
ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی دیارترین كاره‌ساته‌كانی نقومبوونی به‌له‌می په‌ناخوازانی له‌ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵی ڕابردوودا ده‌ستنیشانكردووه و هه‌موویان له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئاوه‌كانی نێوان ئوسترالیا و ئه‌نده‌نوسیا ڕوویانداوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه، په‌ناخوازانی كورد به‌شێكن له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساتانه و بوونه‌ته جێگه‌ی باسی میدیاكان كه به‌شێكیان كورده‌كانن كاره‌ساته‌كه ده‌گێڕنه‌وه.
- له 19 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2001، به‌له‌مێك كه زیاتر له 400 په‌نابه‌ری له‌خۆگرتبوو له باشووری دوورگه‌ی جاوای ئه‌نده‌نوسیا نقوم بوو كه زیاتر له 350 له‌و په‌ناخوازانه‌ی له پێش گه‌شتنیان به ئوسترالیا كرده قوربانی كه به ووته‌ی به‌شێك له ڕزگاربووه‌كان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و په‌ناخوازانه كورد بوون. " لایلایه‌كانی زه‌هرا" ناویشانی ئه‌و ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌ییه بوو كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوسێكی ئوستراایه‌وه نوسرا و له چه‌ندین ناوه‌ندی میدیایی ئه‌و ووڵاته‌و جیهانه‌وه بڵاوكرایه‌وه. زه‌هرا ئه‌و په‌ناخوازه منداڵه به‌ڕه‌گه‌ز كورده بوو كه یه‌كێك بوو له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته و باوكی له ڕاپۆته‌كه‌دا ئه‌وه ده‌گێڕته‌وه كه چۆن زه‌هرا و خێزانه‌كه‌ی له‌كاتی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌دا گیانیان له ده‌ستدا.
- له 15 ی دیسه‌مبه‌ری 2010، به‌له‌مێكی تر كه زیاتر له 90 په‌ناخوازی هه‌ڵگرتبوو له‌پێش گه‌شتنیان به دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا تێكشكا و نزیكه‌ی 50 له‌و په‌ناخوازانه‌ی كرده قوبانی كه له‌ناویاندا چه‌ندین په‌ناخوازی كورد و عێراقی تێدا بوو. گرته ڤیدیۆیه‌كانی كاره‌ساته‌كه كه‌له‌لایه‌ن دانیشتوانی دوورگه‌كه‌وه گیراون ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه چۆن په‌ناخوازه‌كان له سه‌ره‌مه‌رگدا یه‌ك له‌دوای یه‌ك گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و خراپی گه‌شوهه‌واكه‌ش ناهێلێت ئه‌وان ڕزگار بكرێن.
- له نیسانی 2011 دا و له دوو ڕووداوی نقومبوونی به‌له‌می په‌ناخوازاندا نزیكه‌ی 400 په‌ناخواز بوونه قوربانی له نزیك دوورگه‌ی لامپیدوسای ئیتاڵیا كه زۆربه‌یان به ڕه‌گه‌ز لیبی بوون.
- له ئۆكتۆبه‌ری 2009 دا، 109 په‌ناخوازی تر له پێش گه‌شتنیان به ئوسترالیا خنكان و ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كانیشیان نه‌دۆزرانه‌وه كه باوه‌ڕوابوو هه‌موویان به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فخانی بن.
- له سێپته‌مبه‌ری 2012 دا و له ڕۆژئاوای ده‌رپاچه‌ی ئیجه، له ڕووداوێكی نقوومبوونی به‌له‌می په‌ناخوازاندا، زیاتر له 60 په‌ناخواز بوونه قوربانی كه په‌ناخوازی كورد و عێراقیش له‌ناویاندا بوون.
- دواهه‌مین ڕووداو كه‌له به‌رواری 3 ی ئۆكتۆبه‌ری 2013 دا ڕوویدا نقومبونی به‌له‌مێكی تری په‌ناخوازان بوو له نزیك دوورگه‌ی لامپیدوسای ئیتاڵیا كه نزیكه‌ی 300 په‌ناخوازی كرده قوربانی كه هه‌موویان خه‌ڵكی ووڵاتانی ئه‌فریقا بوون.
ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف - ئاژانسه‌كان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
