هه‌رچه‌نده دیداری به‌رپرسان له كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌منی ئه‌نجام ده‌درێت، یه‌كه‌مین بیانووی ئه‌و به‌رپرسه بۆ ئاڵۆزی ره‌وشی ئه‌منی ئه‌وه‌یه كه تیرۆر له هه‌موو جیهان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ئه‌مریكاش تیرۆر هه‌بووه، نازانم به‌رپرسه‌كانمان بۆ خۆشاردنه‌وه له به‌رپرسایه‌تی خۆیان ئه‌و قسانه ده‌ڵێن، یان ده‌یانه‌وی خه‌ڵكی به‌و وشانه قانع بكه‌ن. به‌داخه‌وه زۆر شه‌رمه بۆ كه‌سانێك كه به‌رپرسایه‌تییان بدرێتێ و به‌م شێوه وه‌ڵامدانه‌وه خۆیان بدزنه‌وه، به‌رپرسه‌كانمان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تیرۆر له هه‌موو جیهان هه‌یه، بۆیه پێیان سه‌خته تیرۆر له كه‌ركووك، یان له هه‌موو وڵات به‌گشتی له‌ناوبه‌رن، به‌ڵام باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه له جیهاندا له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری وڵاتان تیرۆر ناوێرێت له سنووره‌كه‌شیان نزیك ببێته‌وه، ئێمه نامانه‌وێ باسی وڵاتانی ئه‌ورۆپا بكه‌ین، چونكه تا ماوین ئه‌و ئارامییه‌ی له‌و وڵاتانه هه‌یه نابینین، به‌ڵام با به‌رپرسه‌كانمان ته‌ماشای بارودۆخی وڵاتانی دراوسێ بكه‌ن، بۆ نموونه وڵاتی ئوردن، كه وڵاتێكی هاوسنووری عێراقه، به‌ڵام هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی عێراق ئارامتره، بۆیه ده‌ڵێم ئوردن چونكه له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ وڵاتی سووریا هاوسنووره، ئه‌و بیانوویه‌ی به‌رپرسه‌كانمان هه‌یانه كه گوایه تیرۆر له سووریاوه دزه ده‌كاته ناو وڵاته‌وه، ئه‌ی بۆچی دزه ناكاته ناو ئوردنه‌وه؟ لێره‌دا پێم وایه ته‌نها لاوازی سنوور و لاوازی تواناكانی پاراستنی سنووره و لاوازی توانای به‌رپرسانه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان نه‌بێت، هۆكاری سه‌ره‌كی لاوازی ره‌وشی ئه‌منییه.
به‌رپرسه‌كانمان له زۆربه‌ی وتاره‌كانیان ده‌ڵێن له ئه‌مریكاوه تیرۆر ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه له‌دوای ئه‌و هێرشه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مریكا كرا كه دوو ته‌لاری ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی كرده ئامانج، ئه‌مریكا هه‌موو توانایه‌كی خۆی به‌كار هێنا له پێناو پاراستنی وڵاته‌كه‌ی له تیرۆر و له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێگ، ئارامی سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی چه‌سپاند و رێگه‌ی له تیرۆر گرت جارێكی تر بتوانێت ئه‌و جۆره هه‌ڵه‌یه دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام له‌لای ئێمه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رێگه له تیرۆر بگیرێت كه كه زیاتر له 10 ساڵه به‌رده‌وامه، رۆژ له‌دوای رۆژ تیرۆر هێرشی گه‌وره‌تر ده‌كات و ئامانجی گرنگتر ده‌پێكێت و پلانه‌كانیشی به‌ئه‌زموونتر ده‌كات، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین پرسیار له به‌رپرسه‌كانمان بكرێت كه ئایه بۆچی رێگری له تیرۆر ناكرێت، یه‌كسه‌ره وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه كه تیرۆر له هه‌موو جیهان هه‌یه، ئه‌ی باشه بۆچی له وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی تیرۆر نییه، له لیبیا و میسر و تونس و یه‌مه‌ن، بۆچی له وڵاتانی كه‌نداو وه‌كو ئیمارات و قه‌ته‌ر و به‌حرێن نییه، ئه‌ی وڵاته هاوسنووره‌كانمان وه‌كو سعودیه و ئێران و ئوردن بۆ نییه، تكایه به‌رپرسه‌كانمان كاری جوانتر بكه‌ن و بیانووی بێ بنه‌ما مه‌هێننه‌وه، یان ئه‌وه‌یه ئیشی جددی بكه‌ن، یان ئه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵكی تر شوێنه‌كانتان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
