زۆر جار بیستومانه‌و گوێمان له‌و ده‌سته‌واژه‌وه‌یه بووه ئه‌گه‌ر یه‌كێك زوڵمی لێ كرابێت یا حوكمێكی ناڕه‌وا به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پێنرابێت وتویانه ئه‌ی هاوار ئه‌مه چۆن جۆره حوكمێكه؟!!!.هه‌ر له حوكمی قه‌ره‌قوش ده‌چێت.به گوێره‌ی چیرۆك و گێڕانه‌وه‌كان قه‌ره‌قوش ده‌بێت یا فه‌رمانڕه‌واو پاشا بووبێت یا دادوه‌رو حاكمی شارێك بووبێت.جا با بزانین چۆن وڵاتی بردووه به ڕێوه‌و چۆن دادوه‌رێك بووه له سه‌رده‌می خۆیدا.
وا ده‌گێڕنه‌وه رۆژێك له رۆژان له شاره‌كه‌ی قه‌ره‌قوشدا ماڵێك دزیان لێ ئه‌كرێت و تاڵان ئه‌كرێن، كاتێك دزه‌كه ده‌ستگیر ئه‌كرێت ئه‌بیه‌ن بۆ به‌رده‌م دادگای قه‌ره‌قوش، دوای هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه.قه‌ره - فه‌رمان ده‌رئه‌كاو بانگی یاساوڵ و پاسه‌وانه‌كانی ئه‌كا، ئه‌ڵێ بڕۆن هه‌ڵیواسن و هه‌ر ئێستا چاوێكی ده‌ربهێنن.تا ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ هه‌موو دانیشتوانی شار.دزه‌كه ده‌ست ئه‌كات به پارانه‌وه‌و به‌رگری كردن له خۆی سوێند ئه‌خوات كه تاوانی نیه.قه‌ره ئه‌ڵێ ئه‌ی پێم ناڵێ ی كێ تاوانباره؟ دزه‌كه ئه‌ڵێ قوربان خاوه‌ن ماڵ خۆی تاوانباره ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و حه‌سارو دیواری حه‌وشه‌كه‌ی كه‌مێك به‌رزتر دروست بكردایه منیش نه‌مئه‌توانی پیای هه‌ڵگه‌ڕێم و سه‌ركه‌وم.ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵی خۆی قایم رابگرتایا بۆ دزی لێ ئه‌كرا!!.
قه‌ره دوای كه‌مێك بیركردنه‌وه‌و رامان بڕیار و فرمانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و به پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ڵێت ئه‌م دزه راست ئه‌كات بێ تاوانه با بڕوات.به‌ڵام بڕۆن خاوه‌ن ماڵم بۆ بێنن.ئه‌و خاوه‌ن ماڵه‌ی كه تاڵان كراوه، كاتێك خاوه‌ن ماڵ خۆی ده‌بینێته‌وه له‌به‌رده‌م دادگای قه‌ره‌قوشدا وا ده‌زانێ ماف و پاره‌و كه‌لوپه‌له‌كانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆیه بانگیان كردووه، به‌ڵام كاتێ ده‌زانێ! ده‌كه‌وێته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌رو جوێندان، قه‌ره هه‌مان قسه‌ی دزه‌كه دووباره ئه‌كاته‌وه، ئه‌ڵێ تۆ خۆت تاوانباریت بۆ دیواری حه‌وشه‌كه‌ت به‌رزتر دروست نه‌كردووه.پێویسته هه‌ر ئێستا چاوێكت هه‌ڵكۆڵن.تۆ خۆت هانی خه‌ڵكی ئه‌ده‌یت كه دزیت لێ بكه‌ن، خاوه‌ن ماڵیش ده‌ست ئه‌كات به پاڕانه‌وه‌و كڕوزانه‌وه ئه‌ڵێ قوربان من بڵێم چی ئه‌وه تاوانی وه‌ستای دیواره، ئه‌و وتی ئه‌وه‌نده به‌رز بێته‌وه به‌سه.ئه‌و وای دروست كردووه من چ تاوانێكم هه‌یه!!، خاوه‌ن ماڵیش به‌و جۆره خۆی رزگار ئه‌كات.قه‌ره ئه‌ڵێ بڕۆن وه‌ستای دیوارم بۆ بێنن، كاتێك وه‌ستای دیوار ئه‌گات.ئه‌كه‌وێته به‌ر هێرشی توندی قه‌ره‌قوش و بانگی یاسه‌وڵه‌كانی ده‌كات و ئه‌ڵێ بیبه‌ن هه‌ر ئێستا چاوێكی هه‌ڵكۆڵن با خه‌ڵكی وا تێنه‌گات كه شار بێ یاسا‌و بێ خاوه‌نه، وه‌ستاش چی له‌ده‌ست دێ بێجگه له پارانه‌وه.ئه‌ڵێ جه‌نابی حاكم خوا ئاگاداره من هیچ تاوانێكم نیه.من به‌پێی یاسای بیناسازی وڵات دیواری حه‌وشه‌ی ئه‌و ماڵه‌م دروست كردووه كه نابێت له 7 – 8 چین به‌رزتر بێت.به‌ڵام وادیاره وه‌ستای خشت بڕی شاره‌كه‌مان كه‌مته‌رخه‌می كردووه‌و قه‌باره‌ی خشته‌كانی بچوكتر له قه‌باره‌ی یاسایی خۆی دروست كردووه.بۆیه تاوانی منی تیا نیه‌و تاوانی وه‌ستای خشت بڕینه‌كه‌یه.قه‌ره ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر وابێ كه‌واته تۆش بێ تاوانی تۆش بڕۆ‌و خوات له‌گه‌ڵ.
ئینجا فه‌رمان ئه‌كا ئه‌ڵێ هه‌ر ئێستا بڕۆن هه‌ر به شه‌ق و تێهه‌ڵدان وه‌ستای خشت بڕم بۆ بهێنن.وه‌ستای خشت بڕیش به له‌شی قوڕاوی و قاچی قوڕاویه‌وه له‌به‌رده‌م به‌ناو دادگای قه‌ره‌قوشدا خۆی زۆر به ڕه‌زیلی و به داماوی ئه‌بینێته‌وه.هه‌رچی ناشێت پێی ده‌ڵێن.بۆی ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه چی ڕوویداوه‌و چی ده‌گوزه‌رێ.ده‌زانێ كه‌به چ تۆمه‌تێ تاوانبار كراوه‌و وا خه‌ریكه ئه‌یبه‌ن و چاوی ده‌رده‌هێنن.هه‌ر بۆیه ئه‌میش ده‌ست ده‌كات به پاڕانه‌وه‌و به‌هه‌ر شێوازێك بێت ده‌یه‌وێت قه‌ره‌قوش گوێی لێ بگرێت و بێ تاوانی خۆی بۆ ئه‌م جۆره دادگایه بسه‌لمێنێت.بۆیه له‌دوا هه‌وڵیدا ڕوو ئه‌كاته قه‌ره‌قوش و ئه‌ڵێ جه‌نابی حاكم هیوادارم به لوتفی خۆت بمبوریت و ڕێگه‌م پێ بده‌ی تا بۆت ڕوون بكه‌مه‌وه ئه‌وسا ده‌زانی منیش چه‌نده بێ تاوانم.ئه‌گه‌ر تاوانباریش بووم ئه‌وا ملم له موو باریكتره.ئه‌ڵێ قوربان خۆت ئه‌زانی كاتێك كه من خشت دروست ئه‌كه‌م و خشت ئه‌بڕم به قاڵبێك ئه‌یبڕم كه دارتاش له دار‌و ته‌خته دروستی كردووه.جا ئه‌گه‌ر ئه‌و قاڵبه بچوك دروست كرابوو خشته‌كه‌ش بچوك ده‌رئه‌چێت، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ش دروست كرابوو ئه‌وا خشته‌كه‌ش گه‌وره ده‌رئه‌چێت، ئایا ئێستا چ تاوانێك له مندا ئه‌بینی؟...ئایا تاوانی منه كه خشته‌كان بچوكتر ده‌رئه‌كه‌ون له قه‌باره‌ی ئاسایی خۆیان یان تاوانی وه‌ستای دارتاشه؟...كاتێ قه‌ره‌قوش گوێی له‌و قسانه بوو ووتی به‌خوا تۆش چاك فریای خۆت كه‌وتیت هێنده‌ی نه‌مابوو چاوێكت ده‌ربهێنم، ئیستا بۆم ڕوون بووه‌وه كه تۆش بێ تاوانی، ئه‌وا تۆشم ئازاد كردوو بڕۆ به‌لای كاری خۆته‌وه.
فه‌رمانی دا وتی بڕۆن وه‌ستای دارتاشم بۆ بێنن، دیاره تاوانباری ئه‌م بابه‌ته هه‌مووی له ئه‌ستۆی دارتاشی ئه‌م شاره‌دایه، پاسه‌وان و جه‌لاده‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا دارتاشی شاره‌كه قۆڵبه‌ست ئه‌كه‌ن و ئه‌یهێنن.نازانێ بۆ وای به‌سه‌ر هاتووه هه‌تا له‌به‌رده‌م قه‌ره‌قوشدا خۆی ئه‌بینێته‌وه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هه‌موو دۆسیه‌كه‌ی بۆ ئه‌خوێننه‌وه ئینجا تێئه‌گات كه چۆن له پێش خۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێكی دیكه به‌هۆی دزی كردنێكه‌وه دادگایی كراون و توانیویانه خۆیان له حوكمی قه‌ره‌قوش رزگار بكه‌ن به‌هه‌ر جۆرێك بێت.ئێستاش قوڕه‌كه بۆ ئه‌م گیراوه‌ته‌وه‌و وا خه‌ریكه كاسه‌كه له‌سه‌ری ئه‌مدا ئه‌شكێت.له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر منیش فریای خۆم نه‌كه‌وم به‌خوا ئه‌م حاكمه هێنده بێ عه‌قڵ و گه‌مژه‌یه چاوم ده‌رئه‌هێنێ و كه‌سیش فریام ناكه‌وێ.هه‌ر بۆیه ئه‌میش به ده‌نگێكی كز‌و زوڵاڵه‌وه ڕووئه‌كاته قه‌ره‌قوش و ئه‌ڵێ جه‌نابی دادوه‌ر ئه‌ی فه‌رمانڕه‌وای وڵات بڕوا بكه منیش هیچ تاوانێك له خۆمدا شك نابه‌م من گوناهم چیه تا چاوێكم له‌ده‌ست بده‌م خوا هه‌ڵناگرێت خاوه‌نی ماڵ و منداڵم و كار‌و پیشه‌و ژیانم له‌سه‌ر ئه‌م دارتاشی یه‌یه.ئه‌گه‌ر چاوێكم نه‌مێنێ هیچم بۆ دروست ناكرێ یان ئه‌وه‌ی دروستیشی ئه‌كه‌م خراپ و خوار و خێچ ده‌رئه‌چێ ئه‌وسا كه‌س به پولێك نایانكڕێ و ماڵ و مناڵم ئه‌مرن له برسا.قه‌ره توڕه ئه‌بێت و ده‌ست ئه‌كات به هاوار جوێند دان ئه‌ڵێ ئه‌ی هاوار هه‌ر سه‌گبابێك بانگ ئه‌كه‌ین واخۆی نیشان ئه‌دات كه بێ تاوانه.ئه‌ی پێم ناڵێن كێ تاوانباره؟...ئه‌ی ئێستا من چاوی كێ هه‌ڵكۆڵم و چۆن خه‌ڵكی ته‌مبێ بكه‌م و یاسای وڵات جێبه‌جێ بكه‌م؟..چۆن ده‌بێ له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی مندا دزی و یاسا شكێنی بكرێت و كه‌سیش چاوی ده‌رنه‌یه‌ت و سزا نه‌درێت.كابرای دارتاش ئه‌ڵێ قوربان مه‌به‌ستی تۆ هه‌ر ئه‌وه‌نیه كه چاوی یه‌كێك ده‌ربێنی!!..ئه‌ڵێ به‌ڵێ وایه تا چاوی یه‌كێك ده‌رنه‌هێنم ئه‌م دادگایه چۆڵ ناكه‌م.دارتاشه‌كه‌ش ئه‌ڵێ قوربان مادام وایه ئه‌ی بۆ چاوی ڕاوچی شاره‌كه‌مان ده‌رناهێنی؟..قه‌ره‌ش ئه‌ڵێ ڕاوچی بۆ؟..ئه‌مه یانی چی؟..پێم ناڵێی ڕاوچی چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه؟!..دارتاشه‌كه‌ش ئه‌ڵێ قوربان راسته په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه نیه به‌ڵام راوچی هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا چاوێكیانی پێویست نیه‌و چاوێكیانی زیاده‌یه تۆ خۆت باش ئه‌زانی راوچی كاتێ ئه‌چێت بۆ ڕاو و ڕاو ئه‌كات له‌كاتی سێره گرتندا له نێچیره‌كه‌ی ده‌بێت چاوێكیانی هه‌ر بنوقێنێ ئینجا ئه‌توانێ نێچیره‌كه‌ی ڕاوبكات.مانای وایه ئه‌گه‌ر چاوێكیشی ده‌ربهێنن هیچ زیانێك به كار‌و پیشه‌كه‌ی ناگات.بگره باشتریش ڕاو ئه‌كات.
قه‌ره‌قوش هه‌ندێ ڕائه‌مێنێ و ئاهێكی دێ به‌ردا..ئه‌ڵێ وه‌ڵڵاهی خۆ ته‌كبیر له‌مه باشتر نابێ دارتاش راست ئه‌كات ئه‌گه‌ر چاوێكی كابرای راوچیش ده‌ربهێنین خه‌ڵك هه‌ر ته‌مێ ئه‌بێ و وا ئه‌زانن له‌سه‌ر یاسا شكێنی و دزی و خراپه‌كاری چاوی ده‌رهاتووه، ڕاوچیش به‌یه‌ك چاوه‌وه ده‌بێته باشترین ڕاوچی وڵات.هه‌ر بۆیه بێ دوو دڵی ئه‌ڵێ هه‌ر ئێستا كابرای ڕاوچی بێنن و بێ ئه‌وه‌ی بیهێنن بۆلام یه‌كسه‌ر بیبه‌ن و چاوێكی ده‌ربهێنن.
به بڕیار و حوكمی قه‌ره‌قوشانه ڕاوچی هه‌ڵده‌واسن و چاوێكی هه‌ڵده‌كۆڵن، هه‌رچه‌نده هاوارو په‌له‌قاژه ئه‌كات هیچ سودێكی نابێت، په‌ندێكی فارسیش هه‌یه ئه‌ڵێ له ئه‌سفه‌هان زه‌ڕه‌نگه‌رێك ساخته‌كاری و دزی كرد.به‌ڵام له ته‌برێز ملی ته‌نه‌كه‌چیه‌كیان په‌ڕاند.ئا ئه‌وه‌یه حوكمی قه‌ره‌قوشانه.
خۆشه‌ویستانم هه‌ر وه‌ك خۆتان ئه‌زانن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه‌له 21/9/2013 دا ئه‌نجام درا به‌داخه‌وه گورزێكی كاریگه‌رو به ئازار به‌ر جه‌سته‌ی (ی.ن.ك) و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كه‌وت، زۆر قسه‌و باس ده‌كرێت و زۆر شتمان گوێ لێده‌بێ له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌م شكسته گه‌وره‌یه، دیاره زۆربه‌یان له دڵسۆزی و له په‌رۆشیه‌وه‌یه، زۆربه‌ی بۆچونه‌كانیش ڕه‌نگه ڕاست و ڕه‌وا بن.به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت هه‌موومان هه‌ر له ئه‌ندام پۆلێك و ئه‌ندامێكی ئاساییه‌وه تا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ریه‌كه‌و به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه‌كه‌ی ئۆباڵی ئه‌م كورت هێنانه‌ی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن به خۆماندا بچینه‌وه‌و چۆن خۆمان چاك بكه‌ین ته‌نها به دروشم نا به‌ڵكو به كرده‌وه.ئه‌گه‌ر توانیمان خۆمان چاك بكه‌ین و ته‌باو دڕدۆنگ نه‌بین له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌نگه به‌تواناكان كپ نه‌كه‌ین له به‌رژه‌وه‌ند خوازانه‌ی خۆماندا ئه‌وا ئه‌توانین بڵێین (ی.ن.ك) زۆر شكستی گه‌وره‌ی بینی و هه‌ستایه‌وه ده‌نا ئه‌م دروشمه چیتر له‌جێ ی خۆیدا نابێت.
هه‌ڤاڵان ئێستا كاتی ته‌پڵ لێدان بۆ یه‌كتری و سه‌ركۆنه كردنی یه‌كتری نیه، نه‌بادا خوا نه‌كرده به‌رچاومان تاریك بێت و به حوكمێكی قه‌ره‌قوشانه چه‌ند هه‌ڤاڵێك به ده‌ردی كابرای ڕاوچی بچن.ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه به هه‌موو ئۆرگانه‌كانی ناو (ی.ن.ك) دا بچینه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌وه هه‌تا خواره‌وه...با هه‌موو بۆ یه‌كێتی و یه‌كێتیش بۆ هه‌مووان بێت.ده‌ست له‌ناو ده‌ست و قوه‌ت له خوا
پێشمه‌رگه‌ی دێرین
عارف حمه وه‌یس
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
