بۆدەست خستنی چەن قروشێک ئەخلاق نیە درۆ کردن لەگەڵ مرۆڤەکان.
مەزنترین نائەخلاقی سیاسی وکۆمەڵایەتی کاتێک دەردەکەوێت کە مرۆڤگەلێک دژایەتی لە گەڵ بیرێک یان نەتەوەیەک بکەن و هیچ ددانی خێری پێدا نەنێن بەڵام لەهەمانکاتدا بۆ بەرژەوەندی و پڕکردنی گیرفانەکانیان کەڵک و سوئیستفادە لە بەهاو موڵکی نەتەوەیەک وەر بگرن و بەو پەڕی دوڕویەوە بە نێوی شتگەلێکی نەتەوەی زگیخۆیانی پێتێربکەن ودرۆلەگەڵ مرۆڤەکاندا بکەن.
زۆرلە مێژنیە لە وڵاتی فینلەندولە پایتەختی ئەو وڵاتە واتە هێلسینگی بە پێشنیاری چەن کەسێک هەوڵی دامەزراندنی ڕەوەندێک بەنێوی ڕەوەندی کوردی دراو لە ئەوەڵین کۆبونەوە بۆ دامەزراندنی ئەو ڕەوەندە کە بەندەش بەشدار بووم لەوێدا بە دەیانکەس لە ڕێخراو حیزبە کوردستانیەکان بەشدار بوون و باس ودیالۆگیکی چڕ هاتە ئاراوە کە لەوێدا بەرێزانی کومونیستیش ئامادە بوون و لە باسەکاندا بە توندی ڕەوەندیکیان بە نێوی کوردەوە پیقەبوڵ نەدەکراو ئەو ڕەوەندەیان بەو نێوەوە وەک ڕەوەندێکی راسیستی وقەومی لە پێنوسدەدا، بەڕێزانی کومونیستی کوردی زمان بەئاشکرا دژایەتیان لە گەڵ خەباتێکدەکرد کە بەنێوی نەتەوەی بکرێت و پێیان خەباتیکی ئینسانی وئەمرۆی نەبوو، هەرچەند لەلایەن چالاکوانان و خەباتکارانی نەتەوەی وڵامیان درایەوەوڕێگای پێشوەچونی ئەوبیرەزەرمەندانە گیراوگەشەی نەکرد بەڵام پیم خۆش بوو ئەوەی بە چاوی خۆم بینیم لەم چەن رۆژەدا ئەویش لە لایەن ئەو کەسانەی کە دژایەتی هەرە توندیان دەکرد لە گەڵ نەتەوەو نەتەوەویستی بیخەمە بەر دیدی ئێوەی خوێنەرئەودەم خۆتان قەزاوەت بکەن وبزانن ئەمانە چەندە لاواز و دوڕون و بۆ گیرفان پڕکردن ودەست خستنی چەن دۆلارێک ئامادەن بە ئینسانەکان دڕۆبفرۆشن.
درۆ فرۆشتن بۆگیرفان پڕکردن لەلایەن کومونیستەکورد زمانەکان
رۆژی ٢٦. ٥. ٢٠١٣ لە هێلسینکی پایتەختی وڵاتی فینلەند فیستیڤاڵێکی کلتوری لە ناوەندی ئەو شارە پێکهاتبوو ئیمەش کە بە میوانی لەماڵی هەڤاڵێکی بەڕێزم بووین پێشنیاریان کرد کە سەردانی ئەو فیستیڤاڵەبکەین و لەوێش کوردان بەشدارن سەردانیان بکەین ئیمەیش بە خۆشحاڵیەوە پێشنیارەکەمان قەبوڵ کردو بەرەو فیستیڤاڵ بەرێ کەوتین . لە فیستیڤاڵەکە چاومان بە چەن گەنجی کوردی، کوردی پۆش کەوت کە بەزەوق و هەیەجانەوە خەباتی واژۆکۆکردنەوەیان دەکرد بۆجینۆساید ناساندنی هەڵەبجە، دوای زیارەتکردنی ئەوخەباتکارانە پرسیارمان کرد کە ئایا خواردنی کوردیش دەست دەکەوێت لەم فیستیڤاڵە گوتیان کە دەڵێن خواردنی کوردی هەیە بەڵام ئێمە بە هۆی سەرقاڵبونی خەباتی واژۆکۆکردنەوە نەمانتوانیوە سەردانیان بکەین.
دوای چەن ساتێک گەڕان بینیمان بە خەتی گەورە نوسراوە بە زمانی فینلەندی خواردنی کوردی وهیچ خواردنی کوردیشمان نەدیت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
نزیک بوینەوە سەیرمان کرد سێ سینی گەورە دانراوە کە لە نێو سینیەکان ماکەرۆنی ئیتالی و سێوی عەرزی فینلەندی ویاپەراخی تورکی پێچ دانراوەو بە نرخی خواردنی کوردی دەفرۆشێت، ئەمەیش کێدەی فرۆشێت ئەوانەی کە باوەڕیان بە کورد بوون هەر نەبوو بەڵام ئێستا لە سەر ناوی خواردنی کوردی و نەتەوەی کورد گیرفانەکانیان پڕدەکرد .
کومونیستەکان بەشوعار باوەڕیان بە ئینسانیەتە بەڵام بە کردار بە چاوی خۆم دیم کە کڵاو لەسەرئینسانەکان دەنێن وخوراکێک کە فری بە هی کوردەوەنیە بەنرخی خواردنی کوردی دەیفرۆشن ئەمەخۆی درۆیەکی هەرەمەزنە لە گەڵ مرۆڤەکان و بیئەخلاقی ونەبوونی ڕاستگۆیە
کومونیستە کوردزمانەکانی فینلەند باوەریان بەنەتەوەو قەومی نیە کەچی لەسەر ناوی خواردنی کوردی و قەومی کورد بزنس وبازار چیەتی دەکەن ئایا بە ڕاست ئەم شێوە جوڵانەوە درۆکردن ودوڕوی نیە؟؟
کومونیستەکان لە گوفتاردا هاواری ڕوخانی سیستمی سەرمایەداری دەدەن کەچی خۆیان لەکرداردا بۆدەستخستنی سەرمایەوگەیشتن بە قازانج درۆلە گەڵ خۆیان ونەتەوەو ئینسانیەتیش دەکەن لە ڕاستیدا ئەمە فەلەجترین وزەلکاوترین بیرە کە لە کەلەی کۆمەڵێک مرۆڤی لاواز جێکەوتوە.
شەرمێکی گەورەیە دژایەتی لە گەڵ نەتەوەی کورد بکەی بەڵام زگ وگیرفانیش لە سەرناوی نەتەوەی کورد تێر وپڕبکەی.
کومونیستەکان بیریان شتێکی دیکەیە زکریان شتێکی دیکە دەڵێت وعەمەلیشیان شتێکی دیکەدەکات بۆیە ئەمەلەخۆیدا کەسایەتی چەنپارچە دروستدەکات کەقازانجبەخش بۆکۆمەڵگای ئینسانینیەوزیاتریش دەبێت هۆی پرژانی تۆی ئالودەبونی کۆمەڵگای ئینسانی.
مادام دژایەتی خەتی نەتەوەی دەکەن وباوەڕتان بەوڵاتی کورد ونیشتیمانمان کوردستان نیە شەرمیشە لە سەر ناوی کورد و نیشتیمانی کوردان خۆتان هەڵواسن ولەو ڕاستایەدا ژیانی دزیو فزی گەلێک بخۆن.
پێم سەیر بوو دەیانگوت کومونیستەکان باوەڕیان بە ئینسانیەتەو دژی سەرمایەن ولە گەڵ چینی هەژاران وجوتیاردان بەڵام ئایا خواردنی نەتەوەو وڵاتیکی دیکە فرۆشتن بەنێوی وڵاتێکی دیکە درۆکردن لە گەڵ ئینسانەکاندا نیە؟؟؟
ئایا مرۆڤگەلیک دژایەتی نەتەوەیەک بکەن وباوەڕیان پیینەبێت دزی کردن نیە لە هەمان نەتەوە کە لە سەر موڵکی ئەو گیرفان پڕبکەی؟؟؟
ئایا ماکەرۆنی ئیتالی فرۆشتن بە نرخی ماکەرۆنی کوردی درۆکردن و کڵاو لە سەر نانی ئینسانەکان نیە؟؟؟
من پێم وابێت ئەمە شەرم وڕخنەیەکی هەرە جدیە لە سەرکومونیستەکان و دەبێت قوڵترببنەوە لە بیرکردنەوە بۆ ئەوەی پرینسیپی ژیانی مرۆڤەکان بناسن ولە خەتی ئینسانی تێنەپەڕن.
واباشە بۆ ئەوەی نانی شەرەفمەندانە وڕەنج بخۆن، دور لە دوڕوی و درۆکردن لە گەڵ
ئینسانیەت ونەتەوە سوجدەی خۆشەویستی بۆنەتەوەمان کورد و وڵاتمان کوردستان ببەن و بە شانازیشەوە بازوی لێهەڵماڵن بە دەنگی کوردی ورنگی کوردی و جلی کوردی وئاڵای کوردی خواردنی کوردیش بفرۆشن .
تاریق تاوگۆزی
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
