بێت هاوڵاتی- وه‌كوو كائینێكی هوشیار، له خزمه‌ت ئه‌و به‌رنامه و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تتدا بێت، چوونكه دواجار، هه‌ر كه‌مووكڕیه‌كی ئه‌و حكومه‌ته، ئه‌بێته كه‌مته‌رخه‌می و كه‌وموومورتیه‌كانی هه‌موومان.هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی، پێكه‌وه له ئاوێته‌یه‌كی به‌هێزدا، داكوَكی له‌ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بكه‌ن.
سه‌روَكی هه‌رێم، مه‌ڕجه‌عی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی كورده.
ئه‌وه ده‌وڵه‌ت و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، سنووری ئه‌و به‌رژه‌وندیانه دیاری ده‌كات، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، سه‌روَكی هه‌رێمی كوردستان‌مان هه‌یه، خوَشبه‌ختانه، به‌یاساو ڕێنمایی و پێوه‌ره دیموكراتیه‌كانی دوونیا مووماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خوَی ده‌كات، جیا له‌وه‌ش له‌ئاستی كوردستانیشدا، هیچ كوردێكی دونیا‌م نه‌بینیوه له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان و له وڵاتانی ئه‌وڕوپا وجیهاندا، له‌كه‌سایه‌تی سه‌روَكی هه‌رێمدا كوردایه‌تی و كه‌سایه‌تی خوَی نه‌بینیبێته‌وه، هه‌موویان جه‌نابی كاك مه‌سعود به مه‌ڕجه‌ع و سه‌روَك و خوَیان ده‌زانن..ئه‌وه ئاشكرایه ده‌بێت سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم ئه‌و سنوور و به‌رژه‌وه‌ندیانه دیاری بكات، پێشموابێت، جه‌نابی سه‌روَك له‌به‌ر هه‌ندێك باروودوَخی تایبه‌تی وڵات و هه‌ستیاری هه‌ندێك لایانی سیاسی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم، ته‌ده‌خولی زوَری هه‌موو شتێكی نه‌كردووه، له‌كاتێكدا، به‌گوێره‌ی سیسته‌می مووئه‌سه‌سه‌ی سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم، ده‌بێت مه‌ڕجه‌عی سیاسی و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم، - The Top Policy (سیاسه‌ته گشتیه‌كان) بوَ سه‌رجه‌م مووئه‌سه‌كانی هه‌رێمدا دابنێت و به‌گوێره‌ی سیسته‌م هه‌ر خوَشی چاودێریان بكات..
له كوردستاندا، دیسانه‌وه به‌داخه‌وه، هه‌ندێك لایانی سیاسی هه‌ن، ته‌نها بوَ ئه‌وه‌ی سه‌روَكی هه‌رێم و سه‌روَكایه‌تی حكومه‌ت بخاته نێو مه‌وقیفێكی خراپ، ئاماده‌ن هه‌موو جوَره دروَو و بووختان و زانیاری نادرووست و سیناریوَی سه‌یروسه‌مه‌ره دابڕێژن! له دونیای حیزبایه‌تی كوردیدا- من ناڵێم دونیای سیاسه‌ت، چوونكه به‌ڕاستی سیاسه‌تكردن ئاوانابێت..
ده‌بێت، به‌تایبه‌ت چه‌ندین كه‌سایه‌تی گرینگی تابلوَی سیاسی كوردستان هه‌ن، ئێمڕوَكه هه‌موویان، پێكه‌وه هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وه و ناكوَكیانه‌ی خوَیان به‌لاوه بنین و بێن پێكه‌وه، نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری سیاسی دابڕێژن له ئاستی هه‌رێمدا، وه پێكه‌وه‌ش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تێڕوانینه شوَفینیانه‌ی به‌غدا ببنه‌وه، ڕێبگرن جارێكی تر له به‌غدا كه‌سێكی تر بێت، به‌ڕێگای (دكتاتوَری ئینتیخابی) The Election dictatorship ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، وه ئه‌مه‌ش جوَرێكی ترسناكی سیاسه‌تكردنه له عیڕاق پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام، كه شیعه‌كان به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام له ناوه‌ڕوَكدا، سیاسه‌تكردن نیه، به‌ڵكوو ڕێك په‌یڕه‌وكردنی –فتوی التقیه- یه.، به‌واتای ئه‌وه‌یه، له ململانێكاندا، هه‌موو جوَره دروَو خیانه‌ت له نه‌یاره‌كه‌ت بكه و به‌لێن و گفتی پێبده و ئیمزای بوَ بكه له‌سه‌ر كاغه‌زی سپی، به‌ڵام به‌یانیش لێ هه‌ڵبگه‌ڕێوه و ته‌واو به‌پێچه‌وه‌انه‌وه ڕه‌فتار بكه و گرینگ ئه‌وه‌ی توَ سه‌ركه‌ویت، ....،
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی و قازانجی گشتی وڵات، ڕاسته‌وخوَ پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، كاتێك ده‌وڵه‌ت درووست ده‌بێت، ده‌بێت هێزێكی باشی هه‌بێت بوَ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، وه‌هه‌روه‌هاش هاوته‌ریپ، ده‌بێت دووباره حكومه‌تی هه‌رێم، چاوپێخشاندنه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت بوَ مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی، خێر و سامان و به‌شی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان، ئێستاكه خه‌ڵكی هه‌موویان، دێن و داوای پارچه كێكه‌كه‌ی خوَیان ده‌كه‌ن – وه ده‌لێت كووابه‌شی من، قازانجی گشتی خه‌ڵك ده‌بێت ده‌وڵه‌ت زامنی بكات بوَ هاوڵاتیان، ده‌بێت حكومه‌ت وده‌وڵه‌ت ببنه برا گه‌وره بوَ هاوڵاتیان (The System of Big brother .
پرسیاری گرینگی ئیمڕوَكه‌ی كوردستان، ده‌بێت ئه‌وه‌بێت، ئایا ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی قوربانی چه‌ند سیاسه‌تێكی تاك ره‌وانه بكرێت؟
ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین، ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگانه‌دات، هه‌ر لایانێك و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن سووكایه‌تی به‌هه‌ستی خه‌ڵك و مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كانی ئه‌و میلله‌ته بكات، به‌تایبه‌تی له كوَمه‌ڵگای) The Post-conflict society پاش كوَنفلیكتی وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان، ئێمڕوَكه به‌داخه‌وه، چه‌ند ده‌زگایه‌ك و لایانێكی سیاسی ئاشكرا هه‌ن، دڵیان پڕ له قینه و توَڵه سه‌ندنه‌وه‌یه، پێم وابێت –ئه‌و كه‌سه- ڕقێكی زوَر گه‌وره‌شی له‌خوودی خوَیه‌تی- ئه‌و ماشێنه گه‌وره یه‌ی خوَی به‌گڕخستووه و ته‌ڕووووشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت..ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ڕێگری لێبكات و بیوه‌ستێنێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌وژمه نا نیشتیمانیانه‌دا، ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه، ده‌بێت سنوور بوَ ململانێكان دابنرێت، سنوور بوَ ده‌سه‌ڵات و ڕوَڵی هه‌ر هه‌موو لایانه‌كان دابنرێت و ده‌بێت له پڵاتفوَڕمێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی- هه‌موو لایانه‌كان، پابه‌ند بن به‌و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، وه پێش ئه‌وه‌ش ده‌بێت كورده‌كان ڕێز له مووئه‌سه‌سه‌ی سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نابی سه‌روَكی هه‌رێم بگرن..ئه‌وه ئه‌و ده‌زگایه‌یه هێڵه سووره‌كان دیاری ده‌كات، هه‌ر ئه‌و حكومه‌ته كوردیه‌شه پارێزگاری له ئه‌من و ئاسایشی هه‌موومان ده‌كات.
ئه‌گه‌ر باس له ده‌وڵه‌ت و ئازادی و سه‌ربه‌خوَی و درووستكردنی مووئه‌سه‌سات بكه‌ین، بێگومان، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌گی هه‌بێت بوَ پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وت و ئه‌و ئاسته‌ی حكومڕانی كوردی، وه‌له‌به‌رامبه‌ریشدا، خه‌ڵكانێك هه‌بن، بیانه‌وێت ئه‌وه‌ی كراوه هه‌مووی تێكبده‌ن و ڕوَژانه‌ش له ڕاگه‌یاندنه‌كان سووكایه‌تی به‌هه‌موو ڕه‌مز و كه‌سایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، ئه‌وه پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه ئیلتیزامێكی ئه‌خلاقی و سیاسیی ده‌ستوورییه كه ده‌وڵه‌ت- ته‌ده‌خول ده‌كات و ڕێگا نه‌دات به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد زه‌ره‌رمه‌ند بێت و پڕوَژه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بووه‌ستێت و خه‌ڵكی دوواجار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، وه ئه‌وه‌ش سلوكێكی تێكده‌رانه‌یه، هیچ ده‌وڵه‌تێك و حكومه‌تێك و سیسته‌مێكی دیموكراسی ئه‌مه‌ی پێقه‌بوڵ نیه، وه ئه‌مه سلوكی سیاسی نیه وبه‌ڵكوو فه‌وزا و ئاژاوه‌گێڕیه.
ئه‌وه ئه‌ركی سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام له‌هه‌مان كات، نه‌خشه و پلانی توَكمه‌ی هه‌بێت بوَ پاراستنیشیان له‌ده‌ست نه‌یاران و دووژمنانی میللله‌ته‌كه‌مان و هه‌ر لایان و هێزێكی تری سیاسی كوردی، كه به ئاراسته‌یه‌كی دووژمنكارانه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و، خه‌تی گه‌زوره‌ی ڕاست چه‌پیان هه‌میشه پێیه بوَ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی ئه‌وڵاته و ئه‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌ی كوردستان دابهێنن، ته‌ڕوووشك پێكه‌وه ده‌سووتێنن، ده‌یانه‌وێت كورد هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ده‌ست بچێت وداهاتووی وڵات بسپێرنه باووتوَزێك و هه‌موومان بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا..
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت، نه‌خشه و ستراتیژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كوردوستانی دابڕێژێت و به‌هه‌موو ئامرازێكی حكومی و یاسایی پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌ن و به‌هه‌ر شێوازێك بێت، ڕێگانه‌ده‌ن، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك و حیزبایه‌تیكردنێكی مه‌ترسیدار، سه‌رتاپای ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌به‌ر به‌رن و كورد هه‌موو شتێكی له‌ده‌ست بچێت.
ئیمڕوَكه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رده‌م پرسیاری گه‌وره‌ی مێژوویدان، ده‌بێت وه‌كوو ده‌وڵه‌ت كاربكات و داكوَكی له پڕه‌نسپه سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی دیموكراسی و ئازادی خوَمان بكه‌ین، به‌مه‌ش هه‌یبه‌ت ده‌ده‌ینه مووئه‌سه‌سات و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
خه‌سروَ پیرباڵ
نووسه‌ر و چاودێری سیاسی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
