
له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای ئاراس، چاپی يه‌که‌م، ساڵی2008
391 لاپه‌ڕه.
ئه‌م په‌ڕتووکه لێکۆڵينه‌وه‌يه‌کی کۆمهڵناسييانهی گرنگ و به‌سووده، بۆ يه‌که‌مجاره له مێژووی نامه‌خانه‌ی کوردی‌دا که لێکۆڵينهوهکی بابهتييانهی گشگر له‌سه‌ر پێکهاته و شێوازی خيڵهکييانهی ژيانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بنووسرێت.ئه‌م په‌ڕتووکه به‌رهه‌می خامه‌ی رهنگينی مامۆستايه‌کی شاره‌زا و به‌ئه‌زموونه که خۆی ساڵانێکی زۆر له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان، له‌نێو خێڵه‌کاندا ژياوه و پێوهندييهکی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵياندا هه‌بووه که ئه‌مه‌ش سه‌رباری خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندان په‌ڕتووک و نووسراوی ديکه، سه‌رچاوه‌يه‌کی گرنگ و باوه‌ڕپێکراوی نووسه‌ر بوووه بۆ نووسينی ئه‌م لێکۆڵينه‌وه‌يه.
ئه‌مه يه‌کێکه له‌و لێکۆڵينه‌وه گرنگانه‌ی که ده‌چێته خانه‌ی شاکارێکی کۆمهڵناسييانهی کورده‌وارييه‌وه.هه‌ربۆيه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕتووکه پێويست و به‌كه‌ڵکه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌يانه‌وێت تێبگه‌ن بۆچی کورد به‌درێژايی مێژووی خۆی دوای روخانی ئيمپراتۆرێتيی ماد، ئيدی نهيتوانييهوه وه‌کوو نه‌ته‌وه خۆی بگرێته‌وه و له بۆته‌ی پێکهاته‌يه‌کی نهتهوايهتيدا خۆی رێکبخاته‌وه.
له‌مباره‌يه‌وه نووسه‌ر خۆی له په‌ڕتووکه‌که‌دا ده‌ڵێت:(( شانازيکردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری تاکی کورد به به‌خێڵه‌که‌ی خۆيه‌وه، وه‌های کردووه کورد به‌گشتی نه‌توانێت خۆی له چوارچێوه‌ی خێڵ ڕزگار بکات و نه‌توانێت نه‌ته‌وه چێ بکات.بگره خێڵه کورد به‌وشه‌ی (نه‌ته‌وه) نائاشنا‌بوون، تاکو له ماناکه‌ی تێ بگه‌ن و به‌هه‌ندی بگرن و هه‌وڵی چێ‌کردنی بده‌ن)).
له کۆتايی ئه‌م کورته ناسينهدا، ده‌ست خۆشی له مامۆستا حه‌مه فه‌ريق حه‌سه‌ن ده‌که‌م و هيوای به‌رده‌وامی و ته‌مه‌ندرێژی و سهرکهوتيان بۆ ده‌خوازم.
به‌ختياری شه‌مه‌يی
14.09.2013
ده‌توانن ئه‌م په‌ڕتووک له ماڵپه‌ڕی ده‌زگای ئاراس دا بخوێننه‌وه يان دايبه‌زێنن له لاپه‌ڕه‌ی 25 ی په‌ڕتووکه‌کاندا له‌ژێر ژماره 820 دا.
http://www.araspublishers.com/books
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
