یەکیتی حیزبە پینە کراوەکەی ئێستا و سوارچاکەکەی مێژوو لە ٢١ی ئەیلوول کەوتە چالێکی قوڵی بێ متمانەییەوە لەلایەن لایەنگرانی پێشوویەوە کە بە باوەری هیچ کامێک لە سەرکردە بێ ژمارەکانی دا نەدەهات، وشکە ساڵیەکەی دەنگدان ئەمجارە بە ئاشکرا جواگرافیایی ناوچەی سەوزی گرتەوە و نەهامەتیەکی زۆری لە دڵی سەرکردە و هەوادارانیدا دروستکرد، دەکرێ سەرەتا لەو پرسیارەوە دەست پێ بکەین یەکێتی بۆ وای لی هات ؟ میللەت گوێ بەوە نادات کە مێژوو کێ سەروەر بوو دەبێ ئێستاس هەر ئەو سەروەربێ، هەموو تاکێکی کۆمەڵگا لەوە گەیشتووە کە کێ جێگای بڕوا پێ کردنە، دابەزنینی یەکێتی بەیەک لیست لەگەڵ پارتی لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی کوردستاندا یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کە بووە رێگر لەبەردەم دەرکەوتنی پەیکەرە شکاوەکەی یەکێتیدا، سەرەتای لەق بوونی یەکێتی لەوە دەرکەوت کە نەوشیروان موستەفا هەستا بە دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆران و ماڵە گورەکەی بەجێهێشت، وونبوونی تاڵەبانی و نەبوونی جێگرەوەیەکی کاتی شیاو، خۆی لەخۆیدا یەکێکیتر بوو لە هۆکارە هەرە دیارەکانی لاوازبوونی ئەم حیزبە و بێ متمانە بوونی لایەنگرەکانی، بێ ژماره‌یی سه‌رکرده‌کانی و دان نه‌نان به‌یه‌کتری و دژایه‌تی کردنی یه‌کتر له ژێره‌وه و هه‌میشه ده‌ست له سنگدان بۆ کاربه‌ده‌سته باڵاکانی پارتی و خۆ به‌که‌مزانینیان له ئاست ئه‌واندا رقی له دڵی زۆرێک له کادیر و لایه‌نگره‌کانیان دورست کرد تادواتر وه‌کو لافاو ماڵی ئه‌م حیزبه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد و ژیر که‌ووت، جگه له‌مانه یه‌کێتی خۆی بووه ڤایرۆسی خۆی و له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و بێ خزمه‌تگوزاری و گوێ نه‌دان به میلله‌ت ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی کرده‌وه بۆ دروست بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆران که زۆرێک له ئه‌ندامان و خه‌ڵکی ئاسایش به بێ به‌رامبه‌ر ئاماده‌ن کار بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بکه‌ن له پێناو رووخانی ئه‌م حیزبه له ناوچه‌ی سه‌وز، پشت گوێ خستنی داواکاریه‌کانی خه‌ڵک و به‌جێنه‌هێنانی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان و داخستنی ده‌رگا به‌ره‌و رووی دڵسۆزه‌کانی و کردنه‌وه‌ی بۆ نه‌یاره‌کان ئه‌مانه و چه‌ندین هۆکاری تر رێگربوون له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی یه‌کیتی له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی 21 ی ئه‌یلوول، یه‌کێتی وه‌ک به‌سته‌ڵه‌کی نێو ده‌ریا وورده وورده روو له داڕمانه و ته‌نانه‌ت لایه‌نگران و سه‌رکرده‌کانی به ڕوونی ئه‌وه ده‌بینن، شکۆمه‌ندی له ده‌ست دا‌و زۆر ئه‌سته‌مه به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی مه‌گه‌ر وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی به به‌رتیل و به زه‌بری هێز و هه‌ره‌شه‌کردن له پێشمه‌رگه و به‌خشینه‌وه‌ی ده‌مانچه‌کان بتوانێت فێل له خۆی و لایه‌نگرانی بکات و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پوچانه بیه‌وێت جارێکی تر بگه‌رێته‌وه نێو مه‌یدانی سیاسی کوردستان ئه‌ویش ئه‌گه‌ری هه‌یه چونکه ناکۆکی سه‌رکرده‌کانی تا دێت په‌ره ده‌سێنێت و ره‌نگه زیاتر دابه‌شبن و چه‌ند گۆرانێکی تر پێک بێن، ده‌بێ هه‌موومان ئه‌وه قبوڵ بکه‌ین که له ئێستادا یه‌کێتی گوڵێکی سیسه‌و گه‌ر بارانی پارتی پێ نه‌که‌وێت به‌یه‌کجاری ده‌مرێت پارتیش حیزبه هه‌میشه له سه‌ره‌وه هاوپه‌یمان و له ژێره‌وه دوژمنه‌که‌ی زۆر له مێژه ئاواتی وشک بوونی ئه‌م حیزبه ده‌خوازێ، بمانه‌وێ یا نه‌مانه‌وێ یاری کەوتنە خوارەوەی یەکیتی لە مەیدانی سیاسی کوردستاندا‌ده‌ستی پێ‌کرد و هیچ ناوبژیوانێکیش ناتوانێ ئه‌و یاریه بوه‌ستێنی مه‌گه‌ر ته‌نیا چه‌مانه‌وه نه‌بێ بۆ لیستی زه‌رد که ئه‌مه‌ش فرۆشتنی ویژدانه له پێناو ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
