سه‌رۆكێك ده‌یه‌وێ خۆی پاك بكاته‌وه، خۆپاك كردنه‌وه له‌و هه‌موو تاوانه‌ی كه له مێژووی ژیانی سیاسی خۆیدا كردوونی كارێكی زۆر قورسه.
تاوانه‌كانی ئه‌وه‌نده زۆرن ژماردنیان كاتێكی زۆری ده‌وێ و خوێنه‌ر بێزار ده‌كات، ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ل بقۆزێته‌وه‌و له سه‌ر برینی گه‌له‌كه‌ی خۆی له هه‌ندێك تاوان پاك بكاته‌وه، خۆ پاككردنه‌وه به پاكێتی كه‌سی ئه‌و قوربانییانه‌ی كه قوربانی ده‌ستی مافیاكانی ئه‌ون.
سه‌رۆك، ئه‌و كاته‌ی كه مافیاكانی حزبه‌كه‌ی گوله پرژێنی گه‌نجانی سلێمانییان ده‌كرد و گیانیان لێده‌سه‌ندنه‌وه، دڵی پاكی باوكه شه‌هیدێكی ده‌قۆسته‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ستی سووری، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ستی پیسی به‌ناوچاویا درایه‌وه.
له‌ناوجه‌گه‌ی پایته‌ختدا مافیاكانی ئه‌و گیانیان له سه‌رده‌شت سه‌نده‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی ته‌نها به‌خه‌یاڵ خۆی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆك نزیك كرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌یاڵه‌شیان پێ ڕه‌وا نه‌بینی.
كاوه گه‌رمیانی له باوه‌شی دایكی‌دا له‌لایه‌ن مافیاكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه شه‌هید ده‌كرێت، كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌جۆرێك تووشی شۆك هاتوون كه ئه‌و برینه‌ی له جه‌سته‌یان دروستكراوه، هێنده پڕ ئازاره كه ته‌نانه‌ت باشه‌و خراپه‌شیان لێ تێكچووه‌و بۆیان جیاناكرێته‌وه! نازانن چی بكه‌ن؟!
ئێستا سه‌رۆك ئه‌وان بانگهێشت ده‌كات!! به‌ڵام بۆچی و چی‌یان پێده‌ڵێ؟!
هه‌رچی بێت بانگكردنی ئه‌وان بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵی جگه‌له نیشاندانی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات و خه‌مخۆری ئه‌و دۆسیه و ڕاكێشانی سۆزی كه‌سوكاره‌كه‌ی و به‌شێك له خه‌ڵكی خۆش بڕوای كوردستان شتێكی ترنییه.
كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاوه‌و دۆسیه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه چاوپێكه‌وتی ئه‌و سه‌رۆك و ئه‌م به‌رپرس نییه، كێشه‌ی ئه‌وان كێشه‌یه‌كی یاساییه، ئه‌گه‌ر بڕیاره كوردستان وڵات بێت و دام و ده‌زگای حكومی هه‌بێت و شتێكی هه‌بێت به ناوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری، ئه‌وه هیچ پێویست به چاوپێكه‌وتنی كه‌س ناكات و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن كه ئه‌بێ بكوژ بدۆزنه‌وه‌و ده‌سته‌كانی پشتی بكوژ ئاشكرا بكه‌ن و له چوارچێوه‌ی یاسادا سزای تاوانباران بده‌ن.
ئه‌ی خۆ كاوه گه‌رمیانیش له هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی بۆ شه‌هیدانی تری قه‌ڵم له‌گه‌ڵمان ئه‌یكرد هه‌ر هه‌مان شتی ئه‌وت، مه‌گه‌ر بارزانی هه‌ر بۆ خۆی دادوه‌رو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشه كه بانگهێشتی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیده ده‌كات؟
خه‌ڵكی تر زۆر ئه‌و پرسیاره‌یان كردووه، كه سۆران و زه‌رده‌شتیش به هه‌مان ده‌ردی كاوه چوون، ئه‌ی بۆ به خه‌می دۆسیه‌ی ئه‌وانه‌وه نییه‌و ناش بێت؟
من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یان قسه‌یه‌ك ناكه‌م چونكه ئاشكرایه بۆ؟
به‌ڵكو من لێره‌وه چه‌ند وشه‌یه‌كم بۆ كاكه كاروان هه‌یه، ئه‌و كوڕه دڵسۆزه دڵ شكاوه‌ی كه دڵه پاكه‌كه‌ی خه‌ریكه ئه‌بێته كاڵایه‌ك بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ستی پیسی به‌رپرسان.
كاروان گیان
من له‌و هه‌سته‌ی تۆ ده‌گه‌م كه له ئێستادا له ژێر چ فشارێكی ده‌روونیدایت، له‌وه‌ش ده‌گه‌م كه چۆن هه‌ر ڕۆژه‌و چه‌ند كه‌س خۆی كردووه به موده‌ڕیسی تۆ‌و وانه‌ت پێ ده‌ڵێ و ئامۆژگاریت ده‌كات، ده‌زانم كه ئه‌وه‌نده‌یان قسه بۆ كردوویت لێت وون بووه كامه قسه‌ی ڕاسته‌و كامه‌یان بۆ به‌رژوه‌ندیی كه‌سانێكی هه‌لپه‌رسته.
كاكه گیان
وه‌ك چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و پێش پێت وتم "كاوه ئێستا ته‌نها كوڕی ئێوه نییه‌و هه‌زاران خاوه‌نی تری هه‌یه"، ئێستا هه‌زاران كه‌س له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كار له سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ی كاكه كاوه ئه‌كه‌ن، هه‌مووان شه‌و و ڕۆژ لة جوڵه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كانی پشتی ئه‌و تیرۆره ئاشكرا بكه‌ن، فشاره‌كان به‌رده‌وامن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان خامۆش نابن، ئێمه له جوڵه ناوه‌ستین، به‌ڵام به‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆتان زۆر كه‌ستان نیگه‌ران كرد، نیگه‌ران له‌وه‌ی كه ئێوه بۆچی ده‌تانه‌وێ سه‌رۆكی پارتی ببینن؟ له پێناوی چیدا؟ چی پێ ده‌كرێت له‌و دۆسیه‌دا؟ ئه‌ی دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت بۆچی ئاوا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پارتییه‌وه گرنگی پێ نه‌درا؟
كاكه گیان
ئه‌م بانگهێشته پلانێكی سیاسییه‌و ئێوه كاڵان بۆ پاك بوونه‌وه له تاوان، پاك بوونه‌وه له تاوانی شه‌هید كردنی سه‌رده‌شت عوسمان و ده‌یانی تر.
ئێوه كاڵان بۆ ئامانجێكی سیاسی، سیاسه‌تێك كه له ڕێگه‌ی ئێوه‌وه سه‌رۆكی حزبێك له هه‌وڵی خۆ جوان كردن و خۆ گه‌وره كردن و خۆپیرۆز كردن و ئه‌و شتانه‌یه به‌رامبه‌ر به حزب یان چه‌ند حزبێكی تر به‌وه‌ی ئه‌و له خه‌می قووڵی دۆسیه‌كه‌دایه.
تكایه وه‌ك چۆن پێشتر دڵی پڕ گریان و چاوی پڕ فرمێسكتان بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كار هێنرا، ئیتر ڕێگه مه‌ده‌ن كه‌سی تر به‌كارتان بێنێت، ئێوه خاوه‌نی قه‌زیه‌یه‌كن كه ته‌نها یاسا ده‌توانێت مافتان بدات، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافیشتان گه‌لێكتان به هه‌موو هێزه‌وه له پشته، تكایه گه‌لێك له ده‌ست مه‌ده‌ن بۆ شه‌خێسك كه له خه‌می خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی به برینی پڕ ئازاری ئێوه.
