چه‌ندڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر شه‌مشه كوێره‌كانی دژ به ئازادی و ئاسایش وڵات دیسانه‌وه هه‌ولێرو پایته‌ختیان كرده ئامانجی تیرۆر‌و چه‌ندین لاوی خه‌بات گكێڕی نیشیمانیان شه‌هید و برینداركرد كه له‌ناو ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌دا چه‌ندین مناڵ و پیرو لاوی تێدا بونه قوربانی كه سه‌رمه‌شقی ئه‌م گیان فیداكاریانه پیاوانی ئاسایش و پارێزه‌ری وڵات بون كه ئه‌و ئاسایشانه ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشیمانه بون وهه‌مویان شه‌و ڕۆژله‌خزمه‌تی تاكی ئه‌م هه‌رێمه بون به‌بێ جیاوازی چونكه ئه‌مانه ناویان ئاسایش و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و دابین كردنی ئارامی بۆهه‌مو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه.بۆیه كاتێك ناوی پۆلیس و ئاسایش ده‌بیستین ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت ئه‌مانه ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشیمانه‌ن.جا ئه‌گه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستاش ناتوانن ئه‌و ڕسته‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌زاریاندا بێت و ده‌ڵێن ناوچه‌ی سه‌وزو ناوچه‌ی زه‌رد خۆئه‌گه‌ر ئه‌م دوناوه‌شیان لێ بنرێت له كۆتایدا هه‌رێمی كوردستانه‌وهه‌موئه‌مانه‌ی له‌م ناوچانه‌ن كوردن و له ژێرپه‌رچه‌می ئاڵای پیرۆزی كوردستان خزمه‌ت ده‌كه‌ن.ئه‌وه‌ی به‌لای منی نوسه‌رجێگای تێڕوانینه ئه‌وه‌یه بۆده‌بێت ئاسایش وپۆلیس له‌م هه‌رێمه بكه‌ینه موڵكی یه‌كێتی وپارتی كه‌له‌كاتێكدا تاهه‌نوكه جگه له‌ڕاگه‌یاندن و میدیاكانی پارتی هیچ ڕاگه‌یاندێكی دیكه له‌م هه‌رێمه به‌فه‌رمی خۆی نه‌كرده خاوه‌نی پرسه وته‌نانه‌ت تائێستاش.به‌شێكی زۆر له كاندید‌و پاڵێوراوانه‌ی سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسیه‌كان په‌یامیان نه‌بو كه هیچ نه‌بێت ئێوه‌ی كاندید‌و خاوه‌ن قه‌واره له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئاسایش و پۆلیس.ده‌تانتوانی بانگه‌شه‌كانتان بكه‌ن ودوربن له‌هه‌ركرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی باگله‌یش بێت له ئێوه.ئه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتارانی داهاتو...ز
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
