كورد وكوردستان، پێویستیان به دووباره سه‌روَكایه‌تی مه‌سعود بارزانی یه ...خه‌سره‌و پیرباڵ
هه‌موو كوردوستانیه‌كی پاك و به‌ویژدان و پاك، له دووره‌وه‌ش بێت مه‌سعود بارزانی ئه‌ناسن، ئه‌زانن چوَن كاری سیاسی و چ جوَره كه‌سه‌یه‌تیه‌كی هه‌یه و چوَن كار و خه‌باتی كردووه، به‌نده‌ش وه‌كوو چاودێرێكی سیاسی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، چاودێری شێوازی كاری سه‌ركردایه‌تی جه‌نابی سه‌روَكم كردووه، له‌و ڕوَژه‌وه ناسیومانه، هه‌میشه بوَ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی ئینسانی هه‌موو عیڕاق و پڕوَسه‌ی ئاشتی له ناوچه‌كه كاری كردووه، سه‌روَك بارزانی خوَی به پێشمه‌رگه و خزمه‌تكار و برای هه‌موو كوردێك زانییوه، مخابن، ده‌بینین، ئیمڕوَكه خه‌ڵكانێكی زوَر لاواز وبێ جه‌ماوه‌ر هاتوون، ده‌یانه‌وێت بوغز و قینه‌ی خوَیان بڕژێننه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك!
سه‌روَك بارزانی نه‌وه‌كوو ته‌نها سه‌روَكی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵكوو خوَی به به‌رپرسی هه‌ر هه‌موو پارچه زه‌وییه‌كی كوردستان ده‌زانێت، هه‌موو لایان كوردانی به‌شه‌كانی تری كوردستان ئه‌زانن، كه سه‌روَك مه‌سعود بارزانی چه‌نده په‌روَشی مه‌عیشه‌ت و گوزه‌ران و گیروگرفته‌كانی خه‌ڵكانی لێقه‌وماوه، ئه‌وه‌ی بوَكرابی كردوویه‌تی بوَ هاوكاری و خزمه‌تكردنیان،
سه‌روَك مه‌سعود بارزانی، جگه له‌وه‌ش له ئاستی ناوه‌خوَی عیڕاقدا، ڕوَڵی گرنگی هه‌یه، له سه‌رئاستی ده‌ره‌وه‌ش، ئه‌و سه‌ركرده مێژژووییه‌یه كه حیسابی بوَ ده‌كه‌ن..
ده‌بوایه، هێزه‌كانی ئوَپوَزیسیوَنی كوردی به ئینساف و واقیعیانه، ئه‌و هه‌ڵوێسته كوردوستانیانه‌ی جه‌نابی سه‌روَك بارزانی‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرتبا و سڵانێكی ئه‌و سه‌ركرده‌یه له خزمه‌ت كورد و كوردستاندا، شه‌و و ڕوَژی له‌سه‌ریه‌كترداناوه، خزمه‌تی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی كوردستان ده‌كات، ئیمڕوَكه و به‌یانی، عیڕاق و كوردستان پێویستیان به سه‌ركردایه‌تی مێژوویی مه‌سعود بارزانی هه‌یه..ئیمڕوَكه له‌ناوكورددا به‌دیلی نیه، كورد، پێویستی به سه‌روَك بارزانی هه‌یه، یاسا ڕێگابدات وڕێگا نه‌دات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هیقد و بووغزه‌وه سیاسه‌تبازی ده‌كه‌ن، ئاخیره‌ن، هه‌ر دێنه‌وه و له‌لای مه‌سعود بارزانی، دیسانه‌وه كوَده‌بنه‌وه،
من داواكارم، جه‌نابی سه‌روَك دڵ‌سارد نه‌بێته‌وه له دووباره خوَكاندیدكردنه‌وه‌ی بوَ سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم، چوونكه ئه‌م قوَناغه، پێوێستی ده‌وڵه‌ت و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێم هه‌یبه‌تی پتربێت و خوَی و ته‌نها خوَی، سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زانێت به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورد له چ دایه، عیڕاق و كوردستان، پێویستیان به سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمانه‌ی مه‌سعود بارزانییه.
ده‌وڵه‌ت و سه‌روَكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت زیاتر له‌جاران، پتر و به‌تینتر له هه‌ڵوێسته‌كانی تری خوَیان، سوور بن و جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بكه‌نه‌وه، بوَ ئه‌وه‌ی گوَڕانكاری بكه‌ن له یاسا و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، به ده‌ستنیشانكردنی سه‌روَكی نه‌ته‌وه‌ی میلله‌تی كورد مه‌سعود بارزانی وه‌كوو سه‌روَكی ئه‌به‌دی هه‌رێمی كوردستان...
خه‌سره‌و پیرباڵ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
